ئەو هەموو کاربۆنە
لە کۆێ دەردەکەین؟
کاربۆن لە سوڕێکی ئاساییدا کار دەکات،
لە هەموو زیندەوەرەکاندا دۆزراوەتەوە:
لە خاک، لە زەریاکان،
لە کەش و هەوادا
لە ناو بەردەکانی قوڵایی زەویدا.
کاتێک ڕووەک و شتە زیندووەکانی تر دەمرن،
کاربۆنێکی زۆر کۆکراوە ڕێگەی خۆی
بۆ ناو کەش و هەوا خۆش دەکات
تا ئەو کاتەی ڕووەکی نوێ گەشە دەکات
و دووبارە کاربۆن هەڵدەمژن.
بەڵام لە ماوەی ملیۆنەها ساڵدا،
هەندێک لە کاربۆنە کۆکراوە لە
درەختە کۆنەکان و ژیانی دەریا دەبێتە بەرد
هەندێکیش دەبێتە سوتەمەنی
پاشماوەی بەبەردبووی وەک:
خەڵوز، نەوت و گازی سروشتی.
ڕووداوە سروشتییەکانی
وەک تەقینەوەی بورکانەکان
هەندێک لە کاربۆنەکە دەردەکەن
کە لە بەرددا گیری خواردووە.
چالاکیە مرۆییەکان، وەک سوتانی
سوتەمەنی پاشماوەی بەبەردبوو،
هەروەها هەندێک کاربۆنی
پێش مێژووی دەردەکات.
مرۆڤ ساڵانە کاربۆنی دەردەکات
نزیکەی ٦٠ جار زیاتر
لە هەموو بڕەی ساڵانە لە گڕکانەکان
دێتە دەرەوە لەسەر هەسارەکە.
ئەمە بە قورسی لەسەر بازنەی
کاربۆن ڕووی زەوی دا کێش دەکات
لە کەش و هەوا و
زەریاکان کۆ دەبێتەوە.
چاندنی داری زیاتر یارمەتیدەر دەبێت، بەڵام درەختەکان بەتەنیا ناتوانن ئێمە بە تۆڕی سفر ببەن.
تەنها یەک ڕێگەی دڵنیاکەرەوە بۆ
وەستاندنی گەرمبوونی زەوی هەیە.
پێویستە بڵاوکردنەوەی ئەو هەموو
کاربۆنە زیادە لە هەواکەمان بوەستێنین.
[Countdown
با چالاکی بکەین
بۆ ئەوەی گۆڕانکاری کەش و هەوا دیاری
بکات لە Countdown.ted.com]