WEBVTT 00:00:11.093 --> 00:00:13.984 وەک یەکێک لە بەدناوترین چەتەکانی مێژوو، 00:00:13.984 --> 00:00:19.928 ئال کاپۆن ئیمپراتۆرییەتێکی فراوان و پڕداهاتی تاوانی ڕێکخراوی هەبوو. 00:00:19.928 --> 00:00:21.738 ئەوکاتەی خرایە بەر دادگایی، 00:00:21.738 --> 00:00:26.363 قورسترین تاوان کە توانرا بخرێتە پاڵی خۆدزینەوە بوو لە باج. 00:00:26.363 --> 00:00:28.604 نزیکەی ساڵی ١٠٠ ملیۆن دۆلار، 00:00:28.604 --> 00:00:32.308 بە پارەی ئەمڕۆ ١.٤ ملیار، 00:00:32.308 --> 00:00:34.737 کە کاپۆن دەستیکەوتبوو لە قوماری نایاسایی، 00:00:34.737 --> 00:00:35.898 قاچاخچێتی مەی، 00:00:35.898 --> 00:00:37.045 خانەکانی لەشفرۆشتن، و 00:00:37.045 --> 00:00:38.412 بەزۆر پارەلێسەندن، 00:00:38.412 --> 00:00:41.317 وەک بەڵگە دانران بۆ تاوانەکانی. 00:00:41.317 --> 00:00:44.985 بەڵام پارەکە لەهیچ کوێیەک نەدۆزرایەوە. 00:00:44.985 --> 00:00:49.265 کاپۆن و هاوکارەکانی شاردبووییانەوە بە وەبەرهێنان لە بزنسی هەمەجۆردا 00:00:49.265 --> 00:00:52.736 کە نەئەتوانرا خاوەنی ڕاستەقینەی دیاریبکرێت، 00:00:52.736 --> 00:00:55.474 وەک شوێنەکانی جل شتنی بەس بە پارەی کاش کاردەکەن. 00:00:55.474 --> 00:01:00.605 ڕاستییەکەی، ئەو شوێنی جلشتنانە بەشێکی هۆکاری ناونانی ئەم چالاکییەن بەم ناوەوە، 00:01:00.605 --> 00:01:02.995 پارە سپیکردنەوە. 00:01:02.995 --> 00:01:06.235 پارەسپیکردنەوە بوو بە دەستەواژە بۆ هەر پرۆسەیەک 00:01:06.235 --> 00:01:12.185 کە پارەی بەنایاسایی پەیاکراوی پێپاک ئەکرایەوە لە سەرچاوە پیسە پڕ تاوانەکەیان، 00:01:12.185 --> 00:01:16.516 ڕێگەی بۆ خۆشئەکردن بتوانرێن بەکاربێن لە ئابووری یاساییا. 00:01:16.516 --> 00:01:20.375 بەڵام کاپۆن یەکەم کەس نەبوو پارە سپی بکاتەوە. 00:01:20.375 --> 00:01:24.606 ڕاستییەکەی، ئەم پەیڕەوە هێندەی هەبوونی پارە خۆی کۆنە. 00:01:24.606 --> 00:01:27.536 بازرگانەکان سامانەکانیان ئەشاردەوە لە باج کۆکەرەوەکان، و 00:01:27.536 --> 00:01:31.746 چەتەکانی دەریا هەوڵیان ئەیا گەنجیەکانیان بفرۆشن بێ سەرنج ڕاکێشان 00:01:31.746 --> 00:01:33.836 بۆ ئەوەی چۆن دەستیانکەوتووە. 00:01:33.836 --> 00:01:36.096 بە گەشتنی ئەم دواییەی دراوە گریمانەییەکان، 00:01:36.096 --> 00:01:37.766 بانقەکانی دوورن لە یاساوە، 00:01:37.766 --> 00:01:39.467 ماڵپەرە تاریکەکان، و 00:01:39.467 --> 00:01:41.136 بازاڕە جیهانییەکان،، 00:01:41.136 --> 00:01:44.607 پلانگێڕییەکان زۆر ئاڵۆزتر بوون. 00:01:44.607 --> 00:01:47.876 هەرچەندە شێوازە سەردەمییانەکانی پارەسپیکردنەوە هەمەجۆرن، 00:01:47.876 --> 00:01:50.836 زۆربەی سێ هەنگاوی بنچینەیی هەیە: 00:01:50.836 --> 00:01:51.948 دانان، 00:01:51.948 --> 00:01:53.138 لقلێبوونەوە، و 00:01:53.138 --> 00:01:55.476 بەکارهێنانەوە. 00:01:55.476 --> 00:02:00.337 دانان ئەو بەشەیە کە پارە بەنایاسایی پەیداکراوەکە ئەگۆڕدرێت بۆ موڵکەکانی 00:02:00.337 --> 00:02:02.366 لەوە ئەچن یاسایی بن. 00:02:02.366 --> 00:02:05.656 ئەوە زۆرجار بەوە ئەکرێت پارەکە بخەیتە سەر حساب بانقییەک 00:02:05.656 --> 00:02:11.737 هی دامەزراوەیەکی ناو نەزانراو یان بریکارێکی پیشەگەر بێت. 00:02:11.737 --> 00:02:15.400 لەم هەنگاوەدا تاوانبارەکان زۆرجار ئەگەری هەیە بدۆزرێنەوە 00:02:15.400 --> 00:02:18.967 چونکە پارەیەکی زۆر ئەخەنە ناو سیستمی داراییەوە 00:02:18.967 --> 00:02:21.899 بەشێوەیەکی لەناکاو. 