1 00:00:07,008 --> 00:00:11,881 ساڵی ١٩٠٥، دەروونناسان ئەڵفرێد بینێت و تیۆدۆر سایمۆن 2 00:00:11,881 --> 00:00:16,664 تاقیکردنەوەیەکیان درووستکرد بۆ منداڵەکانی کێشەیان هەبوو لە قوتابخانە لە فەڕەنسا. 3 00:00:16,664 --> 00:00:21,219 بۆ ئەوە درووستکرابوو بزانن کام منداڵ پێویستی بە سەرنجی تایبەتە، 4 00:00:21,219 --> 00:00:25,916 شێوازەکەیان بوو بە بناغەی تاقیکردنەوەی ئای کیو. 5 00:00:25,916 --> 00:00:28,046 لە سەرەتاکانی سەدەی ١٩دا، 6 00:00:28,046 --> 00:00:32,403 توێژەرەوەکان گریمانەی ئەوەیان دانا تواناکانی فێربوون وەک تێگەشتن لە دەنگ، 7 00:00:32,403 --> 00:00:35,503 کارکردنی بیرەوەری، و تواناکانی دەستکاریکردنی شێوەکان بە هزری خوود 8 00:00:35,503 --> 00:00:40,512 وێنەدانەوەن بۆ زیرەکییەکی گشتی. 9 00:00:40,512 --> 00:00:45,690 سایمۆن و بینێت ژمارەیەک تاقیکردنەوەیان درووستکرد بۆ پێوانەیی هەر یەکێک لەم 10 00:00:45,690 --> 00:00:49,470 توانایانە ,ئەنجامەکانیان یەکخست بۆ یەک ئەنجام. 11 00:00:49,470 --> 00:00:52,050 پرسیارەکان بۆ تەمەنە جیاوازەکان گونجێنران، 12 00:00:52,050 --> 00:00:56,868 و خاڵەکانی منداڵەکەش وێنەدانەوەی توانای بووە بەراورد بە منداڵەکانی تری تەمەنەکەی. 13 00:00:56,868 --> 00:01:02,148 دابەشکردنی نمرەی کەسەکە بەسەر تەمەنەکەیدا و لێکدانی ئەنجامەکە لەگەڵ ١٠٠ 14 00:01:02,148 --> 00:01:06,459 کۆلکەی زیرەکی، یان ئای کیوی لێدەرئەچێت. 15 00:01:06,459 --> 00:01:11,507 ئەمڕۆ، نمرەی ١٠٠ نمرەی تێکڕای خەڵکە، 16 00:01:11,507 --> 00:01:16,837 لەسەدا ٦٨ی خەڵک نمرەی ١٠٠ کەم و زیادی ١٥ ئەهێنن. 17 00:01:16,837 --> 00:01:20,207 سایمۆن و بینێت پێیان وابوو شارەزاییەکانی تاقیکردنەوەکەیان هەڵیئەسەنگاند 18 00:01:20,207 --> 00:01:22,717 وێنەدانەوەی زیرەکی گشتی بووە. 19 00:01:22,717 --> 00:01:24,527 بەڵام ئەوکاتە و ئێستاش، 20 00:01:24,527 --> 00:01:29,158 هیچ پێناسەیەکی زیرەکی گشتی نییە هەمووان کۆک بن لەسەری. 21 00:01:29,158 --> 00:01:32,708 ئەوەش دەرگاکەی بە کراوەیی هێشتۆتەوە بۆ خەڵک هەتا تاقیکردنەوەکە بەکاربێنن 22 00:01:32,708 --> 00:01:37,888 بۆ خزمەتی گریمانەکانی پێشتر هێناویانەتە بەرچاوی خۆیان دەربارەی زیرەکی. 23 00:01:37,888 --> 00:01:42,118 ئەوەی دەستیپێکرد وەک ڕێگایەک بۆ ناسینەوەی ئەوانەی پێویستیان بە یارمەتی ئەکادیمییە 24 00:01:42,118 --> 00:01:46,044 بەخێرایی بوو بە ڕێگایەک بۆ دابەشکردنی خەڵک بە شێوازی تر، 25 00:01:46,044 --> 00:01:50,044 زۆرجار بۆ خزمەتی ئایدیۆلۆجیا پڕ لە کێشەکان. 26 00:01:50,044 --> 00:01:52,584 یەکێک لە بەکارهێنانە فراوانەکانی لەکاتی 27 00:01:52,584 --> 00:01:57,857 جەنگی جیهانی دووهەمدا بوو لە ئەمریکا، کاتێک سوپا تاقیکردنەوەی ئای کیوی بەکار 28 00:01:57,857 --> 00:02:02,127 هێنا بۆ جیاکردنەوەی تازە دامەزراوەکان و هەڵبژاردنیان بۆ ڕاهێنانی ئەفسەری. 29 00:02:02,127 --> 00:02:05,417 ئەوکاتە، زۆر کەس باوەڕیان بە باشترکردنی جینات هەبوو، 30 00:02:05,417 --> 00:02:09,207 بیرۆکەی ئەوەی خەسڵەتە جینییە خوازراو و نەخوازراوەکان 31 00:02:09,207 --> 00:02:14,537 دەکرێت و پێویستە کۆنترۆڵبکرێت لە مرۆڤدا لەڕێگەی بەیەک گەیاندنی هەڵبژێردراوەوە. 