بۆچی بردنەوە هەمووکات یەکسان نییە بە سەرکەوتن
-
0:01 - 0:03باشە، پرسیارێکم هەیە بۆ هەموومان.
-
0:03 - 0:04ئامادەن؟
-
0:05 - 0:07ئایا هەموو بردنەوەیەک سەرکەوتنە؟
-
0:07 - 0:09(چپە)
-
0:09 - 0:10ئاه.
-
0:10 - 0:12(پێکەنین)
-
0:12 - 0:14ئاه، باشە.
-
0:15 - 0:17من ڕاهێنەرە تازە خانەنشین بووەکەی
-
0:17 - 0:20تیمی جومناستیکی ژنانی زانکۆی
لۆس ئانجلس کالیفۆرنیام، -
0:20 - 0:22پێگەیەک کە بیست و نۆ ساڵ تیایدا بووم.
-
0:22 - 0:24(چەپڵەلێدان)
-
0:24 - 0:25زۆر سوپاس.
-
0:25 - 0:27لەو ماوەیەشدا،
-
0:27 - 0:29ئەزموونی بردنەوەی زۆرم کرد.
-
0:29 - 0:32تیمەکەمانم برد بەرەو
حەوت نازناوی نەتەوەیی، -
0:32 - 0:35بووم بە ئەندامی هۆڵی وەرزشەوانە
ناودارەکانی زانکۆکە و -
0:35 - 0:38تەنانەت بە دەنگدانیش کرام
بە ڕاهێنەری سەدە -
0:38 - 0:40لەلایەن کۆنگرەی پاسیفیک دوانزەوە.
-
0:40 - 0:42(چەپڵەلێدان)
-
0:42 - 0:46بردنەوە هەر بەڕاستی،
-
0:46 - 0:48بەڕاستی بەڕاستی خۆشە.
-
0:48 - 0:50(پێکەنین)
-
0:50 - 0:53بەڵام هاتووم تێڕوانینی خۆمتان پێبڵێم:
-
0:53 - 0:55بردنەوە هەمووکات بە واتای سەرکەوتن نایەت.
-
0:56 - 0:59لە سەرتاسەری ئەمریکا و جیهانیشدا،
-
0:59 - 1:01قەیرانێکمان هەیە
-
1:01 - 1:03لە کلتورەکانی بردنەوە بە هەر نرخێکدا
-
1:04 - 1:05کە خۆمان درووستمان کردووە.
-
1:06 - 1:08لە خوێندنگەکانماندا،
-
1:08 - 1:10لەسەر کارەکانمان، لە سیاسەتەکانماندا،
-
1:10 - 1:13بردنەوە بەهەر نرخێک
بووە بە شتێکی قبوڵکراو. -
1:15 - 1:17وەک کۆمەڵگایەک،
-
1:17 - 1:20ڕێز لەو کەسانە ئەگرین
کە لەسەر لوتکەی هەرەمەکەن. -
1:20 - 1:26بەدڵخۆشییەوە چەپڵە لێئەیەین بۆ ئەوانەی
پاڵەوانێتییەکان و هەڵبژاردنەکان و خەڵاتەکان ئەبەنەوە. -
1:27 - 1:29بەڵام بەداخەوە، زۆرجار،
-
1:29 - 1:33هەمان ئەو کەسانە دەستگاکانی
خۆیان بەجێئەهێڵن -
1:33 - 1:35وەک کەسانێکی زیانپێگەشتوو.
