Return to Video

چۆن پێدانەوەی قەرز بە خزمەتی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگاکان ئەگۆڕێت

  • 0:01 - 0:03
    زۆربەتان ئەزانن
  • 0:03 - 0:08
    ئەو ململانێیانە چین تووشی کیشوەرە
    خۆشەویستەکەم، ئەفریقا، ئەبێتەوە.
  • 0:09 - 0:11
    زۆر کەس هەژارن.
  • 0:11 - 0:14
    ملیۆنەها کچ ناتوانن
    بچن بۆ قوتابخانە. و
  • 0:14 - 0:18
    کاری پێویست نییە بۆ دانیشتووانەکەی
    بەخێرایی لە زۆربووندان.
  • 0:19 - 0:21
    هەموو ڕۆژێک،
  • 0:21 - 0:25
    سی و سێ هەزار گەنج ئەچنە ناو
    گەڕان بۆ کاردا.
  • 0:25 - 0:29
    ئەوە ١٢ ملیۆن کەس ئەکات بۆ ٣ ملیۆن
    کاری ڕەسمی.
  • 0:29 - 0:31
    لە ئەفریقای خوار سەحارا،
  • 0:31 - 0:37
    لە چوار گەنج کەمتر لە یەکێک ئەتوانێت
    کارێکی دەستکەوێ مووچەی هەبێت.
  • 0:37 - 0:39
    دەرفەتەکانی جێگیرکردنی ژیان
  • 0:39 - 0:43
    کەمتریشە بۆ ژنە گەنجە هەژارەکانی
    ناوچەکانی دەرەوەی شارەکان.
  • 0:44 - 0:46
    ناتوانن بچن بۆ خوێندن. و
  • 0:46 - 0:51
    مووچە، و قەرز یان زەوییان
    بۆ بەردەست نییە
  • 0:51 - 0:52
    وەک پیاوەکان.
  • 0:52 - 0:55
    ئەمەش تەواوی کۆمەڵگاکان ئەهێڵێتەوە
  • 0:55 - 0:59
    لە سوڕێکی کوشندەی هەژاری،
    نایەکسانی، و بێهیواییدا.
  • 1:00 - 1:04
    بەڵام بۆ ئەوە لێرە نیم ئەو
    ناخۆشی و نەهامەتییانە بگێڕمەوە،
  • 1:04 - 1:07
    چونکە ئەوەش ئەزانین کە
    دانیشتووانێکی گەنج
  • 1:07 - 1:10
    ئەکرێت دەرفەتێک بڕەخسێنێت
    بۆ دەستکردن بە گەشەکردنی ئابووری و
  • 1:10 - 1:12
    بتوانێت ململانێکان چارەسەر بکات.
  • 1:12 - 1:13
    ڕاستییەکەشی،
  • 1:14 - 1:19
    جوڵەیەکی گەشەکردوو هەیە لە ئەفریقا،
    هی ژنە گەنجەکانی خوێندوییانە،
  • 1:19 - 1:23
    کە هاتوونەتە پێشەوە و هێزی
    تۆڕەکەیان بەکارهێناوە و
  • 1:23 - 1:25
    ئامرازێک پێی ئەڵێین بەرژەوەندی کۆمەڵایەتی
  • 1:25 - 1:27
    بۆ بەرزکردنەوەی کۆمەڵگاکان.
  • 1:28 - 1:32
    من یەکێکم لە سەرکردەکانی
    ڕێکخراوەکەی پشت ئەم جوڵەیە.
  • 1:33 - 1:36
    ڕێکخراوێک کە لە ڕێگەی
    قوتابخانەشەوە پشتیوانی کردووم.
  • 1:37 - 1:42
    بینیویشمە کە بەرژەوەندی کۆمەڵایەتی
    کاریگەری کارەکەشمی چەند هێندە کردووە.
  • 1:43 - 1:48
    بەرژەوەندی کۆمەڵایەتی ڕێگایەکە بۆ
    پێدانەوەی قازانج لەسەر قەرزێک
  • 1:48 - 1:51
    لەڕێگەی خزمەتەوە، وەک لە دۆلار.
  • 1:51 - 1:53
    هاوبەشکردنی کات و زانیاری
    لەڕێگەی فێرکردنەوە،
  • 1:53 - 1:55
    پشتیوانی ئەکادیمییەوە،
  • 1:55 - 1:57
    ڕاهێنانی کارکردن بۆ ئەوانەی تر کە پێویستییانە.
