1 00:00:12,700 --> 00:00:15,766 من ئەم بابەتانە دەخەمەڕوو 2 00:00:16,033 --> 00:00:17,599 سەبارەت بە توندوتیژی ڕەگەزی 3 00:00:17,733 --> 00:00:20,533 دەستدرێژی سێکسی، توندوتیژی خێزانی، خراپ بەکارهێنان لە پەیوەندیدا 4 00:00:20,533 --> 00:00:22,599 دەستدرێژی سێکسی، دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان 5 00:00:22,600 --> 00:00:24,900 هەموو ئەم بابەتانەی کە بە کورتی باسیان دەکەم 6 00:00:24,900 --> 00:00:26,666 پێیان دەوترێت: توندوتیژی ڕەگەزی 7 00:00:26,666 --> 00:00:30,466 ئەم بابەتانە وا بینراون کە کێشەی ئافرەتانن و هەندێکی لە پیاوان هەوڵی چارەسەری دەدەن 8 00:00:30,866 --> 00:00:32,332 من هاوڕا نیم لەگەڵ ئەو دەستەواژەیە 9 00:00:32,333 --> 00:00:33,099 لای من جێی قبوڵ کردن نییە 10 00:00:33,333 --> 00:00:36,499 من ئەم بابەتە بەو جۆرە نابینم کە کێشەی ئافرەتان بێت و هەندێک لە پیاوە باشەکان یارمەتییان بدەن 11 00:00:36,633 --> 00:00:38,966 لەڕاستیدا، من دەڵێم ئەمە کێشەی پیاوانە 12 00:00:39,133 --> 00:00:40,066 پیاوان لە پێش هەموویان 13 00:00:40,833 --> 00:00:43,033 (چەپڵە) 14 00:00:43,600 --> 00:00:45,333 بێگومان ئەمە کێشەیەکە تایبەتە بە ئافرەتان، بەڵام 15 00:00:45,333 --> 00:00:47,166 من دان بەوەدا دەنێم، بەڵام ناونانی 16 00:00:48,200 --> 00:00:50,766 توندوتیژی ڕەگەزی بە کێشەی ئافرەتان، بەشێکە لە کێشەکە 17 00:00:51,100 --> 00:00:52,466 بەهۆی چەند هۆکارێکەوە 18 00:00:52,766 --> 00:00:55,532 یەکەم، دەبێتە بیانوویەک لای پیاوان کە گرنگی نەدەن بە بابەتەکە 19 00:00:56,200 --> 00:00:57,933 وا نییە؟ زۆر لە پیاوان کە دەبیستین، دەوترێت کێشەی ئافرەتان 20 00:00:57,933 --> 00:00:59,166 لە بیری خۆمانی دەبەینەوە 21 00:00:59,166 --> 00:01:01,766 دەڵێین، ئەوە کێشەی ئافرەتانە، یان ئەوە بابەتی کچانە 22 00:01:02,033 --> 00:01:04,632 زۆربەی پیاوان لە سەری دێڕی بابەتەکە بەولاوە هیچ نازانن 23 00:01:05,566 --> 00:01:08,199 وەک بڵێیت پێشوەخت مێشکمان فەرمانێکی وەرگرتبێت 24 00:01:08,200 --> 00:01:11,266 سیستەمی خانەکانی مێشکمان بە لایەکی تردا دەچێت 25 00:01:11,266 --> 00:01:13,599 هەر کاتێک زاراوەی، کێشەکانی ئافرەتان دەبیستین 26 00:01:13,600 --> 00:01:15,700 ئەمە بۆ زاراوەی ڕەگەزیش ڕاستە 27 00:01:15,700 --> 00:01:18,000 زۆربەی خەڵک کە وشەی ڕەگەزیان گوێ لێدەبێت 28 00:01:18,000 --> 00:01:19,500 وا تێدەگەن بە واتای ئافرەتان بێت 29 00:01:19,833 --> 00:01:22,999 بۆیە وا دەزانن کێشەی نێوان دوو ڕەگەز هاوتایە بە کێشەی ئافرەتان 30 00:01:23,000 --> 00:01:25,033 هەڵە تێگەیشتنێک هەیە لە زاراوەی ڕەگەز 31 00:01:25,266 --> 00:01:27,999 لە ڕاستیدا، ڕێم پێ بدەن بە نموونەیەک ئەم هەڵەتێگەشتنە ڕوون بکەمەوە 32 00:01:28,566 --> 00:01:29,866 بۆ ساتێک با باسی نەژاد بکەین 33 00:01:29,866 --> 00:01:31,632 لە ئەمریکا کاتێک وشەی ڕەگەز دەبیستین 34 00:01:31,833 --> 00:01:34,066 زۆربەی خەڵک وا دەزانن بە واتای ئەمریکیە بەڕەچەڵەک ئەفریقیەکان دەگەیەنێت 35 00:01:34,400 --> 00:01:36,333 لاتینی، ئەمریکی ئاسیایی، ئەمریکی ڕەسەن 36 00:01:36,333 --> 00:01:39,766 ئاسیایی باشوور، ئەمریکی بە ڕەچەڵەک لە دوورگەکانی دەریای هێمن، تا دوایی 37 00:01:40,266 --> 00:01:42,932 زۆر لە خەڵک کە وشەی ئاڕاستەی سێکسی دەبیستن 38 00:01:42,933 --> 00:01:45,633 وا تێدەگەن بە واتای، هاوڕەزەگەزباز یان دووڕەگەزباز دێت 39 00:01:45,633 --> 00:01:49,166 زۆر لە خەڵک کە وشەی ڕەگەز دەبیستن وادەزانن واتاکەی، ئافرەتانە 40 00:01:49,166 --> 00:01:51,599 لە هەموو حاڵەتەکاندا، گروپە زاڵەکە زۆر گرنگی پێ نادرێت 41 00:01:51,600 --> 00:01:54,766 وا نییە؟ وەک بڵێیت سپی پێستەکان هیچ ناسنامەیەک و ڕەگەزێکیان نەبێت 42 00:01:54,800 --> 00:01:58,200 یان ئەوان بەشێک نەبن لە ڕیزی دەرخستە نەژادییەکاندا 43 00:01:58,200 --> 00:02:01,700 وەک بڵێیت مرۆڤە ئاساییەکانیش هیچ ئاڕاساتەیەکی سێکسییان نەبێت 44 00:02:01,700 --> 00:02:03,933 وەک بڵێیت پیاوان ڕەگەزیان نییە 45 00:02:03,933 --> 00:02:05,599 ئەمە یەکێکە لەو شێوازانەی کە سیستەمە زاڵەکان 46 00:02:05,600 --> 00:02:07,600 پارێزگاری و بەردەوامی بە ڕەچەڵەکی خۆیان دەدەن 47 00:02:07,600 --> 00:02:11,600 بەمەش گروپە زاڵەکە هەردەم بە زاڵ دەمێنێتەوە چونکە هاوتای نییە 48 00:02:11,600 --> 00:02:13,233 چونکە ئەوە یەکێکە لە تایبەتمەندێتییە سەرەکییەکانی 49 00:02:13,233 --> 00:02:16,766 دەسەڵات و ئیمتیاز و توانای خۆبەدوورگرتن لە لێپرسینەوە 50 00:02:16,766 --> 00:02:20,432 نەبوونی لەخۆپرسینەوە، لە ڕاستیدا وەک نەبوو دەبینرێت 51 00:02:20,433 --> 00:02:22,999 بە ڕێژەیەکی زۆر 52 00:02:23,000 --> 00:02:25,366 سەبارەت بەو بابەتانەی کە بنچینەیین لای ئێمە 53 00:02:25,366 --> 00:02:27,299 ئەمەش شتێکی سەرسوڕهێنەرە 54 00:02:27,300 --> 00:02:28,633 لە توندوتیژی نێوان خێزان و توندوتیژی سێکسیدا 55 00:02:28,633 --> 00:02:32,199 چۆن پیاوان لە بابەتێک خۆیان دزیوەتەوە لە بابەتێک 56 00:02:32,200 --> 00:02:35,100 کە لە بنچینەدا دەربارەی پیاوانە 57 00:02:35,266 --> 00:02:37,099 هەوڵ ئەدەم ئەم بابەتە ڕوون بکەمەوە 58 00:02:37,433 --> 00:02:39,266 بە بەکارهێنانی تەکنۆلۆجیا کۆنەکە 59 00:02:39,266 --> 00:02:41,532 من لە قوتابخانە کۆنەکەم لە شێوازی ڕوونکردنەوەدا 60 00:02:41,533 --> 00:02:44,799 هەرچەندە من فیلم بەرهەم دەهێنم کە تەکنۆلۆجیای بەرزی تێدا بەکاردێت 61 00:02:44,966 --> 00:02:46,732 بەڵام وەک فێرکارێک من هەر شێوازە کۆنەکە بەکاردێنم 62 00:02:47,100 --> 00:02:49,366 دەمەوێت ئەم ڕاهێنانە لەگەڵ ئێوە تاقیبکەمەوە 63 00:02:49,366 --> 00:02:52,266 هەوڵ دەدین لەسەر ئاستی بنچینەی ڕستەکە ڕوونیبکەینەوە 64 00:02:52,466 --> 00:02:55,832 چۆن بیردەکەینەوە و چۆن زمان بەکاردەهێنین بۆ دەربڕینی 65 00:02:56,966 --> 00:02:59,132 کە وا دەکات لە ئاخاوتندا کاریگەری پیاو لەسەر بابەتەکە لەبیربکەین 66 00:02:59,133 --> 00:03:01,266 ئەمەی باسی دەکەم پەیوەندی بە توندوتیژی نێو خێزانەکانە 67 00:03:01,266 --> 00:03:04,666 بەڵام دەتوانین بیکەین بە نموونە بۆ هەموو ئەوانی تریش 68 00:03:04,666 --> 00:03:07,499 ئەمە کاری چالاکوانی بواری کاریگەری زمانەوانییە لەسەر ئافرەتان بە ناوی جولیا پێنێلۆپی 69 00:03:07,733 --> 00:03:09,966 بە ڕستەیەکی سەرەتایی دەست پێدەکات 70 00:03:09,966 --> 00:03:13,599 جۆن دەکێشیت بە ماریدا 71 00:03:13,600 --> 00:03:14,900 ئەمە ڕستەیەکی ئینگلیزی واتادارە 72 00:03:14,900 --> 00:03:16,300 جۆن بکەرە، پێداکێشان فەرمانەکەیە 73 00:03:16,300 --> 00:03:18,366 ماری بەرکارەکەیە، ڕستەیەکی واتابەخشە 74 00:03:18,533 --> 00:03:20,133 ئێستا دەچینە سەر ڕستەی دووەم 75 00:03:20,133 --> 00:03:23,233 کە هەمان ڕستەیە بەڵام بە شێوازێکی تر 76 00:03:23,233 --> 00:03:29,599 ماری لەلایەن جۆن پێیکێشرا 77 00:03:29,600 --> 00:03:32,233 لە نێوان ئەم دوو ڕستەیە گۆڕانکاری زۆر ڕوویدا 78 00:03:32,233 --> 00:03:34,433 لە ڕستەی "جۆن دەکێشێت بە ماری"دا چووین بەرەو 79 00:03:34,433 --> 00:03:35,966 ڕستەی "ماری لەلاین جۆن پێیکێشرا"وە 80 00:03:35,966 --> 00:03:39,566 بە ڕستەیەک بایەخی ڕستەکە لە جۆن گۆڕا بۆ ماری 81 00:03:39,566 --> 00:03:42,499 دەبینین کە جۆن لە کۆتایی ڕستەی دووەمدا دێت 82 00:03:42,500 --> 00:03:45,200 کە زۆر نزیکە لە کەوتنە خوارەوەی لە کڵێشەی هزرماندا 83 00:03:45,200 --> 00:03:47,166 لە ڕستەی سێیەمدا ناوی جۆن نامێنێت 84 00:03:47,166 --> 00:03:50,466 ماری لێدانی خوارد 85 00:03:50,466 --> 00:03:52,466 ئێستا هەموو تیشکەکە خراوەتە سەر ماری 86 00:03:52,466 --> 00:03:55,099 ئێستا کەس بیری لای جۆن نەماوە، هەموو خەیاڵی لای ماریە 87 00:03:55,100 --> 00:03:56,866 بە درێژایی ئەو نەوەیەی پێشوو ئەو زاراوەیەی بەکاردەهات 88 00:03:56,866 --> 00:03:58,599 لێی دەدات هاوتای لێدراوە 89 00:03:58,600 --> 00:04:03,200 کەواتە، ماری لێیدراوە 90 00:04:03,200 --> 00:04:05,400 کۆتا ڕستەمان لەم ڕیزبەندییەدا 91 00:04:05,400 --> 00:04:07,133 کە لە ئانجامی ڕستەکانی تر بەدەستیدەهێنین 92 00:04:07,133 --> 00:04:09,833 ماری ئافرەتێکە لێدانی خواردووە 93 00:04:09,833 --> 00:04:17,565 کەواتە تەنها ناسنامەیەک بۆ ماری لێرەدا ئەوەیە کە ئافرەتێکە لێدانی خواردووە 94 00:04:17,700 --> 00:04:19,833 ئەم کارەشی لەلایەن جۆنەوە بەسەرهێنراوە وەک باسمان کرد لە سەرەتادا 95 00:04:19,833 --> 00:04:22,699 بەڵام وەک دیارە، جۆن دەمێکە لە بابەتەکەدا بوونی نەماوە 96 00:04:22,700 --> 00:04:25,033 ئێستا، ئەوانەی کە لە بواری توندوتیژی خێزانی و سێکسیدا کار دەکەن 97 00:04:25,033 --> 00:04:28,366 دەزانن، لەم ڕۆژگارەدا باو ئەوەیە کە لۆمە بدرێتە ملی قوربانی 98 00:04:28,366 --> 00:04:31,166 بەواتای، لۆمەی ئەو کەسە بکەیت کارەکەی بەسەردا هێنراوە 99 00:04:31,166 --> 00:04:32,632 لە جیاتی ئەو کەسەی کارەکەی کردووە 100 00:04:32,633 --> 00:04:34,599 دەڵێین، باشە ئەم ئافرەتانە بۆ لەگەڵ ئەو پیاوانە دەچنە دەرەوە 101 00:04:34,600 --> 00:04:35,866 بۆ پیاوی وا سەرنجیان ڕادەکێشێت 102 00:04:35,866 --> 00:04:38,466 بۆ هەردەم دەچنەوە بۆلایان، بۆ جلی لەو جۆرەیان لەبەرکرد لەو ئاهەنگەدا 103 00:04:38,466 --> 00:04:39,466 چەند نەفام بوو؟ 104 00:04:39,466 --> 00:04:43,632 بۆ لەگەڵ ئەو پیاوانەدا دەیخواردەوە لەو هۆتێلە؟ 