هه‌ر كه له به‌یانی 27ی شوباتی 2020
به‌لایه‌نی كه‌م 82000 كه‌یسی كۆڕۆنا ڤایرۆس
له سه‌رتاسه‌ر جیهان تۆماركرا
له‌گه‌ڵ 2810 حاله‌تی مردن.
تێد بانگهێشتی دكتۆر ده‌یڤد هایمانی كرد تا
.باسی نوێترین پێشهاته‌كان بكات
چی ڕوده‌دات ئه‌گه‌ر]
[ توشی كۆڕۆنا ڤایرۆس ببیت؟
نه‌خۆشییه‌كی ساده‌یه
،وه‌ك سهرمابونێكی ئاسایی
.له‌زۆربه‌ی خه‌ڵك
هه‌ندێك كه‌س توشی ئه‌م ڤایرۆسه ده‌بن و
;نه‌خۆشییه‌كی ترسناكیان هه‌یه
له‌وانه كارمه‌ندی ته‌ندروستی.
زۆر به سه‌ختی توش ده‌بن.
چونكه به جورعه‌ی زیاتر
،له‌خه‌ڵكی ئاسایی ده‌گرن
.له‌هه‌مان كات به‌رگرییان نییه
،بۆیه له خه‌ڵكی ئاسایی
وه‌ك ئه‌وه وایه جورعه‌ی ئه‌و
ڤایرۆسه‌ی تۆش ده‌بیت
كه‌متره له‌وه‌ی كارمه‌ندێكی
،ته‌ندروستی توشی ده‌بێت
.كارمه‌ندانی ته‌ندروستی سه‌ختتر توشده‌بن
.خۆشبه‌ختانه، توشبونی ئێوه سوكتره
پێویستە ئه‌وانه‌ی به‌ته‌مه‌نن و
نه‌خۆشی تریان هه‌یه
ئه‌وانه‌بن لێیان دڵنیا ببینه‌وه
.تا له نه‌خۆشخانه چاودێری بكرێن
[كێن ئه‌وانه‌ی پێویسته نیگه‌رانبن؟]
باشه، ئه‌وانه‌ی پێویسته زیاتر ئاگاداربن
ئه‌وانه‌ن له وڵاته تازهپێگهیشتوهكانن
كه سیسته‌مێكی ته‌ندروستی باشیان نییه
له‌وانه‌شه ههرنهتوانن بگه‌نه
،نه‌خۆشخانه
ئه‌گه‌ر ئه‌و درمه له
وڵاتیان بڵاوبێته‌وه
،ئه‌وان له‌مه‌ترسیدا ده‌بن
.به‌تایبه‌تی به‌ته‌مه‌نه‌كان
بهتهمهنان له‌هه‌مووان
،زیاتر مەترسیان لەسەرە
به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان
.به ئۆكسجین ناگات
له وڵاته پیشه‌سازییه‌كان،
زۆربه‌ی به‌ته‌مه‌نه‌كان
کە نه‌خۆشی دیکەیان هه‌یه
ئه‌وانه‌ی شهكرو نه‌خۆشی دیکەیان هه‌یه،
ئه‌وا له‌مه‌ترسیدان
خه‌ڵكی ئاسایی مه‌ترسیان لەسەر نییە.
چ دۆخێكی ته‌ندروستی پێشتر]
[ خه‌ڵك ده‌خاته به‌رمه‌ترسی؟
،له‌سه‌ره‌تادا
هه‌بونی كێشه له‌سیسته‌می
هه‌ناسه‌دان گرنگه
،به‌گشتی به‌ته‌مه‌نه‌كان زیاتر لهمهترسین
،به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌روی 70 ساڵن
چونكه سیسته‌می به‌رگریان لاوازه
وه‌ك ئه‌وه‌ی جارێك بووبن،
زیاتر ئه‌گه‌ری توشبونیان هه‌یه.
له‌هه‌ندێك دۆخ، له چین
له‌گه‌ڵ هه‌ڵامه‌ت ده‌رده‌كه‌وێت
له‌هه‌مان كاتدا،
هه‌ندێك توشبوونی به‌كتریاش هه‌ن
.له‌سه‌ر هه‌وكردنی سییه‌كان
[له كوێ زانیاری نوێ بدۆزینه‌وه؟]
سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی له ئه‌تلانتا
به‌دواداچون ده‌كات
زانیاری نوێ له پێگه‌كه‌ی
.خۆی بڵاوده‌كاته‌وه
هه‌روه‌ها ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له
،جنێڤ
هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ زۆر چالاكی ده‌كات
کە له جیهان ڕوده‌ده‌ن،
هه‌روه‌ها پێگه‌یه‌كی
.هه‌واڵی ڕۆژانه‌ی هه‌یه
به‌رپرسیاره‌تی ئێمه‌یه ئه‌و زانیارییه
،وه‌ك تاكه‌كه‌س وه‌رگرین
تا تێده‌گه‌ین
دڵنیابین له به‌شداربوون به‌شێوازی خۆمان
تا ڕێگری بكه‌ین له بڵاوبونه‌وه‌ی
ڕۆلێكی جیهانیتان گێڕا له بڵاوبونه‌وه‌ی]
سارز له ساڵی 2003
چۆن به‌راوردی ده‌كه‌یت؟[
هه‌مان گرفته له‌گه‌ڵ به‌ركه‌وته
.نوێكان
ئه‌مه ئه‌و نهخۆشهییهیە مرۆڤ ده‌یگرێت
كه هه‌رگیز پێشتر به‌ركه‌وته‌ی
.ڤایرۆس نه‌بووه
،هیچ به‌رگرییه‌كی دژه جه‌سته‌ییان نییه
دیاریش نییه ئه‌گه‌ر سیسته‌می به‌رگرییان
.توانای به‌رگری هه‌بێت یان نا
ئه‌مه ئه‌و ڤایرۆسه‌یه له
،شه‌مشه‌مه‌كوێره و ئاژه‌ڵی تردا هەیه
.و كتوپڕ له مرۆڤ په‌یدابوو
مرۆڤیش شاره‌زایی ئه‌م ڤایرۆسه نییه.
