[Script Info] Title: [Events] Format: Layer, Start, End, Style, Name, MarginL, MarginR, MarginV, Effect, Text Dialogue: 0,0:00:07.19,0:00:09.18,Default,,0000,0000,0000,,هەموو ئاژەڵەکان پەیوەندی دەبەستن. Dialogue: 0,0:00:09.18,0:00:12.64,Default,,0000,0000,0000,,قرژاڵەکان چنگیان بەکار دەهێنن\Nوەکو ئاماژەیەک کە تەندروستن Dialogue: 0,0:00:12.64,0:00:13.96,Default,,0000,0000,0000,,و ئامادەی جووت بوونن. Dialogue: 0,0:00:13.96,0:00:17.47,Default,,0000,0000,0000,,و کەتڵفیشەکان خانە ڕەنگاڵەکان بەکاردەهێنن\Nکە پێیان دەگوترێت کرۆماتۆفۆر Dialogue: 0,0:00:17.47,0:00:21.56,Default,,0000,0000,0000,,بۆ ئەوەی نەخش لەسەر پێستیان درووست بکەن\Nکە بۆ خۆ حەشاردان بەکاری دەهێنن Dialogue: 0,0:00:21.56,0:00:23.48,Default,,0000,0000,0000,,یان بۆ ئاگادار کردنەوەی نەیارەکانیان. Dialogue: 0,0:00:23.48,0:00:25.89,Default,,0000,0000,0000,,هەنگەکانیش سەمای ئاڵۆز دەنوێنن Dialogue: 0,0:00:25.89,0:00:31.06,Default,,0000,0000,0000,,تاوەکو زانیاری بدەن بە هەنگەکانی دیکە\Nدەربارەی شوێن و چۆنیەتی سەرچاوەی خۆراکەکە. Dialogue: 0,0:00:31.06,0:00:34.89,Default,,0000,0000,0000,,هەموو ئەم ئاژەڵانە ڕێگەی بەرنامەی\Nپەیوەندی بەستنی سەرنجڕاکێشیان هەیە، Dialogue: 0,0:00:34.89,0:00:37.27,Default,,0000,0000,0000,,بەڵام ئایە زمانیان هەیە؟ Dialogue: 0,0:00:37.27,0:00:38.56,Default,,0000,0000,0000,,بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە، Dialogue: 0,0:00:38.56,0:00:43.05,Default,,0000,0000,0000,,دەتوانین چاو بخشێنین بە چوار تایبەتمەندی\Nکە زۆرجار بەندن بە زمانەوە: Dialogue: 0,0:00:43.05,0:00:44.23,Default,,0000,0000,0000,,دابڕاوی، Dialogue: 0,0:00:44.23,0:00:46.36,Default,,0000,0000,0000,,ڕێزمان، Dialogue: 0,0:00:46.36,0:00:48.05,Default,,0000,0000,0000,,بەرهەمداری، Dialogue: 0,0:00:48.05,0:00:50.18,Default,,0000,0000,0000,,هەروەها جێ گۆڕکێ. Dialogue: 0,0:00:50.18,0:00:53.33,Default,,0000,0000,0000,,دابڕوای واتای ئەوەیە کە دەستەیەک لە \Nیەکەی جیاواز هەن، Dialogue: 0,0:00:53.33,0:00:55.47,Default,,0000,0000,0000,,وەکو دەنگەکان یاخود وشەکان، Dialogue: 0,0:00:55.47,0:00:59.04,Default,,0000,0000,0000,,کە دەکرێت پیکەوە بلکێنرێن \Nتاوەکو بیرۆکەی نوێ بخەینە ڕوو، وەکو Dialogue: 0,0:00:59.04,0:01:02.16,Default,,0000,0000,0000,,هەندێک لە پیتە موگناتیزییەکانی\Nسەر بەفرگر دەتوانیت ڕێکیان بخەیتەوە Dialogue: 0,0:01:02.16,0:01:04.51,Default,,0000,0000,0000,,تاوەکو دەستەواژەی جیاوازیان\Nلێ دروست بکەیت. Dialogue: 0,0:01:04.51,0:01:06.43,Default,,0000,0000,0000,,ڕێزمانیش سیستەمێک لە یاسا