0:00:00.160,0:00:00.960 وەرگێڕان: شەهێن عمر 0:00:00.960,0:00:02.900 ... 0:00:02.900,0:00:05.160 داهاتوومان چی تێدایە 0:00:06.090,0:00:14.200 هەموو شتێک جوانی خۆی هەیە، تەنانەت تاریکایی و بێدەنگیش[br]هێڵن کێڵەر 0:00:14.320,0:00:18.230 داهاتوو چۆنە 0:00:18.580,0:00:22.260 چۆن گەردوون کۆتایی دێت 0:00:22.780,0:00:25.840 ڕەنگە هەرگیز بەتەواوی بەدڵنیاییەوە نەیزانین 0:00:26.230,0:00:30.480 زانست دەستی کردووە بە کێشانی وێنەیەکی سەرنجڕاکێشی ئەوەی کە ڕەنگە داهاتوو چۆن بێت 0:00:31.510,0:00:34.620 با گەشتێک بۆ کۆتایی کات بکەین 0:00:34.810,0:00:38.720 بەشێوەیەکی ئێکسپۆنێنشاڵی گەشت دەکەین بەناو کاتدا، هەموو پێنج چرکەیەک خێرایمان دوو هێندە دەکەینەوە 0:00:38.720,0:00:44.720 بە دەستخستنی بەڵگەی زیاتر، دیمەنی داهاتوو بەدڵنیاییەوە گەشەدەکات، بەڵام یەک شت ڕوونە 0:00:44.760,0:00:46.680 گەردوون تازە دەست پێدەکات 0:00:48.880,0:00:52.400 سەدەی نوێ کۆتایی هاتووە. 0:00:52.400,0:00:55.560 ئەوەی ئێستا و چەند ساڵی داهاتوو دەیکەین 0:00:56.400,0:01:01.740 کاریگەریەکی قوڵی لەسەر هەزاران ساڵی دواتر دەبێت 0:01:04.099,0:01:09.640 ئەو هەلومەرجانەشی کە مرۆڤی هاوچەرخ تاکو ئێستا پێیان ئاشنایە دەگۆڕێن 0:01:10.260,0:01:11.680 و خێرا دەگۆڕێن 0:01:13.100,0:01:15.780 هیچ شتێک لەسەر ئەم هەسارەیە وەک خۆی نامێنێتەوە 0:01:15.880,0:01:17.760 هەموو شتێک دەگۆڕێت 0:01:18.160,0:01:20.630 زەوی دەچێتە نێو یەکێک لەم گۆڕانکارییە گەورانەوە 0:01:20.630,0:01:23.280 نازانیت لەودیوی ئەم گۆڕانکارییانەوە چی ڕوودەدات 0:01:23.300,0:01:24.540 بواری موگناتیسی زەوی پێچەوانە دەبێتەوە 0:01:24.580,0:01:26.720 زەوی بەردەوام دەگۆڕێت 0:01:27.200,0:01:32.220 کلکداری هەیڵ بۆب دەگەڕێتەوە 0:01:33.040,0:01:35.100 زیادبوونی لەڕادەبەدەری ئاستی ڕووی دەرسا[br]شتەکان دەجوڵێن لەسەر ئەم هەسارەیە 0:01:35.220,0:01:37.020 شتەکان وەستاو نین 0:01:37.500,0:01:39.300 پێکدادانی نەیزەکی سی مەتری [br]هەموو شتێک دەسوڕێتەوە 0:01:39.900,0:01:42.680 ئەنتێریس دەبێت بە سوپەرنۆڤا 0:01:43.020,0:01:46.900 بیابانی گەورەی ئەفریقا دەبێت بە هێڵی کەمەرەی 0:01:47.220,0:01:50.080 ئەستێرەکانی ئاسمان تێکدەچن 0:01:50.600,0:01:54.020 ڤۆیەجەر ۱ بەلای ئەستێرەیەکدا تێپەڕدەبیت 0:01:54.340,0:01:57.440 نێوانی چاخە سەهۆڵییەکان کۆتایدێت 0:01:57.700,0:02:05.660 تەقینەوەی گڕکانی زەبەلاح 0:02:06.020,0:02:08.240 دوورگەی تازە لە هاوای دەردەکەوێت 0:02:08.560,0:02:13.520 زنجیرە دوورگەی نوێ 0:02:13.920,0:02:17.740 شوێنپێی ئەپۆلۆ وندەبێت 0:02:18.200,0:02:21.420 ئەستێرەی بیتڵجویس دەبێت بە سوپەرنۆڤا 0:02:21.700,0:02:29.880 مۆنۆمێنتە بەردینەکان دادەخورێن 0:02:30.140,0:02:33.000 تیشکی گاما دەردەپەڕێت 0:02:33.000,0:02:37.880 مانگی مەریخ دەبێت بە ئەڵقە 0:02:37.880,0:02:41.200 ئەڵقەکەی زوحەل نامێنێت 0:02:41.580,0:02:44.780 بەستەڵەکی باشور دەتوێتەوە 0:02:45.140,0:02:51.180 بەیەکداکێشانی گەورەی نەیزەکیی 0:02:51.680,0:02:57.920 