0:00:07.008,0:00:11.881 ساڵی ١٩٠٥، دەروونناسان[br]ئەڵفرێد بینێت و تیۆدۆر سایمۆن 0:00:11.881,0:00:16.664 تاقیکردنەوەیەکیان درووستکرد بۆ منداڵەکانی[br]کێشەیان هەبوو لە قوتابخانە لە فەڕەنسا. 0:00:16.664,0:00:21.219 بۆ ئەوە درووستکرابوو بزانن کام منداڵ[br]پێویستی بە سەرنجی تایبەتە، 0:00:21.219,0:00:25.916 شێوازەکەیان بوو بە بناغەی[br]تاقیکردنەوەی ئای کیو. 0:00:25.916,0:00:28.046 لە سەرەتاکانی سەدەی ١٩دا، 0:00:28.046,0:00:32.403 توێژەرەوەکان گریمانەی ئەوەیان دانا[br]تواناکانی فێربوون وەک تێگەشتن لە دەنگ، 0:00:32.403,0:00:35.503 کارکردنی بیرەوەری، و تواناکانی[br]دەستکاریکردنی شێوەکان بە هزری خوود 0:00:35.503,0:00:40.512 وێنەدانەوەن بۆ زیرەکییەکی گشتی. 0:00:40.512,0:00:45.690 سایمۆن و بینێت ژمارەیەک تاقیکردنەوەیان[br]درووستکرد بۆ پێوانەیی هەر یەکێک لەم 0:00:45.690,0:00:49.470 توانایانە ,ئەنجامەکانیان[br]یەکخست بۆ یەک ئەنجام. 0:00:49.470,0:00:52.050 پرسیارەکان بۆ تەمەنە جیاوازەکان گونجێنران، 0:00:52.050,0:00:56.868 و خاڵەکانی منداڵەکەش وێنەدانەوەی توانای[br]بووە بەراورد بە منداڵەکانی تری تەمەنەکەی. 0:00:56.868,0:01:02.148 دابەشکردنی نمرەی کەسەکە بەسەر[br]تەمەنەکەیدا و لێکدانی ئەنجامەکە لەگەڵ ١٠٠ 0:01:02.148,0:01:06.459 کۆلکەی زیرەکی، یان ئای کیوی لێدەرئەچێت. 0:01:06.459,0:01:11.507 ئەمڕۆ، نمرەی ١٠٠ نمرەی تێکڕای خەڵکە، 0:01:11.507,0:01:16.837 لەسەدا ٦٨ی خەڵک نمرەی ١٠٠[br]کەم و زیادی ١٥ ئەهێنن. 0:01:16.837,0:01:20.207 سایمۆن و بینێت پێیان وابوو شارەزاییەکانی[br]تاقیکردنەوەکەیان هەڵیئەسەنگاند 0:01:20.207,0:01:22.717 وێنەدانەوەی زیرەکی گشتی بووە. 0:01:22.717,0:01:24.527 بەڵام ئەوکاتە و ئێستاش، 0:01:24.527,0:01:29.158 هیچ پێناسەیەکی زیرەکی گشتی نییە[br]هەمووان کۆک بن لەسەری. 0:01:29.158,0:01:32.708 ئەوەش دەرگاکەی بە کراوەیی هێشتۆتەوە[br]بۆ خەڵک هەتا تاقیکردنەوەکە بەکاربێنن 0:01:32.708,0:01:37.888 بۆ خزمەتی گریمانەکانی پێشتر هێناویانەتە[br]بەرچاوی خۆیان دەربارەی زیرەکی. 0:01:37.888,0:01:42.118 ئەوەی دەستیپێکرد وەک ڕێگایەک بۆ ناسینەوەی[br]ئەوانەی پێویستیان بە یارمەتی ئەکادیمییە 0:01:42.118,0:01:46.044 بەخێرایی بوو بە ڕێگایەک بۆ دابەشکردنی[br]خەڵک بە شێوازی تر، 0:01:46.044,0:01:50.044 زۆرجار بۆ خزمەتی ئایدیۆلۆجیا [br]پڕ لە کێشەکان. 0:01:50.044,0:01:52.584 یەکێک لە بەکارهێنانە فراوانەکانی لەکاتی 0:01:52.584,0:01:57.857 جەنگی جیهانی دووهەمدا بوو لە ئەمریکا،[br]کاتێک سوپا تاقیکردنەوەی ئای کیوی بەکار 0:01:57.857,0:02:02.127 هێنا بۆ جیاکردنەوەی تازە دامەزراوەکان و[br]هەڵبژاردنیان بۆ ڕاهێنانی ئەفسەری. 