[Script Info] Title: [Events] Format: Layer, Start, End, Style, Name, MarginL, MarginR, MarginV, Effect, Text Dialogue: 0,0:00:07.01,0:00:11.88,Default,,0000,0000,0000,,ساڵی ١٩٠٥، دەروونناسان\Nئەڵفرێد بینێت و تیۆدۆر سایمۆن Dialogue: 0,0:00:11.88,0:00:16.66,Default,,0000,0000,0000,,تاقیکردنەوەیەکیان درووستکرد بۆ منداڵەکانی\Nکێشەیان هەبوو لە قوتابخانە لە فەڕەنسا. Dialogue: 0,0:00:16.66,0:00:21.22,Default,,0000,0000,0000,,بۆ ئەوە درووستکرابوو بزانن کام منداڵ\Nپێویستی بە سەرنجی تایبەتە، Dialogue: 0,0:00:21.22,0:00:25.92,Default,,0000,0000,0000,,شێوازەکەیان بوو بە بناغەی\Nتاقیکردنەوەی ئای کیو. Dialogue: 0,0:00:25.92,0:00:28.05,Default,,0000,0000,0000,,لە سەرەتاکانی سەدەی ١٩دا، Dialogue: 0,0:00:28.05,0:00:32.40,Default,,0000,0000,0000,,توێژەرەوەکان گریمانەی ئەوەیان دانا\Nتواناکانی فێربوون وەک تێگەشتن لە دەنگ، Dialogue: 0,0:00:32.40,0:00:35.50,Default,,0000,0000,0000,,کارکردنی بیرەوەری، و تواناکانی\Nدەستکاریکردنی شێوەکان بە هزری خوود Dialogue: 0,0:00:35.50,0:00:40.51,Default,,0000,0000,0000,,وێنەدانەوەن بۆ زیرەکییەکی گشتی. Dialogue: 0,0:00:40.51,0:00:45.69,Default,,0000,0000,0000,,سایمۆن و بینێت ژمارەیەک تاقیکردنەوەیان\Nدرووستکرد بۆ پێوانەیی هەر یەکێک لەم Dialogue: 0,0:00:45.69,0:00:49.47,Default,,0000,0000,0000,,توانایانە ,ئەنجامەکانیان\Nیەکخست بۆ یەک ئەنجام. Dialogue: 0,0:00:49.47,0:00:52.05,Default,,0000,0000,0000,,پرسیارەکان بۆ تەمەنە جیاوازەکان گونجێنران، Dialogue: 0,0:00:52.05,0:00:56.87,Default,,0000,0000,0000,,و خاڵەکانی منداڵەکەش وێنەدانەوەی توانای\Nبووە بەراورد بە منداڵەکانی تری تەمەنەکەی. Dialogue: 0,0:00:56.87,0:01:02.15,Default,,0000,0000,0000,,دابەشکردنی نمرەی کەسەکە بەسەر\Nتەمەنەکەیدا و لێکدانی ئەنجامەکە لەگەڵ ١٠٠ Dialogue: 0,0:01:02.15,0:01:06.46,Default,,0000,0000,0000,,کۆلکەی زیرەکی، یان ئای کیوی لێدەرئەچێت. Dialogue: 0,0:01:06.46,0:01:11.51,Default,,0000,0000,0000,,ئەمڕۆ، نمرەی ١٠٠ نمرەی تێکڕای خەڵکە، Dialogue: 0,0:01:11.51,0:01:16.84,Default,,0000,0000,0000,,لەسەدا ٦٨ی خەڵک نمرەی ١٠٠\Nکەم و زیادی ١٥ ئەهێنن. Dialogue: 0,0:01:16.84,0:01:20.21,Default,,0000,0000,0000,,سایمۆن و بینێت پێیان وابوو شارەزاییەکانی\Nتاقیکردنەوەکەیان هەڵیئەسەنگاند Dialogue: 0,0:01:20.21,0:01:22.72,Default,,0000,0000,0000,,وێنەدانەوەی زیرەکی گشتی بووە. Dialogue: 0,0:01:22.72,0:01:24.53,Default,,0000,0000,0000,,بەڵام ئەوکاتە و ئێستاش، Dialogue: 0,0:01:24.53,0:01:29.16,Default,,0000,0000,0000,,هیچ پێناسەیەکی زیرەکی گشتی نییە\Nهەمووان کۆک بن لەسەری. Dialogue: 0,0:01:29.16,0:01:32.71,Default,,0000,0000,0000,,ئەوەش دەرگاکەی بە کراوەیی هێشتۆتەوە\Nبۆ خەڵک هەتا تاقیکردنەوەکە بەکاربێنن Dialogue: 0,0:01:32.71,0:01:37.89,Default,,0000,0000,0000,,بۆ خزمەتی گریمانەکانی