105 00:04:43,633 --> 00:04:46,899 ئەمە پێیدەڵێن، لۆمەکردنی قوربانییەکە، چەندین هۆکاریشی هەیە 106 00:04:46,900 --> 00:04:48,766 بەڵام یەکێکیان پەیوەندی بە سیستەمی فێرکردنەوە هەیە 107 00:04:48,766 --> 00:04:51,099 لە بنەڕەتەوە وا بنیاتنراوە کە لۆمەی قوربانی بکەین، زۆربەشی خۆنەویستانەیە 108 00:04:51,100 --> 00:04:54,100 سیستەمی فێرکردن هەمووی بنیاتنراوە لەسەر لێپرسینەوەی ئافرەتان 109 00:04:54,100 --> 00:04:57,466 هەڵبژاردەکانی ئافرەتان، چی دەکەن، بیر لە چی دەکەنەوە و چی لەبەردەکەن؟ 110 00:04:57,466 --> 00:05:00,199 من نامەوێت ئەو کەسانە بێدەنگ بکەم کە لە ئافرەت دەپرسنەوە 111 00:05:00,200 --> 00:05:02,000 جێی خۆیەتی کە لێیان بپرسرێتەوە 112 00:05:02,000 --> 00:05:04,566 بەڵام با ئەوەش بزانین، پرسیار کردن سەبارەت بە ماری 113 00:05:04,566 --> 00:05:06,999 نامانگەیەنێتە هیچ ئەنجامێک بۆ بنەبڕکردنی توندوتیژی 114 00:05:07,000 --> 00:05:08,866 پێویستە هەندێک پرسیاری تازە بێتە ئاراوە 115 00:05:08,866 --> 00:05:10,632 ئێوە هەست دەکەن دەمەوێت چی بڵێم، وا نییە؟ 116 00:05:10,633 --> 00:05:14,199 پرسیارەکان دەربارەی ماری نین، بەڵکو دەربارەی جۆنن 117 00:05:14,200 --> 00:05:16,933 پرسیارەکان شتی لەم جۆرە لەخۆدەگرێت، وەک، بۆچی جۆن لە ماری دا؟ 118 00:05:16,933 --> 00:05:19,066 بۆچی هێشتا توندوتیژی نێو خێزان کێشەیەکی گەورەیە؟ 119 00:05:19,066 --> 00:05:20,999 لە ویلایەتە ئەکگرتووەکانی ئەمریکا و لە هەموو دنیاشدا 120 00:05:21,000 --> 00:05:22,666 چی ڕوودەدات؟ بۆچی زۆر لە پیاوان 121 00:05:22,666 --> 00:05:25,532 دەستدرێژی دەکەن، هەم بە جەستە و بە زمان چەندین شێوەی تر 122 00:05:25,533 --> 00:05:27,466 لە دژی ئافرەتان و کچان، تەنانەت لە دژی پیاوان و کوڕانی تر 123 00:05:27,466 --> 00:05:30,332 کە بە دەمی خۆیان خۆشیان دەوێن، بۆچی پیاوان وا دەکەن؟ 124 00:05:30,333 --> 00:05:34,133 بۆچی زۆر لە پیاوی پێگەیشتوو دەستدرێژی دەکەنە سەر منداڵی کچ و كوڕ؟ 125 00:05:34,133 --> 00:05:35,999 بۆچی ئەمە بووە بە کێشەیەکی باو لە کۆمەڵگەکەماندا؟ 126 00:05:36,000 --> 00:05:37,366 لە هەموو دنیاشدا 127 00:05:37,366 --> 00:05:39,899 بۆچی؟ بۆچی دووبارە و دووبارە دەیبیستینەوە 128 00:05:39,900 --> 00:05:43,100 ئابڕووچونێکی گەورە دەبیستین لە دامودەزگایەکی گەورەی وەک 129 00:05:43,100 --> 00:05:45,633 کڵێسای کاسۆلیک یان خولی تۆپی پێ لە زانکۆی ویلایەتی پێنسیلڤانیا 130 00:05:45,633 --> 00:05:48,633 یان گەڕیدە ئەمریکیەکان، چەندەها نموونەی تر 131 00:05:48,633 --> 00:05:50,566 هەروەها لە نێو کۆمەڵگاکەدا لە سەرتاسەری وڵاتدا 132 00:05:50,566 --> 00:05:53,466 لە سەرتاسەری هەموو دنیادا، وا نییە؟ بەردەوام گوێمان لەو شتانە دەبێت 133 00:05:53,466 --> 00:05:55,299 دەستدرێژی سێکسی لەسەر منداڵان 134 00:05:55,300 --> 00:05:58,566 بۆچی پیاوان وا دەکەن؟ بۆچی ژمارەیەکی زۆر لە پیاوان دەستدرێژی دەکەنە سەر ئافرەتان؟ 135 00:05:58,566 --> 00:06:00,166 لە کۆمەڵگای ئێمەدا و لە سەرانسەری دنیاشدا 136 00:06:00,166 --> 00:06:02,099 بۆچی ژمارەیەکی زۆر لە پیاوان دەستدرێژی دەکەنە سەر پیاوانی تر؟ 137 00:06:02,100 --> 00:06:03,600 بۆچی ئەمە لە پیاواندا ڕوودەدات؟ 138 00:06:03,600 --> 00:06:07,933 ڕۆڵی ئەم هەموو دامودەزگایانە چییە؟ 139 00:06:07,933 --> 00:06:10,399 کە یارمەتیدەرن لە زۆربوونی ژمارەی ئەم پیاوە خراپەکارانەدا 140 00:06:10,400 --> 00:06:11,566 بە ڕێژەیەکی زۆر 141 00:06:11,566 --> 00:06:13,432 چونکە ئەمە کێشەیەکی تاکە کەسی نییە 142 00:06:13,433 --> 00:06:15,133 ئەوە تێگەیشتنێکی ساویلکەیانەیە بۆ 143 00:06:15,133 --> 00:06:18,166 کێشەیەکی کۆمەڵگا کە زۆر لەوە قوڵتر و سیستیماتیکە 144 00:06:18,166 --> 00:06:19,732 وەک دەزانن، تاوانبارەکان 145 00:06:19,733 --> 00:06:21,699 ئەژدیهایەک نییە لە کێڵگەکانیانەوە خۆیان حەشار دابێت دواتر بێنە دەر و 146 00:06:21,700 --> 00:06:24,033 بێن بۆ شارەکان بۆ ئەنجامدانی کاری قێزەونی خۆیان 147 00:06:24,033 --> 00:06:26,066 دواتر لە تاریکیدا خۆیان مەڵاس بدەن 148 00:06:26,066 --> 00:06:28,599 ئەوە بیرکردنەوەیەکی ساویلکەیە، وا نییە؟ 149 00:06:28,600 --> 00:06:30,433 تاوانبارەکان زۆر لەوە ئاساییترن 150 00:06:30,433 --> 00:06:31,999 ڕۆژ بە ڕۆژ ئاسایی تر دەبێت 151 00:06:32,000 --> 00:06:35,366 بۆیە پرسیارەکە لێرەدا، ئەی ئێمە چی دەکەین لێرە؟ 152 00:06:35,366 --> 00:06:36,499 لە کۆمەڵگەدا و لە دنیاشدا 153 00:06:36,500 --> 00:06:38,533 ڕۆڵی دامودەزگا جۆراوجۆرەکان چییە؟ 154 00:06:38,533 --> 00:06:41,033 لە یارمەتیدانیان لە بەرهەمهێنانی پیاوی بەکاربەر 155 00:06:41,033 --> 00:06:42,866 ڕۆڵی بەرنامە ئاینییەکان چییە؟ 156 00:06:42,866 --> 00:06:45,332 کلتوری وەرزش، کلتوری پۆرنۆگرافی 157 00:06:45,333 --> 00:06:47,899 داڕشتەی خێزان، ئابووری، چۆنێتی کاریگەرییان لەسەر یەکدی 158 00:06:47,900 --> 00:06:49,833 پێکهاتەی نەژادی و ڕەچەڵەک و چۆنێتی کاریگەرییان لەسەر یەکدی 159 00:06:49,833 --> 00:06:51,833 هەموو ئەمانە چۆن کار دەکەن؟ 