-
1:36 - 1:38بەداخەوە، بە نمرەی تەواوەوە،
-
1:38 - 1:41مناڵەکان بە زیان پێگەشتووییەوە
قوتابخانە جێدەهێڵن. -
1:42 - 1:44بە خەڵات و مەدالیاوە،
-
1:44 - 1:50وەرزشەوانەکان تیمەکانیان بە
زیانپێگەشتوویی بەجێئەهێڵن، -
1:50 - 1:52لەڕووی هەستی، و دەروونییشەوە،
نەک تەنیا جەستەیی. -
1:53 - 1:58کارمەندەکانیش بە قازانجی گەورەوە
کۆمپانیاکانیان بە زیانپێگەشتوویی جێدێڵن. -
1:59 - 2:03وامان لێهاتووە هێندە تیشک ئەخەینە
سەر ئەنجامی کۆتایی، و -
2:03 - 2:06کاتێک ئەنجامی کۆتایی
بردنەوە ئەبێت، -
2:08 - 2:10ئەو بەشەی کە چۆن گەشتووینەتە ئەوێ
-
2:10 - 2:14زۆرجار ئەبێت بەژێر بەڕەکەوە، و
-
2:14 - 2:15بەهەمان شێوە زیانەکەش.
-
2:17 - 2:19بۆیە داوای ناوبڕێک ئەکەم.
-
2:19 - 2:20ناوبڕێک.
-
2:21 - 2:23پێویستە دووبارە پێناسەی
سەرکەوتن بکەینەوە. -
2:24 - 2:31سەرکەوتنی ڕاستەقینە پەرەدانە بە
پاڵەوانەکان لە ژیاندا بۆ جیهانەکەمان، -
2:31 - 2:33بە بردنەوە بێت یان دۆڕان.
-
2:35 - 2:39(چەپڵەلێدان)
-
2:40 - 2:44سەرکەوتنی ڕاستەقینە پەرەدانە
بە پاڵەوانی ژیان، -
2:44 - 2:45نەک بۆ تیمەکەت،
-
2:45 - 2:47نەک بۆ کارەکەت و
-
2:47 - 2:51ببورن ئەمەشتان پێئەڵێم، تەنانەت نە بۆ
مافی خۆهەڵکێشانیشتان بە کارتی کریسمسەوە. -
2:52 - 2:54ببورن.
-
2:54 - 2:55کەواتە چۆن ئەمە ئەکەین؟
-
2:56 - 3:00پێش هەموو شتێک، لەوانەیە بتوانیت
ڕێگای خۆت دیاری بکەیت بۆ بردنەوە، -
3:00 - 3:04بەڵام ناتوانیت ڕێگای سەرکەوتنت دیاری بکەیت.
-
3:05 - 3:09با بتانبەمەوە بۆ ساڵی ١٩٩٠،
کە بۆ یەکەم جار بە ڕاهێنەری -
3:09 - 3:11تیمی جومناستیکی ژنانی زانکۆی
لۆس ئانجلس دیاریکرام. و -
3:11 - 3:15ئەمەوێت پێتان بڵێم کە من پێشتر
هەرگیز یاری جومناستیکم نەکردبوو. -
3:15 - 3:17لەناو جیهانەی بالێیا گەورەبووم.
-
3:17 - 3:20هەرگیز تەقلەی سەر لام لێنەیاوە، و
-
3:20 - 3:23نەشمئەتوانی فێرتان بکەم بەشێوەیەکی
ڕاست تەقلەی سەر لا بکەن. -
3:23 - 3:24(پێکەنین)
-
3:24 - 3:25بەڕاستی جێگەی داخە. و
-
3:25 - 3:31هیچیشم نەئەزانی لەسەر ئەوەی چۆن
پەرە بەیت بە کلتوری یەکگرتوویی تیم. -
3:31 - 3:35باشترین شت پێمبکرایە لاساییکردنەوەی
ڕاهێنەرەکانی تر بوو کە براوە بوون. و -
3:36 - 3:38بۆیە بووم بە قسە ڕەقێکی،
-
3:38 - 3:40مێشک وشکی، سەرکێشی،
-
3:41 - 3:43بێ بەزەیی،
-
3:43 - 3:45شەڕ فرۆش، بێ هەست، و
-
3:46 - 3:49هەندێک جاریش بەداخەوە بێڕێز.
