لە ساڵی ١٨٧٩ شوێنەوارناسی نه‌شاره‌زا مارسیلینۆ سانز دی ساوتۆڵا و کچە گەنجەکەی ماریا ئەشکەوتێکی تاریکیان له‌ باکوری ئیسپانیادا دۆزییه‌وه‌. کاتێک ماریا سەرسامبوو بەخۆی، شتێکی زۆر بێوێنەی دۆزیەوە لە تەنیشت هونەرێکی کۆن وەستابوون، دیوارەکان و سه‌قفەکان بە نەخشکاری و وێنە کێشانی پێش مێژوو نەخشێنرابوون. تەمەنیان لە ١٩ هەزارەوە بۆ ٣٥ هەزار ساڵ دەبوو. نیشانەکانی بوونی باپیرانمان لەناو ئەشکەوتەکانی جیهاندا پارێزراون. کۆنترینیان کە ئێمە دۆزیومانەتەوە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٤٠ هەزار ساڵ پێش ئێستا. ئەم وێنانه‌ چیمان پێدەڵێن ده‌رباره‌ی بیری مرۆڤەکانی سەردەمانی پیشوو و ژیانی دروستەکەرەکانیان؟ هونەرمه‌ندەکانی پێشوتر تێکەڵەی کانزاو قوڕو گڵە سورو خەڵوزو چەوری ئاژەڵیان بەکارهێناوە بۆ وێنە كێشان. بە ئامێرو دەستەکانیان وێنەیان دەکێشا، وەکو قەوزە، لقەکان، ئێسکەکان، و موو. لە زۆر ڕووەوە، وێنەکان بە چەماوەی بە دەوری ئەشکەوتەكه‌دا هاتبوون بۆ ئەوەی قوڵی و سێبەر دروست ببێت. دیارترینیان بریتی بوون لە شێوە ئەندازەییەکان، دوای ئه‌وان گیانەوەرانی شیردەری گەورە، وه‌ك گا، ئەسپ، مامۆسەکان، ئاسک، و بەراز، زۆر بەدەگمەن وێنەی مرۆڤێک دەبینیت، مه‌گه‌ر ده‌ستنووسی به‌ ڕێكه‌وت. هەندێکیان پێیان وایە ئەم کارە هونەریانە لەلایەن ڕاوکەرەکانەوە دروستکراون، یان پیاوه‌ پیرۆزه‌كان له‌باری بێئاگایی. و ئێمە نمونەمان دۆزیوەته‌وە کە لەلایەن پیاو، ژن، تەنانەت منداڵیشەوە دروستکراوە. و بۆچی ئەم هونەرەیان کێشاوە؟ لەوانەیە بەڵگەو نیشانەیان دابێت لەسەر ئه‌وه‌ی کە چیان زانیوە لەسەر سروست، وەکو زانایانی سەردەم، یان نیشانەبێت لەسەر هۆزی ناوچەکە. لەوانه‌یە وێنەکان هەڵقوڵاوی پیرۆزی و نه‌ریتی ڕاوكردنی خۆیان بوبێت یان گەشتە ڕۆحییەکان. یان هونەربوون لە پێناو هونەردا کردویانە، خۆشی ته‌واو و به‌جێهێنانی دروستكردن؟ وەکو چه‌ندین نهێنی شیكارنه‌كراوی جیهانی کۆن، ڕه‌نگه‌ هەرگیز به‌دڵنیاییه‌وه‌ نه‌زانین، به‌مانایه‌كی تر، قه‌ده‌غه‌كردنی داهێنانی ئامێری كات. بەڵام لە کاتێکدا وه‌ڵامەکان بە شاراوەی دەمێننەوە، ئەم وێنانە سەلمێنراوی پێشومانە لەسەر پەیوەندی مرۆڤایەتی، گەواهیدەرن لەسەر فراوانی توانای مرۆڤ لە داهێناندا هه‌زاران ساڵ پێش نوسین. زمانێكی بینراوی جیاكه‌ره‌وه‌ن كه‌ جیهان له‌ ده‌ره‌وه‌ی خود دێنێته‌به‌رچاو، هاوشێوەی هونەری سەردەم لە کێشانی وێنە و نوسین لەسەر بەرد بۆ ئه‌شكه‌وته‌ گریمانه‌ییه‌ زیندووه‌كان .