ئەمە ڕاهێنان نییە من ناوم (گرێتا تینبێرگ)ە ئێمە لە سەرەتای له‌ناوچوونێکی به‌کۆمه‌ڵداین کەشوهەواکەمان بەرەو تێکشکان دەچێت منداڵانی وەکو من بۆ دەربڕینی ناڕەزایی دەستبەرداری خوێندنیان دەبن بەڵام هێشتا دەتوانین ئەم کێشەیه‌ چارەسەر بکەین تۆ هێشتا دەتوانیت ئەمە چارەسەر بکەیت بۆ ئەوەی ڕزگارمان بێت و بمێنینەوە، پێویستە سووتاندنی بەرهەمەکانی گاز و خەڵوز ڕابگرین، بەڵام ئەمە بەتەنها بەس نابێت قسە لەسەر چەندین چارەسەر دەکرێت، بەڵام چارەسەرێک هه‌یه‌ کە ڕێك لەبەردەمماندایە ڕێ بە (جۆرج)ی هاوڕێم دەدەم بۆتان ڕوون بکاتەوە ئامێرێکی جادوویی هەیە کە کاربۆن لەهەوادا هەڵدەمژێت، تێچوویەکی زۆر کەمی هەیە و خۆشی خۆی بنیات دەنێت پێی دەڵێن... درەخت درەخت نمونەیەکە بۆ چارەسەرێکی سروشتیی کەشوهەوا قەڕەم، خەس، دارستانەکان، زۆنگاوەکان، بنی دەریاکان، گیای دەریاکان، زەلکاوەکان، مەرجانەکان، ئەمانە کاربۆنی ناو هەوا جیادەکەنەوە و بەندی دەکەن سروشت ئامرازێکە کە دەتوانین بەکاری بهێنین بۆ چاککردنەوەی کەشوهەوا تێکشکاوەکەمان ئەم چارەسەرە سروشتییانەی کەشوهەوا ده‌توانن گۆڕانکارییەکی مەزن درووست بکەن زۆر شازە، وایە؟ بەڵام دەبێت واز له بەرهەمەکانی گاز و خەڵوز بهێنین ئەوەی شێتانەیە ئه‌وه‌یه‌ ئێستا ئەمانەمان پشتگوێ خستووه ئه‌و کۆمەکه داراییانه که بۆ بەرهەمەکانی گاز و خەڵوز سەرفی دەکەین هەزار جار زیاترن لەوەی لە چارەسەرە سروشتییەکاندا سەرفی دەکەین چارەسەرە سروشتییەکان تەنها %2 یان بەردەکەوێت لەو پارەیەی کە لە چارەسەری تێكشکانی کەشوهەوادا بەکاردێت ئەمە پارەی تۆیە، پارەی باجی تۆیە و هی پاشەکەوتی تۆیە ئەوەی شێتانەترە ئەوەیە، لەئێستادا کە لەهەمووکات زیاتر پێویستمان بە سروشتە لەهەمووکاتێک خێراتر لەناوی دەبەین نزیکەی 200 جۆر بوونەوەر ڕۆژانه لەناودەچن به‌شی زۆرێک له سەهۆڵی جەمسەری باکوور لەناوچووە زۆربەی ئاژەڵە کێوییەکانمان لەناوچوون به‌شی زۆرێک له خاکە بەپیتەکەمان لەناوچووە کەواتە دەبێت چی بکەین؟ تۆ دەبێت چی بکەیت؟ ئاسانە... پێویستە بیپارێزین، بیگەڕێنینەوە و پارەی بۆ تەرخان بکەین. پاراستن دارستانە کەمەرەییەکان بە ڕێژەی 30 یاریگای تۆپی پێ لە یەک خولەکدا دەبڕرێنەوە کاتێک سروشت خه‌ریکه‌ کارێکی ژیانبەخش ئه‌نجام ده‌دات، پێویستە ئێمە بیپارێزین گەڕاندنەوە به‌شی زۆرێک له هەسارەکەمان زیانی بەرکەوتووە بەڵام سروشت دەتوانێت خۆی نوێ بکاتەوە ئێمه‌ش دەتوانین یارمەتی سیستمە ژینگەییەکان بدەین تا چاکببنەوە ته‌رخانکردنی پاره‌ پێویستە بوەستین لە ته‌رخانکردنی پاره‌ بۆ ئەو شتانەی کە سروشت لەناودەبەن و پارە لەو شتانە سەرف بکەین کە یارمەتی سروشت دەدەن بەو شێوەیە ئاسانە پاراستن، گەڕاندنەوە، ته‌رخانکردنی پاره‌ ئەمە دەکرێت لەهەموو شوێنێک ڕووبدات زۆرێک له خەڵکی هەر لە ئێستاوە دەستییان کردووە بە بەکارهێنانی چارەسەرە سروشتییەکانی کەشوهەوا ده‌بێت ئه‌مه‌ لە ئاستێکی بەرفراواندا ئەنجام بدەین تۆ دەتوانیت ببیتە بەشێک لە ئەمە دەنگ بدە بەو کەسانەی کە بەرگری لە سروشت دەکەن ئەم ڤیدیۆیە شەیربکە لەبارەی ئەم بابەتەوە قسەبکە لەسەرتاسەری جیهاندا چەندین جوڵانەوەی سەرسوڕهێنەر هەن کە لەپێناوی سروشتدا تێده‌کۆشن بچۆرە پاڵیان! هەمووشتێک گرنگە ئەوەی تۆ دەیکەیت گرنگە