0:02:02.127,0:02:05.417 ئەوکاتە، زۆر کەس باوەڕیان[br]بە باشترکردنی جینات هەبوو، 0:02:05.417,0:02:09.207 بیرۆکەی ئەوەی خەسڵەتە جینییە[br]خوازراو و نەخوازراوەکان 0:02:09.207,0:02:14.537 دەکرێت و پێویستە کۆنترۆڵبکرێت لە مرۆڤدا[br]لەڕێگەی بەیەک گەیاندنی هەڵبژێردراوەوە. 0:02:14.537,0:02:17.127 چەندین کێشە هەبوو لەم ڕەوتی بیرکردنەوەیە، 0:02:17.127,0:02:21.203 لەنێویاندا بیرۆکەی ئەوەی زیرەکی[br]جێگیر و بۆماوەیی نییە، 0:02:21.203,0:02:24.213 بەڵکو بەستراویشەتەوە بە ڕەچەڵەکی کەسەکەوە. 0:02:24.213,0:02:26.053 لەژێر کاریگەری باشترکردنی جیناتدا، 0:02:26.053,0:02:29.293 زاناکان ئەنجامەکانی ناو [br]بەکارهێنانەکەی سوپایان بەکارهێنا 0:02:29.293,0:02:32.533 بۆ ئەوەی جاڕی پڕ هەڵە بدەن[br]کە چەند کۆمەڵە ڕەچەڵەکێک 0:02:32.533,0:02:35.862 لەڕووی زیرەکییەوە لەسەروو ئەوانی ترەوەن. 0:02:35.862,0:02:38.872 بێ ئەوەی گوێ بەوە بدەن زۆربەی[br]هەڵبژێردراوەکانی تاقیکرابوونەوە 0:02:38.872,0:02:41.552 پەنابەرەکان بوون تازە کە هاتبوون[br]بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان 0:02:41.552,0:02:45.362 کە خوێندنێکی ڕەسمی یان[br]بەرکەوتنیان بۆ زمانی ئینگلیزی نەبووە، 0:02:45.362,0:02:50.174 چینایەتییەکی زیرەکی چەوتییان[br]لەناو کۆمەڵە ڕەچەڵەکەکاندا درووستکرد. 0:02:50.174,0:02:55.289 یەکگرتنی هەڵبژاردنی جینات و تاقیکردنەوەی[br]زیرەکی نەک تەنیا کاریکردە سەر زانست، 0:02:55.289,0:02:57.609 بەڵکو یاسا دانانیش. 0:02:57.609,0:03:01.402 ساڵی ١٩٢٤، ویلایەتی ڤێرجینیا[br]یاسایەکی دەرکرد 0:03:01.402,0:03:06.747 ڕێگەی دەدا بە نەزۆککردنی بەزۆری[br]ئەوانەی ئای کیویان نزم بوو -- 0:03:06.747,0:03:11.008 بڕیارێک کە دادگای باڵای ویلایەتە[br]یەکگرتووەکان پشتگیری لێکرد. 0:03:11.008,0:03:15.008 لە ئەڵمانیای نازی، حکومەت ڕێگەیدا[br]بە کووشتنی منداڵەکان 0:03:15.008,0:03:17.028 لەسەر بنچینەی ئای کیوی نزم. 0:03:17.028,0:03:20.068 دوای هۆڵۆکۆست و جوڵەی[br]مافی شارستانی 0:03:20.068,0:03:22.798 بەکارهێنانە جیاکەرەکانی[br]تاقیکردنەوەی ئای کیو 0:03:22.798,0:03:26.548 لەسەر زەمینە زانستی و [br]ڕەوشتییەکانیش ڕکابەری کران. 0:03:26.548,0:03:31.528 زانایان دەستیانکرد بە کۆکردنەوەی بەڵگە[br]لەسەر کاریگەری چواردەور لەسەر ئای کیو. 0:03:31.528,0:03:37.209 بۆ نموونە، لە کاتێکدا تاقیکردنەوەکانی[br]ئای کیو ماوە ماوە ئەگۆڕدران لە ٢٠%دا، 0:03:37.209,0:03:41.663 نەوە نوێکان بەردەوام نمرەی بەرزتریان[br]لەسەر تاقیکردنەوە کۆنەکان ئەھێنا 0:03:41.663,0:03:43.833 لە چاو نەوەکانی پێش خۆیان. 0:03:43.833,0:03:46.393 ئەم دیاردەیە ناسراوە بە[br]کاریگەری فلین، 0:03:46.393,0:03:51.468 زۆر لەوە خێراتر ڕوویدا هەتا هۆکارەکەی[br]خەسڵەتی بۆماوەیی بووبێت. 0:03:51.468,0:03:54.668 لەجیاتی ئەوە، ئەگەری زۆرە هۆکارەکەی[br]هی چواردەور بووبێت -- 0:03:54.668,0:03:59.501 خوێندنی باشتر، تەندروستی باشتر، و[br]خواردنی باشتر. 