ھیچ کات بیرت لێ نەکردۆتەوە،
ملیارەھا ھەیە،
بەڵام شێوە، خۆشەویستی و داھێنان لە بواری
ئەم دیسکە بچووکە شۆکھێنەرە.
[شتی بچووک]
[بیرۆکەی گەورە]
سەری کوپی قاوە بریتییە لەو سەرەی
کە کوپی قاوەکەت دادەپۆشێت.
لە سەری جێگیر دەبێت.
کونێکی تێدایە.
سەری کوپ ھەیە بچووکە
و دەکرێتەوە و دادەخرێت.
سەری کوپ ھەیە داھێنەرانە
شێوەی پێ دراوە.
سەری کوپی قاوە، زاراوەی خۆی ھەیە.
خەڵک پێی دەڵێت: تەنورەی لایەکان
فشاری سەر شتی خڕ یان
بۆنی جلوبەرگ
ھۆکاری تێ کردن.
پێویستت بەم وشانەیە،
چونکە داھێنان و بیرۆکە لە سەری
کوپی قاوە بە کار ھاتووە.
کۆمەڵگە زیاتر و زیاتر
لە جووڵەی بەردەوام دایە.
ھەموو شتێک دەجوڵێت.
لایهنه باشهكه ئهوهیه، گونجاوه
لە ھەر شوێنێک بێت دەتوانیت قاوەکەت
بخۆیتەوە، پێویست ناکات چاوەڕێ بکەیت.
لە ناو شەمەندەفەر،
لە کاتی ڕۆیشتن.
لایەنی خراپ ئەوەیە کە
ناتوانیت بە ڕێگەدا بڕۆیت
تام لە تامی قاوە بکەیت.
یەکەم بەکارھێنانی سەری کوپ
لە ساڵی ١٩٣٤ بوو کاتێک
بۆ سەری کوپی خواردنەوە
ساردەکان بەکار هات.
لە ساڵی ١٩٥٠، کەسێک
بە ناوی جەیمس رەیفسنایدەر
یەکەم سەری کوپی جێگیری داھێنا.
بەڵام دەرچەی بۆ خواردنەوە نەبوو.
لە شەستەکان بەھۆی گۆڕانکاری کەلتوری،
کاتێک خەڵک لە کاتی ڕۆیشتن
قاوەیان دەخواردەوە.
7-Eleven یەکەم شوێن بوو قاوەی لەم
شێوەیە پێشکەش بکات.
لە ساڵی ١٩٦٧ شۆڕشێک بەرپا بوو.
کە سێک بە ناوی ئالان
فرانک سەری کوپێکی ناساند
کە سەری کوپەکە دەکرا لێ بکرێتەوە،
لە شێوەی سەری ئامێری گیتار بوو،
لەم شوێنە خواردنەوەکە نۆش دەکرا.
لە ساڵی ١٩٧٠ پێشھاتێکیتر دێتە پێش:
سەری کوپ دەکرا لێ بکرێتەوە
و دواتر بخرێتەوە شوێنی خۆی.
بۆیە، خەڵک زیاتر روو دەکەنە
خواردنەوەی قاوە لە کاتی ڕۆیشتن.
لە ساڵی ١٩٨٤ چرکەساتێکی مێژووی
بۆ سەری کوپ دێتە پێش:
لە دایک بوونی سەری کوپ جوڵاوە.
سیمبوڵە، ملێۆنەھا جار بینراوە.
چەندین کێشە چارەسەر دەکات.
بە شێوەیەک دیزاین کراوە کە
قاوەکەت نەڕژێته سەر ڕوخسارت،
چونکە لە جۆرەکانیتر بەرزترە.
بە شێوەیەکە کە ڕۆخی لە دەرەوە ھەیە،
بۆیە قاوەکە کەمێک سارد دەکاتەوە
پێش ئەوەی بەر لێو بکەوێت.
لە ناوەڕاست شوێنێک بەرامبەر لووت ھەیە،
کە ڕێگە بۆ بە دەست ھێنانی
بۆنی قاوەکە خۆش دەکات.
کونێکی بچووک ھەیە، کە ڕێگە
بە ھەڵم دەدات بێتە دەرەوە
ڕێگە لە درووست بوونی بۆشایی دەگرێت.
ئەوە یەکێکە لەو شتانەی
کە بە خەیاڵتدا نەھاتبوو
تا بەر لێوت نەکەوێت.
بۆیە پێم وایە سەری کوپی
قاوە لە گەشە بەردەوام دەبێت
ڕۆژێک دێت کە چیتر سەری کوپی
پلاستیکی دووبارە بەکار نهھێنرێتەوە
سەری کوپ ژینگەدۆست دەبێت.
ئێمە لە جووڵە ناوەستین.
لە نۆشینی قاوەش ناوەستین.
پێم وایە ئەندازیارانی سەری
کوپی قاوەش ھەروا ھەوڵ دەدەن
کە بتوانیت کوپی قاوە لەگەڵ خۆت
بۆ ڕێگە ببەیت بە شێوەیەک
ھاوشێوەی ئەزموونی خواردنەوەی قاوەیەکی
سەر بە کرێمی چێشتخانەیەک بێت.
چونکە ئێوە دەزانن قاوە بازرگانییەکی گرنگە.