پێشتر هێناویانەتە\Nبەرچاوی خۆیان دەربارەی زیرەکی. Dialogue: 0,0:01:37.89,0:01:42.12,Default,,0000,0000,0000,,ئەوەی دەستیپێکرد وەک ڕێگایەک بۆ ناسینەوەی\Nئەوانەی پێویستیان بە یارمەتی ئەکادیمییە Dialogue: 0,0:01:42.12,0:01:46.04,Default,,0000,0000,0000,,بەخێرایی بوو بە ڕێگایەک بۆ دابەشکردنی\Nخەڵک بە شێوازی تر، Dialogue: 0,0:01:46.04,0:01:50.04,Default,,0000,0000,0000,,زۆرجار بۆ خزمەتی ئایدیۆلۆجیا \Nپڕ لە کێشەکان. Dialogue: 0,0:01:50.04,0:01:52.58,Default,,0000,0000,0000,,یەکێک لە بەکارهێنانە فراوانەکانی لەکاتی Dialogue: 0,0:01:52.58,0:01:57.86,Default,,0000,0000,0000,,جەنگی جیهانی دووهەمدا بوو لە ئەمریکا،\Nکاتێک سوپا تاقیکردنەوەی ئای کیوی بەکار Dialogue: 0,0:01:57.86,0:02:02.13,Default,,0000,0000,0000,,هێنا بۆ جیاکردنەوەی تازە دامەزراوەکان و\Nهەڵبژاردنیان بۆ ڕاهێنانی ئەفسەری. Dialogue: 0,0:02:02.13,0:02:05.42,Default,,0000,0000,0000,,ئەوکاتە، زۆر کەس باوەڕیان\Nبە باشترکردنی جینات هەبوو، Dialogue: 0,0:02:05.42,0:02:09.21,Default,,0000,0000,0000,,بیرۆکەی ئەوەی خەسڵەتە جینییە\Nخوازراو و نەخوازراوەکان Dialogue: 0,0:02:09.21,0:02:14.54,Default,,0000,0000,0000,,دەکرێت و پێویستە کۆنترۆڵبکرێت لە مرۆڤدا\Nلەڕێگەی بەیەک گەیاندنی هەڵبژێردراوەوە. Dialogue: 0,0:02:14.54,0:02:17.13,Default,,0000,0000,0000,,چەندین کێشە هەبوو لەم ڕەوتی بیرکردنەوەیە، Dialogue: 0,0:02:17.13,0:02:21.20,Default,,0000,0000,0000,,لەنێویاندا بیرۆکەی ئەوەی زیرەکی\Nجێگیر و بۆماوەیی نییە، Dialogue: 0,0:02:21.20,0:02:24.21,Default,,0000,0000,0000,,بەڵکو بەستراویشەتەوە بە ڕەچەڵەکی کەسەکەوە. Dialogue: 0,0:02:24.21,0:02:26.05,Default,,0000,0000,0000,,لەژێر کاریگەری باشترکردنی جیناتدا، Dialogue: 0,0:02:26.05,0:02:29.29,Default,,0000,0000,0000,,زاناکان ئەنجامەکانی ناو \Nبەکارهێنانەکەی سوپایان بەکارهێنا Dialogue: 0,0:02:29.29,0:02:32.53,Default,,0000,0000,0000,,بۆ ئەوەی جاڕی پڕ هەڵە بدەن\Nکە چەند کۆمەڵە ڕەچەڵەکێک Dialogue: 0,0:02:32.53,0:02:35.86,Default,,0000,0000,0000,,لەڕووی زیرەکییەوە لەسەروو ئەوانی ترەوەن. Dialogue: 0,0:02:35.86,0:02:38.87,Default,,0000,0000,0000,,بێ ئەوەی گوێ بەوە بدەن زۆربەی\Nهەڵبژێردراوەکانی تاقیکرابوونەوە Dialogue: 0,0:02:38.87,0:02:41.55,Default,,0000,0000,0000,,پەنابەرەکان بوون تازە کە هاتبوون\Nبۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان Dialogue: 0,0:02:41.55,0:02:45.36,Default,,0000,0000,0000,,کە خوێندنێکی ڕەسمی یان\Nبەرکەوتنیان بۆ زمانی ئینگلیزی نەبووە، Dialogue: 0,0:02:45.36,0:02:50.17,Default,,0000,0000,0000,,چینایەتییەکی زیرەکی چەوتییان\Nلەناو کۆمەڵە ڕەچەڵەکەکاندا درووستکرد. Dialogue: 0,0:02:50.17,0:02:55.29,Default,,0000,0000,0000,,یەکگرتنی هەڵبژاردنی جینات و تاقیکردنەوەی\Nزیرەکی نەک تەنیا کاریکردە سەر زانست، Dialogue: 0,0:02:55.29,0:02:57.61,Default,,0000,0000,0000,,بەڵکو