-
3:50 - 3:54وەک ڕاهێنەرێک ڕەفتارم ئەکرد
-
3:54 - 3:57کە تەنیا بیری لەوە ئەکردەوە
کە چۆن بردنەوە بەدەست بێنێت. -
4:00 - 4:01وەرزەکانی یەکەمم وەک ڕاهێنەری سەرەکی
-
4:01 - 4:03زۆر خراپ بوون، و
-
4:03 - 4:07دوای ئەوەش کە تیمەکەم بۆ چەندین ساڵ
بەرگەی شێوازی ڕاهێنەرایەتییەکەمیان گرتبوو، -
4:07 - 4:09تیمەکەمان داوای کۆبوونەوەیان کرد.
-
4:09 - 4:11حەزم لە کۆبونەوەی تیمەکە بوو،
-
4:11 - 4:13بۆیە وتم، هێی! با پێکەوە کۆبینەوە."
-
4:13 - 4:16بۆ دوو کاتژمێری تەواو،
-
4:16 - 4:22نموونەی ئەوەیان یامێ کە چۆن
کەلەڕەقیم ئازاربەخش و بێڕێزیپێکەر بووە. -
4:23 - 4:24بەڵێ بکەم، نەک پێمخۆشبێت.
-
4:26 - 4:27بۆیان ڕوونکردمەوە
-
4:27 - 4:29کە ئەیانەوێت پشتیوانی بکرێن،
-
4:29 - 4:31نەک لە بەهایان کەمکرێتەوە.
-
4:31 - 4:33ئەیانەویست ڕاهێنەرایەتییان پێبکرێت
نەک پارچە پارچە بکرێن. -
4:33 - 4:36دەیانویست هانبدرێن،
-
4:36 - 4:38نەک فشاریان بخرێتە سەر یان
شەڕیان پێبفرۆشرێت. -
4:39 - 4:41ئەوە ناوبڕەکەم بوو، و
-
4:42 - 4:44گۆڕانکاریم هەڵبژارد.
-
4:46 - 4:49بوون بە دیکتاتۆرێکی توندڕەو
-
4:49 - 4:53لەوانەیە سەربازی بچووکی باشی
گوێڕایەڵت بۆ درووستکات، -
4:53 - 4:55بەڵام پاڵەوانەکان لە ژیاندا
درووست ناکات. -
4:56 - 5:00زۆر ئاسانتر ئەبێت، لە هەموو
جۆرێکی ژیاندا، -
5:00 - 5:03خۆت بسەپێنیت و فەرمان بکەیت
-
5:03 - 5:06وەک لەوەی بتوانی بزانیت
چۆن هانی کەسانی تر بەیت -
5:07 - 5:09بۆ ئەوەی بیانەوێت باشتر بن.
-
5:09 - 5:11هۆکارەکەشی ئەوەیە -- هەموو ئەمە ئەزانین --
-
5:11 - 5:14هاندان ماوەیەکی زۆری ئەوێت
-
5:14 - 5:15بۆ ڕەگ داکووتین.
-
5:16 - 5:18بەڵام کە ئەوە ئەکات،
-
5:18 - 5:20بنیاتنەری کەسایەتی ئەبێت و
-
5:20 - 5:22ژیان ئەگۆڕێت.
-
5:22 - 5:27درکم بەوە کرد پێویستە خوێندکارە
وەرزشەکانمان بەهێزتر بکەم -
5:27 - 5:29وەک مرۆڤێکی تەواو،
-
5:30 - 5:32نەک تەنیا وەزرشەوانەکانی
براوە بوون. -
5:32 - 5:35بۆیە سەرکەوتن بۆمن گۆڕا
-
5:35 - 5:37لە بەتەنیا تیشک خستنە سەر بردنەوە
-
5:38 - 5:40بۆ پەرەدان بە فەلسەفەی ڕاهێنەرایەتییەکەم،
-
5:40 - 5:45کە ئەویش پەرەدانە بە پاڵەوانەکانی
ژیان لە ڕێگای وەرزشەوە. -
5:46 - 5:48ئەشمزانی ئەگەر ئەمە بە باشی بکەم،
-
5:48 - 5:51ئەو دەروونی پاڵەوانییە وەردەگێڕدرێتە
سەر مەیدانی ململانێکان. -
5:52 - 5:53ئەوەشم کرد.
