بۆچی خوێ لەئاودا دەتوێتەوە
بەڵام زەیت ناتوێتەوە؟
بەشێوەیەکی کوورت، کیمیا،
بەلام جێگەی باوەرپێکردن نیە ،وایە؟
هۆکاری توانەوەی خوێ لە ئاودا
بەلام زەیت ناتویتەوە
لەبەر دوو هۆکارە
بۆچی ئەمانە روودەدات:
وزە
ئنترۆپی.
وزە بەشێوەیەکی سەرەکی کار
لەگەڵ هێزی کێش کردنی نیوان ماددەکان دەکات.
کاتێك سەیری زەیت یاخود خوێ بکەین لە ئاودا،
تەرکیز دەکەینە سەر هێزی نێوان گەردیلەکان
بە پێوەرێکی زۆر،زۆر، وردا،
لەئاستی گەردیلەیدا.
بۆ ئەوەی هەستی پێ بکەیت،
لە پەرداخێك ئاودا،
ژمارەی گەردیلەکان زۆر زیاترە
لەچاو ئەو ئەستێرانە لە گەردوون ناسراون.
ئێستا ئەم گەردیلانە لەبارێکی جوڵەی نەگۆرن،
لە جوڵە، لەرینەوە ،و خولانەوەدا.
ئەوهۆکارەی کە ناهێڵێت ئەم گەردانە
بفرن لەناو دەفرەکە بریتیە لە
کارلێکی سەرنج ڕاکێشەی نێوان گەردەکان.
هێزی کارلێکەکەی
نێوان ئاو، بەتەنها، و
مادەکانی دیکە
ئەوەیە مەبەستمان ئەمەیە کاتێک دەڵێن وزە.
لەوانەیە بیرلە گەردەکانی
ئاو بکەیتەوە چۆن کاردەکەن
بەشێوەیەکی ڕێك دەجولێن،
هەروەکو جوڵانەوەی چوار گۆشەیەک
بەشێوەیەکی جێگیر و هەرەمەکی
هاوبەشەکانیان دەگۆرنەوە.
بەشێوەیەکی ئاسایی، توانا بۆ ماددەکان
بۆ کارلێك کردنە لەگەڵ ئاو،
هاوسەنگە لەگەڵ چۆنیەتی تێك چوونیان
چۆن ئاو کارلێك دەکات لەگەڵ خۆی،
ڕۆلێکی گرنگ دەبینێت بۆ ڕوونکردنەوە
ئەوەی کە چۆن هەندێ شت
جوان تێکەڵ دەبێت لە ئاودا
بەلام هەندێکیان وانین.
ئنترۆپی وا پێناسە دەکرێت
کە شتەکان و هێز ڕێك دەخات
کەبەندە لەسەر جوڵەی هەرەمەکی.
بۆنموونە ،جوڵەی هەوا لە ژورێكدا.
وادابنێ هەموو ڕێخستنە هەرەمەکییەکان
لەبۆشاییدا بۆ تریلێۆنێك گەردیلە
کە هەوا دروست دەکەن.
هەندێك لەم
رێك خستنانە
لەوانەیە گەردی ئۆکسجینیان بەسەرەوە بێت
هەروەها ئەوانیش گەردی
ناترۆجین بە سەریانەوە ،
جیادەبنەوە.
بەلام لە زۆربەی ڕێك خستنەکان
ئەم گەردیلانە تێکەلی یەکتری دەبن.
بۆیە ئنترۆپی ئارەزووی تێکەڵ کردنی هەیە.
وزە کاردەکاتە سەر هێزی ڕاکێشان.
بۆیە ئەگەر هێزی ڕاکێشان هەبێت،
ڕێک خستنی هەندێک لە گەردەکان
باشتری دەبێت،
کەوا دەکات یەکتری ڕابکێشن.
بۆیە، هەموو کات هاوسەنگی ئەم دوانە
بۆمان ڕووندەکاتەوە کە چی ڕوودەدات.
لەئاستی گەردیلەیدا،
ئاو لە گەردەکانی ئاو پێك دێت،
کە پێك دێت لە دوو گەردی
هادرۆجین وگەردێکی ئۆکسجین .
لە شلەی ئاودا، گەردەکان بەیەکەوە نووساون
بەشێوەی جێگیر وهەرەمەکی لە شێوەی چوارگۆشە
ئەمە پێ دەلێن تۆری بەندی هادرۆجینی.