160 00:06:51,833 --> 00:06:54,733 دواتر، هەرکاتێک دەستدەکەین بە دروستکردنی هەرکام لەو جۆرە پەیوەندییانە 161 00:06:54,733 --> 00:06:57,266 کاتێکیش دەستدەکەین بە خستنە ڕووی هەرکام لەو پرسیارە گرنگانە 162 00:06:57,266 --> 00:06:59,966 ئەوسا دەتوانین بپرسین چۆن دەتوانین گۆڕانکاری بکەین 163 00:06:59,966 --> 00:07:02,032 بە دەستەواژەیەکی تر، چۆن شتێکی جیاواز بکەین؟ 164 00:07:02,033 --> 00:07:03,899 چۆن بتوانین کردارەکان بگۆڕین؟ 165 00:07:03,900 --> 00:07:06,000 چۆن دەتوانین ڕۆڵی کوڕ بگۆڕین لە کۆمەڵگەدا؟ 166 00:07:06,000 --> 00:07:09,366 چۆن ئەو پێناسانەی پیاوەتی بگۆڕین، کە بووەتە هۆکاری ئەم ئەنجامانەی ئێستا 167 00:07:09,366 --> 00:07:11,932 ئەمە ئەو پرسیارانەیە کە پێویستە بیخەینە ڕوو 168 00:07:11,933 --> 00:07:13,699 ئەو کارانەشە کە پێویستە ئەنجامی بدەین 169 00:07:13,700 --> 00:07:17,700 بەڵام ئەگەر ناکۆتایانە تیشک بخەینە سەر ئەوە شتانەی ئافرەتان بیری لێدەکەنەوە 170 00:07:17,700 --> 00:07:19,533 لە پەیوەندییە سۆزدارییەکاندا، یان هەر شتێکی تر 171 00:07:19,533 --> 00:07:21,999 ئێمە ناگەین بەو پارچەیە 172 00:07:22,000 --> 00:07:23,600 من تێدەگەم کە زۆر لەو ئافرەتانەی 173 00:07:23,600 --> 00:07:25,666 کە دەیانەوێت لەسەر ئەم کێشانە بدوێن 174 00:07:25,666 --> 00:07:28,066 ئەمڕۆ و دوێنێ و چەندین ساڵیشە 175 00:07:28,066 --> 00:07:30,199 زۆرکات هەوڵەکانیان سەرکوت دەکرێت 176 00:07:30,200 --> 00:07:35,666 قسەی نەشیاویان پێدەوترێت، پیاوبەزێن و دوژمنی پیاو و 177 00:07:35,666 --> 00:07:42,232 وشەیەکی قێزەون "فێمی ناتزی"، وا نییە؟ 178 00:07:42,233 --> 00:07:43,499 دەزانن ئەمە هەمووی بەهۆی چییەوەیە؟ 179 00:07:43,500 --> 00:07:44,933 پێی دەوترێت، پەیامبەرەکە بکوژە 180 00:07:45,100 --> 00:07:46,366 چونکە ئەو ئافرەتانەی کە هەڵوێستە وەردەگرن و 181 00:07:46,366 --> 00:07:48,432 داکۆکی لە مافەکانی خۆیان و ئافرەتانی تریش دەکەن 182 00:07:48,433 --> 00:07:52,166 بۆ پیاوان و کوڕانیش، ئەمە پەیامێکە بۆ ئەوانیش 183 00:07:52,166 --> 00:07:55,599 تاوەکو بە بێدەنگی دانیشن و هەوڵی گۆڕانکاری لە سیستمەکەدا نەدەن 184 00:07:55,600 --> 00:07:57,433 چونکە پێمان خۆش نییە یەکێک لە ڕێبازەکە لا بدات 185 00:07:57,433 --> 00:07:59,199 پێمان خۆش نییە یەکێک مەترسی بخاتە دەسەڵاتی ئێمەوە 186 00:07:59,200 --> 00:08:02,366 باشتر وایە، دانیشن و بێدەنگ ببن 187 00:08:02,366 --> 00:08:04,432 سوپاس بۆ خوا، ئافرەتان بەو جۆرە نەبوون 188 00:08:04,433 --> 00:08:05,633 سوپاس بۆ خوا، لە دنیایەکدا دەژین کە 189 00:08:05,633 --> 00:08:09,166 زۆر لە ئەفرەتانی سەرکردەمان هەیە کە دەتوانن بەرەنگاری ئەو شتانە ببنەوە 190 00:08:09,166 --> 00:08:11,766 یەکێک لە ڕۆڵە گرنگەکانی پیاوانیش لەم بابەتەدا 191 00:08:11,766 --> 00:08:13,299 ئەوەیە کە ئێمە دەتوانین شتانێک بڵێین 192 00:08:13,300 --> 00:08:15,033 هەندێک جار ئافرەتان ناتوانن بیڵێن 193 00:08:15,033 --> 00:08:17,133 یان، دەتوانم بڵێم پیاوان زیاتر توانای گەیاندنی وتەکانیان هەیە چونکە زیاتر گوێیان لێدەگیرێت 194 00:08:17,133 --> 00:08:19,299 ئافرەتان زۆرجار، کەمتر لە پیاوان گوێیان لێدەگیرێت 195 00:08:19,300 --> 00:08:22,333 ئێستا، من دان بە بوونی ئەم کێشەیەدا دەنێم، ئەمە سێکسیزمە 196 00:08:22,333 --> 00:08:24,733 بەڵام ئەوە ڕاستییەکەیە، یەکێک لەو شتانەی من هەردەم بە پیاوان و 197 00:08:24,733 --> 00:08:26,833 من و هاوپیشەکانیشم هەردەم ئەمە دەڵێین 198 00:08:26,833 --> 00:08:29,033 ئەوەیە کە ئێمە پێویستمان بە زۆر لە پیاوی ئازا و بە جەرگە 199 00:08:29,033 --> 00:08:31,233 تاوەکو بوێرانە هەڵوێستی هەبێت و بتوانێت لەم بابەتانە بخاتە ڕوو 200 00:08:31,233 --> 00:08:33,799 پاڵپشتی ئافرەتان بکەن، نەک لە دژیان بووەستن 201 00:08:33,799 --> 00:08:37,832 نەک بڵێن ئەمە تەنها ناکۆکی و ململانێی نێوان پیاو و ئافرەتە و ئەو شتە بێمانایانە 202 00:08:37,832 --> 00:08:39,232 لە دنیادا هەمووان پێکەوە دەژین 203 00:08:39,232 --> 00:08:41,732 هەر بەم بۆنەیەوە، شتێکی تر کە زۆر وەرەسم دەکات 204 00:08:41,732 --> 00:08:45,733 هەندێک دروشم و بڵاوکراوەی هەندێک لە ڕێکخراوی ئافرەتانە 205 00:08:45,733 --> 00:08:48,633 ئەو ڕێکخراوانەی کە لە دژی دەستدرێژی سێکسی دەجەنگن 206 00:08:48,633 --> 00:08:51,099 بەڵام وەک وتم، ئەمانە بە جۆرێک، دژی هەموو پیاوانن 207 00:08:51,100 --> 00:08:53,466 بەڵام ئەی ئەو کوڕانەی کە کاریگەرییەکی قوڵی 208 00:08:53,466 --> 00:08:55,499 نەرێنییان لەسەر، بە هۆی کردەوەی پیاوێکی پێگەیشتوو 209 00:08:55,500 --> 00:08:58,866 لە بەرامبەر دایکی، خۆی یان خوشکەکانی هەیەتی 210 00:08:59,033 --> 00:09:00,899 ئەی هەموو ئەو کوڕانە بە چی؟ 