WEBVTT 00:00:07.570 --> 00:00:10.923 ئەگەر ناتوانیت ژیان بەبێ چۆکلێت بهێنیتە بەر چاو، 00:00:10.923 --> 00:00:15.942 ئەوە تۆ بەختت هەیە کە بەر لە سەدەی ١٦ لە دایک نەبوویت. 00:00:15.942 --> 00:00:19.450 تا ئەو کات، چۆکلێت تەنها لە ئەمریکای ناوەڕاست بوونی هەبوو 00:00:19.450 --> 00:00:22.305 بەشێوازێکی جیاواز لەوەی ئەمڕۆ هەیە. 00:00:22.305 --> 00:00:24.685 تا ١٩٠٠ پێش زاین، 00:00:24.685 --> 00:00:27.805 خەڵکی ناوچەکە فێر بووبوون کە تۆوی داری 00:00:27.805 --> 00:00:30.716 کاکاوی ڕەسنەی ناوچەکە بپارێزن. 00:00:30.716 --> 00:00:33.216 مێژوو پێمان دەڵێت، کە تۆوی کاکاو تێکدەشکێنران 00:00:33.216 --> 00:00:36.365 و لەگەڵ بیبەری تیژ و دانەوێڵە تێکەڵ دەکران 00:00:36.365 --> 00:00:37.956 تا خواردنەوەیەک بەرهەم بێت 00:00:37.956 --> 00:00:40.096 هاوشێوەی کوپێک کاکاوی ئێستا نەبوو، 00:00:40.096 --> 00:00:44.736 بەڵکو خواردنەوەیەکی تاڵ بوو و کەفی دروست دەکرد. 00:00:44.736 --> 00:00:47.886 ئەگەر پێتوایە ئێمە زیاتر گرنگی بە کاکاو دەدەین، 00:00:47.886 --> 00:00:51.166 ئەوا هەڵەیت، چونکە خەڵکی ناوەڕاستی ئەمریکا زۆرتر گرنگییان پێ داوە. 00:00:51.166 --> 00:00:53.596 باوەڕیان هەبووە کە کاکاو خواردنێکی پیرۆزە 00:00:53.596 --> 00:00:57.016 بە دیاری لە لایەن خواوەندی مارەوە بە مرۆڤ بەخشراوە، 00:00:57.016 --> 00:00:59.539 ئەم خواوەندە لەلای ماییەکان بە کوکوڵهان ناسراوە 00:00:59.539 --> 00:01:02.836 و لای ئیزتیکسەکان بە کیتزالکواتل ناسراوە. 00:01:02.836 --> 00:01:05.287 ئیزتیکسەکان تۆوی کاکاویان وەک نەختینە بەکار هێناوە 00:01:05.287 --> 00:01:07.826 لە ئاهەنگە شاهانەکاندا نۆشیان کردووە، 00:01:07.826 --> 00:01:10.736 وەک خەڵات بە سەربازە سەرکەوتووەکانی جەنگ بەخشراوە، 00:01:10.736 --> 00:01:13.417 لە بۆنە ئاینییەکان بەکار هاتووە. 00:01:13.417 --> 00:01:18.137 لە ساڵی ١٥١٩ بۆ یەکمجار چۆکلێت بۆ ئەوروپا دەگوازرێتەوە 00:01:18.137 --> 00:01:21.727 کاتێک هێرنان کۆرتیز سەردانی کۆشکی پاشا مونتيزوما دەکات 00:01:21.727 --> 00:01:23.406 لە تينۆچیتالان. 00:01:23.406 --> 00:01:25.587 یەکێک لە سەربازەکانی کۆرتێز بۆمان دەگەڕێتەوە، 00:01:25.587 --> 00:01:31.287 پاشا ٥٠ کوپی لە زاخاوی ئاڵتونی هەبوو کە چۆکلێتی تێکرابوو. 00:01:31.287 --> 00:01:34.707 کاتێک داگیرکەران چەندین تەن تۆوی کاکاویان بردەوە وڵاتەکانیان، 00:01:34.707 --> 00:01:37.727 گەریدەکان دەیانگوت ئەم خواردنەوەیە توانای سێکسی 00:01:37.727 --> 00:01:42.068 دانیشتوانە ڕەسەنەکان بەرز دەکاتەوە و ئەمەش بووە ناسێنەری چۆکلێت. 00:01:42.068 --> 00:01:45.778 سەرەتا، بەهۆی تاڵییەکەیەوە، بۆ چارەسەری دەرمان گونجاو بوو، 00:01:45.778 --> 00:01:47.978 وەک ئازاری گەدە، 00:01:47.978 --> 00:01:50.777 بەڵام بە تێکەڵ کردنی شیر، هەنگوین و ڤانێلا 00:01:50.777 --> 00:01:55.458 کاکاو دەبێتە خواردنەوەیەکی نایاب لە کۆشکەکانی ئیسپانیا. 00:01:55.458 --> 00:02:01.568 بۆیە زوو، هیچ ماڵێکی شاهانە نەبوو بەبێ بوونی چۆکلێت. 00:02:01.568 --> 00:02:05.378 بەرهەمهێنان و ئامادەکردنی ئەم خواردنەوەیە نایابە لە ئاستی 00:02:05.378 --> 00:02:06.859 بازرگانی قورس بوو. 00:02:06.859 --> 00:02:10.369 پێویستی بە چاندن و هاوردەکردنی دەستی کاری کۆیەلە 00:02:10.369 --> 00:02:14.509 لە ناوچەکانی کاریبی و ئەفریقا هەبوو. 