  • 1:57 - 2:03
    ئەمەش واتای ئەوەیە کاریگەری قەرز لەلایەن
    چەندینەوە هەستی پێئەکرێت وەک لە یەکێک.
  • 2:04 - 2:05
    لەڕێگەی ئەم سیستمەوە،
  • 2:05 - 2:10
    توانیومانە یارمەتیدەر بین و
    چەندین کچی تر بنێرین بۆ قوتابخانە،
  • 2:10 - 2:12
    هەتا لەوێشن یارمەتیان بەین،
  • 2:12 - 2:13
    بۆ ئەوەی دەست بە کاری خۆیان بکەن و
  • 2:13 - 2:16
    دەرئەنجامیش، بتوانن
    سەرکردە بن لە کۆمەڵگاکانیاندا --
  • 2:16 - 2:20
    هەمووی لەهەمان کاتی دابینکردنی
    پارە بۆ نەوەی دواتردا.
  • 2:21 - 2:23
    قازانجی کۆمەڵایەتی ئەکرێ بەکاربهێنرێت
  • 2:23 - 2:28
    بۆ دەستپێکردنی خێرای هەر جوڵەیەک کە
    قازانجەکانی پێشوەخت بدرێتەوە.
  • 2:28 - 2:30
    با نموونەیەکتان بەمێ.
  • 2:30 - 2:33
    ئەمە ستومایا لە لادێکانی تانزانیا.
  • 2:33 - 2:37
    کە سێ ساڵ بوو بەهۆی کارەساتێکەوە
    باوکی لەدەستیا.
  • 2:37 - 2:41
    ئەوەش وایکرد دایکە پەککەوتووەکەی
    ناچاربێت خۆشی و
  • 2:41 - 2:43
    پێنج خوشک و براکەی گەورەکات.
  • 2:43 - 2:44
    هەر کە ستومای سەرەتایی تەواوکرد،
  • 2:44 - 2:46
    خەریکبوو لە قوتابخانە بێتە دەرەوە و
  • 2:46 - 2:52
    ببێت بە لەسەدا ٩٢ کچەکەی
    ئەفریقای خوار ناوچەی سەحارا
  • 2:52 - 2:54
    کە هەرگیز خوێندن تەواو ناکەن.
  • 2:54 - 2:56
    لەجیاتی ئەوە، بەختی هەبوو.
  • 2:56 - 2:59
    پشتیوانی وەرگرت لە لایەنێکی
    قازانج نەویستەوە کە پارەی یایە و
  • 2:59 - 3:01
    لە قوتابخانە هێشتییەوە.
  • 3:01 - 3:03
    بەڵام دوای تەواوکردنی ئامادەیی،
  • 3:03 - 3:06
    کەوتە بەر ململانێیەکی قورسی ئەوەی
    دواتر چی بکات.
  • 3:07 - 3:10
    ئەیزانی پێویستە دەست بە
    کاری خۆی بکات بۆ ڕزگاربوون. و
  • 3:10 - 3:12
    یارمەتیدانی دایکی،
  • 3:12 - 3:15
    کە زۆری هەوڵیا بۆ ئەوەی
    لە قوتابخانە بیهێڵێتەوە
  • 3:15 - 3:17
    بە فرۆشتنی سامانەکانی خۆی،
  • 3:17 - 3:20
    تۆپەڵێک پەڕە ئاسن کە
    هەڵیگرتبوو بە هیوای
  • 3:20 - 3:24
    بنیاتنانی خانوێکی باشتر
    بۆ منداڵەکانی.
  • 3:24 - 3:28
    ستومای ئەشیزانی کە قەرزی دەستناکەوێت
    لە بانکێکی ئاساییەوە،
  • 3:28 - 3:31
    کە وایدائەنێن کچێکی گەنجی
    دەرەوەی شارەکانی وەک ئەو،
  • 3:31 - 3:35
    کە هیچ زەوی یان سامانی نییە،
    پشتیوانی بانقی ناکرێت.
  • 3:35 - 3:37
    لەڕێگەی کۆمەڵێکی تایبەتی
    پێدانی یارمەتییەوە،
  • 3:38 - 3:42
    توانی ٣٥٠ دۆلاری دەستکەوێت
    بۆ کردنەوەی کۆگایەکی خواردن،
  • 3:42 - 3:47
    سەوزە، ڕۆن، برنج، تەماتە، پیاز،
    پاقلە و ئەو شتانەی ئەفرۆشت.