پێشکەش دەکات Dialogue: 0,0:01:06.43,0:01:09.84,Default,,0000,0000,0000,,کە پێت دەڵێت چۆن چۆنی \Nئەو یەکانە پێکەوە بلکێنیت. Dialogue: 0,0:01:09.84,0:01:12.95,Default,,0000,0000,0000,,بەرهەمهێنانیش ئەو توانستەی\Nبەکارهێنانی زمانە Dialogue: 0,0:01:12.95,0:01:16.94,Default,,0000,0000,0000,,بۆ درووست کردنی ژمارەیەکی\Nبێشومار لە پەیام. Dialogue: 0,0:01:16.94,0:01:19.80,Default,,0000,0000,0000,,هەروەها جێگۆڕکێش بریتییە لە توانستی\Nقسەکردن دەربارەی شتانێک Dialogue: 0,0:01:19.80,0:01:21.72,Default,,0000,0000,0000,,کە لە بەر چاوەکانتدا نین، Dialogue: 0,0:01:21.72,0:01:25.81,Default,,0000,0000,0000,,وەکو ڕابردوو، داهاتوو،\Nیاخود ڕووداوە خەیاڵییەکان. Dialogue: 0,0:01:25.81,0:01:30.04,Default,,0000,0000,0000,,کەواتە، ئایە پەیوەندی نێوان ئاژەڵەکان \Nئەم تایبەتمەندییانە پیشان دەدەن؟ Dialogue: 0,0:01:30.04,0:01:33.10,Default,,0000,0000,0000,,بۆ قرژاڵ و کاتڵفیشەکان \Nوەڵامەکە نەخێرە. Dialogue: 0,0:01:33.10,0:01:36.31,Default,,0000,0000,0000,,ئەوان ئاماژەکانیان بە شێوەیەکی \Nداهێنەرانە پێکەوە نالکێنن. Dialogue: 0,0:01:36.31,0:01:39.75,Default,,0000,0000,0000,,پێویستیش ناکات ئاماژەکانیان \Nڕێکخستنێکی ڕێزمانیانەیان هەبێت، Dialogue: 0,0:01:39.75,0:01:42.70,Default,,0000,0000,0000,,هەروەها ئەوان تەنها دەربارەی \Nدۆخەکانی ئێستایان پەیوەندی دەکەن، Dialogue: 0,0:01:42.70,0:01:46.18,Default,,0000,0000,0000,,بۆ نموونە، ''من تەندروستم،'' \Nیان ''ژەهرم پێیە.'' Dialogue: 0,0:01:46.18,0:01:50.45,Default,,0000,0000,0000,,بەڵام هەندێک لە ئاژەڵەکان لە ڕاستیدا هیچ \Nیەکێک لەم تایبەتمەندیانە نیشان نادەن. Dialogue: 0,0:01:50.45,0:01:55.56,Default,,0000,0000,0000,,هەنگەکان جوڵە، گۆشە، ماوە، و \Nتوندێتی بەکاردەهێنن لە سەما فرتە فرتەکەیان Dialogue: 0,0:01:55.56,0:01:59.69,Default,,0000,0000,0000,,تاوەکو باسی شوێن و دەوڵەمەندی\Nسەرچاوەی خواردنەکە بکەن. Dialogue: 0,0:01:59.69,0:02:01.92,Default,,0000,0000,0000,,ئەو سەرچاوەیە لە دەرەوەی هێلانەکەیە، Dialogue: 0,0:02:01.92,0:02:05.19,Default,,0000,0000,0000,,بۆیە ئەوان تایبەتمەندی \Nجێگۆڕکێ نیشان دەدەن. Dialogue: 0,0:02:05.19,0:02:08.41,Default,,0000,0000,0000,,ئەوان ئەو تایبەتمەندییەی زمانیان هاوبەشە \Nلەگەل سەگی چیمە نزار، Dialogue: 0,0:02:08.41,0:02:10.49,Default,,0000,0000,0000,,کە بە هەزاران دەژین لە شارۆچکەکانیان، Dialogue: 0,0:02:10.49,0:02:16.16,Default,,0000,0000,0000,,و لە لایەن چەقەڵ، باز، \Nچالگم مار، و مرۆڤەکانەوە ڕاو دەکرێن. Dialogue: 0,0:02:16.16,0:02:20.62,Default,,0000,0000,0000,,ئەو دەنگە ئاگادار کردنەوانەی دەری