یاسا دانانیش. Dialogue: 0,0:02:57.61,0:03:01.40,Default,,0000,0000,0000,,ساڵی ١٩٢٤، ویلایەتی ڤێرجینیا\Nیاسایەکی دەرکرد Dialogue: 0,0:03:01.40,0:03:06.75,Default,,0000,0000,0000,,ڕێگەی دەدا بە نەزۆککردنی بەزۆری\Nئەوانەی ئای کیویان نزم بوو -- Dialogue: 0,0:03:06.75,0:03:11.01,Default,,0000,0000,0000,,بڕیارێک کە دادگای باڵای ویلایەتە\Nیەکگرتووەکان پشتگیری لێکرد. Dialogue: 0,0:03:11.01,0:03:15.01,Default,,0000,0000,0000,,لە ئەڵمانیای نازی، حکومەت ڕێگەیدا\Nبە کووشتنی منداڵەکان Dialogue: 0,0:03:15.01,0:03:17.03,Default,,0000,0000,0000,,لەسەر بنچینەی ئای کیوی نزم. Dialogue: 0,0:03:17.03,0:03:20.07,Default,,0000,0000,0000,,دوای هۆڵۆکۆست و جوڵەی\Nمافی شارستانی Dialogue: 0,0:03:20.07,0:03:22.80,Default,,0000,0000,0000,,بەکارهێنانە جیاکەرەکانی\Nتاقیکردنەوەی ئای کیو Dialogue: 0,0:03:22.80,0:03:26.55,Default,,0000,0000,0000,,لەسەر زەمینە زانستی و \Nڕەوشتییەکانیش ڕکابەری کران. Dialogue: 0,0:03:26.55,0:03:31.53,Default,,0000,0000,0000,,زانایان دەستیانکرد بە کۆکردنەوەی بەڵگە\Nلەسەر کاریگەری چواردەور لەسەر ئای کیو. Dialogue: 0,0:03:31.53,0:03:37.21,Default,,0000,0000,0000,,بۆ نموونە، لە کاتێکدا تاقیکردنەوەکانی\Nئای کیو ماوە ماوە ئەگۆڕدران لە ٢٠%دا، Dialogue: 0,0:03:37.21,0:03:41.66,Default,,0000,0000,0000,,نەوە نوێکان بەردەوام نمرەی بەرزتریان\Nلەسەر تاقیکردنەوە کۆنەکان ئەھێنا Dialogue: 0,0:03:41.66,0:03:43.83,Default,,0000,0000,0000,,لە چاو نەوەکانی پێش خۆیان. Dialogue: 0,0:03:43.83,0:03:46.39,Default,,0000,0000,0000,,ئەم دیاردەیە ناسراوە بە\Nکاریگەری فلین، Dialogue: 0,0:03:46.39,0:03:51.47,Default,,0000,0000,0000,,زۆر لەوە خێراتر ڕوویدا هەتا هۆکارەکەی\Nخەسڵەتی بۆماوەیی بووبێت. Dialogue: 0,0:03:51.47,0:03:54.67,Default,,0000,0000,0000,,لەجیاتی ئەوە، ئەگەری زۆرە هۆکارەکەی\Nهی چواردەور بووبێت -- Dialogue: 0,0:03:54.67,0:03:59.50,Default,,0000,0000,0000,,خوێندنی باشتر، تەندروستی باشتر، و\Nخواردنی باشتر. Dialogue: 0,0:03:59.50,0:04:01.02,Default,,0000,0000,0000,,لە ناوەڕاستەکانی\Nسەدەی بیستەمدا، Dialogue: 0,0:04:01.02,0:04:04.41,Default,,0000,0000,0000,,دەروونناسەکان هەوڵیشیاندا\Nتاقیکردنەوەی ئای کیو بەکاربێنن Dialogue: 0,0:04:04.41,0:04:07.50,Default,,0000,0000,0000,,بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخەکان\Nوەک لە زیرەکی گشتی، Dialogue: 0,0:04:07.50,0:04:13.10,Default,,0000,0000,0000,,بەتایبەتی شیزۆفرینیا، خەمۆکی، و\Nگرفتە دەروونییەکانی تر. Dialogue: 0,0:04:13.10,0:04:17.88,Default,,0000,0000,0000,,ئەم دەستنیشانکردنانە بەشێکی پشتی دەبەست\Nبە بڕیاردانی ئەو کەسەی هەڵسەنگاندنی ئەکرد، Dialogue: 0,0:04:17.88,0:04:22.10,Default,,0000,0000,0000,,و چەند تاقیکردنەوەیەکی بەکاردەهێنا\Nبۆ دیاریکردنی ئای کیو -- Dialogue: 