0:00:04.566,0:00:07.670 سڵاو لە ھەمووتان، من[br]ناوم تۆماس سوارێزە. 0:00:08.337,0:00:11.601 من ھەمیشە ئارەزووی کۆمپیوتەر[br]و تەکنەلۆژیام ھەبووە، 0:00:11.628,0:00:13.659 و چەند بەرنامەیکم بۆ ئایفۆن 0:00:13.680,0:00:15.315 ئایپۆد تەچ و ئایپاد دروست کردووە. 0:00:15.336,0:00:17.599 ئەمرۆ، دەمەوێت باس لە دوو بەرنامە بکەم. 0:00:18.344,0:00:22.251 یەکەم بەرنامە دروستم کرد بەرنامەیەکی[br]بێھاوتای بەختبێژی بوو بە ناوی بەختی زەوی 0:00:22.282,0:00:24.911 کە ڕەنگە جیاوازەکان لە [br]سەر زەوی نیشان دەدات 0:00:24.937,0:00:27.593 بە پشت بەستن بەوەی بەختت چی بووە. 0:00:27.662,0:00:30.280 دڵخوازترین و سەرکەوتووترین بەرنامەی من 0:00:31.126,0:00:34.232 بەستن جیبەرە - (پێکەنین) - 0:00:34.253,0:00:37.253 یاری واك ئە مۆڵ لەسەر شێوەی جەستن بیبەر. 0:00:38.517,0:00:41.828 دروستم کرد لەبەر ئەوەی [br]زۆربەی قوتابیان لە قوتابخانه 0:00:41.849,0:00:44.138 جەستن بیبەریان بەدڵ نەبوو، 0:00:44.159,0:00:46.735 بۆیە بڕیارم دا بەرنامەکە دروست بکەم. 0:00:47.655,0:00:49.772 ئینجا چووم کاری لە سەر بکەم، 0:00:49.793,0:00:52.793 و پێش پشووەکەی [br]ساڵی ٢٠١٠ بڵاوم کردەوە. 0:00:53.890,0:00:57.213 زۆر کەس دەیان پرسی، [br]چۆن ئەمانەت دروست کرد؟ 0:00:57.635,0:01:00.545 زۆربەی کات لەبەر ئەوەی ئەو[br]کەسەی پرسیار دەکرد 0:01:00.566,0:01:02.628 دەیویست بەرنامە دروست بکات. 0:01:02.653,0:01:05.456 زۆربەی منداڵان لە ئێستادا[br]ئارەزوویان یاریکردنە، 0:01:05.813,0:01:07.872 بەڵام ئێستا دەیانەوێت دروستیان بکەن، 0:01:07.893,0:01:09.393 و قوڕسە، 0:01:09.414,0:01:12.243 چونکە زۆربەی منداڵان نازانن [br]لە کوێ بەدوای بگەڕێن 0:01:12.343,0:01:14.398 بۆ ئەوەی بزانین چۆن[br]بەرنامەیەك دابنێن. 0:01:14.419,0:01:16.789 مەبەستم ئەوەیە، بۆ تۆپی[br]پێ دەتوانیت بچیتە تیمێك. 0:01:16.821,0:01:19.618 بۆ کەمان، دەتوانیت وانەی کەمان بخوێنیت. 0:01:19.838,0:01:21.898 بەڵام چی دەبێت ئەگەر[br]بەرنامەیەك دروست بکەیت؟ 0:01:21.926,0:01:24.474 و لەوانەیە دایك و باوکی [br]منداڵەکان ئەنجامیان دابێت 0:01:24.495,0:01:26.583 ھەندێک لەو شتانە کاتێك گەنج بوون، 0:01:26.583,0:01:29.482 بەڵام زۆربەی دایك و باوکان [br]بەرنامەکانیان نەنوسیوە. (پێکەنین) 0:01:30.152,0:01:32.600 بە کام شێوە دەگەڕێیت بۆ [br]ئەوەی بەرنامە دروست بکەیت؟ 0:01:32.621,0:01:35.621 باشە، بەم شێوەیە نزیکبوومەوە.[br]من ئەم شتانەم ئەنجامدا. 0:01:35.729,0:01:38.195 پێش ھەموو شتێك، بەرنامەم بۆ دادەنا 0:01:38.195,0:01:42.373 لە چەندین زمانی بەرنامەسازی تر [br]بۆ ئەوەی بنچینەکان دابەزێنن، 0:01:42.472,0:01:45.472 وەك ئەم بەرنامانە پیسۆن، سی، جاڤا، ھتد. 0:01:46.968,0:01:49.495 و دواتر ئەپڵ ئایفۆنی بڵاو کردەوە، 0:01:49.516,0:01:52.397 لەگەڵیشی، کەرەستەکانی [br]بەرھەم ھێنانی بەرنامە، 0:01:52.418,0:01:56.090 و کەرەستەکانی بەرهەمهێنانی [br]بەرنامە کۆمەڵێك کەرەستەن 0:01:56.111,0:01:59.111 بۆ دروست کردن و بەرنامەڕێژی[br]بەرنامەی ئایفۆن. 