لە دەورووبەری ساڵی ١٤٦٩دا، ئاڵوگۆڕکەرێکی دەوڵەمەندی دراو دوای لە شێوەکارێکی گەنج بە ناوی سامدڕۆ بۆتێجیڵی کرد تا لەسەر میحرابی کلێسەیەک نیگارێک بکێشێت. بێگومان، بۆتێجیڵی قبووڵی کرد، بە ێکێک لە مەزنترین نیکارکێشەکانی سەردەمی ڕێنسانسی لوتکە ناسراوە، بەرهەمەکانی وەکو"لا پریماڤێرا" و"منداڵبوونەکەی ڤینۆس." بەڵام، لەساڵی ١٤٦٩، هێشتا ناوبانگی پەیدانەکردبوو. ئەو دیمەنی شێوەکارە گەنجە دەیوست بیکێشێت بووەهۆی بەناوبانگبوونی: سێ پیاوی ژیر، یاخود پادشا. گەیشتنە شوێنی لە دایکبوونی عیسای مەسیح. بۆتێجیڵی دەیویست ئەم باسە باوە بگرێت و بەتەواوەتی کارێکی ڕەسەن بەرهەم بهێنێت، لەکاتێکدا خۆی سەلماند کە شایستەی ئەوەیە لەنێوای گرینگترین هاونیشتیمانیەکانی شاری فلۆرێنس بێت. زۆربەی نیگارەکانی زووتر گەیشتنی پادشاکانیان لە شوێنی جێگیر و نزم ڕووندەکردەوە، کەوا گونجاوبوو بۆ کوڕی خودا. بۆتێجیڵی گەنج، هەرچۆنێک بێت شوێنی دیمەنەکەی لە کەلاوە خانووێک ڕۆمای ڕووخاو هەڵبژارد. لە ناوەندی ئەم پێکهاتەییە، بەرێکی ڕەقی بۆ ماری و عیسا دانا تا لەسەرو سەردانکەرەکانیانەوە دابنیشن. بەم بڕیارەش، وادەردەکەوێت بۆتێجیڵی بڵێت مەسیحەیەت لەسەر شتێکی ڕەقتر لە ڕۆم دروست دەبێت. پاشان بۆتێجیڵی بۆشاییەکەی بە بە پیاوە گرینگەکانی شارەکەی پڕکردەوە. لە دەستە ڕاست. وێنەی ئەو پیاوەی کێشا کە پارەی ئەم کارەی داوە، گاسپارە دیلامە، سەیری بینەر دەکات بەوپەڕیباوڕەوە خۆی واپیشاندەدا پێویست بە پرسیارکردن ناکات ئەو بەرپرسی ئەم شاکارەییە. هەرچەند وەکو کوڕی سەرتاشێک لە دایکبووە، دیلامە پارەیەکی باشی کۆکردەوە لەڕێگای ئاڵوگۆڕی دراو لە ژیانیدا. ئەوەندە پارەی پەیداکردبوو تا کلێسەیەکی بەخاک سپاردن بکڕێت و بە نیگاری سەرنجڕاکێش بیڕازێنێتەوە. ئەم سێ پیاوە لە ناوەندی ئەم نیگارە دەردەکەون، کڕنووشیان بۆ ماری و عیسا بردوە. وەکو نموونەیەک بۆ ئەم کەسە گرینگانە، گاسپارە دیلامە ئەندامە گرینگەکانی خانەوادەی میدیجی بەکارهێناوە. پیشەکەی دیلامە وەکو ئاڵوگۆڕکەری دراو محاڵ بوو بەبێ هاوکاری خانەوادەیەکی بە دەسەڵاتی وەکو میدیجی، بەتایبەتیشی کۆسیمۆ دی میدیجی، بۆ هەمیشە لەبەردەمی لاقی ماری دەردەکەوێت. پیاوە ژیرەکانی دیکە دەتواندرێت وەکو پیڕۆ و جۆڤانی دی میدیجی بناسرێن، دوو کوڕەکەی کۆسیمۆ. بازرگانی ئاڵوگۆڕی دراو کومانی ئەخڵاقی و نێوانیەتی یاسای هەبوو، هەربۆیە هاوڕێیەتی ئەم خانەوادە دەسەڵاتدارانە گرینگ بوو. و میراتگرە گەنجەکەی خانەوادی میدیجی، لۆزێنزۆ، ناکرێت لە پێکهاتەی ئەم نیگارە دەرنەکەوێت. لە دەستە چەپی نزمایەکە دەردەکەوێت. وادەردەکەوێت ئەم نیگارە بڵێت میراتی میدیجی، لەگەڵ چەند میراتگرێکی تەندروست، لەسەر شتی ڕەقتر لە ڕۆم دروست دەبەن. پادشان بۆتێجیڵی بۆشاییەکەی بە هاوڕێکان و کەسە خاەن دەسەڵاتەکانی فلۆرێنس پڕکردەوە. و لەنێو کەسە بەناوبانگەکانی فلۆرێنس، شێوەکارێک گەنجی باوڕبەخۆبوو وێنەی خۆی کێشا ڕاستەوخۆ سەیر بینەر دەکات. ئامادەبوونی بۆتێجیڵی لەم نیگارە دا گۆڕانی ڕادیکاڵی لە بیروڕای و هزری هونەرمەندەکانی ئەم سەردەمە ڕووندەکاتەوە. بۆتیجیڵی لە خۆی نەدەڕوانی وەکو پیشەکارێکی ئاسایی بۆ ئەم کارە بەکرێگیرابێت. لە خۆی دەڕوانی وەکو هاوڕێک ی خانەوادە دەسەڵاتدارەکانی فلۆرێنس. نیگارێکی وەکو: ڕێزگرتنەکەی پادشاکان" زۆر زیاترە لە گیڕانەوەی چیرۆکی ئەینجیلی دەردەخات. دەتوانن چیرۆک بگێڕنەوە. لەنێوا شتەکانی دیکە، ئاڵوگۆرکەرێک پارە وەکو کەسێک ئاسای لە دایکبووە لە دڵەوەی هەوڵدەدا پارەکەی لە جوانترکردنی کلێسەیەکی بچووکی ناوخۆی خەرجبکات، یاخود چیرۆکی شێوەکارێکی گەنجی بەرزخواز، ناوبانگی پیشەکە بەرزدەکاتەوە تا لەنێوا کەسە دەوڵەمەندەکانی شارەکەی ڕابوەستێت.