1 00:00:06,826 --> 00:00:08,014 ڕۆژێکی گەرمە، 2 00:00:08,014 --> 00:00:10,366 چەند بەرداغ ئاوت نۆش کردوە، 3 00:00:10,366 --> 00:00:12,286 یەک لە دوای یەک. 4 00:00:12,286 --> 00:00:16,182 لە پشت داواکاری ئاوی جەستە ئەندامێک ھەیە کە لە شێوەی فاصوڵیایە 5 00:00:16,182 --> 00:00:19,715 کە وەک ئاگەدار کەرەوەیەکی جەستە نایاب کار دەکات. 6 00:00:19,715 --> 00:00:22,095 ئەوان پارسەنگی شلەی جەستە دەپارێزن، 7 00:00:22,095 --> 00:00:24,112 پاشماوەی خوێن دیاری دەکەن، 8 00:00:24,112 --> 00:00:26,766 کاتی گونجاوی دەردانی ڤیتامینەکان و کانزاکان دیاری دەکات، 9 00:00:26,766 --> 00:00:29,447 و ئەو ھۆرمۆنانە دەردەدات کە بۆ ژین پێویستن. 10 00:00:29,447 --> 00:00:31,637 سڵاو لە گورچیلەکانت بکە. 11 00:00:31,637 --> 00:00:35,941 کاری سەرەکی ئەم ئەندامە بریتییە لە فڕێدانی پاشماوەکان 12 00:00:35,941 --> 00:00:38,672 گۆڕینیان بۆ میز. 13 00:00:38,672 --> 00:00:41,565 ھەشت لتری خوێنی جەستە بە ناو گورچیلەکان تێدەپەڕن 14 00:00:41,565 --> 00:00:44,877 ٢٠ بۆ ٢٥ جار لە ڕۆژێکدا، 15 00:00:44,877 --> 00:00:51,849 واتا ئەم ئەندامانە ڕۆژانە نزیکەی ١٨٠ لیتر خوێن دەپاڵێون. 16 00:00:51,849 --> 00:00:54,675 پێکھاتەکانی ناو خوێن بەردەوام دەگۆڕێن 17 00:00:54,675 --> 00:00:56,825 کاتێک خواردن و خواردنەوە دەخۆیتەوە، 18 00:00:56,825 --> 00:01:00,480 کە روونی دەکاتە کە بۆچی پێویستە گورچیلەکان بەردەوام بن لە ئیش کردن. 19 00:01:00,480 --> 00:01:04,465 خوێن لە ڕێگەی خوێنھێنەرەکانەوە دەچێتە ناو گورچیلەکان، 20 00:01:04,465 --> 00:01:09,609 موولولەی بچووک درووست دەبێت لەگەڵ یەکەی ناوەکی تایبەت، 21 00:01:09,609 --> 00:01:11,478 کە پێی دەوترێت نیفڕۆن. 22 00:01:11,478 --> 00:01:12,795 لە هەر گورچیلەیەکدا، 23 00:01:12,795 --> 00:01:17,534 یەک ملیۆن نیفرۆن هەیە کە وەک لەشکرێک لە پاککەرەوە و هەستەوەر کار دەکەن 24 00:01:17,534 --> 00:01:20,541 بۆ پاڵاوتنی خوێن. 25 00:01:20,541 --> 00:01:22,468 لێرەدا وردی و گرنگی 26 00:01:22,468 --> 00:01:25,968 ئەم ئەندامە ناوەکییە هەستەوەرییە چییە. 27 00:01:25,968 --> 00:01:30,980 بۆ پاڵاوتنی خوێن، هەر نیفرۆنێک، دوو ئامرازی بەهێز بەکار دەهێنێت. 28 00:01:30,980 --> 00:01:37,601 گلۆمۆریلەس کە لە شێوەی بڵقە و پێکهاتەیەکی موولولەیی درێژ و تیژ. 29 00:01:37,601 --> 00:01:41,425 گلۆمۆریلەس وەک بێژنگ کار دەکات تەنها ڕێگە پە تێپەڕبوونی کۆمەڵێک پێکهاتە دەدات 30 00:01:41,425 --> 00:01:45,248 وەک ڤیتامن، کانزاکان بۆ ئەوەی بچنە ناو موولولەکان. 31 00:01:45,248 --> 00:01:47,439 دواتر ئەم موولولانە، بڕیار دەدەن 32 00:01:47,439 --> 00:01:51,361 کام پێکهاتە بۆ جەستە پێویستە. 