سڵاو، من ڕێفیکم. من هونەرمەندی
میدیام.
زانیاری وەکو ڕەنگدانە و بۆیە کردن
لەگەڵ فڵچەی بیرکردناوە بەکار دەهێنم
کە لە لایەن زیرەکی دەستکردەوە
پاڵپشتی دەکرێت.
بەبەکارهێنانی بۆشاییە تەلارسازییەکانی
وەک تابلۆ ڕۆنییەکان،
ئامێرەکان بەکاردێنم
تا وا لە باڵاخانەکان بکەم خەون
و خەیاڵ بکەن.
لەوانەیە بپرسیت، هەموو
ئەوانە واتایان چییە؟
کەواتە با بتانبەم بۆ ناو کار
و جیهانەکەم.
کاتێک هەشت ساڵان بووم
هێزی وێناکردنم بینیووە،
بە منداڵی لە ئەستەمبوڵ گەورە بووم.
ڕۆژێکیان دایکم کاسێتێکی ڤیدیۆی
هێنایە ماڵەوە
کە فیلمی خەیاڵی-زانستی
بووBlade Runner.
بەڕوونی بیرمە کە تەواو سەرسام ببووم
بەبینینی ئەم تەلارسازییە سەرنجڕاکێشەی
داهاتووی لۆس ئەنجلۆس،
شوێنێک کە هەرگیز پێشتر نەمبینی بوو
ئەم دیمەنە بوو بە پێکهاتەیەکی
سەرەکی خەونەکانم.
کاتێک گەیشتمە لۆس ئەنجلۆس
لە ساڵی 2012 دا
بۆ بەرنامەی خوێندن لە ناوەندی
شێوەکاری هونەرەکان،
ئۆتۆمبێلێکم بەکرێ گرت و بەناو
جەرگەی شاردا گەڕام
بۆ ئەوەی ئەو جیهانە سەرنجڕاکێشە
ببینم لە داهاتویەکی نزیکدا.
دێڕێکی دیاریکراوم لە بیرە
کە بەردەوام و بەردەوام
لە مێشکمدا لێدەدرێتەوە:
ئەو دیمەنەی کاتێک ڕاچێلی ڕۆبۆت
بەوە دەزانێت کە یادگەکانی
لە ڕاستیدا ئی خۆی نین،
و کاتێک دیکارد پێی دەڵێت
کە ئەمانە یادگەی کەسێکی ترن.
لەم ساتەوە،
یەکێک لە ئیلهامەکانم بوو بەم پرسیارە
ئامێر دەتوانێت چی لە یادگەی
کەسێکی تر بکات؟
یان بەجۆرێکی تر بیڵێین،
بوون بە زیرەکی دەستکرد بەواتای
چی دێت لە سەدەی 21دا؟
هەر ئامێرێکی ئەندرۆید یان
زیرەکی دەستکرد
تەنها تا ئەو کاتە زیرەکە کە کاری
لەگەڵدا دەکەیت
دەتوانێت شتانێک درووست بکات
کە زیرەکی مرۆڤ ویستی لەسەرە
بەرهەمی بێنێت
بەڵام توانای کردنی نییە.
بۆ نموونە، بیر لە چالاکییەکانت و
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانت بکەوە
تا زیاتر کاریان لەگەڵدا
بکەیت زیرەکتر دەبن.