کیشوەری نوێ 0:02:57.940,0:02:58.800 درەوشانەوەی خۆر زیاد دەکات 0:02:58.800,0:03:00.080 لەکاتێکدا سوتەمەنییەکەی بەرەو تەواوبوون دەچێت 0:03:00.160,0:03:02.560 ڕۆشنەپێکهاتن دەوەستێت[br]خۆر بەئاسانی لەناوناچێت و نەمێنێت 0:03:02.560,0:03:04.220 هەموو ڕووەکەکان لەناودەچن[br]خۆر بە ئاسانی لەناوناچێت 0:03:04.220,0:03:05.560 هەموو ڕووەکەکان لەناودەچن 0:03:05.560,0:03:07.960 ناوکەکەی دەڕمێت[br]زەریاکان دەبنە هەڵم 0:03:08.240,0:03:11.800 ئەو گەرمییە زیادەشی بەهۆی ئەمەوە دەردەچێت دەبێتە هۆی کشانی چینەکانی دەرەوە 0:03:11.800,0:03:13.520 هەموو زیندەوەران دەمرن 0:03:13.520,0:03:16.820 خۆر فراواندەبێت 0:03:16.840,0:03:18.740 خۆر دەبێت بە زەبەلاحی سور 0:03:18.900,0:03:20.980 زەوی وێران دەبێت بەهۆی مردنی خۆرەوە 0:03:20.980,0:03:22.420 خۆر دەبێت بە قەزەمی سپی 0:03:22.500,0:03:24.780 خۆر ئێستا مردووە 0:03:24.745,0:03:26.725 پاشماوەکانی بەهێواشی ساردتر دەبنەوە 0:03:27.155,0:03:29.765 لە پلەکانی بەستنی بۆشایی ئاسماندا. 0:03:40.021,0:03:44.541 چارەنوسی خۆر هەمان چارەنوسی ئەستێرەکانی تریشە 0:03:44.541,0:03:47.841 ڕۆژێک هەموویان وردە وردە دەبێت بمرن 0:03:47.841,0:03:51.291 گەردوون لەشەوی هەمیشەییدا وندەبێت 0:03:54.277,0:03:58.347 ئەستێرەکان دەمرن[br]ئەستێرەکان لەکۆتایدا سوتەمەنیەکانیان تەواو دەبێت 0:03:58.347,0:04:00.067 پلەی گەرمی گەردوون دادەبەزێت 0:04:01.011,0:04:05.831 ئەستێرەکان یەک بە یەک لەتاریکی ئاسماندا دەکوژێنەوە 0:04:08.235,0:04:11.805 هەروەها هیچ ئەستێرەیەکی نوێ دروست نابێت 0:04:13.244,0:04:17.844 کەواتە گەردوون بە زرمە و دەنگی بەرز کۆتایی نایەت بەڵکو بە دەنگێکی نزم کۆتایی دێت 0:04:20.040,0:04:21.620 کۆتا قەزەمی سور دەمرێت 0:04:21.353,0:04:24.814 لەناو ئاگردا نا، بەڵکو لەناو سەهۆڵدا 0:04:29.680,0:04:37.970 [چەرخی لێکهەڵوەشانەوە][br]لەگەڵ مردنی کۆتا خۆردا، سەردەمی ڕوناکیی ئەستێرە کۆتایی دێت 0:04:40.160,0:04:47.850 گەردون دەبێت بە گۆڕستانێک کە روفاتی ئەستێرە مردووەکانی پێدا پەرشبووەتەوە 0:04:50.430,0:04:56.660 خۆرەکەمان دەبێت بە قەزەمی سپی - گەرم، چڕ، لاشەیەکی ئەستێرەیی کە چووەتەوەیەک 0:05:01.736,0:05:05.886 کە سووتەمەنیی نەما بسووتێت، قەزەمە سپییەکە ڕووناکیەکەی نامێنێت 0:05:05.886,0:05:11.136 لە کۆتا پاشماوەی گەرمی لە فڕنە کوژاوەکەیەوە دێت 0:05:15.749,0:05:18.009 .لە شوێنی ئێستای زەوییەوە سەیری بکە 0:05:18.009,0:05:23.849 تەنیا هێندەی مانگی پڕ لە ئاسمانێکی ساماڵدا ڕووناکی دەردەکات 0:05:29.470,0:05:36.800 درەوشانەوە کزەکەی قەزەمە سپیەکە تەنیا ڕووناکیە لە تاریکی و بۆشاییدا 0:05:36.800,0:05:40.860 کە بە ئەستێرەی مردوو و کونی ڕەش تەنراوە 0:05:50.771,0:05:56.341 لەهەندێک ڕووەوە گەردوون وەک خێوێکە - لاشەکان، ئەستێرە زۆمبییەکان، بەرەو داهاتوومان دەبەن 0:06:06.730,0:06:13.080 وردە وردە هێزی کێشکردن ئەستێرە مردووەکان و هەسارەکان لەگالاکسیەکانیانەوە دەردەپەڕێنێت، دەیانێرێت بۆ بۆشای بەستوو 0:06:17.970,0:06:23.420 