لەژێر كانى ئاوى گەرم و كانييە
گەرمەكانى لە كالدێرا يەلۆستۆن
پێكهاتەى ژوورى مەگما لە ئەنجامى
خاڵێكى گەرمى شللەى زەوى درستدەبێت.
كاتێك ماگما بەرەو ڕووى زەوى دەڕوات،
بەردە گەرمە تازەكان دروست دەبن.
ئەو گەرماييەى بەهۆى بەردەكەوە بڵاوبويتەوە
ئاوى ژێر زەوى بەرەو ڕووى زەوى دەبات.
كاتێك ئاو ساردە، ئەو جۆرە
ئايۆنە كانزايانەى لە كانەكەدان،
لەگەڵ كريستاڵى كوارتز
لە سليكۆن و ئۆكسجين پێكهاتووە،
فلێدسپار لە پۆتاسيۆم و ئەلەمنيۆم
و سليكۆن و ئەكسجين پێكهاتووە،
گالينا لە قوڕقووشم و گۆگرد دروست بووە.
زۆرێك لەم كريستاڵانە
شێوەى نايابى خۆيان هەيە --
ئەمە زنجيرەيەك لە كوارتزى ئاماژە پێكردووە،
يان ئەو كۆمەڵە شەشپاڵوەى گالينا.
بەڵام چى وايان لێدەكات دووبارە
و دووبارە لەو فۆڕمانەدا گەشە بكەن؟
بەشێك لە وەڵامەكان لە گەرديلەى خۆيان دايە.
هەموو گەرديلە كريستاڵەكان بەشێوازێكى
ڕێك و پێك و دووبارە، پەيڕەوى دەكەن.
ئەم شێوەيە تايبەتمەندى كريستاڵێكە،
و تەنها دەربارەى كانزاكان نييە --
لم و سەهۆڵ و شەكر و چوكلێت
و سيڕاميك و كانزاكان و DNA
تەنانەت هەندێك شلە
پێكهاتەى كريستاڵيشيان هەيە.
هەر ڕێكخستنێكى گەرديلەيى
لە ماددەى كريستاڵى
سەر بەيەكێك لەم شەش جۆرە جياوازەيە:
شەشپاڵۆ، چوارگۆشەيى، لەبزينەيى،
يەكلارى، سێلارى، شەش ڕوو.
لەگەڵ پێدانى مەرجە ڕاستەكان،
كريستاڵەكان بەشێوەى ئەندازەيى گەشە دەكەن
بە ڕەنگدانەوەى ڕێكخستنى گەرديلەكانيان.
بۆ نموونە گالينا، پێكهاتە شەشپاڵوەكەى
لە قوڕقووشم و گۆگرد دروستكراوە.
گەرديلەكانى تاڕادەيەك گەورەن
ڕێكدەخرێ لە تۆڕى ٣ دوورى بە ٩٠ پلە،
لە كاتێكدا گەرديلەى گۆگرد
بەشێوەيەكى گونجاو لەنێوانياندا هەيە.
لەگەڵ گەورەبوونى كريستاڵدا، چەند جێگەيەكى
وەك گەرديلەكانى گۆگرد ڕادەكێشێت،
لەكاتێكدا قوڕقۆشم پەيوەندى
لەگەڵ ئەو شوێنانە هەيە.
لە كۆتايدا، تۆڕى گەرديلەيى
پێكەوە بىستراو تەواو دەكەن.
ئەمە واتە شێوازى تۆڕى ٩٠ پلەيى
لە پێكهاتەى كريستاڵى گالينا
لە شێوەى ديار و ئاشكراى
كريستاڵدا ڕەنگ دەداتەوە.
كوارتز، لەلايەكى ترەوە پێكهاتەى
كريستاڵى شەشلايى هەيە.
ئەمەش بەو مانايە دێت كە لەسەر ڕوويەكى
تەخت، گەرديلەكانى لەشێوەى شەشلايى دان.
لە سێ ڕەهەنددا، ئەم شێوە شەشلايانە لە
چەندين هەڕەمى بەسەريەك دروست كراوون.
لە گەرديلەيەكى سليكۆن و چوار
گەرديلەى ئۆكسجين دروستكراوە.
كەواتە شێوەى ديارى كريستاڵى كوارتز
ستوونێكى شەش لايى لەگەڵ كۆتايەكى نووك.
بەپێى بارودۆخى ژينگەيى،
زۆربەى كريستاڵەكان توانايان هەيە
چەند شێوەيەكى ئەندازەيى وەربگرن.
بۆ نموونە ئەڵماس، كە لە قوڵايى
شلەى زەوي دروست دەبێت،
چثكهاتەى كريستاڵى شێوە سێجاى هەيە و
دەتوانێت گەشە بكات بۆ شەشپاڵو يان هەشت لا.
شێوەى ئەڵماس
پشت بەو بارودۆخە دەبەستێت
كە تێيدا گەشە دەكات،
لەوانە فشار و گەرما و ژينگەى كيميايى.
لەكاتێكدا ناتوانين چاودێرى بارودۆخى
گەشەى ناوەوەى زەوى بكەين،
پشكنينى تاقيگەكان چەند بەڵگەيەكى دەرخستوە
ئەڵماسەكان دەبن بە
شەشپاڵو لە پلەى گەرمى نزم
و هەشت لە پلەى گەرمى بەرز.
شوێنپێى بڕى ئاو، سليكۆن،
جێرمانيۆم يان مەگنيسيۆم
دەتوانن كاريگەرى لە شێوەى ئەڵماس بكەن.
ئەڵماس هەرگيز بە سروشتى گەشە ناكات
لەو شێوەى كە لە خشڵدا دەيدۆزيتەوە --
ئەم ئەڵماسانە پوختە كراوە
بۆ نيشاندانى درەشانەوە و جوانى.
زۆربەى كريستاڵەكان
شێوەى ئەندازەى پێكناهێنن.
شوشو لە لمى كوارتزى تواوە دروستكراوە،
بەڵام ئەوە كريستاڵى نييە.
لەبەر ئەوە شوشەكە بەخێرايى سارد دەبێتەوە،
گەرديلەكان كاتيان نيە
بۆ جياكردنەوەى خۆيان،
و لە شێوەى پێكهاتەى
دياريكراوى كريستاڵى كوارتز.
بەڵكو ڕێكخستنى هەڕەمەكى
گەرديلەكان لە شووشەى تواوەدا
چاك دەبێتەوە دواى سادبوونەوە.
زۆربەى كريستاڵەكان
شێوەى كريستاڵى پێكناهێنن
لەنزيك كريستاڵى تر گەشە دەكەن.
بەرد، وەك گرانايت پڕە لە كريستاڵ،
بەڵام هيچ كام لەوانە
فۆڕمێكى دياريكراويان نييە.
لە كاتێكدا ماگما سارد دەبێت و ڕەق دەبێت،
زۆر لە كانزايەكان دەبنە كريستاڵ
و بۆشاى بەتاڵ بەخێرايى نامێنێت,
و هەندێك كريستاڵ، وەك فەيرۆز،
لە زۆربەى دۆخە ژينگەيەكان جيا ناكرێتەوە،
تەنانەت لەگەڵ بۆشايى پێويست.
هەر گەرديلەيەكى كريستاڵى
تايبەتمەندى خۆى هەيە،
لەكاتێكدا ئەم تايبەتمەنديانە هيچ كاريگەري
لەسەر پێويستيە سۆزداريەكانى مرۆڤ نييە،
لە زانستى ماددە و پزيشكيدا
بەرنامەى بەهێزى هەيە.