1 00:00:06,794 --> 00:00:12,118 چیمپانزییەک چەند هەڵووژەیەکی زۆرگەیوو دەکەوێتە بەردەمی. 2 00:00:12,118 --> 00:00:14,081 زۆربەیان پارچە بوون. 3 00:00:14,081 --> 00:00:17,601 نزیکی دەکەنەوە لە بۆنی میوە فریودەرەکە. 4 00:00:17,601 --> 00:00:19,032 گەدەی پڕ دەکات و 5 00:00:19,032 --> 00:00:23,042 هەست بە شتێک دەکات کە... کاریگەری سەیرە. 6 00:00:23,042 --> 00:00:26,032 ئەم مەیموونە ئاگادارنییە کە لە بەردەم پڕۆسەیەکە 7 00:00:26,032 --> 00:00:28,179 کە مرۆڤ سوودی لێ وەردەگرێت 8 00:00:28,179 --> 00:00:33,192 بۆ درووست کردنی بیرە، مەی، و خواردنەوەی کحولی تر. 9 00:00:33,192 --> 00:00:37,438 شەکری ناو میوەی زۆر گەیوو بوونەوەری زۆر بچووک ڕادەکێشێت 10 00:00:37,438 --> 00:00:38,878 کە ناسراون بە هەوێن. 11 00:00:38,878 --> 00:00:43,781 کاتێک هەوێنەکان شەکرەکە دەخۆن ئاوێتەیەک درووست دەکەن ناوی ئیسانۆڵ- 12 00:00:43,781 --> 00:00:46,791 جۆری کحولە لە ناو خواردنەوە کحولیەکان. 13 00:00:46,791 --> 00:00:49,766 ئەم پرۆسەیە پێی دەگووترێت هەڵهاتن. 14 00:00:49,766 --> 00:00:51,861 کەس نازانێت لەچ کاتێک 15 00:00:51,861 --> 00:00:54,611 مرۆڤ دەستی کرد بە درووست کردنی خواردنەوەی هەڵهاتوو. 16 00:00:54,611 --> 00:00:59,572 کۆنترین بەڵگە دەگەڕێتەوە بۆ ٧٠٠٠ ساڵ پێش زایین لە چین، 17 00:00:59,572 --> 00:01:01,682 کاتێک پاشماوەی مەنجەڵی قوڕ 18 00:01:01,682 --> 00:01:04,875 ئاشکرای کردووە کە خەڵک خواردنەوەی کحولییان درووست کردووە 19 00:01:04,875 --> 00:01:09,311 لە برنجی هەڵهاتوو، ئاڵەف، ترێ، لەگەڵ هەنگوین. 20 00:01:09,311 --> 00:01:11,111 لە چەند هەزارەیەکدا، 21 00:01:11,111 --> 00:01:15,441 زۆربەی کەلتووری جیهانی خواردنەوەکانیان هەڵدەهێنا. 22 00:01:15,441 --> 00:01:19,663 میزۆپۆتامی و میسری دێرین بیرەیان درووست دەکرد 23 00:01:19,663 --> 00:01:21,919 لە دانەوێڵەی پاککراوی کۆگاکراو. 24 00:01:21,919 --> 00:01:24,837 ئەم بیرەیە بۆ هەموو چینێکی کۆمەڵایەتی بەردەست بوو، 25 00:01:24,837 --> 00:01:28,232 تەنانەت کرێکارەکانیش لە خواردنی رۆژانە وەریان دەگرت. 26 00:01:28,232 --> 00:01:29,922 هەروەها مەیشیان درووست دەکرد، 27 00:01:29,922 --> 00:01:32,882 بەڵام بەهۆی کەش و هەوا گوونجاو نەبوو بۆ گەشەکردنی ترێ، 28 00:01:32,882 --> 00:01:36,212 کارێکی دەگمەن و گران بوو. 29 00:01:36,212 --> 00:01:40,162 بەڵام لە یۆنان و ڕۆمدا کە ترێ ئاسان گەشە دەکات، 30 00:01:40,162 --> 00:01:45,072 مەی زۆر بەردەست بوو وەکو بیرە لە میسڕ و میزۆپۆتامیا. 