به‌رنامه‌ی وه‌رگێڕه‌كانی TED له‌باره‌ی كاری به‌كۆمه‌ڵه‌، و ڕەخنەگرە ئەدەبیەکان ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن. ‎ڕەخنەگران هاوكاری وەرگێڕەكانن ‎بۆ بەرز كردنەوە ئاستی ژێرنووسەكان، ئاوا بینه‌رانی TED دەتوانن پەیوەندی ببەستن لەگەڵ بیرۆکەکانی قسەکەرەکان. لێرە پێنج ڕوونکردنەوە ھەیە بۆ ڕەخنەگرەکان: ١.لێھاتوو بێت پێویستە پێنج دەستە ژێرنووس بڵاو بکاتەوە پێش ئەوەی بتوانێت پێدا چوونەوە بکات. ئه‌مه‌ دڵنیایی ده‌دات له‌وه‌ی ئاشنایت پێی و دەتوانیت ئامۆژگاری ئەوانیتر بکەیت بۆ باشتر کردنی ئاستی ژێرنووس کردن. ٢. یەکەم جار سه‌یری ئاخاوتنه‌كه‌ بكه‌! پێش ئه‌نجامدانی گۆڕانکاریەکان، سەیری گشت قسەکان بە ژێرنووسەوە بکە بۆ دیا- ریکردنی ئه‌وشوێنه‌ی پێویسته‌ سه‌رنجی بده‌ی ئاگاداری ھەڵە باوەکان بە، وەکو وەرگێڕانی زۆر گونجاو، ھەڵەکانی ڕێزمان، حاڵەتەکانی کات. ٣.تێروانی باش بدە! تێبینی باش دروستکەر و وزە بەخشە. نموونەی دیاریکراوی تێدایە پێویستە چی بگۆڕیت و بۆ بیگۆڕیت. بەسەرچاوە بیبه‌سته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خۆبەخشەکان بتوانن لێی فێر بن بۆ خۆ لادان لە ھەمان ھەڵە لە داھاتوو. بۆ ھاندانی خۆبەخشەکان دەریبخە چیان بەباشی کردووە. ٤.بۆیان بنێرەوە! ئەگەر تێبینی ھەڵەی زۆرت کرد، وەرگێڕانەکە بنێرەوە بۆ وەرگێرەکە. هەڵسەنگێنەر پێویست ناکات ھەموو ھەڵەیەک ڕاست بکەنەوە. لە جیاتی زۆر دووبارە بوونەوەی ھەڵەیەک نموونەیەکی ڕاستی بدەیە. ٥.کار کردن وەکو کۆمەڵێک! وەرگێڕەکانی تێد خۆبەخشن یەکگرتوون بۆ بڵاوکردنەوەی بیرۆکە مەزنەکان. ھەمیشە بەڕێز بە، و بیر لە پێداچوونەوە بکەوە وەک گفتوگۆ لەگەڵ ھاوڕێیەک. دەربارەی ئەوەی چۆن بیرۆکەکانی قسەکەرەکە بە زمانی خۆت دەگەیەنی. ئەو پێنج ڕوونکردنەوەیەت لە بیر بێت کاتێک ژێرنوسێک هەڵدەسەنگێنیت. و کار لەگەڵ هاوڕێ خۆبەخشەکانت بکە بۆ بنیاتنانی بیرۆکە گەورەکان کە دەکرێ ھەبن.