له ساڵی ٤٩٧ی پێش زایین، كاتێك
سه‌ربازه فارسه‌كان گەمارۆ دران
له شاری پۆتدیای یۆنان،
ئاستی ئاوی دەریا لە دۆخی ئاسایی
خۆی زۆر زیاتر کشایەوە،
ئەمەش ڕێڕەوێکی ئاسان و
لەباری کردەوە بۆ داگیركردن.
به‌ڵام ئه‌مه بەختێکی باشی
بە ڕێککەوت نەبوو.
پێش ئه‌وه‌ی نیوەی ڕێگە ببڕن،
ئاوەکە بە شەپۆڵێکی بەرزی وا گەڕایەوە کە
پێشتر هیچ کەس شەپۆڵی بەرزی وای نەبینیبوو،
بەمەش هێرشكه‌رانی
نقوم كرد و خنکاندنی.
پۆتدییهكان باوه‌ڕیان وابوو
کە ئه‌وان ڕزگار کراون
بەهۆی توڕەیی پۆسیدۆنی
خواوەندی دەریا.
به‌ڵام بەڕاستی ئەو شتەی ڕزگاری کردن
پێدەچێت هەمان دیاردە بووبێت کە
کەسانی بێشوماری دیکەی لەناوبردووە:
ئەویش سۆنامییە.
هەرچەندە سۆنامییەکان بەگشتی بە
شەپۆڵی بەرزی دەریایی دەناسرێنەوە،
بەڵام لەڕاستیدا ئەوان په‌یوه‌ندییان بە
چالاكی شەپۆڵە بەرزەکانەوە نییە کە
لە ئەنجامی هێزی کێشکردنی
خۆر و مانگه‌وە دروست دەبن.
له زۆر ڕووەوە، سۆنامییەکان تەنها جۆر و
شێوەیەکی گه‌ورەتری شەپۆڵی ئاسایین.
کە چاڵایی و لوتکەیان هەیە
و لە ئاوی جوڵاویش دروست نابن،
بەڵکو بەهۆی جووڵه‌ی ووزه‌ی
ناو ئاوەکەوە دروست دەبن.
جیاوازییەکە لەو شوێنەدایە
کە ئەم وزەیەی لێوە دێت
وزەی شه‌پۆڵە ئاساییەکانی
زەریا لە باوە دێت.
چونکە تەنها کاردەکاتە سەر ڕووکار‌ی دەرەوە،
شەپۆڵەکان لە قه‌باره و خێرایی سنووردارن.
به‌ڵام سۆنامییەکان بەهۆی ئەو ووزهیەوە
دروست دەبن کە لە ژێر ئاودا سەرچاوە دەگرن،
له ته‌قینه‌وه‌ی بوڕكانێک،
لە ڕۆچوونی زەوی له ژێر دەریادا،
یان ئەوەی کە باوترینیانە،
زهمینلەرزەی ژێر زەریاکانە
کاتێک دروست دەبن کە تەبەقە تکتۆنییەکانی
سەر ڕووی زه‌وی لێک دەخشێن،
ئەمەش بڕێکی زۆر لە وزه
دەردەداتە ناو ئاوەکە.
ئه‌م ووزه‌یه‌ش ده‌گوازرێته‌وه
بۆ سه‌رووی ئاوەکە،
شوێنی ئاوەکە دەگٶڕێت و به‌رزی ده‌كاته‌وه
بۆ سه‌رووی ئاستی ئاسایی ڕووی ده‌ریا،
به‌ڵام هێزی کێشکردن ئاوەکە
بۆ خوارەوە کێشدەکات،
ئەمەش وا لە وزەکە دەکات
بەئاسۆیی بۆ دەرەوە بلەرێتەوە.
به‌م شێوه‌یه سۆنامی دروست ده‌بێت،
کە به‌خێرایی زیاتر له ٥٠٠ میل
(٨٠٠ کم) له كاتژمێرێكدا جوڵە دەکات.
كاتێك سۆنامی لە کەناری دەریا دوور دەبێت،
بەئاستەم ده‌تواندرێت هەستی پێبکرێت
چونکە بەسەرجەم قوڵی
ئاوەکەدا جوڵە دەکات.
