WEBVTT 00:00:06.926 --> 00:00:09.938 بەڕاستی، شاری ئاسمان، بێزارکەرە. 00:00:09.938 --> 00:00:12.988 ئەگەر لە نێوان بالەخانەکانەوە سەیری ئاسمان بکەیت، 00:00:12.988 --> 00:00:15.248 لەوانەیە بتوانیت حەوتەوانەی ورچی گەورە، 00:00:15.248 --> 00:00:17.392 یان ئەستێرەکانی قایشی ئۆریۆن ببینیت. 00:00:17.392 --> 00:00:18.131 بەڵام بوەستە. 00:00:18.131 --> 00:00:21.419 سەیری ئەوێ بکە و پەنجەت ڕابگرە. 00:00:21.419 --> 00:00:24.059 پێت وایە چەند ئەستێرە لە پشت پەنجەتەوە بن؟ 00:00:24.059 --> 00:00:26.603 دە، بیست؟ دووبارە بیر بکەوە. 00:00:26.603 --> 00:00:29.305 ئەگەر سەیری پشت پەنجە گەورەت بکەیت 00:00:29.305 --> 00:00:31.406 بە تەلەسکۆبی بۆشایی هەبڵ، 00:00:31.406 --> 00:00:34.318 لە بری خاڵی ڕووناکی، خاڵی لێڵ دەبینیت 00:00:34.318 --> 00:00:35.873 ئەمانە ئەستێرە نین. 00:00:35.873 --> 00:00:38.857 بەڵکو گەلە ئەستێرەن، گەلە ئەستێرەکەی ئێمە "ڕێگەی کاکێشان". 00:00:38.857 --> 00:00:41.119 شاری پڕ لە ملیاران ئەستێرەن، 00:00:41.119 --> 00:00:46.472 و زیاتر لە یەک هەزاریان شاردراونەتەوە لە پشت پەنجە گەورەی تۆوە. 00:00:46.472 --> 00:00:49.592 گەردوون لەوە گەورەترە کە تۆ دەیبینیت لە شارەکەتەوە، 00:00:49.592 --> 00:00:53.941 و تەنانەت گەورەترە لەو ئاسمانە پڕ دەیبینیت لە دێهاتەکانەوە ئەستێرەیی. 00:00:53.941 --> 00:00:57.776 ئەمە گەردوونە وەک ئەوەی ئەستێرەناسە فیزیاییەکان دەیبینن، 00:00:57.776 --> 00:01:03.461 کە ئەستێرەی تێدایە زیاتر لە گشت دەنکۆڵە لمینەکانی سەر زەوی. 00:01:03.461 --> 00:01:05.397 بە ڕوانین لە ئەستێرەکان لە شەودا، 00:01:05.397 --> 00:01:08.808 تۆ بەشێکت وەرگرتووە لە کۆنترین زانستی مێژووی مرۆڤایەتی. 00:01:08.808 --> 00:01:10.749 زانستی ئاسمانەکان کۆنترە لە 00:01:10.749 --> 00:01:14.843 زانستی دەریاوانی، کشتووکاڵ، تەنانەت لە خودی زانستی زمانیش. 00:01:14.843 --> 00:01:19.499 بەڵام پێچەوانەی زانستەکانی تر ئەستێرەناسی بەندە لەسەر تێڕوانین. 00:01:19.499 --> 00:01:23.164 ئێمە ناتوانین گریمانەکانی تاقیکردنەوە کانمان دیاری بکەین لە تاقیگەکان. 00:01:23.164 --> 00:01:26.150 باشترین تەکنەلۆجیاکان دەتوانێت مرۆڤ بنێرێتە سەر مانگ، 00:01:26.150 --> 00:01:29.149 و مانگی دەسکرد بنێرێت بۆ قەراغی سیستەمی خۆرمان. 