لە ئەمڕۆدا، ئەلگۆریتمی کۆمپیوتەرەکان
چەندین کاری سەرسوڕهێنەر دەکەن
،بە وردیەکی بەرز و پێوەرێکی باڵا
.و بە بەکارهێنانی ژیری مرۆڤئاسا
ئەم ژیرییەی کە کۆمپیوتەر هەیەتی
ناو دەبرێت بە -ئەی ئای
.یان ژیری دروستکراو
ئەی ئای - وا ئامادەکراوە کاریگەریەکی
.گەورەی هەبێت لەسەر داهاتوومان
،بەڵام تا ئێستەش
چەندین بەربەستی گەورەمان لەبەردەمە
لە دۆزینەوە و دیاریکردنی
،چەندین نەخۆشی کوشندە
.وەک هەوکردن و شێرپەنجە
ساڵانە هەزاران نەخۆش
ژیانیان لەدەست دەدەن بەهۆی
.شێرپەنجەی جگەر و ناودەم
باشترین ڕێگە بۆ یارمەتی ئەم نەخۆشانە
ئەوەیە هەوڵی دۆزینەوەی پێشوەختی
.ئەم نەخۆشیانە بدەین
چۆن لە ئێستەدا ئەم نەخۆشیانە دەدۆزینەوە،
ئایا ژیری دروستکراو دەکرێت بەسوود بێت؟
لە ئەو نەخۆشانەی کە بە داخەوە، گومانی
،ئەم نەخۆشییەیان لێدەکرێت
دکتۆرێکی شارەزا، داوای
چەندین تەکنیکی وێنەگرتنی پزیشکی گران دەکات
،وەک وێنەکردنی تیشکدانەوەی فلۆریدی
.سی تی سکان و ئێم ئاڕ ئای بکرێن
،کاتێک ئەو وێنانە کۆ دەکرێنەوە
دکتۆرێکی تر ئەو نەخۆشیانە دەدۆزێتەوە و
.لەگەڵ نەخۆشەکەدا قسە دەکات
،وەک دەبینن
،ئەمە پرۆسەیەکە کە سەرچاوەی زۆری دەوێت
پێویستەی بە دکتۆری شارەزا و
،تەکنەلۆجیای وێنەکردنی پزیشکی گران
و بە شتێکی پراکتیکی لە وڵاتە
.هەژارنشینەکان نابینرێن
لەڕاستیدا، بۆ چەندین
.وڵاتی پیشەسازیش، هەمان بارودۆخیان هەیە
ئایا دەتوانین چارەسەری ئەم کێشانە بکەین
بە بەکارهێنانی ژیری دروستکراو؟
لە ئێستەدا، ئەگەر بمەوێت بە بونیادی ژیری
،دروستکراوی ئەم سەردەمە بەکاربهێنم
،بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە
--پێویستەم بە ١٠ هەزار دەبێت
دووبارەی دەکەمەوە، ١٠ هەزار
لەم وێنە پزیشکیە گرانبەهایانە
.بۆ ئەوەی دروست بکرێت
لە دوای ئەوەش، بڕوات
،بۆ دکتۆرێکی شارەزا
بۆ ئەوەی ئەو وێنانە
.شیبکاتەوە بۆمن
،و بە بەکارهێنانی ئەو دوو زانیاریە
دەتوانم تۆڕێکی قووڵی دەماری یان
تۆڕێکی فێربوونی قووڵ ڕابهێنم
.بۆ پێدانی شیکاری نەخۆشیەکە
،نزیک لە یەکەم بیرۆکە
ژیری دروستکراوی ئەم سەردەمە
هەمان کێشەیان هەیە
بڕێکی زۆری زانیاری، دکتۆری شارەزا
تەکنەلۆجیای پێشکەوتووی وێنەگرتن
ئەگەر بتوانین، جۆرێکی کارامەتر، باشتر
ژیریەکی دروستکراوی بەبەهاتر
،و پێشکەوتوتر دروست بکەین
بۆ چارەسەری کێشە گرنگەکانی ئەم سەردەمە؟
ئەمە بە دیاریکراوی کاری گروپەکەمە
لە تاقیگەی میدیای ئێم ئای تی
چەندین جۆری ئەی - ئای
نا ئاسایمان بونیاد ناوە
بۆ چارەسەرکردنی ئەو بەربەستانەی کە
ڕوبەڕومان دەبنەوە لەمڕۆدا
لە وێنەگرتنی پزیشکی و تاقیگە پزیشکیەکان