  • 3:47 - 3:50
    چەند ئەندامێکی تۆڕەکە یارمەتیان یا
    ڕاهێنان بکات لەسەر توانا بنچینەییەکانی بزنسکردن،
  • 3:50 - 3:52
    وەک درووستکردنی پلانێکی کارکردن،
  • 3:52 - 3:55
    دەرهێنانی قازانج، بەبازاڕکردن،
  • 3:55 - 3:56
    هێشتنەوەی تۆماری کارەکەی و
  • 3:56 - 3:58
    بەهای هەڵگیراوەکان.
  • 3:58 - 4:00
    بزنسەکەی تەشەنەی سەند.
  • 4:00 - 4:04
    لە ماوەی هەشت مانگدا
    قەرزە کۆنەکەی یایەوە، و
  • 4:04 - 4:06
    ئینجا ٢٠٠٠ دۆلاری تری بە قەرز وەرگرت
  • 4:06 - 4:10
    بۆ دەستکردن بە بزنسی ماتۆڕی
    تەکسی و کاری گەیاندن.
  • 4:11 - 4:14
    ئێستا ستومای دوو ماتۆڕی هەیە و
  • 4:14 - 4:17
    دوو کەسی خستۆتە سەر کار. و
  • 4:17 - 4:20
    توانیوێتی زەوی بکڕێت و
    خانوو درووستکات، و
  • 4:20 - 4:22
    کارەکەی بەردەوامە لە گەشەکردن
  • 4:22 - 4:25
    لە هێزەوە بۆ هێز.
  • 4:25 - 4:30
    ستومای قازانجەکانی بە
    قازانجی کۆمەڵایەتی یایەوە.
  • 4:30 - 4:32
    قازانجی کۆمەڵایەتی یایەوە بەوەی
  • 4:32 - 4:36
    کاری مامۆستایی ئەکرد بۆ کچەکان
    لە خوێندنگەیەکی ئامادەیی ناوچەکە.
  • 4:36 - 4:40
    هەفتانە خۆبەخشانە کاری
    ڕێبەری فێرخوازی ئەکرد،
  • 4:40 - 4:43
    مەنهەجی خوێندنی شارەزاییەکانی ژیان و
    تەندروست باشی ئەوتەوە
  • 4:43 - 4:47
    کە یارمەتی منداڵانی ئەیا
    متمانەیان بەخۆیان بێت پرسیار بکەن،
  • 4:47 - 4:49
    گرنگی بەیەکتر بەن و پشتیوانی یەک بکەن،
  • 4:49 - 4:51
    زیاتر فێربن لەسەر تەندروستی و خواردن،
  • 4:51 - 4:54
    ئامانج دابنێن و فێربن چۆن بەدی بێنن.
  • 4:54 - 5:00
    ستومای ئەڵێت گەورەترین پاداشت ئەوەبوو
    بینیم کچەکانی فێرم کردوون
  • 5:00 - 5:03
    دەستیانکرد بە باوەڕبەخۆبوون و
    سەرکەوتن.
  • 5:04 - 5:07
    لەم ماوەیەدا، ستومای ڕاهێنان بە
    ڕێبەری فێربوونی تریش ئەکات.
  • 5:07 - 5:11
    ئەوەش ژمارەی کچەکان زیاتر ئەکات
    کە قوتابخانە تەواو ئەکەن و
  • 5:11 - 5:14
    وەک ئەو ژیانی خۆیان دابین ئەکەن.
  • 5:15 - 5:18
    لەڕێگەی قازانجەکانی کارەکەیەوە،
    توانی هاوکاری خوشک و براکانی بکات،
  • 5:18 - 5:22
    سێ برازا و خوشکەزا و
    منداڵانی تری کۆمەڵگاکەشی
  • 5:22 - 5:23
    کە بتوانن بچن بۆ قوتابخانە.
  • 5:23 - 5:26
    هەروەها بەردەوام پشتیوانی
    ئەندامەکانی تری تۆڕەکەش ئەکات.
  • 5:26 - 5:27
    بۆ نموونە،
  • 5:28 - 5:31
    ژنێکی گەنج کە بۆ دیبلۆمی
    پەرەسەندنی کۆمەڵگا ئەیخوێند.
