کاتێک ١٤ ساڵ بووم،
بەھایەکی کەمم ھەبوو.
ھەستم دەکرد لە ھیچ شتێک بەھرەدار نیم.
ڕۆژێک، یۆیۆیەکم ھێنا.
کاتێک یەکەم فێڵم تاقیکردەوە،
بەم شێوەیە دەرکەوت:
(پێکەنین)
تەنانەت نەمدەتوانی سادەترین فێڵ بکەم،
بەڵام زۆر ئاسایی بوو بۆ من،
چونکە شارەزا نەبووم لە وەرزش،
و ڕقیشم لە ھەموو یاریەک بوو.
بەڵام دوای یەک ھەفتە لە ڕاھێنان،
ھاویشتنەکانم زیاتر لەمە دەچوون:
کەمێک باشتر.
پێموا بوو، یۆیۆ شتێکە بۆم
کە دەبێت باشبم لێی.
بۆ یەکەم جار لە ژیانم،
تامەزرۆیەکەی خۆمم دۆزیەوە.
ھەموو کاتەکەم لە ڕاھێنان بەسەر دەبرد.
چەندین کات و کاتژمێری دەویست ڕۆژانە
بۆ بەرز کردنەوەی تواناکانم بۆ ئاستێکی تر.
و دوایی، چوار ساڵ دواتر،
کاتێک ١٨ ساڵ بووم.
لەسەر سەکۆی پێشبڕکێی
یۆیۆی جیھانی وەستام.
و بردمەوە.
زۆر دڵخۆش بووم.
"بەڵێ، ئەنجاممدا! بووم بە پاڵەوان.
لەوانەیە زۆر سپۆنسەرم ھەبێت، پارەیەکی زۆر،
گەلێک چاوپێکەوتن،
دەرکەوتن لە تەلەڤزیۆن" .
(پێکەنین)
بەڵام دوای ھاتنەوە بۆ ژاپۆن،
ھیچ شتێک نەگۆڕا لە ژیانم.
(پێکەنین)
بەڵام پێم وایە کۆمەڵگە
ڕێزیان بۆ ئەو ئیشە نەبوو.
بۆیە گەڕامەوە کۆلێژەکەم
و بوومە کارکەرێکی ئاسایی
ژاپۆنی وەکو ئەندازیارێک.
ھەستم کرد بە سۆزداریەکەم،
دڵ و رۆحم، جەستەیان جێھێشتم.
ھەستم کرد ھیچیتر زیندوو نیم.
بۆیە دەستم کرد بە بیر کردنەوە
کە دەبێت چی بکەم،
و بیرم کردەوە، دەمویست
نمایشەکەم باشتر بکەم،
و لەسەر سەکۆ نیشانی بدەم
یۆیۆی جوان چۆنە
کە وێنەی گشتی یۆیۆکە بگۆڕێت.
بۆیە وازم لە کارەکەم ھێنا
و دەستم کرد بە پیشەگەریم
وەکو نوێنەرێکی بە ئەزموون.
دەستم کرد بە فێربوونی سەمای کلاسیکی،
سەمای جاز، تەنافبازی و شتی تر
بۆ باشتر نیشاندانی نمایشەکەم.
لە ئەنجامی ئەم کۆششانە،
و یارمەتی زۆری تر،
ئەمە ڕوویدا.
دووبارە پێشبڕکێی یۆیۆی جیھانیم بردەوە
لە بەشی نمایشی ھونەری.
وە تاقیکردنەوەکەم بڕی بۆ سيرك دو سوليه.
ئەمڕۆ، لەسەر سەکۆی TEDوەستاوم
لەگەل یۆیۆ لەبەردەم ئێوە.
(چەپڵەڕێزان)
ئەوەی لە یۆیۆ فێر بووم ئەوەیە،
گەر کۆششێکی تەواو بکەم لەگەل حەزێکی زۆر،
ھیچ ئەستەم نییە.
تکایە ڕێگەم دەدەن حەزەکەم
لەگەڵتان ھاوبەشی پێ بکەم
لەڕێگەی نمایشەکەم ؟
(چەپڵەڕێزان)
(دەنگی ئاو)
(مۆسیقا)
(کۆتایی مۆسیقا)
(چەپڵەڕێزان)
(مۆسیقا)
(کۆتایی مۆسیقا)
(چەپڵەڕێزان)
(کۆتایی چەپڵەڕێزان)
(مۆسیقا)
(چەپڵەڕێزان)