211 00:09:01,100 --> 00:09:05,000 ئەی ئەو هەموو کوڕانەی کە تاساون بە هۆێ زەبر و زەنگی پیاوانی تر؟ 212 00:09:05,000 --> 00:09:07,666 دەزانن چی؟ هەمان ئەو سیستمەی پیاوی توندوتیژ لە دژی ئافرەتان بەرهەم دەهێنێت 213 00:09:07,666 --> 00:09:09,766 بە هەمان شێوە، پیاوی توندوتیژ لە دژی پیاوانی تر بەرهەم دەهێنێت 214 00:09:09,766 --> 00:09:12,499 با دەرباری قوربانییە نێرینەکان بدوێین 215 00:09:12,500 --> 00:09:16,133 زۆربەی پیاوانی بەرکەوتەی توندیژی، قوربانی دەستی پیاوانی ترن 216 00:09:16,133 --> 00:09:18,566 کەواتە، ئەمە شتێکی هاوبەشە لە نێوان پیاوان و ئافرەتان 217 00:09:18,566 --> 00:09:20,932 هەردووکمان زیانلێکەوتووی زەبر و توندوتیژی پیاوانی ترین 218 00:09:20,933 --> 00:09:22,699 کەوابێ ئەمە بە ڕاستەوخۆێی لە بەرژەوەندی هەردوولادایە 219 00:09:22,700 --> 00:09:25,700 بێ لەو ڕاستییەی کە، زۆربەی ئەو پیاوانەی دەیانناسم 220 00:09:25,700 --> 00:09:27,966 ژن و مناڵی کچیان هەیە کە زۆر گرنگییان پێدەدەن 221 00:09:27,966 --> 00:09:31,532 لە ناو خێزانەکانماندا و لە بازنەی هاوڕێیەتیدا و بە هەر شیوازێکی تر بێت 222 00:09:31,533 --> 00:09:34,233 کەواتە، هۆکار زۆرە تا پیاوان بێنە دەنگ 223 00:09:34,233 --> 00:09:37,599 شتێکی زۆر ئاشکرایە، تا پێویست بکات بە دەنگی بەرز بیڵێم، وا نییە؟ 224 00:09:37,600 --> 00:09:41,300 ئێستا، سروشتی ئیشوکاری من و هاوپیشەکانم 225 00:09:41,300 --> 00:09:45,066 لە کلتورە وەرزشییەکان و لە ئەرتەشی ئەمریکا و لە خوێندنگاکان 226 00:09:45,066 --> 00:09:47,832 ئێمە بیرۆکەیەکمان هێنایە کایەوە، پێی دەڵێن بۆچوونی پێوانەیی، 227 00:09:47,833 --> 00:09:49,899 بۆ ڕێگریکردن لە توندوتیژی ڕەگەزی 228 00:09:49,900 --> 00:09:52,000 تەنها دەمەوێت خاڵە سەرەکییەکانی ئەم بیرۆکەیەتان بۆ باس بکەم 229 00:09:52,000 --> 00:09:55,666 چونکە گۆڕانێکی بابەتیی گەورەیە 230 00:09:55,666 --> 00:09:57,099 هەرچەندە وردەکاری زۆرە 231 00:09:57,100 --> 00:10:00,666 دڵی بابەتەکە ئەوەیە کە، لە جیاتی بینینی پیاو وەک تاوانبار و 232 00:10:00,666 --> 00:10:02,199 ئافرەتانیش وەک زیانلێکەوتوو 233 00:10:02,200 --> 00:10:05,500 یان بە پێچەوانەوە، ژنان تاوانبار و پیاوان قوربانی 234 00:10:05,500 --> 00:10:07,266 یان هەر تێکەڵەیەک لەو دووانە 235 00:10:07,266 --> 00:10:08,799 من ئەو دوو ڕەگەزەم کرد بە نموونە، دەزانم لەو دووانەش زیاترمان هەیە 236 00:10:08,800 --> 00:10:11,500 دەزانم بێجگە لە نێر و مێ، جۆری تریشمان هەیە 237 00:10:11,500 --> 00:10:12,666 ئافرەت هەیە تاوان ئەنجام دەدات 238 00:10:12,666 --> 00:10:15,066 بێگومان پیاویش هەیە کە زیانلێکەوتووە 239 00:10:15,066 --> 00:10:16,132 چەندین جۆر و پێکهاتە هەیە 240 00:10:16,133 --> 00:10:19,133 بەڵام لە جیاتی بابەتەکە بە هی دوو لایەن بیبینین 241 00:10:19,133 --> 00:10:21,699 تیشک دەخەینە سەرهەموو کەسەکان بە گشتی، کە پێی دەڵێین بە پێوانە 242 00:10:21,700 --> 00:10:25,100 بە پێوانەش، پێناسە دەکرێت بە، هەموو کەسێکە کە 243 00:10:25,100 --> 00:10:27,766 نە تاوانبارە و نە زیانلێکەوتووە لە هەمان بارودۆخدا 244 00:10:27,766 --> 00:10:32,066 بۆیە بە دەستەواژەیەکی تر، ئەوانە هاوڕێ و هاوپیشە و ئەندامی خێزان و 245 00:10:32,066 --> 00:10:35,932 هەموو کەسێک کە بە ڕاستەوخۆیی پەیوەندی نەبووبێت بە کاری خراپ و توندوتیژیدا 246 00:10:35,933 --> 00:10:39,266 بەڵام ئێمە جێگیرین لە کۆمەڵگادا، لە ناو خێزاندا، لە شوێنی کارەکان، لە خوێندنگاکاندا و 247 00:10:39,266 --> 00:10:41,232 هەموو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی تریش، لەگەڵ خەڵکانێکدا کە 248 00:10:41,233 --> 00:10:43,466 کە دەکرێت لە هەمان بارودۆخدا بن، ئەوسا ئێمە چی بکەین؟ 249 00:10:43,466 --> 00:10:45,366 چۆن دەنگمان بڵند بێت؟ چۆن بەرەنگاری هاوڕێکانمان بکەین؟ 250 00:10:45,366 --> 00:10:46,666 چۆن پاڵپشتیان بین؟ 251 00:10:46,666 --> 00:10:50,466 چۆن بتوانین بێدەنگ نەبین لە ڕووی هەر دەستدرێژییەک؟ 