  • 5:32 - 5:34
    لە دوو ساڵی ڕابردوودا،
  • 5:34 - 5:37
    ستومای هاوکاری کردووە بە
    پێدانی پارە بۆ پاس،
  • 5:37 - 5:39
    بۆ شتومەکی خۆ پاک ڕاگرتن و
  • 5:39 - 5:41
    هانی یاوە کە بەردەوام بێت.
  • 5:43 - 5:49
    ستومای ساڵی ٣٧٠ دۆلار سەرف ئەکات
    لە پشتیوانیکردنی خوێندنی کەسانی تردا.
  • 5:50 - 5:56
    ئەوە لەسەدا ١٧ی هەموو دەستکەوتەکەیەتی
    لە بزنسی ماتۆڕسکیلەکانەوە.
  • 5:57 - 6:00
    ئەمە هێزی قازانجی کۆمەڵایەتییە.
  • 6:01 - 6:06
    نموونەکەی ستومای نیشانی ئەیات
    کە ئەگەر یارمەتی کچێک بەیت،
  • 6:06 - 6:07
    کە نەک تەنیا بچێت بۆ قوتابخانە،
  • 6:07 - 6:10
    بەڵکو بۆ تەواوکردنی و دەستکردن بە بزنسی خۆی،
  • 6:10 - 6:13
    ئەویش ئەتوانێت جیاوازییەکی گەورە درووستکات
  • 6:13 - 6:16
    لە ژیانی کەسانی تر و کۆمەڵگاکەی خۆیدا.
  • 6:16 - 6:20
    ئەگەر ستومای قازانجەکەی تەنیا
    بە دۆلار بایەتەوە،
  • 6:20 - 6:24
    لەوانەیە سەرکەوتنەکەی تەنیا لەلایەن خۆی و
    خێزانەکەیەوە هەستی پێبکرایە،
  • 6:24 - 6:28
    بەڵام لەبەر ئەوەی قازانجەکەی وەک
    قازانجی کۆمەڵایەتی یاوەتەوە،
  • 6:28 - 6:31
    کاریگەرییەکە لەلایەن خوێندکارەکانییەوە،
  • 6:31 - 6:33
    برازا و خوشکەزاکانی و
    کارمەندەکانی و
  • 6:33 - 6:36
    هەموو ئەوانەی تری چواردەورییەوە
    هەستیپێکراوە.
  • 6:36 - 6:39
    ستومای نموونەی چەندینی ترە.
  • 6:40 - 6:45
    ئەمڕۆ، ٧ هەزار ڕێبەری فێربوونی
    وەک ستومایمان هەیە،
  • 6:45 - 6:47
    کار ئەکەن لە مالاوی،
  • 6:47 - 6:51
    تانزانیا، غانا، زامبیا، و زیمبابۆی.
  • 6:51 - 6:52
    هەمووشیان پێکەوە،
  • 6:52 - 6:55
    یارمەتی منداڵانیان یاوە
    باشتربن لە قوتابخانەیا.
  • 6:56 - 7:00
    کچەکانی کاریان لەگەڵ ئەکەین
    بەنزیکەیی سێ هێندە ئەگەریان کەمترە
  • 7:00 - 7:02
    واز لە قوتابخانە بێنن،
  • 7:02 - 7:05
    چونکە ڕێبەرەکانی فێربوون سەردانی ماڵی
    کچەکان ئەکەن کاتێک ناچن بۆ قوتابخانە
  • 7:05 - 7:07
    بۆ ئەوەی یارمەتیان بەن
    بچنەوە سەر ڕێگاکە.
  • 7:07 - 7:11
    هەروەها کاریش لەگەڵ کۆمەڵگاکان و
    حکومەتە خۆجێیەکان ئەکەن
  • 7:11 - 7:14
    بۆ بەرەنگاربوونەوەی ململانێکانی
    تووشی منداڵەکان ئەبن،
  • 7:14 - 7:18
    بە ڕێگەگرتن و کەمکردنەوەی
    هاوسەرگیری منداڵان،
  • 7:18 - 7:21
    گەشتن بە منداڵەکانی تووشی برسێتی یان
    ناخۆشی ئەبن لەماڵەوە
  • 7:21 - 7:22
    بە پشتیوانی ناوچەیی،
  • 7:22 - 7:24
    یان درووستکردنی کۆمەڵی خوێندن
  • 7:24 - 7:27
    بۆ ئەوەی منداڵەکانی دواکەوتوون
    لە خوێندنەکانیاندا
  • 7:27 - 7:29
    هاوکاری وەرگرن و بەوانی تر بگەنەوە.