-
5:54 - 5:57پێکهاتەی سەرەکی پەرەدان بوو بە متمانە،
-
5:58 - 6:00لەڕێگەی ئارام گرتنەوە،
-
6:01 - 6:02ڕاستگۆیی بەڕێزەوە، و
-
6:04 - 6:05بەرپرسیارێتی هەڵگرتن --
-
6:06 - 6:09هەموو پێکهاتەکانی ئەچنە
ناو خۆشەویستی خۆڕاگرەوە. -
6:11 - 6:13بە باسکردنی خۆشەویستی خۆڕاگر،
-
6:13 - 6:16کاتیلین ئۆهاشی نموونەیەکی
بێوێنەی ئەمەیە. -
6:16 - 6:18لەوانەیە هەمووتان نمایشەکەیتان بینیبێت.
-
6:18 - 6:22سەروو سەد و پەنجا ملیۆن بینەری هەبوو. و
-
6:23 - 6:27کۆدەنگییەکە لەسەر ئەوەیە کە،
نمایشەکەی شادی بەخشێکی تەواوە. -
6:27 - 6:33بەڵام، کاتێک هات بۆ زانکۆی لۆس ئانجلس،
لەش و مێشک و ڕۆحیشی تێکشکا. -
6:34 - 6:39لەناو جیهانێکی وەرزشی پڕ لە مشتومڕ و
ئاست بەرزەوە هاتبوو، و -
6:40 - 6:42زیانێکی زۆری پێگەشت.
-
6:43 - 6:46کە بۆ یەکەم ساڵ کاتیلین
هاتە زانکۆی لۆس ئانجلس، -
6:46 - 6:49زۆر بە باشی کەسە یاخییەکەی
ناخی خۆی دۆزییەوە، -
6:50 - 6:53گەشتە خاڵێک کە چیتر
نەیئەتوانی یاری جومناستیک بکات -
6:53 - 6:55لەو ئاستەی کە چاوەڕوانکراو بوو لێی. و
-
6:55 - 6:58هەرگیز بیرم ناچێتەوە
-
6:58 - 7:01کۆبوونەوەیەکمان کرد لە ناوەڕاستی
وەرزی تازە وەرگیراوەکاندا. -
7:01 - 7:04لەگەڵ تیمەکەیا بووین، ستافی ڕاهێنەران و
ستافی هاندەران، -
7:04 - 7:06دەروونناسە وەرزشییەکان، و
-
7:06 - 7:11کاتیلین زۆر بە ڕوونی و بێ ئەوەی
هیچ پەشیمانی پێوە دیاربێت وتی، -
7:12 - 7:14"چیتر نامەوێت ببمەوە بە کەسێکی مەزن."
-
7:17 - 7:18هەستم کرد هەڵخەڵەتێنراوم.
-
7:20 - 7:22یەکەم شت کە بیرم لێکردەوە،
-
7:22 - 7:26"کەواتە من چی پێویست ئەکات
ڕێگە بدەم بەخششی خوێندنەکەت بدرێت؟" -
7:27 - 7:31بەڕاستی بیرکردنەوەیەکی تاریک بوو هەمبوو،
باشبوو کە بە بەرزی نەموت، -
7:31 - 7:34چونکە دواتر بۆم ڕوونبۆوە.
-
7:34 - 7:37کاتیلین ڕقی لە جومناستیک نەبوو.