33 00:01:51,361 --> 00:01:54,858 مادەە پێویستەکان بە پێی پێویستی جەستە هەڵدەمژرێنەوە، 34 00:01:54,858 --> 00:01:57,778 بۆ ئەوەی دووبارە لە ڕێگەی خوێن بۆ جەستە بگەڕێنەوە. 35 00:01:57,778 --> 00:02:00,448 بەڵام خوێن تەنها ماددە بە سودەکان ناگوازێتەوە. 36 00:02:00,448 --> 00:02:02,955 پاشماوەکانیش دەگوازێتەوە. 37 00:02:02,955 --> 00:02:05,782 کاری نیفرۆنەکانە مامەڵە لەگەڵ ئەم پاشماوانە بکەن. 38 00:02:05,782 --> 00:02:09,118 مولولەکان هەست بە بوونی ئەو ماددانە دەکەن کە جەستە پێویستی پێ نییە. 39 00:02:09,118 --> 00:02:12,460 وەک میز، کە لە تێکشکانی پڕۆتینەکان پێک دێت، 40 00:02:12,460 --> 00:02:15,518 و وەک پاشماوە لە گورچیلەکان فڕێان بدەنە دەرەوە 41 00:02:15,518 --> 00:02:19,118 لە ڕێگەی دوو بۆڕی فڕێدان کە پێی دەوترێت میزڕەو. 42 00:02:19,118 --> 00:02:23,322 میزڕەوەکان خۆیان لە ناو میزڵدان بەتاڵ دەکەنەوە، 43 00:02:23,322 --> 00:02:26,536 بۆ هەمیشە لاشە لە پاشماوەکان ڕزگار دەکەن. 44 00:02:26,536 --> 00:02:28,851 لە ناو میز، ئاویش هەیە. 45 00:02:28,851 --> 00:02:31,701 ئەگەر گورچیلە هەست بە بوونی زۆری ئاو لە خوێن بکات، 46 00:02:31,701 --> 00:02:34,984 بۆ نموونە، ئەگەر کاتێک ئاوی زۆر بخۆیتەوە، 47 00:02:34,984 --> 00:02:38,970 ئاوە زیادەکە بۆ میزڵدان دەنێرێت بۆ ئەوەی فڕێ بدرێتە دەرەوە. 48 00:02:38,970 --> 00:02:41,508 لە هەمان کاتدا، کەمی ڕێژەی ئاو لە ناو خوێن 49 00:02:41,508 --> 00:02:44,687 هانی گورچیلە دەدات ڕێژەیەک لە ئاو بخاتە ناو خوێن، 50 00:02:44,687 --> 00:02:48,280 واتا ئاوی کەمتر دەخرێتە ناو میز. 51 00:02:48,280 --> 00:02:52,042 بۆیە، کاتێک ئاو کەم دەخۆیتەوە، ڕەنگی میز زەرد دەردەکەوێت. 52 00:02:52,042 --> 00:02:56,482 بە ڕاگرتنی پارسەنگی ئاوی، گورچیلە پارسەنگی ئاوی جەستە دەپاڕێزێت. 53 00:02:56,482 --> 00:03:00,947 بەڵام ئەم پارسەنگ ڕاگرتنە نایابە، تەنها کاری گورچیلە نییە. 54 00:03:00,947 --> 00:03:03,966 ئەم ئەندامەی لاشە دەتوانێت ڤیتامین دی چالاک بکات 55 00:03:03,966 --> 00:03:08,566 بۆ هۆڕمۆنێک بە ناوی رینین، کە فشاری خوێن بەرز دەکات، 56 00:03:08,566 --> 00:03:11,259 هۆڕمۆنێکیتر بە ناوی ئیریترۆپۆیتین 57 00:03:11,259 --> 00:03:14,667 کە دەبێتە هۆی گەشەی بەرهەم هێنانی خانە سورەکان. 58 00:03:14,667 --> 00:03:19,353 بەبێ گورچیلەکان، پارسەنگی شلەمەنی جەستە دەشێوێت. 59 00:03:19,353 --> 00:03:24,240 هەر کاتێک نان دەخۆین، کۆمەڵێک پێکهاتەی نەخوازراو دەچێتە ناوجەستە. 60 00:03:24,240 --> 00:03:29,736 زۆر زوو جەستە پڕ دەبێت لەو پێکهاتانە و جەستە ئێکسپایەر دەبێت. 61 00:03:29,736 --> 00:03:32,955 بۆیە، گورچیلەکان تەنها ئیشی جەستە ڕێک ناخەن. 62 00:03:32,955 --> 00:03:34,975 بەڵکو بەردەوامی بە ژیانمان دەدەن. 63 00:03:34,975 --> 00:03:38,639 زۆر بەبەختین کە دوو ئەندامی جەستەی شێوە فاصوڵی جادوویامان هەیە.