بە رێکەوت، هەنێک لە گرگنە قاوەییەکان بەیەکدادەکێشن و ئەستێرەی نوێ دروستدەکەن 0:06:27.470,0:06:33.200 ئەستێرە نیوترۆنیەکان کە بەیەکدادەکێشن بە سوپەرنۆڤایەکی زۆر ڕووناک تاریکی کوندەکەن 0:06:33.200,0:06:35.200 [بەیەکداکێشانی ئەستێرەی نیوترۆنی] 0:06:50.910,0:06:58.020 [چەرخی هەڵوەشانەوە][br]هەر زیندەوەرێک کە مابێتەوە لەوانەیە پەنابەریتە بەر قەزەمە سپیەکان کە بەتەمەندا دەچن. 0:07:05.730,0:07:11.860 بەڵام بەپێی کات، تەنانەت قەزەمە سپییەکانیش لەناودەچن و دەمرن 0:07:12.740,0:07:13.560 [ئەستێرەکان دەبن بە قەزەمی ڕەش] 0:07:13.765,0:07:17.725 [ئەستێرەکان دەبن بە قەزەمی ڕەش][br]قەزەمی ڕەش کۆتا چارەنووسی ئەو ئەستێرانەی کۆتایی دەبێت 0:07:17.725,0:07:23.375 قەزەمە سپییەکان کە زۆر ساردبوونەتەوە، کە بە ئەستەم گەرمی یان ڕووناکیان لێدەردەچێت 0:07:27.528,0:07:33.358 قەزەمە ڕەشەکان تۆپی شیبووەوەی ماددەی هەڵوەشاوەن و تاریک و چڕن 0:07:34.551,0:07:37.331 کەمێک زیاتر لە خۆڵەمێشی ئەستێرەکان 0:07:38.539,0:07:42.079 ئەتۆمە پێکهێنەرەکانیان زۆر بەخراپی دەشکێنرێن 0:07:42.079,0:07:46.079 ئەو قەزەمە ڕەشانە ملیۆنێک جار چڕترن لە خۆرەکەمان 0:07:54.545,0:07:57.555 ئەستێرەکان کاتێکی زۆریان پێویستە بۆئەوەی بگەن بەم خاڵە 0:07:57.555,0:08:01.555 باوەڕمان وایە لە ئێستادا قەزەمی ڕەش لە گەردووندا بوونی نییە 0:08:10.860,0:08:17.040 هەر ماددەیەک نەتوانێت لەگەلەئەستێرەکەی ڕزگاری ببێت، بەرەو کونەڕەشێکی زەبەلاح دەمژرێت 0:08:17.040,0:08:20.340 [کونەڕەشەکان مادە ونبووەکان قوتدەدەن] 0:08:26.380,0:08:31.340 کونە ڕەشەکان کە دەمێکە دامرکاون لە پرشنگدانەوەیەکی شکۆمەندانەدا پریشک دەدەنەوە 0:08:49.180,0:08:51.540 [ سەردەمی شیبوونەوە ] 0:08:51.690,0:08:59.600 رۆتەیشناڵ ئینێرجیی کونە ڕەشەکان دەبێتە تەنیا سەرچاوەیەک کە پشتی پێببەسترێت بۆ وزە بۆ هەر شارستانیەتییەک لە داهاتوودا 0:09:05.295,0:09:09.355 خێراییەکمان هەبووە لە ژیاندا کە بەند بووە لەسەر ئەو وزەیەی کە ئێستا هەمانە 0:09:10.612,0:09:15.692 دەتوانیت خەیاڵی ئەوە بکەیت کە سیستەمی زیندوو و بەئاگا کە خێراییەکی زۆر جیاوازیان هەبێت و [br]..بۆیەش 0:09:15.692,0:09:19.592 دەتوانن درێژ ببنەوە هیچ نەبێت زۆر زیاتر لەوەی دەتوانیت خەیاڵی بکەیت 0:09:21.555,0:09:23.325 دەتوانیت سیستمێکی ژیانت هەبێت 0:09:23.325,0:09:27.635 کە ئەگەر ١٠ تریلیۆن ساڵ جارێک بیرێکی هەبێت ئاسایی دەبێت 0:09:30.836,0:09:35.346 تەنانەت ئەگەر ژیانی ئێمەش لەناوبچێت دەتوانرێت خەیاڵی ئەوە بکرێت 0:09:35.346,0:09:38.089 لە داهاتوویەکدا بەبێ هۆ 0:09:38.089,0:09:43.049 بەرز و نزمییەک روودەدات کە بۆ ماوەیەکی کەم رێگە بە ژیانی بەئاگا دەدات 0:09:44.560,0:09:48.560 بۆیە لەوانەیە چەند دوورگەیەکت لە کاتی زیرەکیدا هەبێت 0:09:54.200,0:09:56.060 [کشانی شوێن-کات] 0:09:56.060,0:10:04.300 کاتێک تاودانی فراوانبوونی گەردوون زیاتردەبێت ماددەکان بە خێراییەکی زیاتر لە خێرایی رووناکی بەچواردەوردا فڕێدەدات 0:10:05.540,0:10:13.100 لەم خاڵەدا گەلەئەستێرە دوورەکان