-
7:37 - 7:41کاتیلین ڕقی لە هەموو شتێک بوو کە
پەیوەندی بە مەزن بوونەوە هەبوو. -
7:41 - 7:44کاتیلین نەیئەویست براوە بێت،
-
7:44 - 7:48چونکە بردنەوە بە هەر نرخێک
لە بەرامبەر دڵخۆشبوونیا بوو. -
7:50 - 7:54کاری من ئەوە بوو بزانم
چۆن هانی بەم -
7:54 - 7:56بیەوێت دووبارە مەزن بێت،
-
7:57 - 8:00بەوەی یارمەتی بەم دووبارە
پێناسەی سەرکەوتن بکاتەوە. -
8:03 - 8:06جۆشم بۆ ئەو ململانێیە بوو بە سوربوون
-
8:06 - 8:10کاتێک ڕۆژێک کاتیلین سەیری
چاوەکانی کردم و وتی، -
8:10 - 8:12"خاتوو ڤال ئەمەوێ بزانیت،
-
8:12 - 8:15هەموو ئەوەی پێم ئەڵێیت بیکەم،
ڕێک پێچەوانەکەی ئەکەم." -
8:15 - 8:18(پێکەنین)
-
8:18 - 8:21بەڵێ، وەک ئەوەبوو بڵێت، بەڵێ کاتیلین،
ململانێکەم قبوڵکرد. باشە. -
8:21 - 8:22(پێکەنین)
-
8:23 - 8:27بەڵگەی زیاتر بۆ ئەوەی کە
ڕێگا بۆدیاریکردن سوودی نابێت. -
8:27 - 8:30بۆیە چوومە سەر پرۆسە خاوە
ئازاربەخشەکەی -
8:30 - 8:32بنیاتنانی متمانە و
-
8:32 - 8:35سەلماندن بۆی کە یەکەم شت و
پێش هەموو شتێک -
8:35 - 8:38گرنگیم پێئەیا وەک مرۆڤێک.
-
8:41 - 8:45بەشێکی ستراتیجییەکەم ئەوەبوو تەنیا لە یاریگا
لەبارەی جومناستیکەوە قسەی لەگەڵکەم. -
8:46 - 8:48لە دەرەوەی یاریگاکە،
باسی هەموو شتێکی ترمان ئەکرد: -
8:48 - 8:51خوێندنگە، کوڕان، خێزانەکان،
هاوڕێیان، خولیاکان. -
8:51 - 8:55هانم ئەیا لە دەرەوەی وەرزشەکەی خۆشی
ئەو شتانە بدۆزێتەوە کە خۆشی ئەیەنێ. -
8:56 - 8:59شتێکی خۆشبوو
-
8:59 - 9:05بەدیاری چاوی خۆمانەوە کاتیلین ئۆهاشی
بوو بەو کەسەی ئێستا. -
9:06 - 9:08لەڕێگەی ئەو پرۆسەیەوە،
-
9:08 - 9:12خۆشەویستی خۆی بۆخۆی دۆزییەوە، و
-
9:12 - 9:13بەهای خۆی دۆزییەوە.
-
9:15 - 9:19هێواش هێواش توانی ئەو شادییە بێنێتەوە
-
9:19 - 9:21بۆناو جومناستیک.
-
9:23 - 9:27نازناوی پاڵەوانی نمایشی سەر زەوی
یەکێتی دامەزراوە پەروەردەییەکانی ئەمریکای بردەوە، و -
9:27 - 9:31هەروەها یارمەتی تیمەکەشمانی یا
حەوتەم پاڵەوانێتی یەکێتییەکە بەدەستبێنین لە ٢٠١٨دا. -
9:33 - 9:34کەواتە ---
-
9:34 - 9:35زۆر سوپاس.
