WEBVTT 00:00:00.000 --> 00:00:05.000 ١٧ ساڵ لەمەوبەر توشی هەستیاری بوم بە هەوای شاری دەلهی. 00:00:05.000 --> 00:00:08.000 دکتۆرەکانم پێیان وتم کە توانای سییەکانم 00:00:08.000 --> 00:00:10.000 بۆ رێژەی 70 % دابەزیوە 00:00:10.000 --> 00:00:11.000 و ئەمەش دەمکوژێت 00:00:11.000 --> 00:00:14.000 بە هاوکاری ئەنیستیتۆی تەکنەلۆجیای هیند 00:00:14.000 --> 00:00:16.000 و دامەزراوەی وزە و سەرچاوەکان و ناسا 00:00:16.000 --> 00:00:19.000 بۆمان دەرکەوت کە 00:00:19.000 --> 00:00:21.000 سێ رووەکی سەوزی سەرەکی هەن 00:00:21.000 --> 00:00:23.000 رووەکی سەوزی بەربڵاو کە بەهۆیانەوە 00:00:23.000 --> 00:00:24.000 دەتوانین هەوای پاکی پێ دروست بکەین 00:00:24.000 --> 00:00:27.000 لە ماڵەکانماندا بۆ ئەوەی تەندروست بین. 00:00:27.000 --> 00:00:29.000 هەروەها بۆمان دەرکەوت کە دەتوانین 00:00:29.000 --> 00:00:31.000 خواستەکانی هەوای پاک کەم بکەینەوە 00:00:31.000 --> 00:00:33.000 لە ناو ماڵەکاندا و لە هەمانکاتدا پارێزگاری بکەین 00:00:33.000 --> 00:00:36.000 لە چۆنایەتی هەوای ناو ماڵەکان. NOTE Paragraph 00:00:36.000 --> 00:00:38.000 ئەو سێ رووەکە بریتین لە دارخورمای ئەریکا 00:00:38.000 --> 00:00:42.000 زمانی خەسو و روەکی پارە. 00:00:42.000 --> 00:00:46.000 ناوە زانستییەکانیان لەبەرچاوتاندایە 00:00:46.000 --> 00:00:48.000 دارخورمای ئەریکا رووەکێکە 00:00:48.000 --> 00:00:52.000 دوانۆکسیدی کاربۆن لادەبات و دەیگۆڕێت بۆ ئۆکسجین. 00:00:52.000 --> 00:00:56.000 ئێمە هەر یەکێکمان چوار رووەکی بەقەد خۆمانمان پێویستە 00:00:56.000 --> 00:00:58.000 و لە رووی خزمەتکردنی رووەکەکەوە 00:00:58.000 --> 00:00:59.000 پێویستە گەڵاکانی بسڕین 00:00:59.000 --> 00:01:01.000 رۆژانە لە شاری دەلهی، و رەنگە 00:01:01.000 --> 00:01:03.000 لەو شارانەی هەواکەیان پاکترە هەفتەی جارێک بەس بێت. 00:01:03.000 --> 00:01:06.000 ئێمە ناچاربوین لە پاشماوەی ئۆرگانیدا ئەو رووەکانە بەخێو بکەین 00:01:06.000 --> 00:01:09.000 کە پاکژ کراوە یاخود بە شێوەیەکی ئاوی بەخێومان بکردایە 00:01:09.000 --> 00:01:13.000 و هەمو سێ چوار مانگ جارێک بمانبردایەتە دەرەوە 00:01:13.000 --> 00:01:16.000 رووەکی دووەم زمانی خەسووە 00:01:16.000 --> 00:01:18.000 کە ئەمەش رووەکێکی زۆر بەربڵاوە 00:01:18.000 --> 00:01:20.000 و ئێمە پێی دەڵێین رووەکی ژوری نوستن 00:01:20.000 --> 00:01:23.000 چونکە شەوانە دوانۆکسیدی کاربۆن دەگۆڕێت بۆ ئۆکسجین 00:01:23.000 --> 00:01:28.000 و هەر یەکێکمان شەش بۆ هەشت رووەکمان دەوێت کە باڵای تا کەمەری مرۆڤ بێت 00:01:28.000 --> 00:01:30.000 و رووەکی سێیەم رووەکی پارەیە 00:01:30.000 --> 00:01:33.000 و ئەمەش دیسان رووەکێکی زۆر بەربڵاوە 00:01:33.000 --> 00:01:36.000 زیاتر لە ئاودا گەشە دەکات 00:01:36.000 --> 00:01:39.000 ئەم رووەکە فۆرماڵدیهایدەکان و 00:01:39.000 --> 00:01:40.000 مادە بە هەڵمبووەکانی تر لا دەبات NOTE Paragraph 00:01:40.000 --> 00:01:42.000 بەم سێ رووەکە 00:01:42.000 --> 00:01:44.000 دەتوانیت ئەو هەوا پاکە دروست بکەیت کە پێویستت پێیە 00:01:44.000 --> 00:01:46.000 لە راستیدا، دەتوانیت لە بوتڵێکدا بیت 00:01:46.000 --> 00:01:50.000 کە سەری داخرابێت، و بە هیچ شێوەیەک نامریت 00:01:50.000 --> 00:01:53.000 و پێویستت بە هیچ هەوایەکی پاکی تر نابێت 00:01:53.000 --> 00:01:55.000 ئێمە ئەم رووەکانەمان 00:01:55.000 --> 00:01:58.000 لە باڵەخانەکەی خۆمان لە دەلهی تاقی کردۆتەوە 00:01:58.000 --> 00:02:01.000 کە باڵەخانەیەکی 20 ساڵانە و 50 هەزار پێ دوجا روبەرەکەیەتی 00:02:01.000 --> 00:02:05.000 نزیکەی 1200 رووەکی لەمجۆرانەی تێدایە و 300 کەس تیایدا دەژین 00:02:05.000 --> 00:02:07.000 لێکۆڵینەوەکانمان دەریانخست 00:02:07.000 --> 00:02:11.000 کە 42% ئەگەری ئەوە هەیە ئەگەربۆماوەی 10 کاتژمێر 00:02:11.000 --> 00:02:13.000 لە ژوورەوە بمێنیتەوە ئەوا رێژەی ئۆکسجین 00:02:13.000 --> 00:02:16.000 لە خوێنتدا بە رێژەی 1% زیاد دەکات 00:02:16.000 --> 00:02:19.000 حکومەتی هیندستان بۆی دەرکەوتووە 00:02:19.000 --> 00:02:21.000 یاخود لێکۆڵینەوەیەکی بڵاو کردۆتەوە کە دەری بخات 00:02:21.000 --> 00:02:24.000 کە ئەمە تەندروستترین باڵەخانەیە لە شاری نیو دەلهی 00:02:24.000 --> 00:02:27.000 و لێکۆڵینەوەکە دەریخست 00:02:27.000 --> 00:02:28.000 کە بە بەراورد لەگەڵ بیناکانی تر 00:02:28.000 --> 00:02:30.000 حاڵەتی ناڕەحەتی چاو 00:02:30.000 --> 00:02:32.000 بە رێژەی 52% دابەزیوە 00:02:32.000 --> 00:02:36.000 ناڕەحەتی کۆئەندامی هەناسە بە رێژەی34% کەمی کردووە 00:02:36.000 --> 00:02:37.000 سەرئێشە بە رێژەی 24% کەم بۆتەوە 00:02:37.000 --> 00:02:41.000 کێشەی سییەکان بە رێژەی 12% و رەبو بە رێژەی 9% کەمی کردووە. 00:02:41.000 --> 00:02:45.000 ئەم لێکۆڵینەوەیە لە 8ی ئەیلولی 2008دا بڵاو کراوەتەوە 00:02:45.000 --> 00:02:48.000 و لەسەر پێگەی ئەلکترۆنی حکومەتی هیندستان هەیە NOTE Paragraph 00:02:48.000 --> 00:02:50.000 ئەزمونەکەمان ئاماژە بەو 00:02:50.000 --> 00:02:54.000 زیادبونە سەرسوڕهێنەرەی بەرهەمهێنان دەکات 00:02:54.000 --> 00:02:57.000 کە لە لایەن بەکارهێنەرانی ئەم رووەکانەوە بە رێژەی 20% زیادی کردووە 00:02:57.000 --> 00:03:01.000 و هەروەها کەمبونەوەی خواست لەسەر وزە لەم باڵەخانانەدا 00:03:01.000 --> 00:03:07.000 بە رێژەی سەرسوڕهێنەری 15%، لەبەر ئەوەی هەوای پاکی کەمتری پێویستە 00:03:07.000 --> 00:03:08.000 ئێمە ئێستا لە هیندستان ئەمە دوبارە دەکەینەوە 00:03:08.000 --> 00:03:11.000 بینایەک بە روبەری 1.75 ملیۆن پێ سێجا 00:03:11.000 --> 00:03:13.000 کە زیاتر لە 60 هەزار رووەکی ناوماڵی بۆ دادەنرێت NOTE Paragraph 00:03:13.000 --> 00:03:15.000 گرنگی ئەمە لەچیدایە؟ 00:03:15.000 --> 00:03:17.000 ئەمە بۆ ژینگەش گرنگە 00:03:17.000 --> 00:03:18.000 چونکە خواستەکان لەسەر وزە لە جیهاند 00:03:18.000 --> 00:03:20.000 پێشبینی دەکرێت زیاد ببێت 00:03:20.000 --> 00:03:22.000 بە رێژەی 30% لە دە ساڵی داهاتودا 00:03:22.000 --> 00:03:23.000 لە ئێستادا 40%ی وزەی جیهان 00:03:23.000 --> 00:03:25.000 لە لایەن باڵەخانەکانەوە بەکار دەهێنرێت 00:03:25.000 --> 00:03:27.000 و 60%ی دانیشتوانی جیهان 00:03:27.000 --> 00:03:30.000 لە باڵەخانەکانی ناو شارەکاندا دەژین 00:03:30.000 --> 00:03:34.000 لە 15 ساڵی داهاتودا ژمارەیان دەگاتە زیاتر لە ١ میلۆن کەس 00:03:34.000 --> 00:03:36.000 و داخوازییەکانی ژیان لە زیادبوندان 00:03:36.000 --> 00:03:40.000 و کارکردن لە شوێنی هەوا-سازکراودا زیاد دەبێت. 00:03:40.000 --> 00:03:42.000 "ببە بەو گۆڕانکارییەی کە دەتەوێت لە جیهاندا بیبینیت." 00:03:42.000 --> 00:03:43.000 ئەمە وتەی مهاتما گاندییە 00:03:43.000 --> 00:03:44.000 سوپاس بۆ گوێگرتنتان 00:03:44.000 --> 00:03:46.000 -چەپڵە-