گریک گەیج: ئۆکتۆپۆس تاڕادەیەک گیانەوەرێکی نامۆیە ڕەفتاری سەرسوڕهێنەرانە و ئاڵۆز پیشان دەدات. لە تەواوی جیهانی بێ بڕبڕەکاندا، ناوازەترین سیستمی دەمارە کۆئەندامیان هەیە. نزیکەی نیو ملیار دەمارە خانەیان هەیە. کە بە فراوانی بەناو لەشیاندا دابەش بوون، لەڕاستیدا دوو لەسەر سێی ئەو دەمارانە بەناو قاچەکانیاندا دابەش بوون. ئێستا ئەمە لەگەڵ خانە سەر لێ شێوەنەرەکان و شلەکەی و دەنووکە تیژەکەی، هەموو ئەو شتانەی هەیەتی وایکردووە وەک ئاژەڵێکی دڕندە بێت. لەڕاستیدا ئۆکتۆپۆس بوونەوەرێکی گۆشە گیرە، لەناکاو، ئێمە شەڕی ڕاستەقینەی نێوان هەشت پێ کانمان هەیە. (زەنگ) [DIY دەمارزانی] هەموو گیانەوەران شەڕ لە پێناو -- خواردن، ناوچەیەک، یاخود هاوەڵێک دەکەن. ئۆکتۆپۆسیش جیاواز نییە، شارەزابوون لە ڕەفتاری شەڕکردنیان یارمەتیمان دەدات باشتر لەو بونەوەرە سەرسوڕهێنەرانە تێبگەین و چۆن مامەڵه لەگەڵ یەکتر دەکەن. هاوڕێکەم ئیلیا چاودێری شێوازی شەڕکردنی کلاسیکی دەکات لەنێوان دوو ئۆکتۆپۆسی کالیفۆڕنیا. ئیلیا چوگنۆف: زۆربەی خەڵکی پێیان وایە کە "ئۆکتۆپایە" بەڵام لە ڕاستیدا وا نییە. ئۆکتۆپۆس ئەگەر دووان بن پێیان دەڵێن ئۆکتۆپۆسەکان یان ئەختەبووتەکان ئەمە ئەگەر بە زمانی لاتینی لێی بڕوانیت. چۆن تاقیکردنەوەیەکی زانستی ئەنجام دەدەیت؟ سەرەتا ژوورێکی بچووک ڕێک دەخەم و ئامادەی دەکەم، دۆلکەیەک ئاو دەهێنم، بە ڕاوەشاندنی دۆلەکە، گازی تێدەکەم. ئەگەر ئاوەکە باش لەگەڵ گازەکە تێکەڵ بوو مانای وایە ئەوان زۆر چالاکن. ئەوەش ڕێگە دەدەن بە ئۆکتۆپۆسەکان هەتا هەناسە بدەن. یەکەم ئۆكتۆپۆس دەگرم -- ئێرە، برادەر، لێرەوە، هاوڕێ. لێرە دای دەنێم، و پلانەکەم جێبەجێ دەکەم، ئۆکتۆپۆسی دووەمیش دەخەمە ناوی پاشان بەتەنها بەجێی دەهێڵم. (زەنگ لێدەدات) یاسای ۱: هەمیشە داگیرکەرێک هەیە. و هەمیشەش یەکێکیان بەرگری دەکات. ئەوەی کە بۆشاییەکی گەورەتر دەگرێت ئەوەیان خۆهەڵکێش و خۆبەگەورە زانترە، بەدڵنیاییەوە داگیرکەرەکەیە کە زیاتر ئازەووی بردنەوەی شەڕەکەی دەبێت. دۆڕاوەکەش بە ئاشکرا دیارە. بێزار دەبن، خۆیان پێچ دەدەن، لە گۆشەیەکدا خۆیان دەشارنەوە. زۆربەی کات، کاتێک لە سەرەتای پەیوەندیدا دەبن، یەکێک لەوان زیاتر هەوڵ دەدات لە بەرەی بەرگریکاری بمێنێتەوە، دووەمیان بەجۆرێک پاڵی پێوە دەنێت و نەقیزەی دەدات و قۆچی لێدەدات، هێی، دەتەوێت شەڕم لەگەڵ بکەیت، دەتەوێت ڕوو بەڕووم ببیتەوە؟ دەتەوێت دەست بکەین بە زۆرانبازی؟ زۆری لێدەکات و ڕادەکات، دەگەڕێتەوە دواوە، نەقیزەی دەدات و ڕادەکات. (زەنگ لێدەدات) یاسای ۲: خۆلادان لە پەیوەندی چاو کاتێک ئۆکتۆپۆسەکان ڕووبەڕوی یەکتر دەبنەوە بۆ شەڕ کردن، لەڕاستیدا ئەوان ڕوو لە یەکتری ناکەن. بەڵکو لە لاتەنیشتەوە نزیکی یەک دەبنەوە. بەرگریکارەکە هەوڵ دەدات لەبەر چاوی هێرشبەرەکە دوور بکەوێتەوە هەتا کاتێکی هەستیار کە دەزانێت هیچ ڕێگەیەک بۆ خۆ لادان لە شەڕەکە نییە. لەڕاستیدا، ئەوەی کە چاوەڕێی کۆتا ساتەکان دەکات ئۆکتۆپۆسی بەرگریکارە. (زەنگ لێدەدات) یاسای ۳: ڕەنگەکانی خۆت بریقەدار بکە. دەستدێژیکەرەکە لەکاتی شەڕکردنەکە بەخێرایی ڕووناکیەکی ڕەش لەسەر باڵەکانی دادەگیرسێنێت کاتێک لەسەرەتایی شەڕ کردن دایە. (زەنگ لێدەدات) جی جی: ئۆە، هەر ئێستا-- هەندێ دیمەنی شەڕکردن دەبینین. دیارە کە ئامادەن بۆ شەڕ کردن، ڕاستە. ئێستا ئەو هەوڵ دەدات نزیک بکەوێتەوە، بەڵام بە ناڕاستەوخۆیی. بەڵێ، ئەوان بە شێوەیەکی ناتەریبی لە یەکتر نزیک دەبنەوە. پاشان، ئەوەتا، بوو بە شەڕ -- بەڵێ. ئەوان بەریەک دەکەون. باڵەکانیان لەیەکتری دەئاڵێنن. (موزیک) کەواتە لە یەکەم هەنگاوی شەڕ کردنی نێوان ئۆکتۆپۆسەکان تێگەیشتین. ڕەنگە تۆ پرسیار لە خۆت بکەیت: جا گرنگی ئەمە چییە بیزانیت؟ دەکرێت ئەو جۆرە پرسیار و لێکۆڵینەوە زانستی خوازانە، زۆرجار پێشەنگ بن بۆ هەندێک پێشبینی و دۆزینەوە پێشبینی نەکراوەکان. زۆر شت ئاشکرا بووە دەربارەی خۆمان بە لێکۆڵینەوە لە گیاندارە ئاوییەکان. ئاژەڵێکی دەریایی فێری کردین چۆن دەمارەخانەکانمان زانیاری دەگوازنەوە، هەروەها قڕژاڵ فێری کردین چۆن چاوەکانمان کار دەکەن. لەبەرئەوە شتێکی زۆر گەورە نییە کە بڵێین ئەوانە هەندێک لە ڕەفتارەکانیانن کە لە ئۆکتۆپۆسی کالیفۆرنیا دەیان بینین هاو شێوەی ئێمەن.