لە بیرت دێت کە یەکەم جار درکت کرد
بەوەی کۆمپیوتەرەکەت زیاترە
لە شاشەیەک و تەختە کلیلێک؟
کە لە نێوان کرتەی
ماوس و ئیش پێکردنی ڤیدیۆ،
شتێک هەبوو کە سەرنج ڕادەکێشێت،
لێی تێگەیشتی،
و کردتە ڕاستی؟
ئەو شتە چییە؟
ئەوە کەتنکەرەکانن؟
با وابهێننە پێش چاو
کە دەتوانین بچووکتر ببینەوە
بۆ قەبارەی ئەلیکترۆنێک
خۆمان بخەینە ناو کرتەیەکی ماوس.
ئەگەر ماوسەکەت دوور بخەیەوە،
دەبینیت کە بەڕاستی مەکینەیەکی زۆر بچوکە.
دوو دوگمەی هەیە
و سیستەمێک بۆ دیاری کردنی
جوڵە و دووریەکەی.
لەوانەییە ماوسێکی بیناییت هەبێت
ئەوە والە پێوانەکان دەکات
لەگەڵ ڕوناکی و هەستەوەرەکان،
بەڵام کۆنەکەیان بە
لاستیکێکی خڕ ئەوەی دەکرد
و چەند تایەیەکی پلاستیکی،
هەمان بیرۆکە.
کاتێک کرتە لە دوگمەی
ماوسەکەت دەکەیت،
نامەیەک بۆ کۆمپیوتەرەکەت دەنێرێت
لەگەڵ زانیاری دەرباری ئەو شوێنە.
کاتێک کرتەی ماوسەکەت وەرگیرا،
لەلایەن سیستەمی دووەمی بنچینەیی
تێکردن/دەرهێنانەوە گیراوە.
سیستەمی دووەمی کار دەکات وەک چاو و گوێ
و دەم و دەستی کۆمپیوتەر.
بە زۆری، رێگەیەک دابین دەکات بۆ کۆمپیوتەر
بۆ ئەوەی لەگەڵ ژینگەکەدا تێکەڵ بێت.
بەڵام وەکو بەربەستێکیش کار دەکات
بۆ ئەوەی سی پی یو بپارێزێت
لە زۆر مەشغوڵ بوون.
لەم بارەدا، سیستەمی I/O بڕیار دەدات
کە کرتەی ماوسەکەت گرنگە
کەواتە ئەو وەستانەکان
ڕێک دەخات بۆ سی پی یو .
"سڵاو، سی پی یو! لێرە کرتەمان هەیە."
سی پی یو، یان بەشی سەرەک قۆناغبەندی،
مێشکی هەموو کۆمپیوتەرەکەیە.
هەر وەک مێشکی تۆ هەموو لەشت داگیر ناکات،
سی پی یو هەموو کۆمپیوتەر داگیر ناکات،
بەڵام هەموو پیشاندانەکان
وەکیەک بەڕێوە دەبات.
و ئیشی سی پی یو، هەموو ئیشەکەیە،
فرمانەکان لە زاکیرەوە دەردەهێنێت
و جێبەجێیان دەکات.
کەواتە، کاتێک تۆ دەنوسیت،
دەنوسیت، دەنوسیت.
لەوانەیە بەڕاستی خێرا بێت،
وەک ٦٠ ووشە لە خولەکێکدا،
سی پی یو دەردەکات و جێبەجێ دەکات
ملیارێک فرمان لە چرکەیەکدا.
بەڵێ، ملیارێک لە هەر چرکەیەکدا:
فرمانی جوڵاندنی ماوسەکەت لەسەر شاشە،
بۆ جێبەجێ کردنی ئەوەی ئامێری
کاتژمێر لەسەر شاشەکەت بێت،
ڕادیۆی ئینتەرنێتیەکەت ئیش پێ بکە،
ئەو فایلانەت ڕێک بخە کە
دەسکاریان دەکەیت لە بەشی ڕەقەکاڵا،
و زیاتر، زۆر زیاتر.