به‌ڵام كه ده‌گاته تەنکاوەکە، شتێك
ڕووده‌دات پێی دەوترێت تەنککردنی شەپۆڵ.
چونکە ئاوی کەمتری لێیە
کە بەناویدا جوڵە بکات،
ئەم بڕە زۆر و بەرچاوەی وزە دەپەسێورێت.
و خێرایی شهپۆڵەکان كه‌م دەبنەوە،
لە کاتێکدا به‌رزی شەپۆڵەکان هەتا
١٠٠ پێ(٣٠ م) بەرز دەبنەوە.
وشه‌ی سۆنامی، يابانيیه و به واتای
"شه‌پۆلی به‌نده‌ر" دێت،
لەو ڕاستییەوە سەرچاوەی گرتووە کە سۆنامی وا
دەردەکەوێت تەنها لە کەناراوەکان ڕوودەدات.
ئه‌گه‌ر یەکەمجار چاڵایی سۆنامی
گه‌یشته کەناری ده‌ریا،
ئاوه‌كه لە ئاستی ئاسایی خۆی
دوورتر دەکشێتەوە
پێش ئه‌وه‌ی شهپۆڵەكە بگات،
کە دەکرێت بەشێوەیەکی
هەڵخەڵەتێنەرانە مەترسیدار.
سۆنامی ته‌نها ئه‌و كه‌سانه نقوم
ناکات کە لە نزیك کەنار ده‌ریان،
به‌ڵكو باڵه‌خانه و دارەکان بە دووری زیاتر
لە میلێک لەسەر زەوی تەخت دەکات،
به تایبه‌ت له ناوچه نزمه‌كان.
وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مه به‌س نه‌بێت،
دوای ئه‌وه ئاوه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه،
له‌گه‌ڵ خۆی پاشماوە تازە
دروستبووەکە ڕادەکێشێت،
و هه‌ر شتێك، يان هه‌ر
كه‌سێك، کە بەدبەخت بێت
لە سەر ڕێگەکەی دەیگرێت.
سۆنامییەکەی ساڵی ٢٠٠٤ی
ئۆقیانوسی هیندی
یه‌كێك بوو له کوشندەترین کارەساتە
سروشتییه‌کان لە مێژوودا،
کە زیاتر له ٢٠٠ هه‌زار كه‌سی كوشت
له سه‌رانسەری باشوری ئاسیا.
کەواتا چۆن خۆمان بپارێزین له‌م
هێزه سروشتییه وێرانکەرە؟
له هه‌ندێك ناوچه‌دا خه‌ڵك هه‌وڵیداوە
کە سونامی ڕابگرن به ڕێگه‌ی دیواری
ده‌ریا، دەروازەکانی لافاو،
و جۆگەکانی گواستنه‌وه‌ی ئاو.
به‌ڵام ئه‌م ڕێگانە هەمیشە کاریگەر نین.
له ساڵی ٢٠١١، سۆنامی
ئەو دیواری لافاوەی تێپەڕاند
کە وێستگەی کارەبای
فوكوشیمای یابانی دەپاراست،
بووه هۆی کارەساتێکی ناوەکی (ئەتۆمی)
سەرەڕای گیان لەدەستدانی
زیاتر لە ١٨٠٠٠ کەس.
زۆرێک لە زاناکان و سیاسەت داڕێژەرەکان لە
بری ئەوە جەخت لەسەر پێزانینی پێشوەختە، و
چاودێریکردنی په‌ستانی ژێرئاو و
چالاكی بوومەلەرزەیی،
و دامه‌زراندنی تۆڕی
په‌یوه‌ندیی جیهانی دەکەنەوە
بۆ ئەوەی بەخێرایی
هۆشدارییەکان بڵاوبکرێنەوە،
كاتێك سرشت زۆر له‌وه
به‌هێزتره کە بوه‌ستێندرێت،
پارێزراوترین ڕێگە ئه‌وه‌یه
کە لەسەر ڕێڕەوەکەی لابچیت.