لە هیچ شتێک تێنەگەیشتن، وایە؟ پێکەنین ٦٣ ملیۆن کەسی کەڕ هەیە لە هیندستان کە بەم شێوەیە ژیان بەسەر دەبەن،ساڵ لە دوای ساڵ و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هەوڵدەدەن لە جیهان تێبگەین لە کاتێکدا کە توانای بیستنیان نیە ڕێژەیەکی زیادە لە نەبوونی هۆشیاری، وە لەکەیەکی کۆمەڵایەتی لە هەبوونی مناڵێک کە جیاوازە لە تواناکانیدا دایک و باوکەکان ڕادەکەن لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر هەوڵدەدەن تێبگەن چۆن مناڵەکەیان گەورە بکەن ،پێیان دەوترێت، "سەرەڕای ئەوەی مناڵەکەتان ناتوانێ ببستێ هیچ كێشەیەک لە قوڕگیدا نیە هیچ کێشەیەک نیە لەگەڵ دەنگە ژێیەکانیدا وە لە کۆتاییدا دەتوانێ فێرببێ چۆن قسە بکات لێرەوە گەشتی فێرکردن دەست پێدەکات کە ساڵانێک دەخایەنێت چۆن ئەم مناڵە بچوکە فێربکەن دەستەواژەکان دەرببڕێت کە ناتوانێ بیانبیستێ هەتا لە ناو خێزانیشدا، ئەم مناڵە دەیەوێ لەگەڵ دایک و باوکیدا قسە بکات دەیەوێ ببێ بە بەشێک لە گفتوگۆ خێزانیەکان بەڵام ناتوانێت. وە نازانێ بۆ هیج کەسێک گوێ ی لێناگریت لەبەرئەوە هەست بە پەراوێزخستن و دورخستنەوە دەکات لە تایبەتمەندیەکی بنچینەیی پێویست لەوکاتەی کە گەورە دەبیت ''.دەچێتە خوێندنگە و بیردەکاتەوە، ''باشە،بە گەشبینیەوە شتەکان جیاواز دەبن وە دەبینی مامۆستاکان دەمیان دەکەنەوە و دایدەخەن وە هەروەها نوسینی شتی نامۆ لەسەر تەختە ڕەش بەبێ تێگەیشتن چونکە ناتوان هیچ ببیستێ هەموو شتێ وەکو خۆی دەنوسێت، وە لە تاقیکردنەوە هەمووی وەک خۆی دەنوسێتەوە بەهۆی دووبارەکردنەوە و چاوپۆشی لێکردن، مناڵەکە پۆلی ١٠ تەواو دەکات ئایا چانسەکانی کاردۆزینەوەی چەندە؟ ئەوە مناڵێکە کە هیچ پەروەدەیەکی ڕاستەقینەی نیە. ووشەی بینراو، دەستەواژەی ٣٠ بۆ ٤٠ پیتی. ئەو لە ڕووی سۆزداریەوە شڵۆقە ودەشێت توڕە بێت لەگەڵ هەموو جیهان ئەمەش تواناکانی کەم دەکاتەوە لە کوێ کار دەکات؟ کارێکی سوک یان لێ نەهاتوو هەمیشە لە ناو کەشی دژ بەیەکدا لەو شوێنە گەشتی لە دایک بوونم دەست پێدەکات لە ٢٠٠٤. من نەمبوو، وەک کاڵی ووتی، من هیچ خێزانێکم نیە کە کەڕ بێت تەنیا هەستێکی سەیر بەبێ بیرکردنەوەی قوڵ بازمدا بۆ ناو ئەو جیهانە و زمانی ئاماژە فێربووم لەو کاتەدا ئەوە بەربەست بوو. هیچ کەسێک نەیویست.لەوە ناچوو هیچ کەسێک بیزانێت ''ئەوە چیە کە دەتەوێ فێرببی، ڕوما؟ ئەوە زمانە؟'' بە هەرحاڵ، فێربوونی زمانی ئاماژە ژیانی کردمەوە بەرەو ڕووی ئەم کۆمەڵگایە کە لە دەرەوە بێدەنگە، بەڵام لێواو لێوە لە سۆزی بەتین و پەرۆشی بۆ زانین وەکو ئەوانی دیکە وە گوێم لە چیرۆکەکانیان بێت کە دەیانەوێت چی بکەن وە ساڵێک دواتر، لە ٢٠٠٥، لەگەڵ ٥،٠٠٠ دۆلاری پاشەکەوتی بیمە، من دەستم کرد بە سێنتەرە لە خانوویەکی بچووکی دوو ژوویدا، وە لەگەڵ ٦ خوێندکاردا وە من زمانی ئینگلیزیم فێردەکردن لە ڕێگەی زمانی ئاماژە ئاستەنگەکان، پێویستی لەم خاڵەدا ئەوە بوو چۆن بتوانم ئەو مناڵانە کە خوێندنی ناوەندیان تەواو کردووە بخەمە ناو کاری راستەقینە لە ناو کۆمپانیاکان؟ کاری پایە بڵند، کارێک کە بیسەلمێنێ کە کەڕەکان زبڵ و زاڵ نین؟ لەبەرئەوە، ئاستەنگەکان زۆر گەورە بوون. کەسە کەڕەکە بۆ ساڵانێک بەم جۆرە دانیشتبوو .وە ساڵانێک لە وەرەسی و تاریکی پێویستیان بەوە بوو باوەڕیان بە خۆیان بێت. دایک و باوکەکان دەبوایە ڕازی بکرین .کە ئەو مناڵە کەڕ و گێل نیە .وە دەتوانێ لەسەر پێیەکانی خۆی بوەستێ ،بەڵام لە هەمووی گرنگتر ئایا خاوەن کار کەسێک وەردەگرێ کە توانای قسەکردنی نیە ناتوانێ ببیستێ، وە بە زۆری ناتوانێ بخوێنێتەوە وە بنوسێ؟ لەگەڵ هەندێ لە هاوڕێکانم دانیشتم لە بازرگانیەکە .وە چیرۆکی ژیانی خۆمم بۆ باسکردن کە کەڕ بوون مانای چیە وە من تێگەیشتم کە ڕووبەرێکی زۆر کۆمپانیا هەیە .کە کەسی کەڕ دەتوانێ کاری تێدا بکات، خەڵکی کەڕ دەتوانن سودی زۆر بگەینن بە کۆمپانیا بە داهاتێکی کەم، ئێمە یەکەم بەرنامەی مەشقکردنمان دروستکرد بۆ خڵکی کەر لە ووڵاتدا دۆزینەوەی مەشقکەرەکان کێشە بوو. لەبەر ئەوە من مەشقم بە مناڵە کەڕەکان .و خوێندکارە کەرەکانم دەکرد بۆ ئەوەی ببنە مامۆستای ئەوانی دیکە کە کەڕن .ئەوە ئەو کارە بوو کە گرتیانە ئەستۆی خۆیان بەوپەری شانازی و بەرپرسیاریتیەوە ئێستاش، خاوەنکارەکە گومانی هەیە. پەروەردە، توانا وە دەیەم 'نا نا ، ڕوما، ئێمە ناتوانین ئەو وەربگرین' .ئەوە کێشەیەکی گەورە بوو ،هەتا ئەگەر ئێمە وەریشی بگرین'' .چۆنی دەتوانین لەگەڵی بدوێین؟ ئەو ناتوانێ بخوێنێتەوە و بنوسێ ''.ناتوانێ ببیستێ و قسە بکات من تەنیا ئەوەم پێووتن، ''تکایە دەتوانین هەر جارە و تەنیا هەنگاوێک هەڵبگرین؟ ئێوە دەزانن، دەتوانین جەخت بکەینە سەر ئەو شتەی کە ئەو دەتوانێت بیکات؟ کەسێکی زۆر باشە لە ڕووی توانای بینینەوە. ئەو دەتوانێ کاربکات و .. '' .ئێمەبەلایەنی کەمیسەوە دەزانین ئایا کاردەکات یان نا .لێرەوە دەمەوێ چیرۆکی ڤیشو کاپوورتان بۆ باس بکەم .ئەو هاتە لای ئێمە لە ٢٠٠٩ بەبێ هیچ توانایەکی زمانی .