252 00:10:50,466 --> 00:10:53,132 کاتێک دێینە سەر باسی پیاوان و کلتوری نێو پیاوان 253 00:10:53,133 --> 00:10:56,533 ئامانج لێرەدا ئەوەیە کە هانی پیاوانی دەستدرێژکار بدرێت لە لایەن پیاوانی ترەوە 254 00:10:56,533 --> 00:10:59,433 کە دەڵێم خراپەکار، تەنها مەبەستم لەو پیاوانە نییە کە لە ئافرەت دەدەن 255 00:10:59,433 --> 00:11:04,666 بۆ نموونە ئەگەر کوڕێک ئازاری هاوڕێ کچەکەی بدات، مەبەستمان ئەوە نییە کە 256 00:11:04,666 --> 00:11:07,532 پێویستە هاوڕێیەکی کوڕەکە خێرا ڕێی لێبگرێت و نەهێڵێت لە کچەکە بدات 257 00:11:07,533 --> 00:11:11,899 ئەوە شێوازێکی ساویلکەیە بۆ هەوڵێ گۆڕانکاریی لە کۆمەڵگەدا 258 00:11:11,900 --> 00:11:14,800 دەبێت بە بەردەوامی و یەک لە دوای یەک وا لە پیاوان بکەین کە 259 00:11:14,800 --> 00:11:15,966 ڕێگە لە یەکتری بگرن بۆ نەهێشتنی خراپەکاری 260 00:11:15,966 --> 00:11:18,599 بۆ نموونە، گەر تۆ پیاوێک بیت و لە ناو گروپێک پیاودا 261 00:11:18,600 --> 00:11:21,533 یاری پۆکەر دەکەن و قسە و پیاسە دەکەن، هیچ ئافرەتێکتان لەگەڵ نەبێت 262 00:11:21,533 --> 00:11:25,033 یەکێک لە پیاوەکانیش قسەیەکی سێکسیست و ئاست نزم و 263 00:11:25,033 --> 00:11:27,999 هەراسانکەر دەربارەی ئافرەت بکەت 264 00:11:28,000 --> 00:11:30,900 لە جیاتی ئەوەی لەگەڵیان پێبکەنیت یان خۆت وا دەرخەیت گوێت لە قسەکە نەبووە 265 00:11:30,900 --> 00:11:32,633 پێویستە پیاوێکی تیابێت هەڵوێستی هەبێت و بڵێت ئەو قسەیە پێکەنیناوی نەبوو 266 00:11:32,633 --> 00:11:34,866 لەوانەیە ئەو کەسەی باسی دەکەیت، خوشکەکەی من بێت 267 00:11:34,866 --> 00:11:36,466 گاڵتە بە شتێکی تر بکە باشترە 268 00:11:36,466 --> 00:11:39,632 یان، دەتوانیت باسی بابەتێکی تر بکەیت؟ من ئەو قسانەم لا پەسەند نییە 269 00:11:39,633 --> 00:11:42,066 هەروەک چۆن ئەگەر تۆ سپی پێست بیت و سپی پێستێکی تر 270 00:11:42,066 --> 00:11:44,732 کۆمێنتێی ڕەگەزپارستانە بدات، تۆ هیوات وا دەبێت کە 271 00:11:44,733 --> 00:11:49,466 پیاوێکی سپی پێستی تر ڕێگری لە وتە ڕەگەزپەرستانەکەی ئەو پیاوە سپی پێستە بکات 272 00:11:49,466 --> 00:11:51,999 بە هەمان شێوەی ئارەزووی سێکسی، گەر تۆ کەسێکی ئاسایی بیت لە ڕووی مەیلی سێکسییەوە 273 00:11:52,000 --> 00:11:57,500 تۆش هەڵسوکەوتی ناشرین ناکەیت بەرامبەر کەسێک ئارەزووی سێکسی جیاوازی هەبێت 274 00:11:57,500 --> 00:12:00,966 بەڵام ئەگەر بێدەنگ بیت لە ئاست کەسانێک کە ئەو کارە ئەنجام دەدەن 275 00:12:00,966 --> 00:12:04,599 ئەوا بێدەنگیت جۆرێکە لا ڕازیبوون و وەک بەشدار بیت لە کارەکە وایە 276 00:12:04,600 --> 00:12:07,733 بۆچوونی بەپێوانەیی هەوڵ دەدات ئامرازێک بداتە دەست ئەو کەسانە 277 00:12:07,733 --> 00:12:09,866 تاوەکو ڕێگری بکەن لەو کارە و بە دەنگی بەرز بدوێن و 278 00:12:09,866 --> 00:12:11,566 بتوانن کلتورێک بهێننە ئاراوە کە 279 00:12:11,566 --> 00:12:14,166 هەڵسوکەوتی خراپەکار جێی قبوڵ کردن نەبێت 280 00:12:14,166 --> 00:12:17,266 نەک تەنها لەبەر ئەوەی یاسایی نییە، بەڵکو لەبەر ئەوەی کارێکی خراپە و 281 00:12:17,266 --> 00:12:19,199 جێی قبوڵکردن نییە لەو کلتوورەدا 282 00:12:19,200 --> 00:12:21,566 ئەگەر بتوانین بگەین بەو ڕۆژەی کە ئەو پیاوانەی 283 00:12:21,566 --> 00:12:24,032 کە لە ئەنجامی هەڵسوکەوتی سێکسیستیان پلەوپایە لە دەست بدەن 284 00:12:24,033 --> 00:12:27,633 ئەو کوڕانەش کە بەو شێوەیە هەڵسوکەت دەکەن بەرامبەر كچان، پلەی خۆیان لەدەست بدەن 285 00:12:27,633 --> 00:12:29,666 بەهەمان شێوە بەرامبەر کوڕان و پیاوانی تریش 286 00:12:29,666 --> 00:12:32,266 ئەگەر پلە و پایەی خۆیان لەکەدار بچێت لە ئەنجامی ئەو کارەیان، ئەزانن چی؟ 287 00:12:32,266 --> 00:12:35,332 کەمبوونەوەیەکی بەربڵاوی ئەم جۆرە هەڵسوکەوتانە دەبینین 288 00:12:35,333 --> 00:12:37,733 چونکە بە گشتی خراپەکارەکان کەسی نەخۆش و ناتەواو نین 289 00:12:37,733 --> 00:12:40,766 بەڵکو بە هەموو پێوەرێک کەسێکی ئاساییە، وا نییە؟ 290 00:12:40,766 --> 00:12:44,432 ئێستا، یەکێک لە وتە بەنرخەکانی مارتن لوثەرکینگ 291 00:12:44,433 --> 00:12:45,399 لەو ژیانە کورتەیدا، ئەوەبوو 292 00:12:45,400 --> 00:12:47,566 لە کۆتاییدا، ئەوەی کە زۆر ئازارتان دەدات 293 00:12:47,566 --> 00:12:49,166 قسەی دوژمنەکانتان نییە 294 00:12:49,166 --> 00:12:51,199 بەڵام بێدەنگی هاوڕێکانتانە 295 00:12:51,200 --> 00:12:53,100 لە کۆتاییدا، ئەوەی زۆر ئازاری دەبێت وشەکانی 296 00:12:53,100 --> 00:12:55,600 دوژمنەکانت نین، بەڵکو بێدەنگی هاوڕێکانتە 297 00:12:55,600 --> 00:12:57,900 فەرامۆشکردنێکی بەرفراوان هەیە لە کلتوری نێرینەدا 298 00:12:57,900 --> 00:13:00,400 دەربارەی ئەم تراژیدیا بەردەوامەی توندوتیژی پیاوان 299 00:13:00,400 --> 00:13:02,433 لە دژی ئافرەتان و منداڵان، وا نییە؟ 