ئنترۆپی ئارەزووی مانەوە دەکات
بەشێوەی چوارگۆشەیی هەمووکاتێك.
هەمووکات زیات
لە رێگەیەك هەیە
کە گەردەکانی ئاو دەتوانرێت ڕێك بخرێت
بەشێوازێکی چوارگۆشەی،
ئەگەر بەراودی بکەین بە ڕێك خستنی گەردی ئاو
بەشێوە یەکی
ڕاست.
بۆیە، ڕێکخستنی چوارگۆشەیی
بەردەوام دەبێتەوە.
چی ڕوودەدات کاتێك خوێ دەکەیتە ناو ئاوەوە؟
لە ئاستی گەردیلەی،
خوێ لە دوو گەردی ئایۆن پێك دێت،
کلۆر و سۆدیۆم،
کە بەشێوەیەکی دیواری کەرپوچی ڕێکخراوە.
کە بەشێوەیەکی بەردەوام
بە شێوەی گرووپێکی زانیاری دەردەکەون
سەرەتا لە یەکلاوە دەمێنەوە،
ناتوانن بە ئاسانی جیاببنەوە
بۆئایۆنی بەتەنها بۆئەوەی
بەژداری لە ڕێکخستن بکەن.
بەلام، بەنهێنی دەجولێنەوە
دەبێ یەکێك وایان لێبکات
کە بەژداربن لە ڕێکخستن.
بۆیە کاتێك ئاویان تێدەکەین
و وایان لێ دەکات
دوور لە کۆمەلەکە بجولێنەوە،
هەروەها دەرۆن.
کاتێك دە جولێن،
ناوەستن لە جوڵە.
لەڕاستیدا زیادکردنی ئایۆنی خوێ
وادەکات زیاتر بجولێن
بەشێوەیەکی چوارگۆشەی،
زیاتر حەز دەکەن بجولێن لە ئاودا.
ئێستاش، باسەیری زەیت بکەین.
لە زەیتدا گەردەکانی زیاتر ئارەزووی دەکەن
بجولێن لە ئاودا،
ئنترۆپی ئارەزوو دەکات بیانجولێت.
بەلام کێشە ئەوەیە ،گەردەکانی زەیت
داپۆشراوە بە بەرگێکی زۆرگەورە،
گەردەکانیان گەورەترە لە گەردی ئاو.
بۆیە کاتێك پاڵ بە گەردەکانی ئاو دەنێت،
قەبارەیان تێک دەچێت بۆ ڕێك خستن
بەهەرەمەکی جووتەکانیان دەگۆرنەوە
بەلام لە ئاودا پێکەوە دەنوسێن،
لە گرنگتتین بەشی جووڵەدا.
بەجۆرێکیتر، گەردەکان لە جووڵەدا باش نین.
گەردەکانی ئاو هەوڵدەدەن بلکێن بە
گەردەکانی زەیت لەکاتی جوڵەدا،
بەڵام بەردەوام بە بەرگەکانیان دەکەون
بەلام گەردەکانی زەیت لە بەشی
خوارەوەی گەردەکانی ئاو دەجولێن.
بەلام زۆر رێگە هەیە تاکو
گەردەکانی ئاو بجولێن
کاتێك زەیت دەچێتە ژێرەوە،
ئاوەکە نەوتەکە دەردەکاتە دەرەوە،
بۆیە پالیان دەنێت بەرەو مێزەکە.
زۆر بەزووی، کاتێك بڕێکی زۆر لە زەیتەکە
بەرەو لایەك پاڵ پێوەنراوە،
یەك دەگرن بە شێوەی کۆمەڵ
لە دەوروبەری ئاودا
هەروەها بەیەکەوە دەنووسێن.
بۆیە، بەم شێوەیە کۆمەلەکە
کارلێك دەکەن لە نێوان گەردەکان
بەم شیوەیە دەبن
کاتێك بە شێوەیەکی
هەرەمەکی دەجولێن
کە بەم شێوەیە دیاریدەکرێت
کاتێك تێکەڵاو دەکرێت.
بەشێوەیەکی تر، ئاو و زەیت تێکەڵ نابێت
لەبەرئەوەی بەشێوەیەکی جووت ناجولێنن.