هێندە دوورتر کەوتوونەتەوە کە رووناکییەکانیان نابینرێت 0:10:14.480,0:10:21.900 نهێنییەکانی گەردوون بۆ هەتا هەتایە داخراون 0:10:25.270,0:10:28.280 [شیبوونەوەی پرۆتۆن][br]تیۆرەکانی ئێستا پێشبینی ئەوە دەکەن ئەتۆمەکان خۆیان دەست بە شیبوونەوە دەکەن بەمەش هەموو ماددەی گەردوون لەناو دەبەن 0:10:28.280,0:10:31.080 [شیبوونەوەی پرۆتۆن][br]تیۆرەکانی ئێستا پێشبینی ئەوە دەکەن ئەتۆمەکان خۆیان دەست بە شیبوونەوە دەکەن بەمەش هەموو ماددەی گەردوون لەناو دەبەن 0:10:31.080,0:10:33.080 [شیبوونەوەی پرۆتۆن][br]تیۆرەکانی ئێستا پێشبینی ئەوە دەکەن ئەتۆمەکان خۆیان دەست بە شیبوونەوە دەکەن بەمەش هەموو ماددەی گەردوون لەناو دەبەن 0:10:34.773,0:10:40.083 پرۆتۆن یەکێکە لە بنچینەکانی دروستبوونی ماددە، ئەوەی ئێمەی لێ پێکهاتووین 0:10:40.083,0:10:42.053 دەکرێت لەخۆوە پارچە پارچە ببێت 0:10:44.329,0:10:47.609 هەرمادەیەک خۆی لە کێشکردنی کونی ڕەش لابدات 0:10:47.609,0:10:51.609 بەهۆی شیبوونەوەی پرۆتۆنەکانیەوە وردەوردە دەمرێت 0:10:58.660,0:11:07.300 [هێشتا شیبونەوەی پرۆتۆن نەسەلمێنراوە - کەوایە ئەمبەشەی داهاتوو جیاواز دەردەکەوێت لە ڕوناکی دۆزینەوە نوێکاندا] 0:11:18.320,0:11:23.330 ،مادەی ناو قەزەمی سپی، کۆتا مادە لە گەردووندا 0:11:23.330,0:11:29.810 وردوردە دەبن بە هەڵم و لەشێوەی تیشکدانەوەدا بەنێو بۆشایدا هەڵدەگیرێن 0:11:29.810,0:11:33.570 هیچ شتێک لەدوای خۆیان جێناهێڵن 0:11:34.640,0:11:38.480 [سەردەمی کونی ڕەش] 0:11:42.318,0:11:47.358 لەگەڵ نەمانی قەزەمە سپییەکان، یەک گەردیلەی مادەش نامێنێتەوە 0:11:52.075,0:11:58.865 هەموو ئەوەی لە گەردوونەدا کە ڕۆژێک دەوڵەمەند بووە دەمێنێتەوە تەنۆلکەی ڕووناکی و کونی ڕەشن 0:12:06.910,0:12:09.720 سەردەمی کونی ڕەش دەستپێدەکات 0:12:11.960,0:12:17.860 هیچ هەسارەیەک هیچ ئەستێرەیەک هیچ پاشماوەیەکی ئەستێرەیی نییە مابێتەوە و ژیان خۆی تێدا مەڵاس بدات 0:12:20.590,0:12:26.480 ئێستاش ژیان تازە دەستی پێکردووە 0:12:28.410,0:12:32.300 ئەگەر وەک تەمەنی مرۆڤ تەماشای بکەین گەردوون تازە لە منداڵدان دێتە دەرەوە 0:12:35.900,0:12:42.980 سارد تاریک بەتاڵ بەم شێوەیە گەردوون بەشێکی زۆری ژیانی بەسەر دەبات 0:12:46.970,0:12:57.100 گەردوونەکەمان تەنیا ساتێکی کەم دەدات بە ژیان تاکو بدرەوشێتەوە پەناگەیەک لە کاتتدا کە پارێزراوە لە لەدایکبوونە ئاگرینەکەی و مردنە سەهۆڵینەکەی 0:12:57.114,0:13:02.084 تیری کات پەنجەرەیەکی پرشنگدار دروستدەکات لە هەرزەکاریی گەردووندا 0:13:02.084,0:13:04.364 کە ژیان تیایدا ئەگەری بوونی هەیە 0:13:08.340,0:13:12.340 بەڵام پەنجەرەیەکە کە بۆ ماوەیەکی زۆر بە کراوەیی نامێنێتەوە 0:13:15.350,0:13:21.260 وەک بەشێکی تەمەنی گەردوون، کە لە سەرەتایەوە 0:13:21.265,0:13:23.235 بۆ بەهەڵمبوونی کۆتا کونی ڕەش دەپێورێت 0:13:23.610,0:13:27.380 ژیان بەو شێوەیەی دەیناسین تەنیا بەهۆی یەک شتەوە ئەگەری بوونی هەیە 0:13:27.380,0:13:36.210 لە سەدا یەک لەسەر هەزاری ملیار ملیار ملیار ملیار ملیار ملیار ملیار ملیار 0:13:45.086,0:13:48.366 