300 00:13:02,433 --> 00:13:04,266 بێدەنگییەکی گەورە هەیە 301 00:13:04,266 --> 00:13:06,966 ئەوەی من دەمەوێت بیڵێم، ئەوەیە کە پێویستە ئەو بێدەنگییە بشکێنین 302 00:13:06,966 --> 00:13:09,466 پێویستمان بە زۆرترین پیاوە ئەو بێدەنگییە بشکێنێت 303 00:13:09,466 --> 00:13:12,799 ئێستا، ئەمە بە دەم ئاسانە و بە کردەوە گرانە 304 00:13:12,800 --> 00:13:15,566 چونکە، من ئێستا بۆتان باس دەکەم، بەڵام پێتان دەڵێم کە ئاسان نییە 305 00:13:15,566 --> 00:13:18,566 لە کلتوری پیاواندا کە بەرەنگاری یەکتر ببنەوە 306 00:13:18,566 --> 00:13:20,966 ئەمەش یەکێکە لەوهۆکارانەی کە 307 00:13:20,966 --> 00:13:22,666 بەشێک لەو گۆڕانکارییە جۆرییە کە پێویستە ڕووبدات 308 00:13:22,666 --> 00:13:26,099 بە تەنها تێگەیشتن نییە لەم کیشانە، بە كێشەی پیاو بە تایبەتی 309 00:13:26,100 --> 00:13:27,966 بەڵکو کێشەی نەبوونی سەرکردایەتییە لە ناو پیاواندا 310 00:13:27,966 --> 00:13:30,066 چونکە، لە دواییدا بەرپرسیارێتی 311 00:13:30,066 --> 00:13:32,232 هەڵوێست وەرگرتن لەسەر ئەم کێشانە، نابێت بکەوێتە سەر شانی 312 00:13:32,233 --> 00:13:35,499 منداڵێ بچوک، یان کوڕی هەرزەکار لە قۆناغی ئامادەیی 313 00:13:35,500 --> 00:13:38,800 یان کوڕی زانکۆ، بەڵکو بەرپسارێتی بکەوێتە سەر شانی پیاوی خاوەن دەسەڵات 314 00:13:38,800 --> 00:13:41,400 پێویستە پیاوی پێگەیشتووی خاوەن دەسەڵات بکرێن بە بەرپرسیار 315 00:13:41,400 --> 00:13:42,833 تاوەکو ڕۆڵی سەرکردە ببینن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم کێشانەدا 316 00:13:42,833 --> 00:13:45,399 چونکە کاتێک کەسێک دەیەوێت هەڵوێستی هەبێت لە ناو کۆمەڵێکدا 317 00:13:45,400 --> 00:13:48,466 لە ناو ئەستەنگەکان و ڕێگرییەکاندا، جا چ پیاو بیت یان ئافرەت 318 00:13:48,466 --> 00:13:50,532 ئەوا تۆ ڕۆڵی سەرکردە دەبینیت، وا نییە؟ 319 00:13:50,533 --> 00:13:53,799 بەڵام بە پێوەرێکی گەورەتر، پێویستمان بە زۆرترین پیاوی پێگەیشتووی خاوەن دەسەڵاتە 320 00:13:53,800 --> 00:13:55,933 تاوەکو ئەم کێشانە بکەنە سەرووی هەمووی 321 00:13:55,933 --> 00:13:58,366 تا ئێستاش ئەمەمان بەدی نەکردووە، وا نییە؟ 322 00:13:58,366 --> 00:14:01,832 ئێستا، چەند ساڵێک لەمەوبەر لە ئێوارەخوانێک بووم 323 00:14:01,833 --> 00:14:04,966 منیش بە بەرفراوانی لەگەڵ سوپای ئەمریکا کار دەکەم، هەموو خزمەتگوزارییەک 324 00:14:04,966 --> 00:14:08,332 لەو ئێوارەخوانە بوومو ئافرەتێک قسەیەکی پێ وتم 325 00:14:08,333 --> 00:14:11,033 خۆی بە زیرەک دەزانی، وتی 326 00:14:11,033 --> 00:14:14,599 لە کەیەوە ڕاهینانی هەستیاری دەکەیت لەگەڵ هێزی دەریاوانیدا؟ 327 00:14:15,266 --> 00:14:18,399 منیش وتم، لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزدا 328 00:14:18,400 --> 00:14:21,133 من ڕاهێنانی هەستیاری ناکەم لەگەڵ هێزە دەریاوانەکان 329 00:14:21,133 --> 00:14:23,333 من پرۆگرامی پێشەوایی بەڕێوەدەبەم لە هێزی دەریاوانی 330 00:14:23,333 --> 00:14:25,333 ئێستا، دەزانم وەڵامەکەم تۆزێک کەشوفشی تێدا بوو 331 00:14:25,333 --> 00:14:28,366 بەڵام ئەمە تایبەتمەندییەکی گرنگی تێدایە، چونکە ىڕواناکەم 332 00:14:28,366 --> 00:14:30,266 پێویستمان بە ڕاهێنانی هەستیاری بێت 333 00:14:30,266 --> 00:14:32,266 پێویستمان بە ڕاهێنانی سەرکردە و پێشەنگە، چونکە بۆ نموونە 334 00:14:32,266 --> 00:14:35,732 کاتێک ڕاهێنەرێکی پیشەگەر، یان بەڕێوبەری تیپێکی بەیسبۆڵ 335 00:14:35,733 --> 00:14:39,066 یان تیپێکی تۆپی پێ، کە من خۆشم زۆر لەو بوارەدا کار دەکەم 336 00:14:39,066 --> 00:14:42,299 وتەیەکی سێکسیست دەڵێت یان قسەیەکی نەشیاو بە هاوڕەگەزباسێک دەڵێت 337 00:14:42,300 --> 00:14:43,966 یان ئەگەر قسەیەکی ڕەگەزپەرستانە بکات 338 00:14:43,966 --> 00:14:47,432 چەندین گفتوگۆی لەسەر دەکەن، لە پرۆگرامە وەرزشییەکان لا ڕادێو و تەلەفزێۆن 339 00:14:47,433 --> 00:14:49,333 هەندێک دەڵێن: دیارە ئەو کەسە پێویستی بە ڕاهێنانی هەستیارییە 340 00:14:49,333 --> 00:14:50,766 هەندێکی تر دەڵێن: دەی لەبیری بکەن 341 00:14:50,766 --> 00:14:52,899 ئیتر، ئەوەش هەر سیاسەتە کە پڕە لە گەندەڵی 342 00:14:52,900 --> 00:14:54,700 قسەیەکی بە واتای کرد، لەبیری بکەن 343 00:14:55,000 --> 00:14:57,466 بەهانەی من ئەوەیە، ئەو پێویستی بە ڕاهێنانی هەستیاری نییە 344 00:14:57,466 --> 00:14:58,832 ئەو پێویستی بە ڕاهێنانی پێشەواییە 345 00:14:58,833 --> 00:15:01,399 چونکە ئەو پێشەوایەکی خراپە، چونکە ئەو لە کۆمەڵگەیەکدایە 346 00:15:01,600 --> 00:15:04,266 ڕەگەزی هەمەجۆر و سێسکی هەمەجۆری تێدایە 347 00:15:06,000 --> 00:15:07,200 ڕەگەز و ڕەچەڵەکی جۆراوجۆر 348 00:15:07,200 --> 00:15:09,800 گەر تۆ لەو جۆرە کۆمێنتانە بدەیت، تۆ سەرکردەیەکی شکستخواردوویت 349 00:15:09,800 --> 00:15:13,000 ئەگەر بتوانرێت، مەبەستەکەی من لێرەدا بگەیەنرێت بە 350 00:15:13,000 --> 00:15:15,666 پیاو و ئافرەتە بەهێزەکانی کۆمەڵگا 351 00:15:15,666 --> 00:15:18,732 بە هەموو ئاستەکانی دامودەزگا دەسەڵاتدارەکاندا 352 00:15:18,733 --> 00:15:20,499 گۆڕانی بەسەردا دێت، گۆڕان بەسەر 353 00:15:20,500 --> 00:15:22,633 شێوازی بیرکردنەوەی خەڵکدا دێت 354 00:15:22,633 --> 00:15:24,466 دەزانن، بۆ نموونە من زۆر کار دەکەم 355 00:15:24,466 --> 00:15:27,966 لەگەڵ وەرزشوانانی زانکۆکان لەسەرتاپای ئەمریکا 356 00:15:29,000 --> 00:15:30,666 زۆر شت دەزانین لەسەر چۆنێتی ڕێگریکردن لە 357 00:15:30,666 --> 00:15:32,799 توندوتیژی خێزانی و توندوتیژی سێکسی، وا نییە؟ 