1 00:00:07,570 --> 00:00:10,923 ئەگەر ناتوانیت ژیان بەبێ چۆکلێت بهێنیتە بەر چاو، 2 00:00:10,923 --> 00:00:15,942 ئەوە تۆ بەختت هەیە کە بەر لە سەدەی ١٦ لە دایک نەبوویت. 3 00:00:15,942 --> 00:00:19,450 تا ئەو کات، چۆکلێت تەنها لە ئەمریکای ناوەڕاست بوونی هەبوو 4 00:00:19,450 --> 00:00:22,305 بەشێوازێکی جیاواز لەوەی ئەمڕۆ هەیە. 5 00:00:22,305 --> 00:00:24,685 تا ١٩٠٠ پێش زاین، 6 00:00:24,685 --> 00:00:27,805 خەڵکی ناوچەکە فێر بووبوون کە تۆوی داری 7 00:00:27,805 --> 00:00:30,716 کاکاوی ڕەسنەی ناوچەکە بپارێزن. 8 00:00:30,716 --> 00:00:33,216 مێژوو پێمان دەڵێت، کە تۆوی کاکاو تێکدەشکێنران 9 00:00:33,216 --> 00:00:36,365 و لەگەڵ بیبەری تیژ و دانەوێڵە تێکەڵ دەکران 10 00:00:36,365 --> 00:00:37,956 تا خواردنەوەیەک بەرهەم بێت 11 00:00:37,956 --> 00:00:40,096 هاوشێوەی کوپێک کاکاوی ئێستا نەبوو، 12 00:00:40,096 --> 00:00:44,736 بەڵکو خواردنەوەیەکی تاڵ بوو و کەفی دروست دەکرد. 13 00:00:44,736 --> 00:00:47,886 ئەگەر پێتوایە ئێمە زیاتر گرنگی بە کاکاو دەدەین، 14 00:00:47,886 --> 00:00:51,166 ئەوا هەڵەیت، چونکە خەڵکی ناوەڕاستی ئەمریکا زۆرتر گرنگییان پێ داوە. 15 00:00:51,166 --> 00:00:53,596 باوەڕیان هەبووە کە کاکاو خواردنێکی پیرۆزە 16 00:00:53,596 --> 00:00:57,016 بە دیاری لە لایەن خواوەندی مارەوە بە مرۆڤ بەخشراوە، 17 00:00:57,016 --> 00:00:59,539 ئەم خواوەندە لەلای ماییەکان بە کوکوڵهان ناسراوە 18 00:00:59,539 --> 00:01:02,836 و لای ئیزتیکسەکان بە کیتزالکواتل ناسراوە. 19 00:01:02,836 --> 00:01:05,287 ئیزتیکسەکان تۆوی کاکاویان وەک نەختینە بەکار هێناوە 20 00:01:05,287 --> 00:01:07,826 لە ئاهەنگە شاهانەکاندا نۆشیان کردووە، 21 00:01:07,826 --> 00:01:10,736 وەک خەڵات بە سەربازە سەرکەوتووەکانی جەنگ بەخشراوە، 22 00:01:10,736 --> 00:01:13,417 لە بۆنە ئاینییەکان بەکار هاتووە. 23 00:01:13,417 --> 00:01:18,137 لە ساڵی ١٥١٩ بۆ یەکمجار چۆکلێت بۆ ئەوروپا دەگوازرێتەوە 24 00:01:18,137 --> 00:01:21,727 کاتێک هێرنان کۆرتیز سەردانی کۆشکی پاشا مونتيزوما دەکات 25 00:01:21,727 --> 00:01:23,406 لە تينۆچیتالان. 26 00:01:23,406 --> 00:01:25,587 یەکێک لە سەربازەکانی کۆرتێز بۆمان دەگەڕێتەوە، 27 00:01:25,587 --> 00:01:31,287 پاشا ٥٠ کوپی لە زاخاوی ئاڵتونی هەبوو کە چۆکلێتی تێکرابوو. 28 00:01:31,287 --> 00:01:34,707 کاتێک داگیرکەران چەندین تەن تۆوی کاکاویان بردەوە وڵاتەکانیان، 29 00:01:34,707 --> 00:01:37,727 گەریدەکان دەیانگوت ئەم خواردنەوەیە توانای سێکسی 30 00:01:37,727 --> 00:01:42,068 دانیشتوانە ڕەسەنەکان بەرز دەکاتەوە و ئەمەش بووە ناسێنەری چۆکلێت. 31 00:01:42,068 --> 00:01:45,778 سەرەتا، بەهۆی تاڵییەکەیەوە، بۆ چارەسەری دەرمان گونجاو بوو، 32 00:01:45,778 --> 00:01:47,978 وەک ئازاری گەدە، 33 00:01:47,978 --> 00:01:50,777 بەڵام بە تێکەڵ کردنی شیر، هەنگوین و ڤانێلا 34 00:01:50,777 --> 00:01:55,458 کاکاو دەبێتە خواردنەوەیەکی نایاب لە کۆشکەکانی ئیسپانیا. 35 00:01:55,458 --> 00:02:01,568 بۆیە زوو، هیچ ماڵێکی شاهانە نەبوو بەبێ بوونی چۆکلێت. 36 00:02:01,568 --> 00:02:05,378 بەرهەمهێنان و ئامادەکردنی ئەم خواردنەوەیە نایابە لە ئاستی 37 00:02:05,378 --> 00:02:06,859 بازرگانی قورس بوو. 38 00:02:06,859 --> 00:02:10,369 پێویستی بە چاندن و هاوردەکردنی دەستی کاری کۆیەلە 39 00:02:10,369 --> 00:02:14,509 لە ناوچەکانی کاریبی و ئەفریقا هەبوو. 