کونە ڕەشەکان دەبنە پێکهێنەری سەرەکی گەردوون 0:13:52.817,0:13:57.597 گەلەئەستێرەیەک دەبێتە کونە ڕەشێکی زۆر قورس لە ناوەڕاستدا، کە چەند کونە ڕەشێکی بچوکتر بەدەوریدا دەخولێنەوە 0:14:01.843,0:14:06.353 گەلەئەستێرەی زۆمبیی پڕ لە کونی ڕەش بەردەوامە لە پەرەسەندن 0:14:10.351,0:14:11.986 یەکتر دەخۆن و گەورەتر دەبن 0:14:11.986,0:14:14.886 و لەوانەیە بکەونە نێو کونە ڕەشێکی گەورەوە و ئەو گەورەتر ببێت 0:14:15.216,0:14:18.381 گەردوون هێشتاش شوێنێکی هەژێنەر و بەجوڵە دەبێت 0:14:18.381,0:14:20.411 تەنیا باسی پێوەری کاتیش دەکەین 0:14:20.425,0:14:24.345 ئێستا لەبری هەزاران و ملیۆنان ساڵ. تریلیۆنان ساڵە 0:14:29.920,0:14:36.060 لەم سەردەمە دوورەدەستەدا، یەکگرتنی کونەڕەشەکان دەبێتە ڕووداوی سەرەکی 0:14:36.060,0:14:38.680 [یەکگرتنی کونە ڕەشەکان] 0:14:38.680,0:14:45.740 هەندێکیان قەبارەیان زۆر گەورە دەبێت، لەوانەیە تریلیۆنان هێندەی بارستایی خۆری ئێمە. 0:14:49.310,0:14:55.520 کاتێک یەکدەگرن، شەپۆلی کێشکردنی بەهێز دەنێرن کە لە گەرووندا دەزرنگێتەوە 0:14:56.400,0:15:00.400 کونە ڕەشەکان دەکرێت بکێشن بە شوێن-کاتدا، هەروەک کوتەک کە بە تەپڵدا دەکێشێت 0:15:09.116,0:15:12.146 گۆرانیەکی زۆر هەڵکەوتووشیان هەیە 0:15:18.110,0:15:21.420 بیهێنە پێش چاوت دوو کونە ڕەش کە ژیانیان پێکەوە بەسەر بردووە 0:15:22.378,0:15:28.148 لە کۆتایی ژیانیاندا بەدەوری یەکدا دەخولێنەوە، بەمەش هەزاران کیلۆمەتر لە بەشێکی چرکەیەکدا دەبڕن 0:15:32.381,0:15:38.951 کاتێکیش وادەکەن، زەنگێکی بۆشایی لە دوای خۆیان جێدەهێڵن، شەپۆلێکی ڕاستەقینەی شوێن-کات 0:15:53.401,0:15:59.161 بەهەڵقوڵانیشی لەم کونە ڕەشانەوە کە بە گەردووندا دەکێشن، بۆشایی دەگوشرێت و دەکشێت 0:16:03.388,0:16:07.668 شەپۆلەکنی گەردوونن و بە مانای وشەش دەنگی بۆشایین کە لێدەدات 0:16:07.668,0:16:09.988 لەم کونە ڕەشانەوە بە خێرایی ڕووناکی دەردەچن و 0:16:09.994,0:16:13.764 بەو شێوەیە پێکدا دەکێشن و یەک دەگرن 0:16:13.764,0:16:15.924 دەبنە کونە ڕەشێکی خولاوەی بێدەنگ 0:16:21.381,0:16:23.421 ئەگەر هێندەی پێویست نزیک بوەستیت 0:16:23.421,0:16:27.421 گوێچکەت بە گوشران و کشانی بۆشایی دەزرنگێتەوە 0:16:27.421,0:16:29.681 بە مانای وشە گوێت لە دەنگەکە دەبێت 0:16:39.396,0:16:43.396 بیهێنە پێش چاوت کونە ڕەشێکی سووکتر دەکەوێتر نێو کونە ڕەشێکی قورسترەوە 0:16:43.396,0:16:49.416 ئەو دەنگەی دەیبیستیت دەنگی کونە ڕەشێکی سووکە کاتێک نزیک دەبێتەوە بە بۆشاییدا دەکێشێت 0:16:58.392,0:17:01.472 کە دەکەوێتە ناوەوە، خێراتر دەبێت و دەنگی بەرزتر دەبێت 0:17:22.895,0:17:25.935 زاناکان پێیان وا بیریان دەکردەوە کە کونە ڕەشەکان نەمر بن 0:17:25.935,0:17:28.425 بەڵام تەنانەت ئەمانەش ڕۆژێک دەمرن 0:17:29.402,0:17:33.132 ئێستا باسی پێوانەی کات دەکەین بەشێوەیەک کە هێندە درێژە ناتوانیت بیهێنرێتە پێش چاو 0:17:33.132,0:17:35.082 کوادریلیۆنان ساڵ لە داهاتوودا 0:17:35.912,0:17:40.149 لەو پێوانەیەدا، تەنانەت کونە ڕەشەکانیش دەست بە بەهەڵمبوون دەکەن 