ئەگەر ئامێرەکان توانای فێربوونیان هەبێت
یان یادگەکان بەکردار بکەن،
ئایا دەتوانن خەونیش ببینن؟
خەیاڵ بکەن؟
لە خۆیانەوە بیریان بێتەوە،
یان پەیوەندی درووست بکەن
لە نێوان خەونی کۆمەڵە خەڵکێک؟
21 ئایا بوون بە زیرەکی دەستکرد لە سەدەی
دا بە واتای ئەوە دێت هیچ لەبیر نەکەین؟
و ئەگەر وابێت،
ئایا شۆڕشگێڕترین شت نییە
کە ئەزموونمان کردووە
لە هەوڵە بەردەوامە سەدە خەایەنەکانمان
بۆ زاڵبوون بەسەر مێژوودا بەناو میدیادا؟
بەجۆرێکی تر،
تا کوێ هاتووین لە فیلمی
ی ڕیدلی سکۆتەوە؟"Blade Runner"
جا لەبەرئەوە ستۆدیۆکەم لە
ساڵی 2014دا دامەزراند
و ئەندازیارانی تەلارسازی
زانستی کۆمپیتەر و زانیارییەکان،
زانایانی دەمار،
میوزیک ژەنان و تەنانەت
حیکایەتخوانەکانیشم بانگێشت کرد
بۆ ئەوەی بێنەپاڵم لە بەدیهێنانی خەونەکانم.
ئایە دەکرێت زانیاری ببێت
بە ڕەنگدانە؟
ئەوە یەکەم پرسیاربوو کە پرسیمان
لە کاتی دەستپێکردن بە گەشتەکەمان
بۆ چەسپاندنی هونەری میدیا لە تەلارسازیدا،
بۆ بەیەکەوەبەستنی جیهانی خەیاڵ و بەرجەستە.
جا لەبەرئەوە دەستمانکرد بە وێناکردنی ئەوەی
کە من پێیدەڵێم زانیارییەکانی هۆنراوەیی.
،یەکێک لە پڕۆژە سەرەتاییەکانمان
“،پیشاندانی گریمانەیی"
پارچە زانیارییەکی پەیکەرسازی گشتی بوو
کە لە لایەن شاری سان فڕانسیسکۆوە
ڕێگەی پێدراوە.
کارەکە بانگێشتی بینەران دەکات
بۆ ئەوەی ببن بەبەشێک لە ئەزموونێکی
جوانی سەرنج ڕاکێش
لە مەودایەکی شارنشینی زیندوو
لە ڕێگەی وێنەی تۆڕ و گەیاندن پەیوەست
بەو شارۆچکەیە خۆی
بۆ بەبیرهێنانەوەیەکیشە
لەوەی چۆن زانیارییە نادیارەکانی ژیانی
،ڕۆژانەمان
وەک بوارەکانی تویتەر
،کە لێرەدا دەخرێنەڕوو
دەکرێت وایان لێبکرێت ببینرێن
و بگۆڕدرێن بۆ زانیارییەکی هەستەوەری
کە دەکرێ ئەزموون بکرێت بە شێوەیەکی گشتی.
لە ڕاستیدا، زانیاری تەنها کاتێک دەبێت
بە زانیاری کە ئەزموون بکرێت،
و زانیاری و ئەزموون دەتوانن
چەندین شێوە بگۆڕن.
لە کاتی گەڕان بەدوای ئەو پەیوەندیانە
بەناو شاراوەییەکی مەزنی ئامێری
زیرەکدا،
بیرمان لە پەیوەندی نێوان
هەستەکانی مرۆڤیش کردۆتەوە
و توانای ئامێر لە هاوشێوەکردنی سرووشت.
ئەم پرسیارانە دەستیان پێکرد لە کاتی
کارکردن لەسەر کێشانی زانیاری با.
شێوەی هۆنراوە بینراوەکانیان هێنا
لەسەر بنەمای کۆمەڵە زانیارییەکی شاراوە
کە لە هەستەکانی باوە کۆمانکردوونەتەوە.
دواتر ئەلگۆریزمە بەدیهێنەرەکانمان
بەکارهێنا
بۆ گۆڕینی خێرایی با و گەردەلول و ئاڕاستە
بۆ زانیارییەکی ڕەنگدانەی نەرم و ڕوناکی
خەیاڵی.
دوای ئەزموونە خەمڵێنراوەکە دەرئەنجامەکە
هیوابەخشە.
