كارتێك ههڵبژێره، ههر كارتێك.
له ڕاستیدا، ههموویان ههڵگره و
سهیرێكی بكه.
ئهم دەستە یاری كارتی-٥٢ پێوانهیه
بۆ چهندین سهده بهكارهاتووه.
ههموو ڕۆژێك، ههزارانیان وهك ئهوه.
له گازینۆكان تێكهڵ دەکرێن
له ههموو جیهان،
ڕێزبەندی کارتەکان هەمیشە ڕێکدەخرێنەوە.
و تهنانهت، ههموو جارێك
دەستەیەکی باش تێكهڵكراوه
هەڵدەگریت،
وەک ئەمە،
تۆ بە دڵنیاییەوە بە
ڕیزێک لە کارتەکان
بە دەستەوە دەگریت
کە پێشترلە هەموو مێژوودا
بوونی نەبووە.
چۆن ئەمە دەبێت؟
وەڵامەکە دەکەوێتە سەر چەند
ڕێکخستنی جیاوازی
٥٢ کارت، یان هەر
تەنێک، دەکرێت.
ئێستا، ڕەنگە ٥٢ بەو ژمارە
بەرزە نەیەتە بەر چاو،
بەڵام با بە دانەیەکی بچووکتر
دەست پێبکەین.
بڵێ چوار کەسمان هەیە کە
هەوڵدەدەن دانیشن
لە چوار کورسی ژمارە کراو.
چەند ڕێگەیان هەیە بۆ دانیشتن؟
بۆ دەست پێکردنی، هەر چوار
کەس دەتوانن دابنیشن
لە یەکەم کورسیدا.
یەک هەڵبژارد دەکرێت،
تەنیا سێ کەس بە پێوە دەمێنەوە.
دوای ئەوەی کەسی
دووەم دانیشت،
تەنیا دوو کەس وەک کاندیت دەمێنێتەوە
بۆ کورسی سێیەم.
دوای ئەوەی کەسی سێیەم دادەنیشێت،
کۆتا کەس بەوەستاوی دەمێنێتەوە بێچارە
بۆ ئەوەی لە کورسی
چوارەم دابنیشێت.
ئەگەر ئێمە بە دەستی هەموو
ڕێکخستنە گونجاوەکان،
یان گۆڕانکاریەکان بنووسین،
دەرکەوت کە ٢٤ ڕێگە هەیە
کە چوار کەس دەکرێت لەسەر چوار
کورسی دابنیشن،
بەڵام کاتێک مامەڵە لەگەڵ
ژمارەیەکی
گەورەتردا دەکرێت،
کەمێک دەخایەنێت.
کەواتە با بزانین کە ئایا ڕێگەی
خێراتر هەیە.
دووبارە لە سەرەتاوە دەڕۆین،
دەبینین هەر یەکێک لە چوار بژاردەی
سەرەتایی
بۆ کورسی یەکەم
بۆ کورسی دووەم سێ خولی شیاوتر
دەبات،
و هەریەک لەو بژاردانەش
دەبێتە هۆی دووی تر بۆ کورسی سێیەم.
بۆیە لە جیاتی ئەوەی هەر سیناریۆیەکی کۆتایی
بە تاک بژمێرین،
دەتوانین ژمارەی بژارەکان بۆ هەر کورسیەک
چەند بەرامبەر بکەین:
چوار جار سێ جار و دوو جار و یەک
بۆ بە دیهێنانی هەمان ئەنجامی ٢٤.
شێوازێکی سەرنج ڕاکێش
دەردەکەوێت.
بە ژمارەی ئەو ئۆبجێکتانەی کە ڕێکیان
دەخەین دەست پێدەکەین،
چواریان لەم حاڵەتەدا،
و بە چەندیەکی کردنی بە ژمارە
تەواوی بچووکتر
بە تەواوی تا دەگاتە یەک شت.
ئەمە دۆزینەوەیەکی
سەرنجڕاکێشە.
زۆر سەرنجڕاکێشە کە ماتماتیکزانان
هەڵیانبژاردووە، بۆهێماکردنی
ئەم جۆرە ژماردنە،
کە بە کارگە ناسراوە،
بە نیشانەی سەسوڕمانەوە.
وەک ڕێسایەکی گشتی، فاکتەرێکی هەر
ژمارەیەکی تەواو
بە بەرهەم دادەنرێت
بە هەمان ژمارەی تەواو
و هەموو ژمارە بچووکەکان بۆ
خوارەوە بۆ یەک.
لە نموونە سادەکەماندا،
ژمارەی ڕێگەکانی چوار کەس
دەکرێت بە کورسیەوە ڕێک
بنووسرێت
بە چوار فاکتەر نووسراوە،
کە دەکاتە ٢٤.
کەواتە با بگەڕێینەوە سەر
یاری کارتیەکە.
هەروەک چۆن چوار ڕێگەی
کارخانەیی هەبوو
لە ڕێکخستنی چوار کەسدا،
٥٢ ڕێگەی کارخانەیی
ڕێکخستنی ٥٢ کارت هەیە.
خۆشبەختانە پێویست ناکات بە
دەست ئەمە بژمێرین.
تەنها کردارەکە بنووسە بۆ
ژمێرەکە،
و ئەوە پیشانت دەدات کە ژمارەی
ڕێکخستنە شیاوەکان
٨.٠٧×١٠^٦٧،
یان بە نزیکەی هەشت جار ٦٧
سفری بە دوادا.
ئەم ژمارەیە چەند گەورەیە؟
باشە، ئەگەر گۆڕانکارییەکی نوێ
لە ٥٢ کارتدا
هەموو چرکەیەک نوسرابوو
کە لە ١٣.٨ بلێۆن ساڵ لەمەوبەر
دەستی پێکرد،
کەوا بیر لە تەقینەوەی گەورەی بیگ بانگ
دەکرێتەوە، نوسینەکە
ئەمرۆ بەردەوام دەبوو
و بۆ ملیۆنەها ساڵی دێت.
لە ڕاستیدا، ڕێگەی گونجاوتر هەیە بۆ
ڕێکخستنی ئەم کارتی یاری سادەیە
وەک لە ئەتۆمەکانی سەر زەوی.
بۆیە جاری داهاتوو کە هەلی
تۆیە بۆ تێکەڵکردن،
ساتێک بخایەنە بۆ
بیرکەوتنەوە
کە شتێک لە دەستدا هەیە
کە لەوانەیە پێشتر بوونی
نەبووبێت
و هەرگیز جارێکی تر بوونی نەبێت.