00:01:29.149 --> 00:01:31.508 بەڵام ئەو دووریانە زۆر ورد و نادیارن 00:01:31.508 --> 00:01:34.601 بە بەراورد بەو دووریە گەورەیەی لە نێوان ئەستێرەکاندا هەیە. 00:01:34.601 --> 00:01:37.744 کەوایە چۆن دەتوانین هێندە زۆر بزانین لە بارەی گەلە ئەستێرەکانی تر. 00:01:37.744 --> 00:01:41.871 لە چی درووست بوون، ژمارەیان چەندە، یان هەر بەڕاستی بوونیان هەیە؟ 00:01:41.871 --> 00:01:45.924 باشە، دەتوانین بە یەکەم شت دەست پێبکەین کە دەیبینین لە شەودا: ئەستێرەکان. 00:01:45.924 --> 00:01:49.161 ئەوەی هەوڵ دەدەین فێری بین تایبەتمەندییەکانیانە. 00:01:49.161 --> 00:01:53.504 لە چی درووست بوون؟ چەندە گەرمن؟ چەندە گەورەن؟ چەند کۆنن؟ 00:01:53.504 --> 00:01:55.882 چەندە دوورن لە زەوییەوە؟ 00:01:55.882 --> 00:01:57.144 و بڕوا دەکەی یان نا، 00:01:57.144 --> 00:02:02.225 دەتوانین هەموو ئەم شتانە فێر بین تەنها بەو تیشکەی لە ئاسماندا دەدرەوشێتەوە. 00:02:02.225 --> 00:02:06.964 دەتوانین پەیامی ئەستێرەیی ئەستێرەیەک لێک بدەینەوە، بە کردنی تیشکەکەی بە پەلکەزێڕینە 00:02:06.964 --> 00:02:09.059 کاتێک سەیری پەلکەزێڕینە دەکەیت لەسەر زەویەوە، 00:02:09.059 --> 00:02:11.008 تۆ لە ڕاستیدا سەیری ڕووناکی خۆر دەکەیت 00:02:11.008 --> 00:02:14.309 کە بڵاو بۆتەوە بەنێو دڵۆپەی ئاو لە بەرگە.هەوادا 00:02:14.309 --> 00:02:17.520 و بووەتە هۆی درووست بوونی هەموو ئەو شەپۆلە جیاوازانە. 00:02:17.520 --> 00:02:19.903 و کاتێک توێژینەوە لە ڕووناکی ئەستێرەکانی تر دەکەین، 00:02:19.903 --> 00:02:23.685 دەتوانین خۆمان پەلکەزێڕینە درووست بکەین بە خێرایی، بێ بەکارهێنانی دڵۆپەی ئاو، 00:02:23.685 --> 00:02:27.503 بەڵکو بە بەکارهێنانی چەند ئامێرێک کە ڕووناکی بڵاو دەکەنەوە. 00:02:27.503 --> 00:02:30.005 کاتێک سەیری ڕووناکییە بڵاوەکەی خۆر دەکەین، 00:02:30.005 --> 00:02:33.466 شتێکی سەیر دەبینین: هێڵێکی ڕەش لە پەلکەزێڕینەکەماندا. 00:02:33.466 --> 00:02:37.090 ئەم ‌هێڵانە تایبەتمەندیی و جێ پەنجەی گەردیلەکاننە. 00:02:37.090 --> 00:02:42.087 هەرجۆرێک لە گەردیلە لە بەرگەهەوادا ڕووناکی هەڵدەمژن لە درێژە شەپۆلێکی دیاریکراودا. 00:02:42.087 --> 00:02:46.576 و ڕێژەی ئەم هەڵمژینە بەندە لەسەر ژمارەی گەردیلەکان. 00:02:46.576 --> 00:02:50.598 بۆیە بە ڕوانین لەو ڕێژە ڕووناکیەی دیار نەماوە لە تایبەتمەندیەکانی شەپۆلەکەدا، 00:02:50.598 --> 00:02:53.912 دەتوانین ئەو توخمانە بدۆزینەوە کە لە بەرگە هەوای خۆردا هەن، 00:02:53.912 --> 00:02:56.620 لەگەڵ ڕێژەی چڕییەکانیان. 00:02:56.620 --> 00:02:59.729 و هەمان بیرۆکە بەکاردێت بۆ توێژینەوە لەسەر ئەستێرەکانی تر. 00:02:59.729 --> 00:03:02.466 پەلکەزێڕینەیەکی شەبەنگی درووست بکە، بزانە چی دیار نامێنێت، 00:03:02.466 --> 00:03:04.719 و توخمەکانی ناوی بدۆزەوە. 