ئەم داتا پەیکەرتاشییە جوڵەییە،
بوو "Bosphoruse" کە بەناوی،
هەوڵێکی هاوشێوە بوو لە پرسیارکردن لە
توانای خۆمان لە گەڕاندنەوەی وێناکردنی
ڕووداوە سرووشتییەکان.
بەکارهێنانی کۆمەڵە ڕاداری
لەرە لەر بەرز لە دەریای مەڕمەڕا،
داتاکانی ڕووی دەریامان کۆکردەوە
و لەگەڵ ئامێری زیرەکدا جوڵە
بەردەوامەکانیمان هەژمار کرد.
هەستی نقووم بوون درووست دەکەین
لە دیمەنی دەریایەکی دەستکردی ئارام
و نەگۆڕ.
بینین بە مێشک بەزۆری پێیدەوترێ
خەیاڵ،
و، بۆ من، وێناکردنی تەلارسازی
دەچێتە ئەودیوی شوشە یان کانزا
یان کۆنکریت بەتەنها،
لەجیاتی ئەزموونەکانی ئەوپەڕی
ئەگەرە دوورەکانی نقووم بوون
و ڕێگەی بەهێزکردنی تێڕوانینمانە لە
بنیاتنانی ژینگەکاندا.
توێژینەوە لەبارەی زیرەکی دەستکرد
هەموو ڕۆژێک لە زیادبووندایە،
هەستێکمان بۆ بەجێدێڵێت لە پێوەبەستنمان
بە ڕژێمێک
گەورەتر و پڕ زانیاریترە
لەچاو ئەوەی خۆمان.
لە 2017دا، کتێبخانەیەکی سەرچاوە کراوەی
بەڵگەنامەی کلتوریمان دۆزیەوە لە
ئەستەمبوڵ
و دەستمانکرد بەکارکردن لە
،“Archive Dreaming"
یەکێک لە دامەزراوە گشتییەکانی کە پشت
دەبەستێ بە زیرکی دەستکرد لە جیهاندا،
زیرکی دەستکرد لە نزیکی 1.7 ملیۆن بەڵگە
دەکۆڵێتەوە کە 270 ساڵ دەخایەنێت.
یەکێک لە بیروڕاکانمان لە ماوەی
ئەو بەکردارکردنەدا
چیرۆکێکی کورت بوو بەناوی
“کتێبخانەی بابل"
لە لایەن نووسەری ئەرجەنتینی جۆرج
لویس بۆرجس.
لە چیرۆکەکەدا، نووسەر جیهان وێنادەکات
لە شێوەی کتێبخانەیەکی گەورە
هەموو پەرتووکە 410 لاپەڕەییەکانی شێوازێکی
دیاریکراوە و کۆمەڵە پیتێک لەخۆدەگرێت.
لە ڕێی ئەم وێنە
سروشوەرگرتنەوە،
ئێمە وێنای ڕێگەیەک دەکەین بۆ ئەوەی
بەرجەستەییانە ئەرشیفە مەزنەکانی زانیاری
لە سەردەمی ئامێری زیرەکدا بدۆزینەوە.
دەرئەنجامی کارەکە، وەک ئەوەی دەیبینن،
نقوومبوونی بەکارهێنەرێکی جوڵەکی ناو
بۆشایی بوو.
"Archive Dreaming"ئەزموونی کتێبخانەی
بەشێوەیەکی بەرچاو گۆڕاوە
لە سەردەمی ئامێری زیرەکدا.
خەیاڵکردنی ئامێر" گەڕانە بەدوای"
کات و شوێندا
کە لە وێنەی گرافیکی ئەرشیفە گشتییەکانی
شاری نیۆڕک ئەزمونکراوە.