به‌ڵام خۆشبه‌ختانه،
شاره‌زاییه‌كی باش كۆده‌كه‌ینه‌وه وه‌ك
.له سارز
ده‌شزانن ژماره‌یه‌كی زۆر مردوو هه‌ن
.له‌وه‌ی له سارز هه‌بوون
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سانی
توش بوو دابه‌ش بكه‌ین
خه‌ڵكێكی زۆرتر توشده‌بن له‌وه‌ی
.له سارز توشببوون
،ڕێژه‌ی مردن
ئه‌مه ڕێژه‌ی مردنه
،به سارز
.نزیكه‌ی له سه‌دا ده بوو
كۆرۆنا ڤایرۆس، كۆڤید- 19
.له سه‌دا دوو یان كه‌متره
كه‌واته ئه‌م ڤایرۆسه كه‌متر مه‌ترسیداره
به‌ڵام هه‌ر ڤایرۆسه ده‌بێته هۆی مردن
بۆیه نامانه‌وێت بێته نێو خه‌ڵك
ئایا به‌وردی باسی په‌ڕینه‌وه‌ی]
[سنوره‌كانمان وه‌ك فڕۆكه‌خانه كردوه؟
واتا فڕۆكه‌خانه و ههرسنورێكی تری وشكانی
.ڕێگر نابن له‌به‌رده‌م بڵاوبونه‌وه‌ی
خه‌ڵك له‌كاتی ده‌رنه‌كه‌وتنی
نیشانه‌كانی ئه‌و سنوره ده‌بڕن
ده‌چنه وڵاتان
.خه‌ڵكی دی توشدهكهن كاتێك نه‌خۆشده‌كه‌ون
كه‌واته سنوره‌كان ڕێگرنابن
له‌بڵاوبونه‌وه‌ی
.له ڕێگەی پێوانه‌ی پله‌ی گه‌رمی
سنوره‌كان گرنگن چونكه ده‌ستت ده‌گات به‌و
خه‌ڵكانه‌ی
له‌شوێنی پڕمه‌ترسی هاتوون
یارمه‌تیان بده‌یت لهشیكردنهوه
یان له‌ڕێگەی نوسراو یانیش له‌ڕێگەی
زاره‌كی
باسی نیشانه و ده‌ركه‌وته‌كانی بكه‌یت
ڕێوشوێنی پێویست بۆخۆپاراستن
له‌كاتی توشبون بگرنه‌به‌ر
[خشته‌ی كاتی ڤاكسینه‌كه چییه؟]
،ڤاكسینه‌كان له پێشخستنن ئێستا
.لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زۆر له‌م بواره هه‌یه
ئه‌و لیكۆڵینهوهیە سه‌ره‌تا پێویستی
،به په‌رپێدانی ڤاكسینه
پاشان ده‌بێـت بۆ سه‌لامه‌تی و كاریگه‌ری
،له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ تاقیبكرێته‌وه
ئه‌وانه‌ی به‌ره‌نگاری ڤایرۆس ده‌بنه‌وه
،دوای وه‌رگرتنی ڤاكسین
پاشان ده‌بێت بۆلایه‌نی لێكۆڵینه‌وه‌ی
مرۆڤ ببردرێت
لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ر ئاژه‌ڵ
ده‌ستی پێنه‌كردوه
به‌ڵام بۆ هه‌ندێك ڤاكسین زوو ده‌ستپێده‌كات
،پێده‌چێت له كۆتایی ساڵ
یان سه‌ره‌تای ساڵی
داهاتو
له‌وانه‌یه هه‌ندێك ڤاكسین هه‌بێت
پاشان لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن
.له‌لایه‌ن ئاژانسه‌كان له‌سه‌رده‌كرێت
ئێمه به‌لایه‌نی كه‌م باسی ساڵێك
ده‌كه‌ین بۆ ئاماده‌كردنی ڤاكسین
.كه بۆ زۆر كه‌س به‌كاربێت
چ پرسیارێك له‌سه‌ر بڵاوبونه‌وه‌ی]
[ تائێستا بێ وه‌ڵام ماوه‌ته‌وه؟
،ده‌زانین چۆن ده‌گوازرێته‌وه
نازانین چۆن به‌ئاسانی
،بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه
.له كۆمهڵگاو شوێنه كراوه‌كان
بۆنمونه، ده‌زانین
شوێنە داخراو و كه‌شتییه گه‌شتیارییه‌كان
.به‌ئاسانی بڵاوده‌بێته‌وه
پێویسته زیاتر تێبگه‌ین
چۆن بڵاوده‌بێته‌وه كاتێك
ده‌گاته شوێنی كراوه