-
9:35 - 9:37(چەپڵەلێدان)
-
9:39 - 9:42کەواتە با بیر لە کاتیلین ئۆهاشییەکانی
ژیانی خۆمان بکەینەوە. -
9:43 - 9:47با بیر لەو کەسانە بکەینەوە کە
لەژێر چاودێری و ڕێنمایی ئێوەدان. -
9:48 - 9:51کە بە ئوتومبێل مناڵەکەتان ئەگەیەننە
ماڵەوە چییان پێئەڵێن؟ -
9:53 - 9:55ئەو ماوەی گەیاندنە بۆ ماڵەوە
-
9:55 - 9:58زۆر لەوە کاریگەری زیاترە کە ئەیزانن.
-
10:00 - 10:02ئایا تیشک ئەخەنە سەر ئەنجامی کۆتایی،
-
10:03 - 10:05یان ئایا ئەتانەوێ ئەو کاتە بەکاربێنن
-
10:05 - 10:07بۆ ئەوەی یارمەتی مناڵەکەتان بەن
پەرە بسێنن بۆ پاڵەوانێک؟ -
10:08 - 10:09زۆر سادەیە:
-
10:09 - 10:11ئەزانیت تیشکت خستۆتە سەر
ئەنجامی کۆتایی -
10:11 - 10:14ئەگەر پرسیار بکەیت لەبارەی
ئەنجامی کۆتاییەوە. -
10:14 - 10:15"ئایا بردتەوە؟"
-
10:16 - 10:18"چەند خاڵت بەدەستهێنا؟"
-
10:18 - 10:20"نمرەی تەواوت هێنا؟"
-
10:22 - 10:28ئەگەر بەڕاستی ئەتەوێت یارمەتی
مناڵەکەت بەیت ببێت بە پاڵەوانێک، -
10:28 - 10:31پرسیار لەبارەی ئەزموونەکەوە ئەکەیت و
-
10:31 - 10:32لەبارەی پرۆسەکەوە،
-
10:32 - 10:34وەک، "ئەمڕۆ چی فێربوویت؟"
-
10:35 - 10:37"یارمەتی هاوتیمێکت یا؟"
-
10:38 - 10:40گرنگترین پرسیاریش بەلامەوە،
-
10:40 - 10:43"زانیت چۆن چێژێکی زۆر بدۆزیتەوە
لە زۆر زۆر خۆ ماندووکردندا؟" -
10:45 - 10:49ئینجا کلیلەکەشی ئەوەیە لەسەرخۆ بوەستیت و
-
10:49 - 10:51گوێ لە وەڵامەکەیان بگریت.
-
10:53 - 10:57لەو باوەڕەیام گەورەترین دیاری کە بتوانیت
بیەیت بە مرۆڤێکی تر -
10:57 - 11:00بێدەنگکردنی مێشکمانە
-
11:00 - 11:02لە ویستی ڕاست بوون
-
11:02 - 11:05یان پێویستی پێکهێنانی
وەڵامی گونجاو و -
11:05 - 11:07بەڕاستی گوێبگرین
-
11:07 - 11:09کاتێک یەکێک قسە ئەکات.
-
11:10 - 11:12لە بێدەنگکردنی مێشکماندا،
-
11:12 - 11:17لە ڕاستیا گوێمان لە ترسەکان و
کەموکوڕییەکانی خۆمان ئەبێت، -
11:17 - 11:20کە دەکرێت یارمەتیمان بات
وەڵامەکەمان دیاری بکەین -
11:20 - 11:23بە ڕوونییەک و هاوسۆزییەکی زیاترەوە.
-
11:26 - 11:28کایلا ڕۆس، یەکێکی تر لە یاریزانەکانمان،
-
11:28 - 11:31یەکێکە لە مەزنترینەکان لە
مێژووی وەرزشەکەدا. -
11:31 - 11:34تەنیا وەرزشەوانە کە توانیبێتی
هەرسێ نازناوەکە بەدەست بێنێت: -
11:34 - 11:36پاڵەوانی نەتەوەیی،
-
11:36 - 11:38پاڵەوانی جیهان، و
-
11:38 - 11:40پاڵەوانی ئۆڵۆمپیاتیش.