00:03:04.719 --> 00:03:08.354 ئێستا تۆ دەزانیت ئەستێرەکان لەچی درووست بوون. 00:03:08.354 --> 00:03:11.999 بەڵام ئێمە تەنها خۆمان نابەستینەوە بەو شەپۆلانەی بە چاو دەبینرێن. 00:03:11.999 --> 00:03:14.051 شەپۆلی ڕادیۆییش هەیە. 00:03:14.051 --> 00:03:17.123 بەڵێ، دەتوانیت ١٠٠ گۆرانی بیڵبۆرد بهێنێتە نێو سەیارەکەت، 00:03:17.123 --> 00:03:21.314 بەس دەشتوانێت بە ناو بۆشاییدا بروات بەبێ هیچ بەربەستێک. 00:03:21.314 --> 00:03:22.828 لەبەر ئەوەی تا ئێستا هاتوون، 00:03:22.828 --> 00:03:26.487 شەپۆلی ڕادیۆیی دەتوانێت سەرەتاکانی مێژووی گەردوونمان پێ بڵێت، 00:03:26.487 --> 00:03:30.457 لەدوای چەند هەزار ساڵێکی کەم لە تەقینەوە گەورەکەوە. 00:03:30.457 --> 00:03:34.321 و دەتوانین توێژینەوە بکەین لەسەر، تیشکی ژێرسوور، کە دەردەدرێن لەلایەن شتە ساردەکان 00:03:34.321 --> 00:03:37.041 وەک گاز و هەوری تۆزاوی لە بۆشاییدا، 00:03:37.041 --> 00:03:42.199 و تیشکی سەرو وەنەوشەیی کە دەردەدرێن لە ئەو ئەستێرە گەرمانەی درووست بوون لەو هەورانە. 00:03:42.199 --> 00:03:44.871 خوێندنی ئەم شەپۆلانەی تیشك 00:03:44.871 --> 00:03:47.245 وێنەیەکی تەواوترمان پێ دەبەخشێت بۆ هەر تەنێک 00:03:47.245 --> 00:03:49.942 لەگەڵ ڕوانینێکی جیاواز بۆ گەردوون. 00:03:49.942 --> 00:03:54.290 لەبەر ئەم هۆکارە، زانایانی فیزیای ئەستێرە ناسی، جۆرەها تەلسکۆبی جیاواز بەکاردێنن 00:03:54.290 --> 00:03:58.911 بۆ چاودێری شەبەنگ لە تیشکی ژێرسوورەوە بۆ تیشکی سەروبنەوشەیی بۆ تیشکی ئێکس، 00:03:58.911 --> 00:04:03.141 لە دەفری گەورەی ڕادیۆییەوە بۆ ئاوێنەی زیوین و بۆ سەتەلایتەکانی بۆشایی 00:04:03.141 --> 00:04:08.018 بە پێچەوانەوە پشکنینی ڕووناکی بەری پێ دەگیرێت، لەلایەن بەرگە هەوای زەویەوە. 00:04:08.018 --> 00:04:09.973 زانایانی فیزیای ئەستێرەناسی تەنها 00:04:09.973 --> 00:04:13.385 ملیاران ئەستێرە لەنێوان ملیاران گەلە ئەستێرە نابین. 00:04:13.385 --> 00:04:17.223 بەڵکو دەیان بیستن، هەستیان پێ دەکەن لە ڕێی چەندین کەناڵەوە، 00:04:17.223 --> 00:04:19.387 هەر یەکەو هەڵگری چیرۆکێکی جیاوازە. 00:04:19.387 --> 00:04:24.055 بەڵام هەموویان بە ڕوناکی دەست پێدەکەن، ئەو جۆرەی کە دەبینرێت و ئەو جۆرەش کە نابینرێت. 00:04:24.055 --> 00:04:26.697 دەتەوێت نهێنی گەردوون بزانیت؟ 00:04:26.697 --> 00:04:28.314 تەنها شوێن ڕووناکی بکەوە.