32 00:02:14,537 --> 00:02:17,127 چەندین کێشە هەبوو لەم ڕەوتی بیرکردنەوەیە، 33 00:02:17,127 --> 00:02:21,203 لەنێویاندا بیرۆکەی ئەوەی زیرەکی جێگیر و بۆماوەیی نییە، 34 00:02:21,203 --> 00:02:24,213 بەڵکو بەستراویشەتەوە بە ڕەچەڵەکی کەسەکەوە. 35 00:02:24,213 --> 00:02:26,053 لەژێر کاریگەری باشترکردنی جیناتدا، 36 00:02:26,053 --> 00:02:29,293 زاناکان ئەنجامەکانی ناو بەکارهێنانەکەی سوپایان بەکارهێنا 37 00:02:29,293 --> 00:02:32,533 بۆ ئەوەی جاڕی پڕ هەڵە بدەن کە چەند کۆمەڵە ڕەچەڵەکێک 38 00:02:32,533 --> 00:02:35,862 لەڕووی زیرەکییەوە لەسەروو ئەوانی ترەوەن. 39 00:02:35,862 --> 00:02:38,872 بێ ئەوەی گوێ بەوە بدەن زۆربەی هەڵبژێردراوەکانی تاقیکرابوونەوە 40 00:02:38,872 --> 00:02:41,552 پەنابەرەکان بوون تازە کە هاتبوون بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان 41 00:02:41,552 --> 00:02:45,362 کە خوێندنێکی ڕەسمی یان بەرکەوتنیان بۆ زمانی ئینگلیزی نەبووە، 42 00:02:45,362 --> 00:02:50,174 چینایەتییەکی زیرەکی چەوتییان لەناو کۆمەڵە ڕەچەڵەکەکاندا درووستکرد. 43 00:02:50,174 --> 00:02:55,289 یەکگرتنی هەڵبژاردنی جینات و تاقیکردنەوەی زیرەکی نەک تەنیا کاریکردە سەر زانست، 44 00:02:55,289 --> 00:02:57,609 بەڵکو یاسا دانانیش. 45 00:02:57,609 --> 00:03:01,402 ساڵی ١٩٢٤، ویلایەتی ڤێرجینیا یاسایەکی دەرکرد 46 00:03:01,402 --> 00:03:06,747 ڕێگەی دەدا بە نەزۆککردنی بەزۆری ئەوانەی ئای کیویان نزم بوو -- 47 00:03:06,747 --> 00:03:11,008 بڕیارێک کە دادگای باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکان پشتگیری لێکرد. 48 00:03:11,008 --> 00:03:15,008 لە ئەڵمانیای نازی، حکومەت ڕێگەیدا بە کووشتنی منداڵەکان 49 00:03:15,008 --> 00:03:17,028 لەسەر بنچینەی ئای کیوی نزم. 50 00:03:17,028 --> 00:03:20,068 دوای هۆڵۆکۆست و جوڵەی مافی شارستانی 51 00:03:20,068 --> 00:03:22,798 بەکارهێنانە جیاکەرەکانی تاقیکردنەوەی ئای کیو 52 00:03:22,798 --> 00:03:26,548 لەسەر زەمینە زانستی و ڕەوشتییەکانیش ڕکابەری کران. 53 00:03:26,548 --> 00:03:31,528 زانایان دەستیانکرد بە کۆکردنەوەی بەڵگە لەسەر کاریگەری چواردەور لەسەر ئای کیو. 54 00:03:31,528 --> 00:03:37,209 بۆ نموونە، لە کاتێکدا تاقیکردنەوەکانی ئای کیو ماوە ماوە ئەگۆڕدران لە ٢٠%دا، 55 00:03:37,209 --> 00:03:41,663 نەوە نوێکان بەردەوام نمرەی بەرزتریان لەسەر تاقیکردنەوە کۆنەکان ئەھێنا 56 00:03:41,663 --> 00:03:43,833 لە چاو نەوەکانی پێش خۆیان. 57 00:03:43,833 --> 00:03:46,393 ئەم دیاردەیە ناسراوە بە کاریگەری فلین، 58 00:03:46,393 --> 00:03:51,468 زۆر لەوە خێراتر ڕوویدا هەتا هۆکارەکەی خەسڵەتی بۆماوەیی بووبێت. 59 00:03:51,468 --> 00:03:54,668 لەجیاتی ئەوە، ئەگەری زۆرە هۆکارەکەی هی چواردەور بووبێت -- 60 00:03:54,668 --> 00:03:59,501 خوێندنی باشتر، تەندروستی باشتر، و خواردنی باشتر. 