لە بەشی TEDxTalks چەندین ڤیدیۆی باش
هەیە دەتوانیت ژێرنووسیان بۆ زیاد بکرێت
بۆ دۆزینەوەی ڤیدیۆیەک لەم بەشە،
پیویستە هەژماری تایبەت
بەخۆت لە ئەمارە هەبێت.
گەر هەژماری تایبەت بە خۆت نیە
سەیری فێرکاری چۆنیەتی خۆتۆمارکردن بکەن.
هەر کاتێک چوویتە ناو ئەمارە،
دڵنیابە کە لەبەشی
TED یت.
کلیک لەبەشی
TASK بکە.
دواتر کلیلک لەسەر
ئەم فلتەرە بکە
تا گەڕانەکەت سنوردار بکەیت،
TEDxTalks
هەڵبژێرە،
یان Best of TEDx
هەڵبژێرە.
تێبینی بکە کە ئەم ڤیدیۆیانە تاکە ڤیدیۆن
کە دەکرێت لە لایەن خۆبەخشانەوە
ژێرنووس بکرێن.
دواتر کرتە لەسەر یەکەم فلتەر بکە
دواتر Transcribe
هەڵبژێرە
تا گشت ئەم ڤیدیۆیانە بدۆزیتەوە کە
ژێرنووس نەکراون.
ئەگەر بە دوای ڤیدیۆیەکی تایبەت لە
TEDxTalk دەگەڕێت.
ناوی بۆنەکە یاخود ناونیشانی بۆنەکە
لە خانەی گەڕان بنووسە،
کە تەنها لە ڤیدیۆکانی TED
دەگەڕێت. چونکە
ژمارەیەکی بێشومار
ڤیدیۆی TEDxTalks هەیە.
گرنگە پێش ئەوەی سەردانی ئەمارە بکەیت
ڤیدیۆیەکەت لە خەیاڵت هەڵبژاردبێت.
هەوڵ بدە ڤیدیۆیەک هەڵبژێرت کە
لە ناوچەی تۆوە نزیک بێت.
یاخود سەیری لیستەکانی
TED بکە.
کە ڤیدیۆکان بەپێی ناو و ناونیشان ڕێکدەخات.
هەر کاتێک ڤیدیۆیەکەت دۆزیەوە
ماوسەکە ببە سەر Perform Task,
کرتە لەسەر Start Now بکە.
ئەگەر نەتوانی ڤیدیۆیەک لە
ئەمارە بدۆزیتەوە،
نیگەران مەبە.
ئەم فۆڕمە پڕ بکەوە،
ئێمە ڤیدیۆکەت لە سکۆی
ئەمارە بۆ زیاد دەکەین.
و ئێمە ئاگادارت دەکەینەوە هەرکاتێک
ڤیدیۆکە بۆ ژێرنووس کردن ئامادە بێت.
دوای ئەوەی ژێرنووسەکەت نارد،
دەبێت لە لایەن خۆبەخشێکی
بە ئەزمنەوە هەڵەچنینی بۆ بکرێت.
پێش ئەوەی لە کەناڵی یۆتیوبی TED
بڵاوبکرێتەوە.
ژێرنووسکردنێکی دڵشاد!