31 00:01:45,072 --> 00:01:48,702 چونکە هەوێن هەموو شەکرێک هەڵدەهێنێت، 32 00:01:48,702 --> 00:01:50,625 خەڵکی دێرین کحولیان درووست کرد 33 00:01:50,625 --> 00:01:53,995 لەهەر ڕووەکێک و دانەوێڵەیەک کە لەناوچەکەدا گەشەی دەکرد. 34 00:01:53,995 --> 00:01:57,195 لە ئەمریکای باشوور، خەڵکی چیچەیان لە دانەوێڵە درووست دەکرد، 35 00:01:57,195 --> 00:01:59,912 هەندێك جار ڕووەکی هۆشبەریان تێ دەکرد. 36 00:01:59,912 --> 00:02:03,806 کە ئێستا نیو مەکسیکۆیە پۆڵک، لە شیلەی کاکتوس درووست کراوە، 37 00:02:03,806 --> 00:02:05,316 خواردنەوەیەکی بەناوبانگ بوو، 38 00:02:05,316 --> 00:02:09,476 لە کاتێکدا ئەفریقی ڕۆژهەڵات بیرەی مۆز و دارخورمایان درووست دەکرد. 39 00:02:09,476 --> 00:02:13,916 لە ناوچەی ئێستا کە ژاپۆنە، خەڵک ساکێیان لە برنج درووست دەکرد. 40 00:02:13,916 --> 00:02:17,689 نزیکە هەموو ناوچەیەکی جیهان خواردنەوەی هەڵهاتووی تایبەتی خۆی هەبووە. 41 00:02:17,689 --> 00:02:21,125 کاتێک کحول خواردن بووە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانە، 42 00:02:21,125 --> 00:02:25,680 هەندێک دەسەڵاتداران کاریگەری ئەرێنیان دەبینی- 43 00:02:25,680 --> 00:02:28,920 پزیشکانی یۆنانی دەیانگووت مەی بۆ تەندرووستی باشە، 44 00:02:28,920 --> 00:02:32,305 و هۆزانڤانان دانیان بەکاریگەریە بەهرەمەندیەکانی دانا. 45 00:02:32,305 --> 00:02:36,427 بەڵام خەڵکیتر هەبوون زیاتر نیگەرانی خراپیەکانی بوون. 46 00:02:36,427 --> 00:02:38,970 فەیلەسووفی یۆنانی دەیانگووت مەیخۆنەوە. 47 00:02:38,970 --> 00:02:43,547 نووسەری کۆنی مەسیحی و جوولەکە لە ئەوروپا مەییان کردە ناو بۆنەگێڕانیان 48 00:02:43,547 --> 00:02:46,936 بەلام خواردنەوەی زۆریان بە کفر دانا. 49 00:02:46,936 --> 00:02:49,715 و لە ڕۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ئەفریقا، و ئیسپانیا، 50 00:02:49,715 --> 00:02:52,691 یاسایەکی ئیسلامی لە دژی نزا کردن کاتێک خواردووتەوە 51 00:02:52,691 --> 00:02:57,052 بەرەبەرە بەهێز بوو و بوو بە قەدەغەی کحول. 52 00:02:57,052 --> 00:03:01,613 خواردنەوەی هەڵاتووی دێرین ڕێژەی کحولی کەم بوو. 53 00:03:01,613 --> 00:03:04,062 لە سەدا ١٣، 54 00:03:04,062 --> 00:03:07,332 پاشماوەکانی کە هەوێن درووستی دەکات لەهەڵهێناندا 55 00:03:07,332 --> 00:03:09,692 ژەهراوی دەبن و دەیانکووژن. 56 00:03:09,692 --> 00:03:11,220 کاتێک هەوێنەکان دەمرن، 57 00:03:11,220 --> 00:03:15,000 هەڵاتن دەوەستێت و ڕێژەی کحول جێگیر دەبێت. 