بۆ یەکێک لەم جۆری پڕۆژە نقوومبوونانە،
ئەڵگۆریزمکانی فێرکاری ئامێرمان
بڵاوکردەوە
بۆئەوەی 100 ملیۆن وێنەی گرافیکی شارەکە
ببدۆزینەوە و کاری لەسەربکەین.
سیستەمێکی نوێخوازی گێڕانەوەییمان
نەخشاند
بۆئەوەی زیرەکی دەستکرد بەکاربهێنین
بۆ پێشبینیکردن یان وێناکردنی وێنەی نوێ،
ڕێپێدانی بینەران بۆ هەنگاونان بەرەو
یەکگرتنی ڕابردوو و داهاتووی
نیۆڕک لەشێوەی خەون.
هەر وەک پڕۆژەکانمان قوڵتر دەبن
لە بیرکەوتنەوە و گواستنەوەی
زانیاری،
زیاتر بیرمان لەوە کردەوە کە چۆن
یادگەکانمان بیرهاتنەوەیەکی جێگیر نین
بەڵکو لێکدانەوەی بەردەوام گۆڕاوی
ڕوداوەکانی ڕابردوون
بیرمان لەوە کردۆتەوە کە چۆن ئامێرەکان
دەتوانن ڕووداوە هەست و نەستییەکان
هاوشێوەبکەن،
هەر وەک بینین و بیرهاتنەوە
و خەیاڵکردن.
"وە بەم جۆرە "توانەوەی یادگەکانمان
بەرهەمهێنا
بۆ هێنانە پێشچاوی ساتی بیرهاتنەوە.
ئەم سرووشە لە ڕووداوێکی دڵتەزێنەوە
هاتووە،
کاتێک بۆمدەرکەوت کە مامم تووشێ
نەخۆشی ئەلزەهایمەر بووە.
لەو کاتەدا، ئەوەی بیرم لێیدەکردەوە
دۆزینەوەی ڕێگایەک بوو بۆ ئاهەنگگێڕان
لەوەی چۆن بیردەکەینەوەو بیر لەچی دەکەینەوە
کاتێک کە هێشتاش دەتوانین ئەوە بکەین.
دەستم کرد بە بیرکردنەوە لەوەی
کە یادگەکان ون نابن
بەڵکو دەتوێنەوە یان شێوەیان دەگۆڕێت.
بەهاوکاری ئامێری زیرەک"
کارمان لەگەڵ زانایانی تاقیگەی
نیورۆسکەیپ کرد
لە زانکۆی کالیفۆڕنیا،
کە پیشانیداین چۆن لە ئاماژەکانی مێشک
تێبگەین کاتێک یادگەکان درووست دەبن.
هەرچەندە مامم توانای بەکردارکردنی
یادگەکانی لەدەستدابوو،
کارە هونەرییەکە لە لایەن
دەستدەکەوێت EEGزانیاری
گرینگی بیرهاتنەوەی دۆزیەوە
وە وەک ستایشێک دەمێنێتەوە
لەوەی کە مامم لەدەستیداوە.
تا ئێستا هیچ شتێک دەربارەی
ئێستای لۆس ئەنجلۆس
یەکی نەگرتۆتەوە لەگەڵ پێشبینی منداڵیم
لە شارەکە
جگە لە یەک بینای سەرسوڕهێنەر:
هۆڵی کۆنسێرتی واڵت دیزنی کە
لە لایەن فرانک جێریەوە نەخشێنراوە،
یەکێکە لە پاڵەوانە هەمیشەییەکانم.
لە 2018دا، پەیوەندییەکم پێوەکرا
لە لایەن فیلانهۆرمۆنیکای لۆس ئەنجلۆس
کە بە دوای دامەزراوێکدا دەگەڕا
بۆ ئەوەی یارمەتیدا لە ئاهەنگی
یادی سەد ساڵەی سیمفۆنی بەناوبانگ
بۆ ئەمە، بڕیارماندا ئەو پرسیارە بکەین،
"ئایە دەکرێ بینا فێر ببێت؟ خەون ببینێت؟"
بۆ وەڵامی
ئەم پرسیارە،
بڕیارماندا هەموو تۆمارکراوێکی ئارشیفەکانی
کۆبکەینەوەWDCH مۆسیقای لۆس ئەنجلۆس و
ورد و دەقیق بین، 77 تێرابایتی
یادگە ژمارەییە ئەرشیفکراوەکان.