كه به‌ریه‌ككه‌وتن له‌گه‌ڵ نه‌خۆش ده‌بێت
چی ده‌رباره‌ی كاردانه‌وه‌ی]
[جیهانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی؟
گرفتی گه‌وره ی جیهان له ئێستادا، ئێمه
سه‌یری بڵاوبونه‌وه‌ی ده‌كه‌ین
له وڵاته تازه پێگه‌یشتوه‌كان
.وه‌ك شتێك پێویسته بڕۆین بیوه‌ستێنین
،كاتێك ئیبۆلا بڵاوده‌بێته‌وه
بیرده‌كه‌ینه‌وه "چۆن ڕێگری
له بڵاوبونه‌وه‌ی بكه‌ین"؟
بیرله‌وه ناكه‌ینه‌وه "چۆن یارمه‌تی
ئه‌و وڵاته بده‌ین
،تا تواناكانی تۆكمه بكات
به‌مه‌بستی بشكنین و
"چاره‌سه‌ری په‌تاكه؟
كه‌واته به ته‌واوی وه‌به‌رهێنانمان
نه‌كردوه
تا یارمه‌تی ئه‌و وڵاتانه بده‌ین بۆ
.پێشخستنی سیسته‌می ته‌ندروستی گشتی
ئه‌وه‌ی كردومانه وه‌به‌رهێنانی
،میكانزمی جیهانییه
تا یارمه‌تی وڵاتانی دیکە بده‌ین
.بۆ ڕێگریكردن له بڵابونه‌وه
ده‌مانه‌وێت جیهانێك ببینین تیادا
هه‌موو وڵاتان
باشترین ڕێگە بۆ ڕێگری به‌كاربێنن
ئایا بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی]
[ زیاتر لههاتودا ده‌بینین؟
.له ئێستادا، زیاتر له 7 ملیار كه‌س هه‌ن
،كاتێكیش ئه‌و خه‌ڵكانه دێنه جیهان
،خۆراكی زیاتر داواده‌كه‌ن
ته‌واوی شته‌كان داواده‌كه‌ن
.له‌نزیك یه‌كتریش ده‌ژین
له ڕاستیدا له جیهانی شارستانیداین
.كه خه‌ڵك له‌ناوچه‌ی شارستانی ده‌ژی
له‌هه‌مان كاتدا ئاژه‌ڵی
،زۆرتر بهخێودهكهین
هه‌روه‌ها ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ش به‌شدارن
له‌خۆراك بۆ مرۆڤ
ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌بینین
په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤ و
ئاژه‌ڵ تا دێت نزیكتردهبێتهوه
و ئه‌و به‌خێوكردنه چڕه‌ی ئاژه‌ڵان
زۆربونی ژماره‌ی دانیشتوانیش
پێكه‌وه له‌سه‌ر یه‌ك هه‌ساره
وه‌ك مه‌نجه‌ڵی توانه‌وه وایه
.بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی دێته ئاراوه
له‌كۆتایدا نه‌خۆشی
. زۆرتر بڵاوده‌بێته‌وه
كه‌واته په‌تایه‌كی وا له ئێستادا
ته‌نیا ئاگاداركردنه‌وه‌یه
.به‌وه‌ی له‌داهاتوو ڕوده‌دات
پێویسته دڵنیابین
له‌وه‌ی هاوكاری ته‌كنیكی له جیهان
بۆ پێكه‌وه كاركردنه
له دڵنیابوونه‌وه‌ی تێگه‌یشتنی
بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه
و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری خێرا
.بۆ ڕێگری كردنی
[ئایا خراپترین دۆخ چاوه‌ڕێمان ده‌كات؟]
ناتوانم پێشبینی ئه‌وه‌بكه‌م
ئه‌وه‌ی من دەیڵێم پێویسته
له ئاماده‌باشیدابین
.بۆ خراپترین بارودۆخ
،له‌هه‌مان كاتدا
بزانین چۆن به‌رگری له خۆمان و
كه‌سانی تردهكهین
.دەبێت ببین بە به‌شێك له‌و درمه
بۆ زانیاری زیاتر سه‌ردانی سه‌نته‌ری]
كۆنتڕۆڵ و ڕێگری له نه‌خۆشی
[ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بكه