40 00:02:14,509 --> 00:02:18,179 لە ساڵی ١٨٢٨دا، جیهانی چۆکلێت بۆ هەمیشە دەگۆڕێت، کاتێک 41 00:02:18,179 --> 00:02:24,029 کۆینراد ڤان هۆوتن لە ئامستردام، ئامێری ئامادە کردنی کاکاوی لە ژێر پەستان ناساند. 42 00:02:24,029 --> 00:02:28,531 ئامێرەکەی هۆوتن دەیتوانی چەوری و کەرەی کاکاو جیا بکاتەوە. 43 00:02:28,531 --> 00:02:32,516 ئەمەش دەبووە هۆی دروستبوونی تۆز، کە دەکرا خواردنەوەی لێ دروست بکرێت 44 00:02:32,516 --> 00:02:34,989 یان لەگەڵ کەرەی کاکاو تێکەڵ بکرێتەوە 45 00:02:34,989 --> 00:02:38,209 بۆ بەرهەمهێنانی ئەو چۆکلێتەی ئێمە دەیناسین. 46 00:02:38,209 --> 00:02:42,202 ماوەیەک دواتر، چۆکلێت دروستکەرێکی سویسری بە ناوی دانیاڵ پیتەر 47 00:02:42,202 --> 00:02:44,701 تۆزی شیری بۆ گیراوەکە زیاد کرد، 48 00:02:44,701 --> 00:02:47,790 چۆکلێتی شیری بەرهەم هێنا. 49 00:02:47,790 --> 00:02:51,389 لە سەدەی ٢٠مدا، چۆکلێت چیتر خواردنێکی شاهانە نەبوو، 50 00:02:51,389 --> 00:02:53,851 بەڵکو بۆ هەموو کەس بەردەست بوو. 51 00:02:53,851 --> 00:02:58,114 بە هۆی خواستی زۆر لە سەر کاکاو، چاندنی کاکاویش پەرەی سەند، 52 00:02:58,114 --> 00:03:00,725 کە تەنها لە ناوچە کەمەرەییەکان دەچێنرێت. 53 00:03:00,725 --> 00:03:03,731 ئێستا، لە بری ئەوەی کۆیلە ئەفریقییەکان ببنە ئەمریکا ناوەڕاست، 54 00:03:03,731 --> 00:03:06,021 بۆ چاندن و گەشەی کاکاو، 55 00:03:06,021 --> 00:03:09,151 چاندنی کاکاویان بردە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقیا 56 00:03:09,151 --> 00:03:14,701 لە ساڵی ٢٠١٦کواتدیڤوار، نزیکەی دوو لە سەر پێنجی کاکاوی جیهان بەرهەم هێناوە. 57 00:03:14,701 --> 00:03:16,744 لەگەڵ گەشەی بازرگانی کاکاو 58 00:03:16,744 --> 00:03:19,977 چەوساندنەوە و پێشێلکردنی مافی مرۆڤیش گەشە دەکات. 59 00:03:19,977 --> 00:03:22,230 بەشێکی زۆری کێڵگەکانی کاکاو لە ڕۆژئاوی ئەفریقیا 60 00:03:22,230 --> 00:03:24,350 ،پێداویستی کۆمپانیا ڕۆژئاواییەکان دابین دەکەن 61 00:03:24,350 --> 00:03:26,731 دەستی کاری کۆیلە و منداڵ بەکار دەهێنن، 62 00:03:26,731 --> 00:03:31,942 کە لەوانەیە ٢ ملیۆن منداڵ کاریگەری بەرهەم هێنانی کاکاویان لەسەر بێت. 63 00:03:31,942 --> 00:03:33,951 ئەم کێشە ئاڵۆزە بەردەوامی هەیە سەڕەڕای 64 00:03:33,951 --> 00:03:38,981 هەوڵی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی چۆکلێت بە درووستکردنی هاوبەشی لەگەڵ خاوەن کێڵگەکان 65 00:03:38,981 --> 00:03:42,901 بۆ ئەوەی سنورێک بۆ چەوساندنەوەی منداڵ و کۆیلە دابنێن. 66 00:03:42,901 --> 00:03:47,792 ئەمڕۆ چۆکلێت وەک بەشێک لە کولتوری مرۆڤی سەردەم سەیر دەکرێت. 67 00:03:47,792 --> 00:03:51,442 بەهۆی پەیوەندی لەگەڵ کلتوری خەڵکی داگیرکەر، 68 00:03:51,442 --> 00:03:53,892 و هێزی ڕیکلام کردن، 69 00:03:53,892 --> 00:03:57,113 چۆکلێت خاسییەتی شتێکی روحی، 70 00:03:57,113 --> 00:03:58,212 هەوایەکی شاعیری 71 00:03:58,212 --> 00:03:59,663 و پیرۆز وەردەگرێت. 72 00:03:59,663 --> 00:04:03,471 بەڵام ئەگەر مێژووی سەرنج ڕاکێش و دڵ ڕەقی چۆکلێت بخوێننینەوە، 73 00:04:03,471 --> 00:04:05,562 لەگەڵ شێوازی بەرهەم هێنانی ئەمڕۆی، 74 00:04:05,562 --> 00:04:08,642 پێمان دەڵێت ئەم ڕەسەنایەتییە لە کوێوە دێت 75 00:04:08,642 --> 00:04:11,052 و چ شتێک حەشار دەدات. 76 00:04:11,052 --> 00:04:13,912 بۆیە، جاری داهاتوو کە کاغەزی سەر چۆکلێتەکەت دەکەیتەوە، 77 00:04:13,912 --> 00:04:19,911 بۆ یەک چرکە بیر بکەوە کە سەرجەم لایەنەکانی چۆکلێت شیرین نییە.