-
11:40 - 11:43هەروەها کەسێکیش نەبوو
دەربارەی شتی ناگرنگ قسە بکات، -
11:43 - 11:46بۆیە سەرم سوڕما کاتێک ڕۆژێک
هاتە ژوورەکەی خۆم، -
11:46 - 11:47لەسەر قەنەفەکە دانیشت و
-
11:47 - 11:49دەستیکرد بە قسەکردن --
-
11:49 - 11:51یەکەمجار دەربارەی خوێندنەکەی
-
11:51 - 11:53ئینجا دەربارەی خوێندنی باڵا و
-
11:53 - 11:57دواتریش دەربارەی هەموو شتێکی تر
کە پێدەچوو بە مێشکیا هاتبێت. -
11:57 - 12:01دەنگەکەی ناخم چپەی بۆکردم
-
12:01 - 12:03کە شتێکی لە مێشکایە و
-
12:03 - 12:05ئەگەر لەسەرخۆ بم و
-
12:05 - 12:07کاتی پێویستی بەمێ،
-
12:07 - 12:09بۆم باس ئەکات. و
-
12:10 - 12:11هەر واش بوو.
-
12:13 - 12:16یەکەمجار بوو کە کایلا
ئەو شتە بە کەسێک بڵێت -
12:18 - 12:21کە دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر
لەلایەن لاری ناسارەوە، -
12:22 - 12:25پزیشکی پێشتری تیمی
جومناستیکی ئەمریکا، -
12:25 - 12:29کە دواتر تاوانی دەستدرێژییەکەی بۆسەر
چەندین مناڵ ئاشکرا بوو. -
12:32 - 12:34کایلا هاتە پێشەوە و
-
12:34 - 12:36هاتە ناو سوپاکەی
-
12:36 - 12:37ڕزگاربووانی دەستی ناسار
-
12:38 - 12:41کە چیرۆکەکانی خۆیان گێڕایەوە و
-
12:41 - 12:42دەنگی خۆیان بەکارهێنا
-
12:43 - 12:47بۆ هێنانی گۆڕانکارییەکی ئەرێنی
بەسەر هەموو جیهاندا. -
12:50 - 12:53ئەوکاتە هەستم ئەکرد زۆر گرنگ بێت
-
12:53 - 12:56شوێنێکی سەلامەت دیاری بکەین
بۆ کایلا و تیمەکەمان. -
12:57 - 13:01بۆیە ئەوەم هەڵبژارد کە لە چەند
کۆبوونەوەیەکی تیمەکە باسی ئەمە بکەم. -
13:04 - 13:07دواتر لەو ساڵەیا، پاڵەوانێتی
نەتەوەییشمان بردەوە، و -
13:07 - 13:10کایلا هات بۆلام و
ئەو ڕاستییەی بۆ باسکردم -
13:10 - 13:13کە هەستی کردووە یەک هۆکار
هەبووە بۆ بردنەوەمان -
13:13 - 13:16ئەویش دیاریکردنی کێشە سەرەکییەکە بووە،
-
13:16 - 13:20تراژیدیاکەی نەک تەنیا
هەموو جیهانی هەژاند -
13:20 - 13:25بەڵکو ڕاستییەکان و یادەوەرییەکانی
ناخی خۆشی ئازاد کرد و -
13:25 - 13:27زۆرێک لە هاوڕێکانی و
-
13:27 - 13:30هاوتیمەکانیشی ئازادکرد.
