وەرگێڕەکانی بەرنامەی TEd کۆمەڵەیەکی کارن، و ڕەخنەگرە ئەدەبیەکان ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن. ‎ڕەخنەگران هاوكاری وەرگێڕەكانن ‎بۆ بەرز كردنەوە ئاستی ژێرنووسەكان، ئاوا ڕەخنەگرانی TEDدەتوانن پەیوەندی ببەستن لەگەڵ بیرۆکەکانی قسەکەرەکە لێرە پێنج ڕوونکردنەوە ھەیە بۆ ڕەخنەگرەکان: ١.لێھاتوو بێت پێویستە پێنج دەستە ژێرنووس بڵاو بکاتەوە پێش ئەوەی بتوانێت پێدا چوونەوە بکات. بەدڵنییاییەوە ئەوە ناسراوە لە لات دەتوانی ئامۆژگاری ئەوانیتریش بکەی بۆ باشتر کردنی ئاستی ژێرنووس کردن. ٢.سەیری قسەکە بکە یەکەم جار! پێش کردنی گۆڕانکاریەکان، سەیری گشت قسەکان بە ژێرنووسەوە بکە بۆ دیاریکردنی ختأە قورسەکان بۆ ژێرنووس کردن. ئاگاداری ھەڵە باوەکان بە، وەکو وەرگێڕانی زۆر بەکارھاتوو، ھەڵەکانی ڕێزمان، حاڵەتەکانی کات. ٣.تێروانی باش بدە! تێبینی باش دروستکەر و وزە بەخشە. نموونەی دیاریکراوی تێدایە پێویستە چی بگۆریت و بۆ بیگۆڕیت. بەسەرچاوەکە بەستراوە خۆبەخشەکان لێی فێر دەبێت بۆ خۆ لادان لە ھەمان ھەڵە لە داھاتوو. بۆ ھاندانی خۆبەخشەکان دەریبخە چیان بەباشی کردووە. ٤.بۆیان بنێرەوە! ئەگەر تێبینی ھەڵەی زۆرت کرد، وەرگێڕانەکە بنێرەوە بۆ وەرگێرەکە. هەڵسەنگێنەر پێویست ناکات ھەموو ھەڵەیەک ڕاست بکەنەوە. لە جیاتی زۆر دووبارە بوونەوەی ھەڵەیەک نموونەیەکی ڕاستی بدەیە. ٥.کار کردن وەکو کۆمەڵێک! وەرگێڕەکانی تێد خۆبەخشانە یەکگرتوون بۆ بڵاوکردنەوەی بیرۆکە مەزنەکان. ھەمیشە بەڕێز بە، و بیر لە پێداچوونەوە بکەوە وەک گفتوگۆ لەگەڵ ھاوڕێیەک. دەربارەی ئەوەی چۆن بیرۆکەکانی قسەکەرەکە بە زمانی خۆت دەگەیەنی. ئەو پێنج ڕوونکردنەوەیەت لە بیر بێت کاتێک بە ژێرنوسێک هەڵدەسەنگێنیت. و کار لەگەڵ خۆبەخشەکانت بکە بۆ بنیاتنانی بیرۆکە گەورەکان کە دەکرێ ھەبن.