١٧ ساڵ لەمەوبەر توشی هەستیاری بوم بە هەوای شاری دەلهی. دکتۆرەکانم پێیان وتم کە توانای سییەکانم بۆ رێژەی 70 % دابەزیوە و ئەمەش دەمکوژێت بە هاوکاری ئەنیستیتۆی تەکنەلۆجیای هیند و دامەزراوەی وزە و سەرچاوەکان و ناسا بۆمان دەرکەوت کە سێ رووەکی سەوزی سەرەکی هەن رووەکی سەوزی بەربڵاو کە بەهۆیانەوە دەتوانین هەوای پاکی پێ دروست بکەین لە ماڵەکانماندا بۆ ئەوەی تەندروست بین. هەروەها بۆمان دەرکەوت کە دەتوانین خواستەکانی هەوای پاک کەم بکەینەوە لە ناو ماڵەکاندا و لە هەمانکاتدا پارێزگاری بکەین لە چۆنایەتی هەوای ناو ماڵەکان. ئەو سێ رووەکە بریتین لە دارخورمای ئەریکا زمانی خەسو و روەکی پارە. ناوە زانستییەکانیان لەبەرچاوتاندایە دارخورمای ئەریکا رووەکێکە دوانۆکسیدی کاربۆن لادەبات و دەیگۆڕێت بۆ ئۆکسجین. ئێمە هەر یەکێکمان چوار رووەکی بەقەد خۆمانمان پێویستە و لە رووی خزمەتکردنی رووەکەکەوە پێویستە گەڵاکانی بسڕین رۆژانە لە شاری دەلهی، و رەنگە لەو شارانەی هەواکەیان پاکترە هەفتەی جارێک بەس بێت. ئێمە ناچاربوین لە پاشماوەی ئۆرگانیدا ئەو رووەکانە بەخێو بکەین کە پاکژ کراوە یاخود بە شێوەیەکی ئاوی بەخێومان بکردایە و هەمو سێ چوار مانگ جارێک بمانبردایەتە دەرەوە رووەکی دووەم زمانی خەسووە کە ئەمەش رووەکێکی زۆر بەربڵاوە و ئێمە پێی دەڵێین رووەکی ژوری نوستن چونکە شەوانە دوانۆکسیدی کاربۆن دەگۆڕێت بۆ ئۆکسجین و هەر یەکێکمان شەش بۆ هەشت رووەکمان دەوێت کە باڵای تا کەمەری مرۆڤ بێت و رووەکی سێیەم رووەکی پارەیە و ئەمەش دیسان رووەکێکی زۆر بەربڵاوە زیاتر لە ئاودا گەشە دەکات ئەم رووەکە فۆرماڵدیهایدەکان و مادە بە هەڵمبووەکانی تر لا دەبات بەم سێ رووەکە دەتوانیت ئەو هەوا پاکە دروست بکەیت کە پێویستت پێیە لە راستیدا، دەتوانیت لە بوتڵێکدا بیت کە سەری داخرابێت، و بە هیچ شێوەیەک نامریت و پێویستت بە هیچ هەوایەکی پاکی تر نابێت ئێمە ئەم رووەکانەمان لە باڵەخانەکەی خۆمان لە دەلهی تاقی کردۆتەوە کە باڵەخانەیەکی 20 ساڵانە و 50 هەزار پێ دوجا روبەرەکەیەتی نزیکەی 1200 رووەکی لەمجۆرانەی تێدایە و 300 کەس تیایدا دەژین لێکۆڵینەوەکانمان دەریانخست کە 42% ئەگەری ئەوە هەیە ئەگەربۆماوەی 10 کاتژمێر لە ژوورەوە بمێنیتەوە ئەوا رێژەی ئۆکسجین لە خوێنتدا بە رێژەی 1% زیاد دەکات حکومەتی هیندستان بۆی دەرکەوتووە یاخود لێکۆڵینەوەیەکی بڵاو کردۆتەوە کە دەری بخات کە ئەمە تەندروستترین باڵەخانەیە لە شاری نیو دەلهی و لێکۆڵینەوەکە دەریخست کە بە بەراورد لەگەڵ بیناکانی تر حاڵەتی ناڕەحەتی چاو بە رێژەی 52% دابەزیوە ناڕەحەتی کۆئەندامی هەناسە بە رێژەی34% کەمی کردووە سەرئێشە بە رێژەی 24% کەم بۆتەوە کێشەی سییەکان بە رێژەی 12% و رەبو بە رێژەی 9% کەمی کردووە. ئەم لێکۆڵینەوەیە لە 8ی ئەیلولی 2008دا بڵاو کراوەتەوە و لەسەر پێگەی ئەلکترۆنی حکومەتی هیندستان هەیە ئەزمونەکەمان ئاماژە بەو زیادبونە سەرسوڕهێنەرەی بەرهەمهێنان دەکات کە لە لایەن بەکارهێنەرانی ئەم رووەکانەوە بە رێژەی 20% زیادی کردووە و هەروەها کەمبونەوەی خواست لەسەر وزە لەم باڵەخانانەدا بە رێژەی سەرسوڕهێنەری 15%، لەبەر ئەوەی هەوای پاکی کەمتری پێویستە ئێمە ئێستا لە هیندستان ئەمە دوبارە دەکەینەوە بینایەک بە روبەری 1.75 ملیۆن پێ سێجا کە زیاتر لە 60 هەزار رووەکی ناوماڵی بۆ دادەنرێت گرنگی ئەمە لەچیدایە؟ ئەمە بۆ ژینگەش گرنگە چونکە خواستەکان لەسەر وزە لە جیهاند پێشبینی دەکرێت زیاد ببێت بە رێژەی 30% لە دە ساڵی داهاتودا لە ئێستادا 40%ی وزەی جیهان لە لایەن باڵەخانەکانەوە بەکار دەهێنرێت و 60%ی دانیشتوانی جیهان لە باڵەخانەکانی ناو شارەکاندا دەژین لە 15 ساڵی داهاتودا ژمارەیان دەگاتە زیاتر لە ١ میلۆن کەس و داخوازییەکانی ژیان لە زیادبوندان و کارکردن لە شوێنی هەوا-سازکراودا زیاد دەبێت. "ببە بەو گۆڕانکارییەی کە دەتەوێت لە جیهاندا بیبینیت." ئەمە وتەی مهاتما گاندییە سوپاس بۆ گوێگرتنتان -چەپڵە-