-
13:31 - 13:33وەک کایلا وتی،
-
13:33 - 13:36"خاتوو ڤال، لەگەڵ تێپەڕبوونی وەرزەکەیا
هەستم ئەکرد کە بەرزتر ئەبم و -
13:38 - 13:41کاتێک چومە سەر سەکۆی پاڵەوانییەکە
هەستم کرد هیچ نامشکێنێت." -
13:41 - 13:43هەر وا بەسادەیی --
-
13:49 - 13:56(چەپڵەلێدان)
-
14:01 - 14:03تەنیا بەهۆی ئەوەوە بوو کە
گوێیلێگیراوە. -
14:06 - 14:09وەک باوان، وەک ڕاهێنەر،
-
14:09 - 14:11وەک سەرکردە،
-
14:11 - 14:14ناتوانین لە شوێنێکەوە سەرکردایەتی بکەین
-
14:15 - 14:19کە بردنەوە تەنیا پێوەری سەرکەوتن بێت،
-
14:19 - 14:23کە لەخۆڕازی بوون لە ناوەڕاستا بێت،
-
14:23 - 14:24چونکە ئەوە سەلمێنراوە
-
14:24 - 14:28کە پرۆسەکە مرۆڤی تێکشکاو
بەرهەمدەهێنێت. -
14:28 - 14:31هەروەها بە هاوسۆزیشما ئەزانم
-
14:31 - 14:33کە بەتەواوەتی دەکرێت
-
14:33 - 14:36لە ژیاندا پاڵەوان بەرهەم بهێنیت و
ڕاهێنانی پێبکەیت -
14:36 - 14:39لە هەموو هەنگاوێکی ژیاندا
-
14:39 - 14:42بێ سازش کردن لەسەر ورەی مرۆڤەکان.
-
14:44 - 14:48(چەپڵەلێدان)
-
14:51 - 14:54بە پێناسەکردنی سەرکەوتن دەستپێئەکات
-
14:54 - 14:58بۆ خۆت و ئەوانەی لەژێر چاودێری تۆدان و
-
14:59 - 15:02ئینجا بەردەوامیش
-
15:02 - 15:07بزانیت ئایا کارەکان یەک ئەگرێتەوە
لەگەڵ ئامانجەکانی خۆتدا. -
15:09 - 15:12هەموو لە لایەنێکەوە ڕاهێنەرین.
-
15:13 - 15:17هەموو بەرپرسیارێتی جیامان هەیە
-
15:17 - 15:21بۆ پەرەدان بە پاڵەوانەکان
بۆ جیهانەکەمان. -
15:22 - 15:25سەرکەوتنی ڕاستەقینە لەوە ئەچێت، و
-
15:26 - 15:27لە جیهانی وەرزشەوانەکاندا،
-
15:28 - 15:31بەوە ئەڵێین بردنەوەی هەموولایەک.
-
15:31 - 15:32زۆر سوپاس.
-
15:32 - 15:35(چەپڵەلێدان)
- Title:
- بۆچی بردنەوە هەمووکات یەکسان نییە بە سەرکەوتن
- Speaker:
- ڤالۆری کۆندۆس فیڵد
- Description:
-
ڤالۆری کۆندۆس فیڵد زۆر ئەزانێت لەسەر بردنەوە. وەک ڕاهێنەری تیمی جومناستیکی زانکۆی لۆس ئانجلس کالیفۆرنیا، پاڵەوانێتی لەدوای پاڵەوانێتی بردەوە بۆ تیمەکەی. لەم وتارە ئیلهام بەخش، و ڕاشکاوە جەرگبڕ، و هەندێک جاریش ئازاربەخشەدا، نهێنییەکانی سەرکەوتن باس دەکات.
ئاماژەیەکی بچووک: هیچ پەیوەندی نییە بە "بردنەوە"وە - Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 15:30
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for Why winning doesn't always equal success | ||
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for Why winning doesn't always equal success | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Why winning doesn't always equal success | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Why winning doesn't always equal success | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Why winning doesn't always equal success | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Why winning doesn't always equal success | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Why winning doesn't always equal success | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Why winning doesn't always equal success |