  • 7:30 - 7:35
    وەک خوشک، هاوڕێ و پارێزەری
    متمانەپێکراو کار ئەکەن.
  • 7:35 - 7:40
    هەتا ئێستا، نزیکەی ٦٣٠٠ ئەندامی تۆڕەکە
  • 7:40 - 7:43
    نزیکەی سێ ملیۆن دۆلاریان
    بە قەرز وەرگرتووە،
  • 7:43 - 7:50
    ڕێژەی دانەوەی ئەو قەرزانەش بەردەوام
    لەسەروو لەسەدا ٩٥ەوە بووە.
  • 7:51 - 7:53
    ١٤٠ هەزار ئەندامەکەشمان،
  • 7:54 - 7:58
    سەرچاوەی خۆیان خستۆتە گەڕ
  • 7:58 - 8:00
    بۆ پشتیوانیکردن و ناردنی
  • 8:00 - 8:05
    زیاتر لە ٩٣٧ هەزار منداڵ بۆ
    خوێندنگەی سەرەتایی و ناوەندی.
  • 8:06 - 8:08
    هەموو ژنێکی گەنج کە
    کار ئەکەین لەگەڵی
  • 8:08 - 8:11
    بە تێکڕا پشتیوانی
    سێ منداڵی تر ئەکات
  • 8:11 - 8:14
    لە دەرەوەی خێزانەکەی خۆی
  • 8:14 - 8:15
    هەتا بچێت بۆ قوتابخانە.
  • 8:15 - 8:18
    هەمووی بێ ئەوەی ئێمە
    پارەی تری بەینێ.
  • 8:19 - 8:22
    هێزێکی گەورە بنیات ئەنێین.
  • 8:22 - 8:25
    هەتا یەت خێرایی زیاتر وەر ئەگرین
  • 8:25 - 8:28
    کاتێک دەرگا ئەکەینەوە بۆ
    ئەوەی کچی زیاتر
  • 8:28 - 8:30
    بچن بۆ قوتابخانە،
  • 8:30 - 8:34
    سەرکەوتوو بن، سەرکردایەتی بکەن، و
    ئەوانیش پشتیوانی هەزارەهای تر بکەن.
  • 8:34 - 8:36
    ئەم سیستمە،
  • 8:36 - 8:39
    پشتیوانی ئەوانەی پێشتر بەدەرکرابوون
    بۆ گۆڕینی ژیانیان و
  • 8:39 - 8:41
    ئینجا هاتنە پێش بۆ ئەوانی تر،
  • 8:41 - 8:44
    ئەکرێت کار بۆ شتی تریش بکەن
    وەک لە خوێندنی کچان.
  • 8:45 - 8:48
    بێگومان، پێویستە پارەکەت وەرگریتەوە
    ئەگەر یابێتت بە قەرز.
  • 8:49 - 8:52
    بەڵام لەجیاتی ئەوەی بە دۆلار
    داوای قازانج بکەیت،
  • 8:52 - 8:55
    ئەتوانی لەجیاتی ئەوە بیر لە
    قازانجی کۆمەڵایەتی بکەیتەوە؟
  • 8:56 - 8:58
    بۆ نموونە،
  • 8:58 - 9:00
    ئەکرێت گەنجەکان،
  • 9:00 - 9:03
    ئەو شارەزاییەی فێری بوون بگوازنەوە
    بۆ کەسانی تر لە کۆلێژەکانی ڕاهێنانکردن؟
  • 9:04 - 9:05
    وەک میشێل،
  • 9:05 - 9:08
    کە خشت درووستکردنیان فێر ئەکات
    لە دەرەوەی شارەکانی زیمبابۆی.
  • 9:08 - 9:09
    یان لویسا،
  • 9:09 - 9:12
    کە ڕاهێنان بەوانی تر ئەکات
    لەسەر کشتوکاڵکردن
  • 9:12 - 9:14
    لە مالاوی.
