دی ئێن ئەی تەنها لە یەک خانەت
رۆژانە هەزارن جار زیانی بەردەکەوێت.
ئەوە جارانی سەدان تریلۆن خانەی
ناو جەستەت بکە،
رۆژانە ملیارەها هەڵەی دی ئێن ئەی هەیە.
و لەبەر ئەوەی دێ ئێن ئەی نەخشەسازی دەکات
بۆ ئەو پڕۆتینانەی کە خانە پێویستیەتی
بۆ چالاکیەکانی،
زیان بەرکەوتن دەبێتە هۆی کێشەی گەورە،
وەک شێرپەنجە.
هەڵەکان بە شێوەی جیاواز ڕوودەدەن.
هەندێکجار نیوکلۆتایدەکان، کە پێکهاتەی
بنچینەیی دی ئێن ئەیین، زیانیان بەردەکەوێت،
هەندێکجاری تریش نیوکلۆتایدەکان
بەهەڵە لەگەڵ یەک دادەنرێن،
دەبێتە هۆی دروستبوونی گۆڕان،
و پچڕان لە هەر یەک لە لایەکانی دەکرێت
کار بکاتە سەر لەبەرگرتنەوەی دی ئێن ئەی،
یان دەکرێت ببێتە هۆی ئەوەی چەند بەشێکی
دی ئێن ئەی تێکەڵ ببن.
بەخۆشحالیەوە، خانەکانت ڕێگەی تایبەتیان
هەیە بۆ چارەسەرکردنی زۆربەی ئەم کێشانە
زۆربەی کات.
ئەم ڕێڕەوی چاکردنەوانە
هەموویان پشت دەبەستن بە ئەنزیمی تایبەت.
ڕێڕەوە جیاوازەکان
وەڵامی زیانە جیاوازەکان دەدەنەوە.
یەکێک لە هەڵە باوەکان
بریتییە لە بە هەڵە دانانی بنکە.
هەر نیوکلۆتایدێک بنکەیەکی هەیە،
و لە کاتێ; لەبەرگرتنەوەی دی ئێن ئەی،
ئەنزیمی دی ئێن ئەی پۆلیمەریز
پێویستە هاوبەشی دروست بێنێت
بۆ ئەوەی بیبەستێت بە بنکەکان
لە هەر یەک لە لایەکانی.
ئادنین لەگەڵ سایمین،
و گوانین لەگەڵ سایتۆسین.
بەڵام نزیکەی لە هەر سەد هەزار زیادکردنێک،
هەڵەیەک دەکات،
ئەنزیمەکە دەستبەجێ
زۆربەی ئەم هەڵانە دەگرێت،
و چەند نیوکلۆتایدێک دەپچڕێنێت و
بە نیوکلۆتایدی دروست جێیان دەگرێتەوە.
لە ئەگەری بازدان بەسەر چەند دانەیەک،
دەستەیەکی دووەمی پڕۆتین دێن
بەدوایدا و پشکنین دەکەن.
ئەگەر بەهەڵە دانان بدۆزنەوە،
نیوکلۆتایدە هەڵەکان دەبڕن و دەیانگۆڕن.
ئەمە پێ دەوترێت چاکردنەوەی بەهەڵەدانان.
بەیەکەوە، ئەم دوو سیستەمە
ژمارەی هەڵەکردنی بنکەکان کەم دەکەنەوە
بۆ نزیکەی یەک لە ملیارێک.
بەڵام دەکرێت دی ئێن ئەی دوای
لەبەرگرتنەوەش زیانی بەربکەوێت.
زۆرێک لە گەردە جیاوازەکان دەتوانن گۆڕانی
کیمیاوی بەسەر نیوکلۆتایدەکان بهێنن.
هەندێك لەمانە لە بەرکەوتەی ژینگەیەوە دێن،
وەک پێکهاتەی تایبەت لە دوکەڵێ توتن.
بەڵام ئەوانی تر گەردن کە بە
سروشتی لەناو خانەکاندا هەن،
وەک هایدرۆجینی پێرۆکساید.