0,0:04:22.10,0:04:27.59,Default,,0000,0000,0000,,پەیڕەوێک دواتر توێژینەوەکان دەریانخست\Nزانیاری پزیشکی بەسوودی دابین نەکردووە. Dialogue: 0,0:04:27.59,0:04:32.97,Default,,0000,0000,0000,,ئەمڕۆ، تاقیکردنەوەی ئای کیو چەندین\Nپێکهاتە و جۆری پرسیاری هەیە Dialogue: 0,0:04:32.97,0:04:34.64,Default,,0000,0000,0000,,وەک تاقیکردنەوە کۆنەکان، هەرچەندە Dialogue: 0,0:04:34.64,0:04:38.86,Default,,0000,0000,0000,,تەکنیکی باشترمان هەیە بۆ ناسینەوەی\Nبەلایەکدابردن لە تاقیکردنەوەکەدا. Dialogue: 0,0:04:38.86,0:04:42.80,Default,,0000,0000,0000,,چیتر بۆ دەستنیشانکردنی\Nنەخۆشییە دەروونییەکان بەکارنایەن. Dialogue: 0,0:04:42.80,0:04:46.95,Default,,0000,0000,0000,,بەڵام پەیڕەوێکی هاوشێوە بە بەکارهێنانی\Nنمرەی چەند پرسیارێک Dialogue: 0,0:04:46.95,0:04:50.97,Default,,0000,0000,0000,,هێشتا بەکاردێت بۆ دەستنیشانکردنی\Nگرفتەکانی فێربوون، Dialogue: 0,0:04:50.97,0:04:53.87,Default,,0000,0000,0000,,ئەویش دژی ڕێنمایی پسپۆڕەکان. Dialogue: 0,0:04:53.87,0:04:57.33,Default,,0000,0000,0000,,دەروونناسەکان لە سەرانسەری جیهاندا\Nهێشتا تاقیکردنەوەی ئای کیو بەکاردێنن Dialogue: 0,0:04:57.33,0:04:59.79,Default,,0000,0000,0000,,بۆ ناسینەوەی گرفتی فێربوون، Dialogue: 0,0:04:59.79,0:05:02.19,Default,,0000,0000,0000,,و ئەنجامەکانیش دەتوانرێت\Nبەکاربهێنرێت بۆ دیاریکردنی Dialogue: 0,0:05:02.19,0:05:06.83,Default,,0000,0000,0000,,پشتیوانی فێربوونی گونجاو، ڕاهێنان\Nبۆ کارکردن، و هاوکاریکردن لە ژیاندا. Dialogue: 0,0:05:06.83,0:05:11.50,Default,,0000,0000,0000,,تاقیکردنەوەکانی ئایکیو پێشتر بەکارهێنراون\Nبۆ ڕەواییپێدان بە پەیڕەوە ترسناکەکان و Dialogue: 0,0:05:11.50,0:05:14.68,Default,,0000,0000,0000,,ئایدۆلۆجیاکانی لەڕووی\Nزانستییەوە بێبنەما بوون. Dialogue: 0,0:05:14.68,0:05:17.78,Default,,0000,0000,0000,,ئەوە واتای ئەوە نییە تاقیکردنەوەکە خۆی\Nبێکەڵک بێت -- Dialogue: 0,0:05:17.78,0:05:22.34,Default,,0000,0000,0000,,ڕاستییەکەی، کارێکی باش ئەکات لە پێوانەیی\Nبۆ بیرکردنەوە و چارەسەرکردنی کێشە Dialogue: 0,0:05:22.34,0:05:23.76,Default,,0000,0000,0000,,بەو شێوەیەی بۆی درووستکراوە. Dialogue: 0,0:05:23.76,0:05:28.45,Default,,0000,0000,0000,,بەڵام ئەوە هەمان شت نییە وەک\Nپێوانەیی توانای شاردراوەی کەسێک. Dialogue: 0,0:05:28.45,0:05:32.45,Default,,0000,0000,0000,,هەرچەندە چەندین پرسی ئاڵۆزی\Nسیاسی، مێژوویی، زانستی، Dialogue: 0,0:05:32.45,0:05:36.07,Default,,0000,0000,0000,,و کلتوری هەیە لەسەر تاقیکردنەوەی ئای کیو، Dialogue: 0,0:05:36.07,0:05:38.92,Default,,0000,0000,0000,,توێژەری زیاتر و زیاتر\Nکۆکن لەسەر ئەم خاڵە، Dialogue: 0,0:05:38.92,0:05:42.62,Default,,0000,0000,0000,,و ئەو بیرۆکەیە ڕەتئەکەنەوە کە بتوانرێت\Nکەسەکان پۆڵێن بکرێن Dialogue: 0,0:05:42.62,0:05:44.90,Default,,0000,0000,0000,,لەسەر بنەمای یەک پێوەری ژمارەیی.