لەو نمونەیەی کە پیشانمدان ئەمڕۆ
.دوو ئامانجمان هەبوو
یەکەم ئامانج بە کەمکردنەوە
ژمارەی ئەو وێنانە دەبێت
کە پێویستە بۆ ڕاهێنانی
.ئەلگۆریتمەکانی ژیری دروستکراو
ئامانجی دووهەمان - کە زۆر بە پەرۆش بووین
دەمانویست بەکارهێنانی تەکنیکی
وێنەکاری پزیشکی کەم بکەینەوە
.کە وێنەی نەخۆشەکان دەگرێت
چۆن ئەمەمان کرد؟
،بۆ یەکەم ئامانجمان
لە جیاتی ئەوەی بە هەزاران و دەیان هەزار
لەم وێنە گرانبەهایانە بەکاربێنین
،وەک (ئەی- ئای)ەکانی پێشتر
.بە یەک وێنەی پزیشکی دەستمان پێکرد
لەم وێنەیەوە، خۆم و تیمەکەم،
ڕێگەیەکی زۆر زیرەکانەمان دۆزیەوە
بۆ دۆزینەوە و دەرهێنانی
.ملیارەها جۆری زانیاری
ئەم زانیاریانە، لە ڕەنگ
،پێکسڵەکان و شێوەی ئەندازەیی پێکهاتبوون
و دوبارە ڕێکخستنەوەی ئەم نەخۆشیانە
.لەڕێگەی ئەم وێنە پزیشکییەوە
بە شێوەیەک، ئێمە یەک وێنەمان
،گۆڕی بۆ ملیارەها خاڵی ڕاهێنان
بە ئەمەش بڕێکی زۆری کەمدەکاتەوە
لەو زانیاریانەی کە پێویستە بۆ ڕاهێنان.
،ئامانجی دووهەم
بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای
وێنەکردنی پزیشکی بۆ نەخۆشەکان
بە یەک وێنەی ئاسایی دەستمانپێکرد
کە لە مۆبایل یان کامێرا دەگیرێت
.بۆ نەخۆشەکە
بیری ئەو ملیار پاکێتی زانیاریانت هەیە؟
،ئەو وێنە پزیشکیانەمان خستە سەر ئەم وێنەیە
کە شتێک پێکدێنێت پێی دەوترێت
.وێنەیەکی ئاوێتە
،بە شێوەیەکی سەرسامکەر
تەنها ٥٠ دانەمان پێویستە بوو
دووبارەی دەکەمەوە تەنها ٥٠ دانە
لە ئەو وێنانە بۆ ئەوەی ئەلگۆریتمەکانمان
.بە شێوەیەکی باش ڕابهێنین
،بۆ ئەوەی ئەم بیرۆکەیە کورت بکەینەوە
لەجیاتی بەکارهێنانی
وێنەی پزیشکی گرانبەها
ئێستا، ئێمە دەتوانین ئەلگۆریتمەکانی
،ئەی-ئای بە شێوەیەکی نائاسایی ڕابهێنین
بە بەکارهێنانی ٥٠ وێنەی
،ئاسایی کوالیتی بەرز
لە وێنەی ئاسایی کامێرای(دی ئێس ئێڵ ئاڕ)و
کامێرای مۆبایل وەردەگیرێت
.بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشی
،لە ئەوەش گرنگتر
ئەلگۆریتمەکانمان، لە ئێستە و
داهاتوودا دەتوانن
،وێنەی سادە لە نەخۆشەکان وەربگرن
لەجیاتی چەندین تەکنەلۆجیای
.گرانبەهای وێنەگرتنی پزیشکی
باوەڕم وایە، کە ئەوەی ئێمە بەرەو
سەردەمێک دەڕۆین
کە ژیری دروستکراو
.کاریگەریەکی گەورەی لەسەر داهاتوومان دەبێت
باوەڕم وایە کە ئەی - ئای نەوەی پێشوو
کە زانیاری زۆری تێدایە بەڵام
بەکارهێنانێکی لاواز
دەبێت بەردەوام بیربکەینەوە
دەربارەی بونیادی ژیری دروستکراوی
نائاسایی
کە دەتوانێت بە ژمارەیەکی کەمی زانیاری
چارەسەری کێشە کرنگەکانی ئەمڕۆ بکات
بەتایبەتی لە تەندروستیدا.
زۆر سوپاس.
(چەپڵە)