61 00:03:59,501 --> 00:04:01,021 لە ناوەڕاستەکانی سەدەی بیستەمدا، 62 00:04:01,021 --> 00:04:04,411 دەروونناسەکان هەوڵیشیاندا تاقیکردنەوەی ئای کیو بەکاربێنن 63 00:04:04,411 --> 00:04:07,501 بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخەکان وەک لە زیرەکی گشتی، 64 00:04:07,501 --> 00:04:13,096 بەتایبەتی شیزۆفرینیا، خەمۆکی، و گرفتە دەروونییەکانی تر. 65 00:04:13,096 --> 00:04:17,881 ئەم دەستنیشانکردنانە بەشێکی پشتی دەبەست بە بڕیاردانی ئەو کەسەی هەڵسەنگاندنی ئەکرد، 66 00:04:17,881 --> 00:04:22,096 و چەند تاقیکردنەوەیەکی بەکاردەهێنا بۆ دیاریکردنی ئای کیو -- 67 00:04:22,096 --> 00:04:27,586 پەیڕەوێک دواتر توێژینەوەکان دەریانخست زانیاری پزیشکی بەسوودی دابین نەکردووە. 68 00:04:27,586 --> 00:04:32,973 ئەمڕۆ، تاقیکردنەوەی ئای کیو چەندین پێکهاتە و جۆری پرسیاری هەیە 69 00:04:32,973 --> 00:04:34,643 وەک تاقیکردنەوە کۆنەکان، هەرچەندە 70 00:04:34,643 --> 00:04:38,861 تەکنیکی باشترمان هەیە بۆ ناسینەوەی بەلایەکدابردن لە تاقیکردنەوەکەدا. 71 00:04:38,861 --> 00:04:42,801 چیتر بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییە دەروونییەکان بەکارنایەن. 72 00:04:42,801 --> 00:04:46,948 بەڵام پەیڕەوێکی هاوشێوە بە بەکارهێنانی نمرەی چەند پرسیارێک 73 00:04:46,948 --> 00:04:50,968 هێشتا بەکاردێت بۆ دەستنیشانکردنی گرفتەکانی فێربوون، 74 00:04:50,968 --> 00:04:53,868 ئەویش دژی ڕێنمایی پسپۆڕەکان. 75 00:04:53,868 --> 00:04:57,328 دەروونناسەکان لە سەرانسەری جیهاندا هێشتا تاقیکردنەوەی ئای کیو بەکاردێنن 76 00:04:57,328 --> 00:04:59,788 بۆ ناسینەوەی گرفتی فێربوون، 77 00:04:59,788 --> 00:05:02,186 و ئەنجامەکانیش دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ دیاریکردنی 78 00:05:02,186 --> 00:05:06,826 پشتیوانی فێربوونی گونجاو، ڕاهێنان بۆ کارکردن، و هاوکاریکردن لە ژیاندا. 79 00:05:06,826 --> 00:05:11,505 تاقیکردنەوەکانی ئایکیو پێشتر بەکارهێنراون بۆ ڕەواییپێدان بە پەیڕەوە ترسناکەکان و 80 00:05:11,505 --> 00:05:14,675 ئایدۆلۆجیاکانی لەڕووی زانستییەوە بێبنەما بوون. 81 00:05:14,675 --> 00:05:17,775 ئەوە واتای ئەوە نییە تاقیکردنەوەکە خۆی بێکەڵک بێت -- 82 00:05:17,775 --> 00:05:22,344 ڕاستییەکەی، کارێکی باش ئەکات لە پێوانەیی بۆ بیرکردنەوە و چارەسەرکردنی کێشە 83 00:05:22,344 --> 00:05:23,764 بەو شێوەیەی بۆی درووستکراوە. 84 00:05:23,764 --> 00:05:28,451 بەڵام ئەوە هەمان شت نییە وەک پێوانەیی توانای شاردراوەی کەسێک. 85 00:05:28,451 --> 00:05:32,451 هەرچەندە چەندین پرسی ئاڵۆزی سیاسی، مێژوویی، زانستی، 86 00:05:32,451 --> 00:05:36,071 و کلتوری هەیە لەسەر تاقیکردنەوەی ئای کیو، 87 00:05:36,071 --> 00:05:38,921 توێژەری زیاتر و زیاتر کۆکن لەسەر ئەم خاڵە، 88 00:05:38,921 --> 00:05:42,615 و ئەو بیرۆکەیە ڕەتئەکەنەوە کە بتوانرێت کەسەکان پۆڵێن بکرێن 89 00:05:42,615 --> 00:05:44,905 لەسەر بنەمای یەک پێوەری ژمارەیی.