58 00:03:15,000 --> 00:03:18,900 کەواتە بۆ هەزارەها ساڵ ڕێژەی کحول دیارکراو بوو. 59 00:03:18,900 --> 00:03:21,234 ئەوە گۆڕا بەداهێنانی پرۆسەیەک بەناوی 60 00:03:21,234 --> 00:03:22,834 دڵۆپاندن. 61 00:03:22,834 --> 00:03:27,280 نووسینی عەرەبی سەدەی نۆیەم باسی شلەی کووڵاوی هەڵاتوو دەکات 62 00:03:27,280 --> 00:03:29,708 بۆ هەڵماندنی کحول لە ناویدا. 63 00:03:29,708 --> 00:03:32,681 کحول دەکووڵێت لە پلەی گەرمی نزمتر لە ئاو، 64 00:03:32,681 --> 00:03:34,741 بۆیە سەرەتا دەبێتە هەڵم. 65 00:03:34,741 --> 00:03:39,490 ئەم هەڵمە بگرە و ساردی بکەرەوە، و ئەوەی ماوە کحولی شلە 66 00:03:39,490 --> 00:03:43,800 زۆر چڕترە لە هەر خواردنەوەیەکی هەڵاتووی تر. 67 00:03:43,800 --> 00:03:47,992 سەرەتا، ئەمانە بۆ تەندرووستی بەکار دەهێنرا. 68 00:03:47,992 --> 00:03:51,181 دواتر بوونە کەل وپەلی بازرگانی 69 00:03:51,181 --> 00:03:55,097 چونکە بە پێچەوانەی بیرە و مەی ئەوان تێکناچن. 70 00:03:55,097 --> 00:03:56,668 ڕەمی درووستکراو لە شەکر 71 00:03:56,668 --> 00:03:59,358 لە کۆڵۆنی ئەوروپی لە کاریبیان دروێنە دەکرێت 72 00:03:59,358 --> 00:04:01,375 بووە پێداویستی بۆ دەریاوانان 73 00:04:01,375 --> 00:04:03,595 و بازرگانی پێکرا لەگەڵ ئەمریکای باکوور. 74 00:04:03,595 --> 00:04:06,663 ئەوروپیەکان بڕاندی وجینیان هێنایە ئەفریقا 75 00:04:06,663 --> 00:04:09,581 و بەکۆیلە، زەوی، و بەروبوومی 76 00:04:09,581 --> 00:04:12,251 وەک ڕۆنی خورما و لاستیک گۆڕیانەوە. 77 00:04:12,251 --> 00:04:16,001 ئیسپرتۆ لەم ناوچانە بووە جۆرێک لە پارە. 78 00:04:16,001 --> 00:04:17,903 لە چاخی گەڕاندا، 79 00:04:17,903 --> 00:04:21,745 ئیسپرتۆ بووە بەشێکی گرنگ لە گەشتی دەریای دوور و درێژ. 80 00:04:21,745 --> 00:04:25,677 لە ئەوروپا بۆ ئاسیای ڕۆژهەڵات و ئەمریکاکان گەشت بکەیت چەند مانگێکی دەوێت، 81 00:04:25,677 --> 00:04:28,848 و ئاوی پاراو بهێڵیتەوە بۆ دەستەکە کارێکی سەخت و ئاستەم بوو. 82 00:04:28,848 --> 00:04:33,728 زیاد کردنی ستڵێك بڕاندی بۆ بەرمیلی ئاو زیاتر بە پاراوی دەیهێشتەوە 83 00:04:33,728 --> 00:04:38,520 چونکە کحول پارێزەرە کە میکرۆبی زیانبەخش دەکووژێت. 84 00:04:38,520 --> 00:04:40,320 بۆیە لە١٦٠٠کاندا، 85 00:04:40,320 --> 00:04:43,890 کحول لە بەخشینی چێژێک بە ئاژەڵانەوە بەرەو 86 00:04:43,890 --> 00:04:49,754 بازرگانی جیهانی و گەشت کردن ڕۆیشت- لەگەڵ هەموو ئاکامەکانیان. 87 00:04:49,754 --> 00:04:50,999 هەتا کات دەڕۆیشت، 88 00:04:50,999 --> 00:04:55,201 ڕۆلی لە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیدا تەنها ئاڵۆزتر دەبوو.