00:02:21.899 --> 00:02:26.278 هەنگاوی دووەم، لقلێبوونەوە، بەکارهێنانی زنجیرە مامەڵەکردنێکە 00:02:26.278 --> 00:02:30.067 بۆ دوورخستنەوەی زیاتری پارەکان لە سەرچاوەکەیان. 00:02:30.067 --> 00:02:33.127 ئەمە ئەکرێت بەشێوەی گواستنەوە بێت لەنێوان چەند هەژمارێکدا، 00:02:33.127 --> 00:02:35.758 یان کڕینی موڵکێک کە بازرگانی پێوەبکرێت، 00:02:35.758 --> 00:02:37.428 وەک ئوتومبێلی گرانبەها، 00:02:37.428 --> 00:02:38.303 کاری هوونەری، 00:02:38.303 --> 00:02:39.917 یان خانووبەرە. 00:02:39.917 --> 00:02:43.780 گازینۆکان، کە بڕێکی زۆر پارە لەهەموو چرکەیەکدا دەست ئەگۆڕێت 00:02:43.780 --> 00:02:47.208 جێی مەبەستی خوازراون بۆ ئەم کارە. 00:02:47.208 --> 00:02:50.609 پارەسپیکەرەوەیەک لەوانەیە هەژماری قومارکردنەکەی بەردەستکردبێت 00:02:50.609 --> 00:02:53.960 لە شوێنەکانی زنجیرە گازینۆکان لە وڵاتەکانی تردا، 00:02:53.960 --> 00:02:57.709 یان کار لەگەڵ بەکارهێنەرەکان بکات بۆ کڕینی یارییەکان. 00:02:57.709 --> 00:03:03.260 هەنگاوی دواتر، بەکارهێنانەوە، ڕێگە ئەیات پارە پاکەکە بخرێتەوە ناو ئابووری و 00:03:03.260 --> 00:03:06.059 سوود بە تاوانە بنەڕەتییەکە بگەیەنێتەوە. 00:03:06.059 --> 00:03:08.669 لەوانەیە بیخەنە ناو بزنسی یاساییەوە 00:03:08.669 --> 00:03:11.309 بە درووستکردنی لیستەی نرخی ساختە جاڕی پارەدان بەن، 00:03:11.309 --> 00:03:13.950 یان تەنانەت دەستیش بە کاری خێرخوازی ساختە بکەن، 00:03:13.950 --> 00:03:16.490 خۆیان بخەنە سەر ئەنجوومەنی بەڕێوبەرەکان 00:03:16.490 --> 00:03:19.370 بە مووچەیەکی زەبەلاحەوە. 00:03:19.370 --> 00:03:20.689 پارە سپیکردنەوە خۆی 00:03:20.689 --> 00:03:26.950 هەتا ساڵی ١٩٨٦ وەک تاوانێکی فیدراڵی نەناسێنرا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان. 00:03:26.950 --> 00:03:30.730 پێش ئەو کاتە، حکومەت پێویستی ئەکرد تاوانێکی هاوشێوە بخاتە پاڵی، 00:03:30.730 --> 00:03:33.680 وەک خۆدزینەوە لە باج. 00:03:33.680 --> 00:03:37.840 لە ١٩٨٦ەوە، ئەیانتوانی دەستبگرن بەسەر ساماندا تەنیا بە نیشاندانی ئەوەی 00:03:37.840 --> 00:03:40.610 سەرچاوەکەی شاردراوەتەوە، 00:03:40.610 --> 00:03:44.570 کە کاریگەری ئەرێنی هەبوو لەسەر دادگایی کارە تاوانییە گەورەکان، 00:03:44.570 --> 00:03:46.880 وەک قاچاخچێتی ماددەی هۆشبەر. 00:03:46.880 --> 00:03:49.901 بەڵام، گۆڕانێکی یاسایی نیگەرانی درووستکرد 00:03:49.901 --> 00:03:53.931 لەسەر پاراستنی تایبەتمەندی و چاودێری حکومەت. 00:03:53.931 --> 00:03:55.852 ئەمڕۆ، نەتەوە یەکگرتووەکان، 00:03:55.852 --> 00:03:57.411 حکومەتی وڵاتان، و 00:03:57.411 --> 00:03:58.992 چەندین ڕێکخراوی قازانج نەویست 00:03:58.992 --> 00:04:00.932 شەڕ ئەکەن دژی سپیکردنەوەی پارە، 00:04:00.932 --> 00:04:06.031 بەڵام هێشتا ئەم کارە بەردەوامە لەوەی ڕۆڵێکی سەرەکی لە تاوانی جیهاندا بگێڕێت. 00:04:06.031 --> 00:04:08.816 گەورەترین دۆسییەکانی سپیکردنەوەی پارەش 00:04:08.816 --> 00:04:11.803 تەنیا کەسانی دیاریکراوی نەگرتۆتەوە، 00:04:11.803 --> 00:04:17.207 بەڵکو دامەزراوە داراییە سەرەکییەکان و بەرپرسە حکومییەکانیش. 00:04:17.207 --> 00:04:20.102 هیچ کەسێک بە ڕوونی ئەو بڕە پارەیە نازانێت 00:04:20.102 --> 00:04:22.833 کە ساڵانە سپی ئەکرێتەوە، 00:04:22.833 --> 00:04:29.736 بەڵام هەندێک ڕێکخراو وای ئەخەمڵێنن کە چەند سەد ملیار دۆلارێک بێت.