0:17:44.580,0:17:46.680 [تیشکدانەوەی هاوکینگ] 0:17:47.340,0:17:49.580 [تیشکدانەوەی هاوکینگ] 0:17:50.240,0:17:52.320 [ تیشکدانەوەی هاوکینگ] 0:17:52.385,0:17:57.425 بەپێی میکانیکی کوانتەم، گەردوون پڕە لە تەنکۆلکەی گریمانەیی 0:17:57.425,0:18:02.485 و دژە تەنۆلکەکان کە بەردەوام بە جووت دەبن بە ماددە 0:18:02.485,0:18:07.995 جیادەبنەوە، دووبارە یەکدەگرنەوە و یەکتر لەناو دەبەن 0:18:13.412,0:18:15.572 ..لە ئامادەیی کونە ڕەشدا 0:18:15.572,0:18:20.672 ئەندامێکی جووتە تەنۆلکەیەکی گریمانەیی لەوانەیە بکەوێتە نێو کونە ڕەشێکەوە 0:18:20.672,0:18:25.402 بەم شێوەیە ئەندامەکەی تر بەبێ هاوسەرێک دەهێڵێتەوە کە لەناوی ببات 0:18:27.409,0:18:33.419 تەنۆلکە جێهێڵراوەکە وەک تیشکدانەوەیەک کە لە کونە ڕەشێکەوە دەرچووە دەردەکەوێت 0:18:36.425,0:18:41.415 بەم شێوەیە، کونە ڕەشەکان هەمیشەیی نین 0:18:40.820,0:18:42.820 [بەهەڵمبوونی کونی ڕەش] 0:18:43.412,0:18:51.072 بە خێراییەک کە زیاد دەکات دەبنە هەڵم، تاکو لە تەقینەوەیەکی زەبەلاحدا لەناو دەچن 0:18:51.680,0:18:53.680 [کونە ڕەشەکان دەست بە مردن دەکەن] 0:18:57.622,0:19:01.092 میکانیکی کوانتەم ڕێگای بە تەنۆلکە و 0:19:01.096,0:19:06.196 تیشکدانەوە داوە تاکو لە زیندانی حەتمی -کونە ڕەش- ڕزگاریان ببێت 0:19:06.860,0:19:13.180 کونە ڕەشەکان دەست بە بەهەڵمبوون دەکەن، بەمەش کۆتا پێکهاتە گەورەکانی گەردوون دەسڕنەوە 0:19:14.520,0:19:18.840 کە دەمرن، یەک یەک تاریکی ڕووناک دەکەنەوە 0:20:00.310,0:20:09.330 کە کونە ڕەشەکان هێواش هێواش دەمرن، گەردوون بەهۆی هێزێکەوە کە هێشتا لێی تێناگەین بەردەوام دەبێت لە فراوان بوون 0:20:09.330,0:20:11.800 [وزەی ڕەش گەردوون هەڵدەئاوسێنێت] 0:20:12.170,0:20:17.640 ئەمە سنووری زانینی مرۆڤە، سنوورێک کە ئامادەیە بۆ گەڕان و دۆزینەوە 0:20:17.916,0:20:22.462 فەیلەسووف و شاعیرەکان ئەو پرسیارەیان کردووە، کە "ئایا گەردوون بە ئاگر کۆتایی دێت یان بە سەهۆڵ؟" 0:20:23.415,0:20:26.445 ئێستا دەتوانین وەڵامێک بدەینەوە 0:20:28.403,0:20:34.443 کۆتا بەڵگە ئەوە نیشان دەدات، کە گەردوون خاو نابێتەوە، بەڵکو بێ ئەوەی کۆنترۆڵی هەبێت خێرا دەبێت 0:20:35.411,0:20:41.451 پێمان وایە، تریلیۆن تریلیۆن ساڵ دوای ئێستا، گەردوون لە سەهۆڵدا دەمرێت 0:20:45.403,0:20:47.903 بۆشایی بەتاڵیش وزەی هەیە 0:20:47.903,0:20:51.383 لە هەموو سانتیمەتر سێجایەکی بچوکی بۆشاییدا، شت هەبێت یاخود نا 0:20:51.383,0:20:54.193 تەنۆلکە هەبێت یاخود نا، ماددە، تیشکدانەوە،[br]..هەرچیەک بێت 0:20:54.193,0:20:57.783 هێشتا وزە هەیە، تەنانەت لە خودی بۆشاییدا 0:21:00.428,0:21:04.428 ئەم وزەیە، بەپێی ئەنیشتاین، پاڵێک بە گەردوونەوە دەنێت 0:21:07.400,0:21:09.510 ؟ئەو شتە سەیرە چییە کە گەردوون تاو دەدات 0:21:10.863,0:21:12.423 پێی دەڵێین وزەی ڕەش 0:21:14.617,0:21:18.407 ئەم شتە، شتە زاڵەکەی گەردوونە 0:21:18.407,0:21:23.417 نزیکەی سێ لەسەر چواری ناوەڕۆکی ماددەوزەی گەردوون ئەم وزە تاریکەیە 0:21:23.417,0:21:25.477 نازانین چییە 0:21:29.897,0:21:35.187 وزەی نهێنی وەک ماددە و تیشکدانەوە بە فراوانبوونی گەردوون لەناوناچێت 0:21:36.682,0:21:41.462 ئەمە بەکارهێنانی گرنگی هەیە سەبارەت بەوەی کە گەردوون لە داهاتوودا چی بەسەر دێت 0:21:43.384,0:21:46.184 ؟