  • 9:14 - 9:15
    یان فاتمە لە غانا،
  • 9:15 - 9:18
    کە ڕاهێنان بە ژنان ئەکات
    هەتا یارمەتیان بات لە منداڵبوونا
  • 9:18 - 9:20
    کە دایکە دووگیانەکان
  • 9:20 - 9:23
    لەوانە نییە لەکاتی گونجاودا
    بگەنە نەخۆشخانەکان.
  • 9:24 - 9:26
    لەکاتی گەورەبوونمدا،
  • 9:26 - 9:29
    بەتەمەنێکی گوندەکەم لە زیمبابۆی
  • 9:29 - 9:32
    باسی ململانێکانی کرد کە ڕووبەڕووم بۆوە
    لە چوون بۆ قوتابخانە.
  • 9:33 - 9:34
    وتی،
  • 9:36 - 9:39
    "ئەوانەی کولەکەی شیرینی زۆر لێئەکەنەوە
  • 9:39 - 9:42
    مەنجەڵە قوڕەکەیان نییە بۆ ئەوەی
    تیایا لێیبنێن."
  • 9:43 - 9:44
    (پێکەنین)
  • 9:44 - 9:47
    مەبەستی ئەوە بوو کە،
  • 9:47 - 9:53
    هەرچەندە باشترین ئەنجامم هەیە
    لە تاقیکردنەوەکانما
  • 9:53 - 9:56
    کاتێک خوێندنی ناوەندیم تەواوکرد،
  • 9:56 - 9:58
    بەهرەکەم هیچ سوودی نابێت
  • 9:58 - 10:03
    ئەگەر خێزانەکەم نەتوانن پارە بەن
    بۆ ئەوەی بەردەوام بم لە خوێندن.
  • 10:03 - 10:05
    بەم سیستمەوە،
  • 10:06 - 10:08
    نەک هەر مەنجەڵ دابین ئەکەین،
  • 10:08 - 10:11
    یان یەک ژەم درووست ئەکەین
    لە کولەکە شیرینەکان.
  • 10:11 - 10:13
    هەرچۆنێک بێت،
  • 10:13 - 10:16
    سەدان تۆو هەیە لە یەک
    کولەکەی شیرینا.
  • 10:16 - 10:18
    ئێمە تۆوەکان هەڵئەگرین،
  • 10:18 - 10:19
    ئەیانچێنین و
  • 10:19 - 10:21
    یەک بەیەک بەخێویان ئەکەین.
  • 10:22 - 10:24
    ئەنجامەکەشی؟
  • 10:24 - 10:29
    زنجیرەیەکی بووژانەوە،
  • 10:29 - 10:31
    یەکسانی و هیوا،
  • 10:31 - 10:33
    بە ڕابەری ژنە گەنجەکان.
  • 10:33 - 10:34
    چونکە پێکەوە،
  • 10:34 - 10:37
    هەموو جیهان ئەهەژێنین.
  • 10:37 - 10:39
    پامۆجا توناوێزا --
  • 10:39 - 10:42
    ئەوە بە زمانی سواهیلی بۆ درووشمەکەمان:
    "پێکەوە ئەتوانین!"
  • 10:42 - 10:44
    زۆر سوپاس
  • 10:44 - 10:50
    (چەپڵەلێدان)
Title:
چۆن پێدانەوەی قەرز بە خزمەتی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگاکان ئەگۆڕێت
Speaker:
ئانجی موریمیروا
Description:

چی ئەبێت ئەگەر بتوانیت قەرز بەیتەوە لەڕێگەی کاری خۆبەخشی و فێرکردنەوە وەک لە پارە؟ چالاکەوان ئانجی موریمیروا باسی ئەوە ئەکات کە چۆن ئامرازێکی ئابووری یەکلاکەرەوە ناسراو بە "قازانجی کۆمەڵایەتی" چۆن کۆمەڵگاکانی ئەفریقا ئەگۆڕێت کە پەنگیان خواردبوو لە سوڕێکی هەژاریا. بەشداربە لەگەڵی کاتێک باسی ئەوە ئەکات چۆن ئەم نزیکبوونەوەی بە پێدانی پارە دەرفەت درووست ئەکات بۆ هەزارەها ژن و کچی ئەفریقی -- و نیشانی ئەیات بۆچی ئەم مۆدێلە ئەکرێت لە هەموو شوێنێک بەکاربێت و کاریگەری درێژخایەنیشی هەیە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
11:03

Kurdish subtitles

Revisions