سی پی یوی کۆمپیوتەرەکەت
یەکێکە لە فرەفرمانکەرەکان!
بەڵام ئەی خوایە
کرتەیەکی ماوسی زۆر گرنگ هەیە
بەهۆی ئەوەوە ئێستا دێت!
با واز لە هەموو شتێک بهێنین و
لەگەڵ ئەوە خەریک بین!"
بۆ هەموو شتێک بەرنامە هەیە
کە سی پی یو کردوویەتی.
بەرنامەیەکی تایبەت بۆ ماوس،
بۆ ئامێری کاتژمێر،
بۆ ڕادیۆی ئینتەرنێتی،
و بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ پیتەکان
کە لە لایەن تەختە کلیلەوە نێردراوە.
هەر بەرنامەیەک لە سەرەتاوە
لە لایەن مرۆڤەوە درووست کراوە
لە بەرنامەی زمانەوانی کە
لەلایەن مۆرڤەوە دەخوێندرێتەوە،
وەک جاڤا،
سی پڵەس پڵەس،
یان پایتۆن.
بەڵام بەرنامەکانی مرۆڤ
بۆشاییەکی زۆر دەگرێت
و زۆر زانیاری بێ سوود
لەخۆ دەگرێت بۆ کۆمپیوتەر،
کەواتە ئەوانە کۆ دەکرێنەوە و
بچووکتر دەکرێنەوە
بە بڕێکی کەم هەڵدەگیرێت
کە هیچ جێگایەک نەگرێت لە بیرگەدا.
سی پی یو لە بیری دەهێنێتەوە
کە پێویستی بە فەرمانە
بۆ ئەوەی چۆن کار بە کرتەی ماوسەکە بکات،
کەواتە بە دوای ناونیشانەکەدا
دەگەڕێت بۆ بەرنامەی ماوسەکە
فرمانێک دەنێرێت بۆ
سیستەمی دووەمی یادگە
بۆ ئەو فرمانانەی لێرە کۆکراونەوە.
هەر فەرمانێک لە ناو
وەگەڕخەری ئامێری ماوس
بە پێی پێویست دەیهێنێت و تەواوی دەکات.
و ئەوە بەنزیکەیی کۆتایی چیرۆکەکە نییە!
لەبەر ئەوەی سی پی یو فێر دەبێت
کە ماوسەکە کرتەی کردووە
کاتێک نیشاندەرەکە لەسەر ڕەسمەکە بوو
لەسەر دووگمەیەکی شاشەکە،
دواتر، سی پی یو داوا لە بیرگە دەکات
بۆ بەرنامەی شاشەکە
بۆ ئەوەی بزانێت ئەو دوگمەیە چییە.
دواتر سی پی یو داوا لە بیرگە دەکات
بۆ بەرنامەی دوگمەکە،
کە مانای ئەوەی سی پی یو
پێویستی بەوەیە
دووبارە بەرنامەی شاشەکە
ڤیدیۆیەکە پیشان بدات کە
هاوپەیوەندە بە دوگمەکەوە،
دواتر ئەوە دەڕوات.
با تەنها بڵێین کە چەندین
بەرنامە لە خۆدەگرێت
پێش ئەوەی کە هەر دووگمەکان
ببینیت لەسەر شاشەکە
ڕووناکیەکە زیاد دەکات
کاتێک کرتە دەکەیت.
کەواتە، کارێکی ئاسانی
کرتە کردنی ماوسەکەت
واتای سەردانی
کردنی هەموو پێکهاتە گرنگەکانی
نەخشەی کۆمپیوتەرەکەت:
ئامێرەکانی دەرەوەی کۆمپیوتەر،
سیستەمی بنچینەیی تێکردن-دەرئەنجام،
سی پی یو،
بەرنامەکان،
و بیرگە،
کە تەنها کەتنبازێک نییە.