00:02:14.509 --> 00:02:18.179 لە ساڵی ١٨٢٨دا، جیهانی چۆکلێت بۆ هەمیشە دەگۆڕێت، کاتێک 00:02:18.179 --> 00:02:24.029 کۆینراد ڤان هۆوتن لە ئامستردام، ئامێری ئامادە کردنی کاکاوی لە ژێر پەستان ناساند. 00:02:24.029 --> 00:02:28.531 ئامێرەکەی هۆوتن دەیتوانی چەوری و کەرەی کاکاو جیا بکاتەوە. 00:02:28.531 --> 00:02:32.516 ئەمەش دەبووە هۆی دروستبوونی تۆز، کە دەکرا خواردنەوەی لێ دروست بکرێت 00:02:32.516 --> 00:02:34.989 یان لەگەڵ کەرەی کاکاو تێکەڵ بکرێتەوە 00:02:34.989 --> 00:02:38.209 بۆ بەرهەمهێنانی ئەو چۆکلێتەی ئێمە دەیناسین. 00:02:38.209 --> 00:02:42.202 ماوەیەک دواتر، چۆکلێت دروستکەرێکی سویسری بە ناوی دانیاڵ پیتەر 00:02:42.202 --> 00:02:44.701 تۆزی شیری بۆ گیراوەکە زیاد کرد، 00:02:44.701 --> 00:02:47.790 چۆکلێتی شیری بەرهەم هێنا. 00:02:47.790 --> 00:02:51.389 لە سەدەی ٢٠مدا، چۆکلێت چیتر خواردنێکی شاهانە نەبوو، 00:02:51.389 --> 00:02:53.851 بەڵکو بۆ هەموو کەس بەردەست بوو. 00:02:53.851 --> 00:02:58.114 بە هۆی خواستی زۆر لە سەر کاکاو، چاندنی کاکاویش پەرەی سەند، 00:02:58.114 --> 00:03:00.725 کە تەنها لە ناوچە کەمەرەییەکان دەچێنرێت. 00:03:00.725 --> 00:03:03.731 ئێستا، لە بری ئەوەی کۆیلە ئەفریقییەکان ببنە ئەمریکا ناوەڕاست، 00:03:03.731 --> 00:03:06.021 بۆ چاندن و گەشەی کاکاو، 00:03:06.021 --> 00:03:09.151 چاندنی کاکاویان بردە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقیا 00:03:09.151 --> 00:03:14.701 لە ساڵی ٢٠١٦کواتدیڤوار، نزیکەی دوو لە سەر پێنجی کاکاوی جیهان بەرهەم هێناوە. 00:03:14.701 --> 00:03:16.744 لەگەڵ گەشەی بازرگانی کاکاو 00:03:16.744 --> 00:03:19.977 چەوساندنەوە و پێشێلکردنی مافی مرۆڤیش گەشە دەکات. 00:03:19.977 --> 00:03:22.230 بەشێکی زۆری کێڵگەکانی کاکاو لە ڕۆژئاوی ئەفریقیا 00:03:22.230 --> 00:03:24.350 ،پێداویستی کۆمپانیا ڕۆژئاواییەکان دابین دەکەن 00:03:24.350 --> 00:03:26.731 دەستی کاری کۆیلە و منداڵ بەکار دەهێنن، 00:03:26.731 --> 00:03:31.942 کە لەوانەیە ٢ ملیۆن منداڵ کاریگەری بەرهەم هێنانی کاکاویان لەسەر بێت. 00:03:31.942 --> 00:03:33.951 ئەم کێشە ئاڵۆزە بەردەوامی هەیە سەڕەڕای 00:03:33.951 --> 00:03:38.981 هەوڵی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی چۆکلێت بە درووستکردنی هاوبەشی لەگەڵ خاوەن کێڵگەکان 00:03:38.981 --> 00:03:42.901 بۆ ئەوەی سنورێک بۆ چەوساندنەوەی منداڵ و کۆیلە دابنێن. 00:03:42.901 --> 00:03:47.792 ئەمڕۆ چۆکلێت وەک بەشێک لە کولتوری مرۆڤی سەردەم سەیر دەکرێت. 00:03:47.792 --> 00:03:51.442 بەهۆی پەیوەندی لەگەڵ کلتوری خەڵکی داگیرکەر، 00:03:51.442 --> 00:03:53.892 و هێزی ڕیکلام کردن، 00:03:53.892 --> 00:03:57.113 چۆکلێت خاسییەتی شتێکی روحی، 00:03:57.113 --> 00:03:58.212 هەوایەکی شاعیری 00:03:58.212 --> 00:03:59.663 و پیرۆز وەردەگرێت. 00:03:59.663 --> 00:04:03.471 بەڵام ئەگەر مێژووی سەرنج ڕاکێش و دڵ ڕەقی چۆکلێت بخوێننینەوە، 00:04:03.471 --> 00:04:05.562 لەگەڵ شێوازی بەرهەم هێنانی ئەمڕۆی، 00:04:05.562 --> 00:04:08.642 پێمان دەڵێت ئەم ڕەسەنایەتییە لە کوێوە دێت 00:04:08.642 --> 00:04:11.052 و چ شتێک حەشار دەدات. 00:04:11.052 --> 00:04:13.912 بۆیە، جاری داهاتوو کە کاغەزی سەر چۆکلێتەکەت دەکەیتەوە، 00:04:13.912 --> 00:04:19.911 بۆ یەک چرکە بیر بکەوە کە سەرجەم لایەنەکانی چۆکلێت شیرین نییە.