دەکەن\Nنیشانی قەبارە، شێوە و خێرایی ڕاوکەرەکە Dialogue: 0,0:02:20.62,0:02:24.83,Default,,0000,0000,0000,,و تەنانەت بۆ مرۆڤە ڕاوچییەکان،\Nئەوەش دەردەخەن کە چییان پێیە Dialogue: 0,0:02:24.83,0:02:27.59,Default,,0000,0000,0000,,و ئەگەر مرۆڤەکە دەمانچەی هەڵ گرتبێت. Dialogue: 0,0:02:27.59,0:02:31.76,Default,,0000,0000,0000,,ئەیپە گەورەکان، وەکو چامپانزی و گۆریلاکان،\Nئەوانیش پەیوەندیکەری باشن. Dialogue: 0,0:02:31.76,0:02:34.66,Default,,0000,0000,0000,,هەندێکیان تەنانەت فێری \Nزمانی ئاماژە گۆڕدراوەکان بوونە. Dialogue: 0,0:02:34.66,0:02:38.51,Default,,0000,0000,0000,,چامپانزیەک بە ناوی واشۆ\Nتایبەتمەندی دابڕاوی نیشان داوە Dialogue: 0,0:02:38.51,0:02:42.12,Default,,0000,0000,0000,,لە ڕیگەی پێکەوەنانی کۆمەڵێک هێما\Nبۆ درووست کردنی دەستەواژەی ڕەسەن، Dialogue: 0,0:02:42.12,0:02:44.42,Default,,0000,0000,0000,,وەکو، ''تکایە بیکەوە. خێراکە.'' Dialogue: 0,0:02:44.42,0:02:48.56,Default,,0000,0000,0000,,کۆکۆ، کە گۆریلایەکی مێینەیە لە زیاد \N١٠٠٠ دانە هێمان تێدەگات، Dialogue: 0,0:02:48.56,0:02:51.74,Default,,0000,0000,0000,,و لە نزیکەی ٢٠٠٠ وشەی زمانی\Nقسەکراوی ئینگلیزیش Dialogue: 0,0:02:51.74,0:02:54.89,Default,,0000,0000,0000,,باسی لە پشیلە ئەزیزەکەی دەکرد\Nکە مرد بوو. Dialogue: 0,0:02:54.89,0:02:57.51,Default,,0000,0000,0000,,لە ڕێگەی ئەوەشەوە، ئەو تایبەتمەندی\Nجێ گۆڕکیی نیشان دەدا، Dialogue: 0,0:02:57.51,0:03:00.52,Default,,0000,0000,0000,,هەرچەندە شایەنی ئاماژەپێدانە کە ئەیپەکانی \Nئەم دوو نموونەیە Dialogue: 0,0:03:00.52,0:03:03.50,Default,,0000,0000,0000,,بەرنامەی پەیوەندی مرۆڤیان بەکار دەهێنا، Dialogue: 0,0:03:03.50,0:03:06.65,Default,,0000,0000,0000,,نەک شێوازی سروشتی قسە کردنی خۆیان. Dialogue: 0,0:03:06.65,0:03:10.37,Default,,0000,0000,0000,,چەندان نموونەی دیکەی \Nپەیوەندی ئاڵۆزی نێوان ئاژەڵەکان هەیە. Dialogue: 0,0:03:10.37,0:03:11.72,Default,,0000,0000,0000,,وەکو دۆلفینەکان، Dialogue: 0,0:03:11.72,0:03:17.44,Default,,0000,0000,0000,,کە فیکە بەکار دەهێنن بۆ ناسینەوەی تەمەن،\Nشوێن، ناو، و ڕەگەز. Dialogue: 0,0:03:17.44,0:03:19.37,Default,,0000,0000,0000,,ئەوان دەشتوانن لە کەمێک ڕێزمانی Dialogue: 0,0:03:19.37,0:03:23.48,Default,,0000,0000,0000,,زمانی لاشە تێبگەن کە توێژەران \Nبەکاریان هێنا لەگەڵیان. Dialogue: 0,0:03:23.48,0:03:28.35,Default,,0000,0000,0000,,هەرچۆنێک بێت، ڕێزمان لە پەیوەندی\Nسرووشتیانەی نێوان دۆلفینەکاندا نا بیندرێت. Dialogue: 0,0:03:28.35,0:03:30.00,Default,,0000,0000,0000,,لە کاتێکدا ئەم بەرنامانەی پەیوەندی Dialogue: 