لەوانەیە پێتوابێت
زۆر شت
سەبارەت بە ئەمریکیە ڕەسەنەکان
لەڕێگەی فلیمە دڵخوازەکان ،
پەرتووکەکان،
و وانەکانی
خوێندنگەوە بزانیت،
بەڵام وادەردەکەوێت کەوا
ئەوەی ئێمە پێمانوایە دەزانین
سەبارەت بە کەسە بەناوبانگەکانی
ئەمریکییە ڕەسەنەکان
بەتەواوەتی هەڵەیە.
با ساکەجوەیە بە نموونە وەربگرین،
لەوانەیە ئەوت لە بیربێت
وەک ژنێکی هیندی جوان کە
لە ژیانێکی نائاسایی ژیاوە
وەکو ڕێنیشاندەرێک باش خزمەتی
بە گەشتە بەناوبانگەکەی
لویس و کڵاک کردوە، وایە؟
باشە. لەڕاستیدا بەم شێوەیە
نییە کە ڕوویدا.
زۆر سەبارەت بە منداڵی ساکەجوەیە نازانین،
بەڵام دەزانین لە ساڵی ١٧٨٨ لە دایک بووە
لە تیرەی ئەگادیکە
لە لێمی شیشۆنی کە ئێستای
ئایدەهۆیە.
لە ساڵی ١٨٠٠. کاتێک تەمەنی
نزیک ١٢ ساڵان بوو،
ساکەجوەیە و هەندێک لە کچانی دیکە
لەلایەن گروپێکی هیداتسوی هیندیەکانە
ڕفێندران.
وەکو گیراو بۆ گوندی هیداتسویان برد
کە ئێستا بە باکوری داکۆتا ناسراوە.
دواتر، بە فەرەنسیەکی کەنەدی
ڕاوکەری فەروو فرۆشرا
بە ناوی ووسانت شابەنۆ.
کەوا چەند ساڵێک دواتر،
ساکەجوەیە بە یەکەم منداڵی دووگیان بوو.
دوای ئەوەی دووگیان بوو،
لە شکری دۆزینەوەی بە گوندەکانی
هیداتسا گەیشتن.
فەرماندە مێریوێسەر لویس و
ویلیام کڵارک
لەوێ قەڵای ماندانیان دروستکرد،
و دەستیان کرد بە
چاوپێکەوتنی خەڵک
تا یارمەتی و ڕێنمای لە گەشتە
مەترسیدارەکەیان پێبکەن.
ڕازیبوون تا پارە بە
هاوسەرەکەی ساکەجوەیە بدەن، شاربۆنیو،
بەو مەرجەی کە هاوژینە خۆشەویستەکەی
وەک وەرگێڕ لەگەڵێان بچێت.
بیریان کردەوە کە
ساکەجوەیە لەگەڵیان بێت
دەتوانن بەدرێژایی ڕێگەکە
بەرەنگاری هەر تیرەیەکی ڕەسەن ببنەوە.
هەروەک کڵارک لە
گەشتنامەکەی ئاماژەی پێدا
"ژنێک لەگەڵ کۆمەڵیک پیاو
شایەنی دەستخۆشییە."
زۆری پێنەجوو، ساکەجوەیە منداڵی بوو
کوڕێکی بچووک بە ناوی ژۆن بابتیست شاربۆنیۆ.
کڵارک بە پۆمپی بانگی دەکرد.
ساکەجوەیە پۆمپی بە پشتی هەڵدەگرت
لەو کاتەوەی لە شکری دۆزینەوە دەستیان
بە گەشتەکەیان کرد.
لەگەڵ کاری وەرگێڕانی زمانی
کاتێک لویس و کڵاری
چاویان بە هندییەکان دەکەوت،
چالاکییەکانی ساکەجوەیە وەک
ئەندامێکی لەشکرەکە
هەڵکۆڵین بۆ ڕەگەکان،
ڕووکە خۆراکییەکانی کۆدەکردەوە،
و تووەکانی لێدەکردەوە.
لە ساڵی ١٨٠٥، ئەم بەلەمەی
کە سواریبووبوون نقوم بوو.
ساکەجوەیە خۆی بۆ
ناو ئاوەکە هەڵدا،
هەموو پەرە و کەلوپەلە گرنگەکانی دەرهێنا.
گەرنا هەموو شتە
گرنگەکانیان لە دەست دەچوو.
وەک گەشتنامەکەیان و
تۆمارەکانی لویس و کڵارک.
ساڵی دواتر، فەرماندە لویس و سێ پیاو
٧٥ میلیی گەشتە سەرەکییەکەیان بڕی،
کە بە درێژایی کیشوەرەکە گەشتیان کرد.
ڕۆژی دواتر چاویان بە کۆمەڵێک شیشۆنی کەوت.
نەک تەنها ئەویان سەلماند
کە تیرەی ساکەجوەیەن،
بەڵکو سەرۆکەکەیان
سەرۆک خێل کەمەیەوەیت،
دەرکەوت کە برای ساکەجوەیە.
دوای پێنج ساڵ دابڕان
کاتێک کە ڕفێندڕابوو
لە تەمەنێکی گەنجی،
ساکەجوەیە و کەمەیەوەیت
بەیەک دی شادبوونەوە.
بەداخەوە، ساکەجوەیە پێویستبوو
بە خێرای ماڵئاوی
لە برا خۆشەویستەکەی بکات
و لە گەشتەکەی بەردەوامبێت.
لە یەک ساتدا، گەشتەکە بۆ سەختی و
سەرما و تەزین گۆڕا.
گروپەکە کەمکرانەوە بۆ خواردنی مۆم تا
لە ژیان بەردەوام بن.
کاتێک لە کۆتاییەکە پلەی گەرمی بەرزبوویەوە،
ساکەجوەیە ڕەگی دۆزیەوە و هەڵیکەند،
و ڕەگەکانی لێنا
تا یارمەتی گروپەکە بدا
لە بەدەستهێنانەوەی هێز و وزە.
لە گەڕانەوەی گەشتەکە،
چاویان بە هیندیەک کەوت
کە عەباییەکی جوانی لەبەربوو.
لویس و کلآڕک ویستیان عەباکە بهێنن
بۆ تۆماس جیفیرسۆن وەک دیاری
بەڵام هیچیان نەبوو تا لە
بەرمبەری بە هندییەکە بدەن.
هەربۆیە، ساکەجوەیە ڕازیبوو
بەنرخترین سامانی کە پشتێنە
شینەکەیـ بە کابرا هیندیەکە بدات،
لە بەرامبەر عەبا فەرووەکە.
دوو ساڵی دوای دەستپێکردنی گەشتەکە،
لە کۆتاییدا تەواو بوو،
لە سانت لویس کۆتای پێهات.
ئەمڕۆ، لە خوێندنگە سەبارەت
بە ساکەجوەیە فێردەبین
وەک ڕێنیشاندەرێکی قارەمان،
بەڵام ژیانی، هەروەک زۆربەی خەڵک،
ئاڵۆزتر بوو
وەک لە پرتووکە مێژووییەکان
هەندێک کات پێویستە متمانەی پیبکەین.