کەواتە، داهاتووی گەردوون چی دەبێت 0:21:47.654,0:21:52.414 ئەگەر وزەی تاریک زاڵ و بێزراو بمێنێتەوە 0:21:52.414,0:21:55.360 گەردوون بۆ هەمیشە لە فراوان بووندا دەبێت 0:22:00.411,0:22:06.211 بەپێی کات خێراتر و خێراتر و خێراتر دەبێت گەردوونی ڕاکردوو 0:22:08.404,0:22:15.974 لەسەدا حەفتای وزەی گەردوون لەنێو بۆشایی بەتاڵدا دەبێت و ناشزانین بۆچی 0:22:17.407,0:22:19.447 بەڵام دەزانین کە چی ڕوودەدات 0:22:21.178,0:22:26.968 ئەگەر ئەو وزەیە بەردەوامی هەبێت، گەردوون سارد و تاریک و بەتاڵ دەبێت 0:22:30.104,0:22:32.444 ئەوە داهاتووە وەک دیارە 0:22:33.391,0:22:37.391 نازانین لەبەر ئەوەی هێشتا سروشتی وزەی تاریک تێناگەین 0:22:37.391,0:22:41.491 تاکو ئەوەش نەشزانین، داهاتووش نازانین[br]تەنانەت بنەچەی خۆشمان نازانین 0:22:41.491,0:22:45.391 بۆیەشە دەمانەوێت بزانین و لەم بابەتە دەکۆڵینەوە 0:22:46.840,0:22:54.180 هەڵماڵینی سروشتی ڕاستەقینەی وزەی تاریک لەوانەیە بینینمان بۆ داهاتوو بەشێوەیەکی بەرچاو بگۆڕێت 0:22:55.690,0:23:02.880 ئەگەر بە تێپەڕبوونی کات لاواز ببێت، گەردوون لەوانەیە لەژێر هێزی کێشکردندا بڕووخێت -چوونەوەیەکی گەورە- 0:23:04.300,0:23:10.280 بە هاندانێک، دەتوانێت گەردوون لە دەمارەکانیەوە -لەبەریەک هەڵوەشێنێت -هەڵدڕانی گەورە 0:23:10.280,0:23:12.290 [سەردەمی کونی ڕەش] 0:23:12.290,0:23:22.080 فیزیاناسەکان تا دێت زیاتر گومان دەکەن بەدەر لەم گەردوونەی خۆمان چەندین گەردوونی دیکە هەبن، هەر یەکەیان و بە یاسای فیزیای جیای خۆیانەوە 0:23:24.960,0:23:33.800 هەندێکیان هەلومەرجی گونجاو بۆ ژیان تیایاندا لەنگەر دەگرێت، ئەوانی دیکە لەوانەیە بڕووخێن یان هەڵدڕێن 0:23:35.340,0:23:42.500 ئەوانی دی دەکرێت زۆر جەنجاڵتر بن لەوەی کە دەتوانین بیهێنینە بەرچاومان 0:23:45.880,0:23:52.714 پارچەی نوێیەکانی ئەم مەتەڵە لە شوێنێکن و چاوەڕێ دەکەن بدۆزرێنەوە 0:23:52.734,0:23:57.944 پێشبینییەکە گەردوونێکی هەمیشە سارد و هەمیشە بەتاڵ نیشان دەدات 0:24:03.161,0:24:07.971 بەڵام ئەواتیش پێویستە بپرسین، "دەکرێت ئەو کۆتاییە [br]؟"ببێتە هۆی دەستپێکێکی نوێ 0:24:10.900,0:24:14.360 بیرۆکەش هەیە کە بەشێوەیەک دەکرێت بەهۆیەوە 0:24:14.360,0:24:16.800 کۆتایی گەردوون ببێتە سەرەتای یەکێکی نوێ 0:24:23.320,0:24:30.040 هەندێک وا گومان دەبەن کە دەکرێت ڕێگەیەک هەبێت بۆ دەرباز بوون لە گەردوون پێش ئەوەی ناڕێکی هەموو شتێک بسڕێتەوە 0:24:32.160,0:24:38.720 دەکرێت گەردوونێکی هاوشێوە و خەیاڵی دروست بکەین، یان بە وزەی پێویست یەکێکی دیکەی ڕێک وەک ئەمەی خۆمان دروست بکەین 0:24:43.407,0:24:46.900 ،حساباتەکەیمان کردووە، هاوکێشەکان وادیارە دەڵێن 0:24:46.900,0:24:49.080 ئەگەر تێکشکێنەرێکی گەردیلەت هەبێت 0:24:49.080,0:24:52.360 کە بڕێکی ئێجگار زۆری وزە لە یەک خاڵدا بێنێتەوە