0,0:03:30.00,0:03:33.44,Default,,0000,0000,0000,,بۆیان هەیە هەندێک لەو تایبەتمەندیانەی \Nدەست نیشانمان کردون تێیاندا بێت، Dialogue: 0,0:03:33.44,0:03:35.91,Default,,0000,0000,0000,,کەچی هیچیان هەموو چوار\Nتایبەتمەندییەکە نیشان نادەن. Dialogue: 0,0:03:35.91,0:03:40.00,Default,,0000,0000,0000,,تەنانەت توانستە سەرنجڕاکێشەکانی \Nواشۆ و کۆکۆ هێشتاکە ناگەن Dialogue: 0,0:03:40.00,0:03:43.89,Default,,0000,0000,0000,,بە توانا زمانەوانییەکانی\Nزۆرینەی مرۆڤە تەمەن سێ ساڵانەکان. Dialogue: 0,0:03:43.89,0:03:47.16,Default,,0000,0000,0000,,هەروەها بابەتەکانی گفتوگۆی نێوان ئاژەڵەکان\Nزۆربەی جارەکان سنوردارن. Dialogue: 0,0:03:47.16,0:03:48.67,Default,,0000,0000,0000,,هەنگەکان دەربارەی خۆراک دەدوێن، Dialogue: 0,0:03:48.67,0:03:50.80,Default,,0000,0000,0000,,سەگە دەشتیەکانیش دەربارەی\Nنێچیر گرەکان دەدوێن Dialogue: 0,0:03:50.80,0:03:53.91,Default,,0000,0000,0000,,قرژالەکانێش باسی خۆیان دەکەن. Dialogue: 0,0:03:53.91,0:03:56.20,Default,,0000,0000,0000,,زمانی مرۆڤیش بە تەنها لە لایەکەی تر Dialogue: 0,0:03:56.20,0:04:00.05,Default,,0000,0000,0000,,بەهۆی توانا بەهێزەکەی پێکەوە لکانی \Nڕێزمان و بەرهەمهێنان، Dialogue: 0,0:04:00.05,0:04:03.30,Default,,0000,0000,0000,,لەسەروو تایبەتمەندییەکانەوەیە. Dialogue: 0,0:04:03.30,0:04:05.88,Default,,0000,0000,0000,,مێشکی مرۆڤ دەتوانێت ژمارەیەکی\Nدیاریکراو توخم وەر بگرێت Dialogue: 0,0:04:05.88,0:04:08.86,Default,,0000,0000,0000,,و ژمارەیەکی ناکۆتا پەیامی لێ درووست بکات. Dialogue: 0,0:04:08.86,0:04:11.56,Default,,0000,0000,0000,,ئێمە دەتوانین ڕستەی ئاڵۆز\Nدروست بکەین و تێیان بگەین، Dialogue: 0,0:04:11.56,0:04:15.00,Default,,0000,0000,0000,,هەروەها چەندین وشەی نەبیستراویش. Dialogue: 0,0:04:15.00,0:04:18.58,Default,,0000,0000,0000,,دەتوانین زمان بەکاربهێنین بۆ باسکردنی\Nبابەتگەلێکی هەمەچەشنی ناکۆتا، Dialogue: 0,0:04:18.58,0:04:20.59,Default,,0000,0000,0000,,یان باسکردنی شتانێکی خەیاڵی، Dialogue: 0,0:04:20.59,0:04:22.75,Default,,0000,0000,0000,,تەنانەت درۆکردن. Dialogue: 0,0:04:22.75,0:04:27.10,Default,,0000,0000,0000,,تویژینەوە بەردەوامە بۆ ئاشکرا کردنی نهێنی\Nزیاتر سەبارەت بە پەیوەندی نێوان ئاژەڵەکان. Dialogue: 0,0:04:27.10,0:04:30.78,Default,,0000,0000,0000,,لەوانەیە ئاشکرا ببێت کە زمانی مرۆڤ \Nو پەیوەندی نێوان ئاژەڵەکان Dialogue: 0,0:04:30.78,0:04:34.45,Default,,0000,0000,0000,,بەتەواوی جیاواز نین لە یەکتری\Nبەڵکو بوونێکی هاوشیوەیان هەیە. Dialogue: 0,0:04:34.45,0:04:36.92,Default,,0000,0000,0000,,هەرچۆنێک بێت، ئێمە هەموومان ئاژەڵین.