هەندێک گۆڕانکاری کیمیاوی ئەوەندە باون
کە ئەنزیمی تایبەت بەخۆیان هەیە
بۆ چارەسەرکردنی زیانەکانیان.
بەڵام خانە ڕێڕەوی گشتگیرتری
چاکردنەوەشی هەیە.
ئەگەر تەنها یەک بنکە زیانی بەربکەوێت،
دەتوانرێت بە پرۆسەیەک چاک بکرێتەوە کە
پێی دەوترێت چاکردنەوەی بنکە بە بڕین.
ئەنزیمێک بنکە زیان پێگەیشتوەکە دەقرتێنێت،
و ئەنزیمی تر دێت و چواردەوری
دەبرێت و نیوکلۆتایدەکان دەگۆڕێت.
زیانی ڕووناکی سەروو بنەوشەیی
کەمێک گرانترە چاکردنەوەی.
هەندێك کات، وا لە دوو نیوکلۆتایدی
نزیک یەک دەکات پێکەوە بنوسێن،
کە شێوەی دی ئێن ئەی تێک دەدات.
زیانی وەک ئەمە پێویستی بە
پرۆسەیەکی ئاڵۆزتر هەیە
کە پێی دەوترێت چاکردنەوەی
نیوکلۆتاید بە بڕین.
گروپێک لە پڕۆتین پارچەیەکی دڕێژی
٢٤ یا زیاتر لە نیوکلۆتاید لادەدەن،
لەگەڵ نیوکلۆتایدی نوێ دەیانگۆڕنەوە.
تیشکی بەهێزی، وەک گاما و ئێکس ڕەی،
زیان بە شێوەیەکی تر دەگەێنن.
دەتوانن لایەک یان هەردوولای
پشتی دی ئێن ئەی بقرتێنن،
شکانی هەردوولا ترسناکترین جۆرە.
تەنها یەک دانە دەتوانێت
ببێتە هۆی مردنی خانە.
دوو باوترین ڕێڕەوی چاکردنەوەی پچڕانی دوولا
پێی دەوترێت دووبارەپێکهێنانەوەی هامالەگس و
پێک بەستنی ناهەمالەگەس.
جۆری یەکەم پارچەیەکی ساغ بەکاردێنێت
لە دی ئێن ئەیەکی هاوشێوە وەک نمونە.
ئەنزیمەکان پارچە زیان پێگەیشتوو و
زیان پێنەگەیشتووەکە دەوردەدەن،
وایان لێدەکەن زنجیرەی نیوکلۆتاید بگۆڕنەوە،
لە کۆتاییدا بۆشایەکەیان پڕدەکەنەوە.
دوو بەشی دوولای تەواو بەدەست دێت.
پێکبەستنی نا هەمالەگەس، لەلایەکی تر،
پشت بە نمونە نابەستێت.
لە جیاتی ئەوە، زنجیرەیەک پڕۆتین
چەند نیوکلۆتایدێک دەبڕن
و لایە پچڕاوەکان پێکەوە دەلکێنن.
ئەم پڕۆسەیە زۆر ورد نییە.
دەکرێت ببێتە هۆی ئەوەی جینەکان
تێکەڵ، ببن یان بجوڵێن.
بەڵام کاتێک دی ئێن ئەی هاوشێوە
بەردەست نیە سودی هەیە.
گۆڕان لە دی ئێن ئەی هەموو کات خراپ نییە.
گۆڕانی سوودبەخش ڕێگە بە پەرەسەندن دەدات.
بەڵام زۆربەی کات واباشترە
دی ئێن ئەی وەی خۆی بمێنێتەوە.
خەوش لە چاکردنەوەی دی ئێن ئەی
پەیوەستە بە زوو بەتەمن چوون
و زۆز جۆری شێرپەنجە.
بۆیە ئەگەر بو دوای نهێنی
گەنج مانەوە دەگەڕێیت،
ئەو نهێنیە وا لەناو خانەکانتدا
کاردەکات،