358 00:15:33,500 --> 00:15:36,066 هیچ کۆلیج و زانکۆیەک بیانووی نییە کە 359 00:15:36,066 --> 00:15:38,999 ڕاهێنانی دژی توندوتیژی سێکسی و خێزانی نەکات بە 360 00:15:39,000 --> 00:15:41,900 بە وانەیەکی زۆرەملێی بۆ هەموو یاریزان و ڕاهێنەر و کارگێڕێکدا 361 00:15:41,900 --> 00:15:44,033 وەکو بەشێک لە پرۆسەی فێرکاریدا 362 00:15:44,033 --> 00:15:46,466 بەشی ئەونە دەزانین کە ئەو شتە زۆر ئاسان ئەنجام دەدرێت 363 00:15:46,466 --> 00:15:48,632 بەڵام دەزانن چی ونبووە؟ سەرکردایەتی 364 00:15:48,633 --> 00:15:50,366 بەڵام مەبەستم سەرکردایەتی خوێندکارە وەرزشەوانانەکان نییە 365 00:15:50,366 --> 00:15:51,966 بەڵكو سەرکردایەتی کارگێڕی وەرزشەوانییەکانە 366 00:15:51,966 --> 00:15:54,566 سەرۆکی زانکۆ و ئەو کەسانەی بەرپرسیارێتییان بە دەستە 367 00:15:54,566 --> 00:15:56,299 ئەوانەی بڕیاڕ دەردەکەن دەربارەی سەرچاوەکان 368 00:15:56,300 --> 00:15:59,433 ئەوانەی بڕیاڕی ئەولەویات دەدەن لە دامەزراوەکاندا 369 00:15:59,433 --> 00:16:03,099 لە زۆربەی حاڵەتەکاندا، ئەمە ئەنجامی شکستی سەرکردایەتی پیاوانە 370 00:16:03,100 --> 00:16:04,333 سێری زانکۆی ویلایەتی پێنسیلڤانیا بکەن 371 00:16:04,333 --> 00:16:08,566 زانکۆی پێنسیلڤانیا دایکی هەموو ئەو ساتانەیە کە بیرۆکەی بەپێوەری تێدا دەخوێندرێت 372 00:16:08,566 --> 00:16:11,466 چەندین بارودۆخ هەبووە بۆ ئەو بوارە 373 00:16:11,466 --> 00:16:13,666 کاتێک پیاوانێک لە شوێنی خاوەن دەسەڵاتێکی بەهێز 374 00:16:13,666 --> 00:16:16,832 شکستیانهێنا لە پارێزگاریکردن لە منداڵ، لەم حاڵەتەدا لە چەند کوڕێک 375 00:16:17,166 --> 00:16:19,299 بەڕاستی شتێکی باوەڕپێنەکراوە، کاتێکیش دەچیتە قوڵایی بابەتەکان 376 00:16:19,300 --> 00:16:21,166 هەست دەکەیت کە پیاوان فشاریان لەسەرە 377 00:16:21,166 --> 00:16:24,432 چەندین ڕێگر هەیە لە ناو کلتوری گەنجاندا 378 00:16:24,433 --> 00:16:26,833 هەربۆیە پێویستە هانی پیاوان بدەین 379 00:16:26,833 --> 00:16:28,599 تا بەسەر ئەو فشارانەدا زاڵ ببن 380 00:16:28,600 --> 00:16:30,100 یەكێك لە شێوازەکانی ئەنجامدانی ئەو کارە ئەوەیە بڵێین 381 00:16:30,100 --> 00:16:32,633 چەندین پیاو هەیە کە زۆر بە قوڵی گرنگی بەم کێشانە دەدەن 382 00:16:32,633 --> 00:16:34,066 من ئەمە دەزانم، من لەگەڵ پیاواندا کارم کردووە 383 00:16:34,066 --> 00:16:35,599 من کارم لەگەڵ دەیان هەزار 384 00:16:35,600 --> 00:16:38,700 سەدان هەزار پیاو بۆچەندین سەدە کردووە، هەتاکو ئێستا 385 00:16:39,166 --> 00:16:41,866 شتێکی ترسناکە کە بیر لەو هەموو ساڵە دەکەیتەوە 386 00:16:41,866 --> 00:16:45,699 بەڵام، چەدەها پیاو هەیە کە زۆر بە قوڵی گرنگی بە چارەسەرکردنی ئەم کێشانە دەدەن 387 00:16:45,700 --> 00:16:47,866 بەڵام گرنگیدان بە قووڵی، بەس نییە 388 00:16:47,866 --> 00:16:50,299 پێویستمان بە پیاوی بوێری زیاترە 389 00:16:50,300 --> 00:16:53,766 خاوەنی ئازایەتی و بەهێز، خاوەن ڕەوشتێکی پاک 390 00:16:53,766 --> 00:16:57,532 تاوەکو ئەم بێدەنگییە بەربڵاوە بشکێنین و یەکتری هان بدەین 391 00:16:57,533 --> 00:16:59,666 پاڵپشتی ئافرەتان بکەین، نەک لە دژیان بوەستین 392 00:17:00,100 --> 00:17:01,866 بەم بۆنەیەوەی، ئێمە قەرزاری ئافرەتانین 393 00:17:01,866 --> 00:17:02,899 ئەمە هیچ گومانێکی تێدانییە 394 00:17:02,900 --> 00:17:04,866 بەڵام قەرزاری کوڕەکانیشمانین 395 00:17:04,866 --> 00:17:07,299 قەرزاری پیاوە گەنجەکانین کە گەشە دەکەن 396 00:17:07,300 --> 00:17:09,800 لە سەرتاپای دنیادا، لەو بارودۆخانەدا 397 00:17:09,800 --> 00:17:12,099 کە ئەوان ئەو کلتورەیان بۆ خۆیان هەڵنەبژاردووە کە پێیان دەڵێت 398 00:17:12,099 --> 00:17:13,532 پیاوەتی بە جۆرێکی ئەوهایە 399 00:17:13,532 --> 00:17:15,066 ئەوان بژاردەیان نەکردووە 400 00:17:15,532 --> 00:17:17,233 بەڵام ئێمە بژاردەمان بە دەستە 401 00:17:17,800 --> 00:17:18,766 ئێمە هەلمان هەیە و 402 00:17:18,766 --> 00:17:20,598 بەرپرسیارین بەرامبەر ئەوانیش 403 00:17:20,599 --> 00:17:23,733 هیوادارم لەمەودوا، پیاوان و ئافرەتان 404 00:17:23,733 --> 00:17:26,165 ئەوانەی پێکەوە کار دەکەن، دەتوانن هەنگاو بنێن بۆ گۆڕانکاری 405 00:17:26,165 --> 00:17:27,766 ئەو گۆڕانەی کە ڕوودەدات 406 00:17:27,766 --> 00:17:29,932 تاوەکو نەوەی داهاتوو بەم ئاستەی ئێستا ڕووبەڕووی ئەو تراژیدیاە نەبنەوە 407 00:17:29,933 --> 00:17:31,533 کە ئێمە ڕۆژانە ڕووبەڕووی دەبینەوە 408 00:17:31,533 --> 00:17:33,833 من دەزانم دەتوانین ئەوە بکەین، دەتوانین باشتریش بکەین 409 00:17:33,833 --> 00:17:34,933 زۆر سوپاس