[چۆن خۆمان تۆمار بکەین] بەخێربێن بۆ پڕۆژەی کراوەی وەرگێران! بۆ ئەوەی هاوکار بین، بکەوە و ئەکاونت دروست بکە. TED.COM دواتر دەبێت خۆت تۆمار بکەیت لە ئامرازی سەرهێڵی وەرگێران و ژێرنووس کردن ئەمارە. سەردانی ئەم لینکە بکە Amara.org زانیاریەکانی تێد بۆ چوونە ناوەوە بەکار بهێنە. ئێستا ئەم زمانە هەڵبژێرە کە دەتەوێت ئیشی لەسەر بکەیت. لە پڕۆژەی کراوەیی وەرگێڕان، لە پاڵ وەرگێڕانی ڤیدۆکانی TEDTalks، دەتوانیت وەرگێڕان و ژێرنووسی TEDxTalks لە زمانە جیاوازەکانیتر بکەیت. لێرە دەتوانیت زمانەکان هەڵبژێریت کە دەتوانیت وەریبگێڕیت یان ژێرنووسی بکەیت. دواتر کلیک لەسەر Apply to join بکە. داوات لێدەکرێت کە وەڵامی چەند پرسیارێک بدەیتەوە. هەوڵ بدە بە وریایی وەڵام بدەیتەوە، وەڵامی پرسیارەکان بە زمانی ئینگلیزی بنووسە. کاتێک تەواو بوویت، کلیک لەسەر Submit your application بکە. با شتێکتان پێ ڕابگەیەنم! لە یادت نەچێت ڕاستاندن بۆ ئیمێلەکەت بکە لە ڕێگەی ئەو ئیمێڵەی ئەمارە بۆت دەنێرێت. ئەمە یارمەتیت دەدات کە لە چلاکیەکان ئاگادار بکرێیتەوە. کاتێک داواکاریەکەت پەسەند دەکرێت. کە بە نزیکەی ٥ ڕۆژ دەخایەنێت تا پەسند دەکرێت. لەم ماوەیە دەتوانیت خۆت بە تەکنیکەکانی ئیش کردن لە ناو ماڵپەری فەرمی تێد یاخود ویکی ئاشنا بکەیت. دەتوانیت بە دوای ڤیدیۆکانی ناو پڕۆژەکان بگەڕێت کە لەوانەیە بتەوێت ژێرنووسیان بکەیت. دوای ئەوەی داواکاریەکەت پەسند کرا، خۆت لەگەڵ کۆمەڵی OTP ئاشنا بکە، لە گروپەکانی فەیسبووک، "I translate TEDTalks" و "I transcribe TEDxTalks," و بەدوای گروپی وەگێرانی زمانی خۆت لە فەیسبووک بگەڕی. بەهیوای ئەوەی لەگەڵ وەرگێران و ژێرنووسکردنی تێد دڵشاد بیت.