تەنانەت زمانی ئاماژەشی نەدەزانی هەموو ئەو شتەی کە دەیبینی لە ناو مێشکی دەخولایەوە، لە ڕێگەی چاوەکانیەوە بوو دایکی لە نائومێدی دابوو وە ووتی، ڕوما، دەتوانم مناڵەکەم بۆ دوو کاتژمێر لە سینتەرەکەت بهێڵمەوە؟'' ،زۆر قوڕسە بۆ من کە بتوانم مناڵەکەم بەڕێوەببەم .''دەزانی بەڕێوەبردن بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر .منیش ووتم، "بەڵێ، باشە." وەکو خزمەتکردنی بە پارە کاتێکی پڕ زەحمەتی نیو ساڵی ویست بۆ پێدانی زمان بە ڤیشو. لەو کاتەی کە دەستی کرد بە قسەکردن وە هەستی خۆی بەدەستهێنا وە تێکەیشت کە مەبەستم، ئەو ناتوانێ ببیستێ، بەڵام، ئەوە دەتوانێ زۆر شتی تر بکات ئەوەی دۆزیەوە کە حەزی لێیە لە بواری کۆمپیوتەردا ئیش بکات ئێمە پاڵمان دا و ە هانمان، ،وە خستمانە ناو بەرنامەی تەکنۆلۆژیای خۆمانەوە. ڵە هەموو تاقیکردنەوەکان دەرچوو، دەزانن زۆر زیاتر لە دڵەڕاوکێ ی من. ڕۆژێک چانسێک هاتە پێشەوە ،لە کۆمپانیایەکی تەکنۆلۆزی بە ناوبانگ ،ئەوە تەنیا بۆ دەرخستن و ئەزمونێک، من ووتم ''.ڕێگە بدەن ڤیش بچێت بۆ چاوپێکەوتنەکە'' .ڤیشو چوو بۆ چاوپێکەوتنەکە و لە تاقیکردنەوە تەکنیکیەکان سەرکەوت هەتا ئەو کاتەش من دەمووت، "ئاه، تەنیا هیواخوازم ڤیشوو بمێنێتەوە ''.لە کارەکەیدا بە لایەنی کەمەوە بۆ ماوەی ٦ مانگ ماوەی ساڵ و نیوێکە ڤیشو هێشتاش بەردەوامە لە کارەکەی، ئەو تەنیا لە کارەکەی دا نەمایەوە '.ئۆه، ئەم کوڕە هەژارە کاردەکات لەو باردوخەی بیستن.' ئەو شکۆی باشترین کارمەندی بردەوە، نەک تەنیا جارێک.، بەڵکو دوو جار چەپڵەلێدان وە من ئەوەت پێدەڵێم کە ، ئەمڕۆ، ساڵێک و نیومان پێویستە بۆ ئامادەکردنی کەڕێک .بۆئەوەی بچێتە ناو ئەو جیهانەی کە ئێمە ئەیزانین لە ماوەیەکی کەمی ٦ ساڵیدا، ئەمڕۆ، ٥٠٠ لە خوێندکارە گەنجە بە تواناکانم :کاردەکەن لە هەندێ لە کۆمپانیا گەورەکانی بازرگانی لە پرۆفایلەکانی گرافیک دیزاین، باک-ئیندی تەکنۆلۆژیای ڕێکخراوەکاندا لە میوانداریدا، شکاندنی سنوری دامەزراندا .وەکو کار کردن لە ئاسایشدا، وە لە بانکەکاندا لە بواری فرۆشتنی شت بە تاک، وە کردنی خزمەتگوزاری بۆ کڕیارەکان چەپڵە .ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووبونەوە لە گەڵ ئێوە وە من لە 'ك ف س'، لە قاوەخانەکاندا ،جێتان دەهێڵم لە گەڵ تێڕامانێکی بچووک کە بەڵێ، گۆڕان دەتوانرێ بکرێ .ئەم گۆڕانە تەنیا لە گۆڕانێکی بچووک لە بیرکردنەوەی ئێمە دەست پێدەکات زۆر سوپاس بۆ ئێوە چەپڵە وە ئەوە چەپڵەیە، ئەوە نیشانەی جیهانی چەپڵەیە زۆر سوپاس بۆ ئێوە