ئەمە بۆپە. بۆپ جۆرێکی سەمای کۆمەڵایەتییە. سەما زمانە، و سەمای کۆمەڵایەتی دەربڕینێکە کە لە کۆمەڵگەوە دێت. سەمای کۆمەڵایەتی لە لایەن هیچ کەسێکەوە هونەری بۆ دانەندراوە. ئەوە ناتوانرێت بۆ هەر کاتێک بدۆزرێتەوە. هەر سەمایەک هەنگاوی هەیە کە هەموو کەس دەتوانێت پێی قایل بێت، بەڵام ئەمە دەربارەی تاک و کەسییەتی دروستکەرانەیانە. بەهۆی ئەوە، سەمای کۆمەڵایەتی هەڵدەقوڵێت، ئەوان دەگۆڕێن و وەکو ئاگرێکی گەورە بڵاو دەبنەوە. ئەوان وەکو مێژووی لەبیرنەکراومان گەورەن. لە سەمای ئەمریکی-ئەفریقی، ئێمە لە سەرو ٢٠٠ساڵ دەبینین کە چۆن کلتوری ئەفریقییەکان و ئەفریقییە- ئەمریکییەکان کاریان لە مێژوومان کرد. هەمیشە ئێستا لە ڕابردوو پێک دێت. و ڕابردوو شێوەمان دەکێشێت کە ئێمە كێین و دەبین بە کێ. (چەپڵە) سەمای جوبا لە ئەزمونی ئەفریقییە کۆیلە کراوەکانەوە سەری هەڵداوە لە کێڵگەدا. بۆ ئەمریکا هاتووە، زنجیرەیەک زمانی قسەکردنی هاوبەش، ئەم سەمایە ڕێگەیەکە بۆ بیرهێنانەوەی کۆیلە ئەفریقییەکان کە لە کوێوە هاتوون. لەوانەیە هەندێک شتی لەم شەوەیە بێت. لێدانی ڕانەکان، ڕێکخستنەوەی قاچەکان و دەست بەیەکدادان: ئەمە چۆنیەتی گەیشتن بو بە قەدەغەی خاوەن کۆیلەکان لە تەپڵ لێدان، دروستکردنی کێشی ئاڵۆز هەر وەکو باپیرانمان بە تەپڵەکانیان لە هایتی کردیان یان لە کۆمەڵگەکانی یوروبای رۆژئاوای ئەفریقا. ئەمە دەربارەی بە زیندو هێشتنەوەی دابونەریتی کلتوری بوو و پاراستنی هەستی ئازادی ناوەکی لە ژێر بەرگەگرتن. ئەوە هەمان گیانی تێکدەر بوو کە ئەم سەمایەی داهێنا: کاییکواک، سەمایەکە لاسایی ڕەفتارە دروستکراوەکانی کۆمەڵگەی بەرزی باشوری کرد-- بەم ڕێگەیە ژێر دەستەکان دەکەوتنە ژێر سێبەری گەورەکان. شتێکی شێتانە دەرباری ئەم سەمایە ئەوە بوو کە کێیکواک بۆ گەورەکان جێبەجێ کرا، کە هەرگیزگومانیان نەدەکرد، ئەوان دەبن بە خۆشی ئەوە. ئێستا تۆ لەوانەیە ئەم دانەیە بناسیتەوە. ١٩٢٠ەکان-- چارلیستۆن چارلیستۆن هەمووی بە دروستکردن و مۆسیایی بوو، کردنی ڕێگەکەی بە هیندی هۆپ، سەمای جۆلانە و هەتا کید ئێن پلای لە بنچینەدا پێی دەوترێت فەنکی چارلیستۆن. بە هاوبەشی کۆمەڵگەی ڕەش نزیک چارلیستۆن، باشوری کارۆلینا، چارلیستۆن هۆڵەکانی سەمای بڕی کاتیک خانمێکی گەنج لە ناکاو ئازادی هەبوو پاژنەکانی بهاوێت و لاقەکانی بجوڵێنێت. ئێستا، سەمای کۆمەڵایەتی دەربارەی کۆمەڵگاو پەیوەندییە، ئەگەر هەنگاوەکانت زانی، واتای ئەوەیە تۆ سەر بەو کۆمەڵەیەیت. بەڵام چی ئەگەر ببێت بە لاوازی جیهانی؟ بچۆ ناو تویستەوە. ئەوە جێگەی سەرسوڕمان نییە کە تویست دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٩، لە کۆنگۆوە بۆ ئەمریکا هاتووە لە ماوەی کۆیلایەتی. بەلام لە کۆتایی ٥٠ کان رێک پێش بزوتنەوەی جوڵەی شارستانی، تویست لە لایەن چۆبی چێکەر و دیک کلارکەوە پەسەند کراوە. لە ناکاو، تویست کردنی هەمو کەسێک: هەرزەکارە سپیەکان، منداڵەکان لە ئەمریکای لاتین، ڕێگەی خۆی بۆ گۆرانی و فیلم گرتەبەر. لە ڕێی سەمای کۆمەڵایەتی، سنورەکان لە نێوان کۆمەڵەکان دەشێوێن. چیرۆکەکە بەردەوام دەبێت لە ١٩٨٠و٩٠ەکان. بە درێژایی لەگەلپەیدابوونی هیپ-هۆپ، سەمای کۆمەڵایەتی ئەفریقی-ئەمریکی هەتا زیاتر بەرچاو کەوت، لە رابردووە دورودرەژەکەیەوە خوازراوە، شێوەی کلتور بکەیت و لەوەوە شێوەت بکرێت. ئەمڕۆ، ئەو سەمایانە بۆگەشەکردن، گەورەبوون و بڵاوبونەوە بەردەوامە. بۆچی ئێمە سەما دەکەین؟ بۆ ئەوەی بجوڵێین، بۆ ڕێگەدان بە لەدەست دان، بۆ ئەوەی دەرببڕین بۆچی بەیەکەوە سەما دەکەین؟ بۆ ئەوەی چاک ببینەوە، بۆ ئەوەی بیرمان بێتەوە هەتا بڵێین: "بە زمانێکی هاوبەش قسە دەکەین. بۆ هەبوون و ئێمە ئازادین."