یەک 0:24:53.250,0:24:55.560 لەوانەیە بتوانیت دەلاقەیەک بکەیتەوە 0:24:55.560,0:24:56.620 'لەوانەیە بتوانیت دەلاقەیەک بکەیتەوە' 0:25:02.919,0:25:10.209 بەمەش ڕووبەڕووی مردنی هەموو شتێک ببیتەوە کە بوونی هەیە، لەوانەیە ئەمە تاکە ئەگەری دەربازبوونیان بێت 0:25:11.922,0:25:16.672 و ئەمە ئەگەرێکی گوماناوی دێنێتە ئاراوە، بەدڵنیاییەوە تەنیا قەبڵاندنیشە ئەمە 0:25:16.672,0:25:20.972 کە لەوانەیە هەر گەردوونێک کە ژیانی تێدایە 0:25:20.972,0:25:25.952 گەردوونێکی ساوا دروست بکات، کەشتی فریاگوزاری دروست بکات و گەردوونە ساواکان تەشەنە بسێنن 0:25:26.580,0:25:29.800 [کۆتا کونە ڕەش دەبێتەهەڵم] 0:25:29.895,0:25:34.675 بۆیە لەوانەیە پەرەسەندنێک لەنێو گەردوونەکاندا ڕووبدات، لەنێو فرەگەردووندا 0:25:34.675,0:25:37.435 مانەوەی گونجاوترین لەوانەیە بێتە ئاراوە 0:25:38.892,0:25:44.012 بۆیە ئەو گەردوونانەی کە ژیانی زیرەکیان تێدا نییە نەزۆکن، منداڵیان نییە 0:25:44.012,0:25:47.962 بەڵام ئەو گەردوونانەی کە پلەی گەرمیان مامناوەندە و ئەستێرەی وەک ئەوانەی ئێمەیان هەیە 0:25:47.962,0:25:52.762 شارستانەیەتگەلێک دروستدەکەن کە لەوانەیە گەردوونی ساوا دروستبکەن و دواتر تەشەنە بسێنن 0:25:59.200,0:26:06.400 ئەگەر ڕێگایەک نەبێت بۆ دەربازبوون لە گەردوون، دواتر ناڕێکی بێت بەسەردا و کۆتا کونە ڕەشەکان کە ماونەتەوە لەناوبەرێت 0:26:08.820,0:26:17.440 کە کۆتا دانە دەتەقێتەوە و دەمرێت، بۆ کۆتا جار گەردوون لە ڕووناکی هەڵدەکێشێت 0:26:18.040,0:26:20.040 کۆتا کونی ڕەش دەبێت بە هەڵم 0:27:24.793,0:27:30.903 دوای کاتێکی درێژ کە بەخەیاڵدا نایەت، تەنانەت کونە ڕەشەکانیش بوون بە هەڵم 0:27:30.903,0:27:36.251 گەردوون دەبێتە دەریایەک لە فۆتۆن 0:27:36.380,0:27:38.920 بەرەبەرە بەرەو هەمان پلەی گەرمی دەڕوات 0:27:38.920,0:27:43.500 بەهۆی ئەوەوە کە فراوانبوونی گەردوون بەرەو سفری ڕەها ساردیان دەکاتەوە 0:27:57.376,0:28:03.576 کە کۆتا پاشماوەکانی کۆتا ئەستێرەکان لە کۆتاییدا شیبوونەوە 0:28:03.926,0:28:11.326 و هەموو شتێک گەشتە هەمان پلەی گەرمی، چیرۆکی گەردوون بە کۆتا دەگات 0:28:12.360,0:28:14.920 ...کات بێمانا دەبێت... 0:28:14.926,0:28:20.976 بۆ یەکەمجار لە ژیانیدا، گەردوون دەبێتە هەتاهەتایی و نەگۆڕ 0:28:21.406,0:28:27.901 لە کۆتاییدا ناڕێکی لە زیادبوون دەوەستێت، لەبەر ئەوەی گەردوون ناتوانێت لەوە شێواوتر بێت 0:28:28.626,0:28:33.726 هیچ ڕوونادات، هەرواش لەسەر ڕوونەدان بەردەوام دەبێت، بۆ هەتا هەتایە 0:28:37.560,0:28:45.280 هەموو شتێک سەمەرەیی خۆی هەیە، تەنانەت تاریکی و بێدەنگیش... و فێردەبم، لە هەر دۆخێکدا کە لەوانەیە[br]."ببم، ناواخنێک هەیە[br]هێلێن کێلەر- 0:28:47.730,0:28:52.920 وەرگێڕان: شەهێن عمر 0:28:53.490,0:28:54.160 ... 0:28:54.160,0:28:56.050 ... 0:28:56.050,0:28:57.050 وەرگێڕان: شەهێن عمر 0:28:57.050,0:28:59.400 وەرگێڕان: شەهێن عمر 0:29:05.650,0:29:10.620 وەرگێڕان: شەهێن عمر 0:29:11.100,0:29:14.010 ... 0:29:14.990,0:29:17.270 ... 0:29:18.000,0:29:21.000 ...