0:03:59.501,0:04:01.021 لە ناوەڕاستەکانی[br]سەدەی بیستەمدا، 0:04:01.021,0:04:04.411 دەروونناسەکان هەوڵیشیاندا[br]تاقیکردنەوەی ئای کیو بەکاربێنن 0:04:04.411,0:04:07.501 بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخەکان[br]وەک لە زیرەکی گشتی، 0:04:07.501,0:04:13.096 بەتایبەتی شیزۆفرینیا، خەمۆکی، و[br]گرفتە دەروونییەکانی تر. 0:04:13.096,0:04:17.881 ئەم دەستنیشانکردنانە بەشێکی پشتی دەبەست[br]بە بڕیاردانی ئەو کەسەی هەڵسەنگاندنی ئەکرد، 0:04:17.881,0:04:22.096 و چەند تاقیکردنەوەیەکی بەکاردەهێنا[br]بۆ دیاریکردنی ئای کیو -- 0:04:22.096,0:04:27.586 پەیڕەوێک دواتر توێژینەوەکان دەریانخست[br]زانیاری پزیشکی بەسوودی دابین نەکردووە. 0:04:27.586,0:04:32.973 ئەمڕۆ، تاقیکردنەوەی ئای کیو چەندین[br]پێکهاتە و جۆری پرسیاری هەیە 0:04:32.973,0:04:34.643 وەک تاقیکردنەوە کۆنەکان، هەرچەندە 0:04:34.643,0:04:38.861 تەکنیکی باشترمان هەیە بۆ ناسینەوەی[br]بەلایەکدابردن لە تاقیکردنەوەکەدا. 0:04:38.861,0:04:42.801 چیتر بۆ دەستنیشانکردنی[br]نەخۆشییە دەروونییەکان بەکارنایەن. 0:04:42.801,0:04:46.948 بەڵام پەیڕەوێکی هاوشێوە بە بەکارهێنانی[br]نمرەی چەند پرسیارێک 0:04:46.948,0:04:50.968 هێشتا بەکاردێت بۆ دەستنیشانکردنی[br]گرفتەکانی فێربوون، 0:04:50.968,0:04:53.868 ئەویش دژی ڕێنمایی پسپۆڕەکان. 0:04:53.868,0:04:57.328 دەروونناسەکان لە سەرانسەری جیهاندا[br]هێشتا تاقیکردنەوەی ئای کیو بەکاردێنن 0:04:57.328,0:04:59.788 بۆ ناسینەوەی گرفتی فێربوون، 0:04:59.788,0:05:02.186 و ئەنجامەکانیش دەتوانرێت[br]بەکاربهێنرێت بۆ دیاریکردنی 0:05:02.186,0:05:06.826 پشتیوانی فێربوونی گونجاو، ڕاهێنان[br]بۆ کارکردن، و هاوکاریکردن لە ژیاندا. 0:05:06.826,0:05:11.505 تاقیکردنەوەکانی ئایکیو پێشتر بەکارهێنراون[br]بۆ ڕەواییپێدان بە پەیڕەوە ترسناکەکان و 0:05:11.505,0:05:14.675 ئایدۆلۆجیاکانی لەڕووی[br]زانستییەوە بێبنەما بوون. 0:05:14.675,0:05:17.775 ئەوە واتای ئەوە نییە تاقیکردنەوەکە خۆی[br]بێکەڵک بێت -- 0:05:17.775,0:05:22.344 ڕاستییەکەی، کارێکی باش ئەکات لە پێوانەیی[br]بۆ بیرکردنەوە و چارەسەرکردنی کێشە 0:05:22.344,0:05:23.764 بەو شێوەیەی بۆی درووستکراوە. 0:05:23.764,0:05:28.451 بەڵام ئەوە هەمان شت نییە وەک[br]پێوانەیی توانای شاردراوەی کەسێک. 0:05:28.451,0:05:32.451 هەرچەندە چەندین پرسی ئاڵۆزی[br]سیاسی، مێژوویی، زانستی، 0:05:32.451,0:05:36.071 و کلتوری هەیە لەسەر تاقیکردنەوەی ئای کیو، 0:05:36.071,0:05:38.921 توێژەری زیاتر و زیاتر[br]کۆکن لەسەر ئەم خاڵە، 0:05:38.921,0:05:42.615 و ئەو بیرۆکەیە ڕەتئەکەنەوە کە بتوانرێت[br]کەسەکان پۆڵێن بکرێن 0:05:42.615,0:05:44.905 لەسەر بنەمای یەک پێوەری ژمارەیی.