0:02:00.094,0:02:03.094 ئەمە جیھانێکی نوێی بۆ ئەگەرەکانم کردەوە، 0:02:03.417,0:02:06.933 و دوای کەمێك خەریك بوون بە [br]کەرەستەکانی بەرھەم ھێنانی بەرنامە، 0:02:06.954,0:02:09.954 دوو بەرنامەم دروستکرد،[br]ھەندێك بەرنامەم تاقیکردەوە، 0:02:10.205,0:02:12.972 یەکێکیان بەختی زەوی بوو، 0:02:12.993,0:02:15.816 و ئامادە بووم بەرنامەی بەختی [br]زەوی لەسەر ئەپستۆر دابنێم، 0:02:15.837,0:02:20.168 و بۆیە دایك و باوکم ڕازی[br]کرد بۆ ئەوەی ٩٩ دۆلار نرخەکەی بدەن 0:02:20.189,0:02:22.704 بۆ ئەوەی بتوانم بەرنامەکەم [br]لە ئەپستۆر دابنێم. 0:02:22.927,0:02:25.927 ئەوان ڕازیبوون، ئێستا [br]بەرنامەم ھەیە لە ئەپستۆردا. 0:02:27.321,0:02:29.634 زۆر ھاندرام و پشتگیری کرام 0:02:29.655,0:02:31.594 لە لایەن خێزانەکەم و ھاوڕێ و مامۆستاکانم 0:02:31.594,0:02:33.449 و تەنانەت ئەوانی لە ئەپستۆرش کار دەکەن، 0:02:33.449,0:02:35.708 و ئەمە یارمەتیەکی گەورە بوو بۆ من. 0:02:36.297,0:02:39.297 زۆر بە ستیڤ جۆیز سەرسام بووم، 0:02:39.440,0:02:42.447 یانەیەکی دروستکردنی بەرنامەم [br]دامەزراند لە قوتابخانە، 0:02:43.806,0:02:47.679 و مامۆستایەکم لە قوتابخانەکەم بە [br]میھرەبانی پشتگیری یانەکەمی دەکرد. 0:02:48.042,0:02:50.590 ھەر قوتابیەك لە قوتابخانەکەم دەیتوانی بێت 0:02:51.408,0:02:53.434 و فێری چۆنیەتی شێوەی داڕشتنی بەرنامە بێت. 0:02:54.407,0:02:57.407 بەم شێوەیە دەتوانم ھاوبەشی [br]ئەزموونەکانم بکەم لەگەڵ ئەوانی تر. 0:02:58.522,0:03:02.082 ئەم بەرنامانەی کە ھەن لە ژێر[br]ناوی بەرنامەی ئایپاد پیلۆت، 0:03:02.992,0:03:04.765 و ھەندێك ناوچە ھەیانە. 0:03:04.786,0:03:07.080 من ئەوەندە بەختەم ھەیە کە بەشێکم لەوە. 0:03:07.401,0:03:11.593 بەرەنگاریە گەورەکە ئەوەیە،[br]ئایپادەکان چۆن بەکاردێن، 0:03:11.630,0:03:14.630 و دەبێت چ بەرنامەیەك [br]لەسەر ئایپاتەکان دابنێین؟ 0:03:14.944,0:03:18.425 بۆیە ڕاوبۆچوون لە لایەن [br]مامۆستاکانی قوتابخانەکەمان پێدەگەن 0:03:18.487,0:03:20.877 بۆ ئەوەی بزانین بەرنامەیەکی چۆنە. 0:03:20.898,0:03:23.410 کاتێك بەرنامەیەك [br]دادەڕێژین یان دەیفرۆشین، 0:03:23.600,0:03:27.376 ئەمە بەخۆڕایی دەبێت بۆ ناوچە[br]ناوخۆییەکان و ناوچەکانی تر 0:03:28.170,0:03:31.060 کە پێیان دەفرۆشین،[br]ھەموو پارەکەی لەوە 0:03:31.060,0:03:33.471 دەدرێت بە ڕێکخراوە ناوخۆییەکان. 0:03:34.882,0:03:38.883 لەم ڕۆژانە، خوێندکاران زۆر[br]جار کەمێك زیاتر دەزانن 0:03:38.904,0:03:42.431 لە مامۆستاکان تەکنەلۆژیان زیاترە. 0:03:46.068,0:03:49.068 بۆیە - (پێکەنین) - 0:03:50.224,0:03:53.001 ببورن - (پێکەنین) - 0:03:54.686,0:03:56.977 بۆیە ئەمە سەرچاوەیە بۆ مامۆستاکان، 0:03:56.977,0:03:59.617 و مامۆستاکان پێویستە[br]ئەم سەرچاوانە بناسنەوە 0:03:59.617,0:04:01.715 و سوودی لێ ببینن. 0:04:03.437,0:04:07.297 دەمەوێت کۆتای پێبێنم بە ووتنی ئەوەی[br]دەمەوێت لە داھاتوودا چی بکەم. 0:04:08.262,0:04:11.674 پێش ھەموو شتێك، دەمەوێت [br]بەرنامە و یاری زیاتر دروست بکەم. 0:04:12.245,0:04:15.492 من لەگەڵ کۆمپانیایەکی لایەنی [br]سێیەم کار دەکەم بۆ دروست کرنی بەرنامە. 0:04:15.939,0:04:19.584 ئارەزووم ئەوەیە بەژداربم لە [br]بەرنامە و گەشەسەندنەکانی ئەندرۆید، 0:04:19.880,0:04:22.346 و دەمەوێت لە یانەی [br]بەرنامەکان بەردەوام بم، 0:04:22.367,0:04:24.314 و ڕێگەی زیاتر بدۆزمەوە بۆ قوتابیەکان 0:04:24.335,0:04:26.201 بۆ ئەوەی ئاڵوگۆڕی زانیاری بکەن لەگەڵ یەکتر. 0:04:26.201,0:04:28.092 سوپاس.[br](چەپڵە لێدان)