بە بەکارهێنانی ئامێری زیرەک،
تەواوی ئەرشیفەکە دەگەڕێتەوە
بۆ 100 ساڵ پێش ئێستا،
بوون بە خستنەڕووی وێنە لەسەر
ڕووی بیناکە،
خستنەڕووی 42 وێنە بۆ بەدەستهێنانی
ئەم ئەزموونە گشتییە ئایندەخوازە،
لەناو جەرگەی لۆس ئەنجلۆسدا،
یەک هەنگاو نزیکتر بوونەوە لە
ی لۆس ئەنجلۆس"Blade Runner“.
ئەگەر تا ئێستا بینایەک
توانیبێتی خەون ببینێت،
ئەوا لەم ساتەدابووە.
ئێستا، من بانگێشتتان دەکەم بۆ دواین
گەشت بەرەو مێشکی ئامێر.
هەر ئێستا، ئێمە تەواو نقووم بووین
لە جیهانی زانیاریدا
TED لە هەموو گەورەکانی گفتوگۆی
لە 30 ساڵی ڕابردوودا.
کە بەواتای ئەوەدێت ئەم کۆمەڵەیە 7,705
TED گفتوگۆ لەخۆدەگرێ لەسەر شانۆی
ئەم گفتوگۆیانە وەرگێڕدراون بۆ 7.4
ملیۆن چرکە،
وە هەر چرکەیەک لێرە پێشکەش کراوە
لەم جیهانی زانیارییە.
هەر وێنەیەکی کە لێرە دەیبینن
ساتێکی بێهاوتای ئەم گفتوگۆیانە دەخاتەڕوو.
بە بەکارهێنانی ئامێری زیرەک،
کۆی گشتی 487 هەزار ڕستەمان
بەکردارکردووە
بۆ 330 کۆمەڵەی سەربەخۆی بابەتەکانی
وەک سرووشت، گەرمبوونی جیهان،
لەناوچوون، کێشەکانی ڕەگەز، لێکدانەوە،
باوەڕ، هەست و سۆز، ئاو و پەنابەران.
ئەم دەستانە دواتر بە یەکترەوە دەبەسترێنەوە
بە ئەڵگۆریزمێک،
کە 113 ملیۆن هێڵی پارچە پارچە
بەدیدەهێنێت،
پەیوەندییە چەمکییە تازەکان
دەخاتەڕوو.
ئایە سەرسوڕهێنەر نەدەبوو کە
بتوانرێت هەموو پرسیارەکان
بیربهێنرێنەوە کە تاوەکو ئێستا لەم
ستەیجەدا پرسراون؟
ئەوە منم،
لەناو مێشکی نایەبە بێشومارەکان،
هەروەها ئامێرێک،
کارلێک لەگەڵ جۆرەها هەست دەکات
کە دراوەتە پاڵ فێربوون،
بیرهاتنەوە و پرسیارکردن
و وێناکردن هەمووی لەیەک کاتدا،
هێزی مێشک فراوان دەکات.
بۆ من، بوونم لێرە لە ئێستادا
بەدڵنیایەوە بەواتای بوون بە زیرەکی
دەست کرد دێت لە سەدەی 21 دا.
لەدەستی خۆمان دایە، مرۆڤەکان،
بۆ ئەوەی ڕاهێنان بەم مێشکە بکەین
بۆئەوەی فێربێت و بیریبێتەوە
کە ئێمە تەنها خەون بە چییەوە دەبینین.
سوپاس.