Return to Video

سیاسەتی ئەدەبیات

  • 0:00 - 0:02
    من چیرۆک گێڕەرەوەم.
  • 0:02 - 0:04
    من ئەمە دەكەم لە ژيانمدا --چیرۆک دەهۆنمەوە
  • 0:04 - 0:06
    و نوسينى رِۆمان
  • 0:06 - 0:08
    دەمەويێت چەند
    چيرۆكيَكتان بۆ بگێرِمەوە
  • 0:08 - 0:10
    لەسەر هونەرى چيرۆك گێرِانەوە
  • 0:10 - 0:12
    هەروەها چەند دروستكراوێكى نەبينراوى
  • 0:12 - 0:14
    سروشت كە پێيان دەوترێت جنۆكە.
  • 0:14 - 0:17
    بەڵام لەپێش ئەوە رِێگەم بدەن
    هەندێك
  • 0:17 - 0:19
    چيرۆكى ژيانم باس بكەم.
  • 0:19 - 0:22
    بێگومان بە يارمەتى وشە ئەمە دەكەم،
  • 0:22 - 0:25
    بەڵام بە يارمەتى شێوەیەكى
    جيۆمەتريش كە بازنەيە
  • 0:25 - 0:27
    لە درێژەى قسەكانمدا ئێوە .
  • 0:27 - 0:30
    بە چەند بازنەيەكدا دەڕۆن.
  • 0:30 - 0:33
    من لە ستراسبۆرگ لە فرەنسا
  • 0:33 - 0:35
    لە دايك و باوكێكى تورك لەدايكبووم.
  • 0:35 - 0:37
    دايك و باوكم جيابوونەوە،
  • 0:37 - 0:39
    و من لەگەڵ دايكمدا هاتم بۆ توركيا.
  • 0:39 - 0:41
    وەك منداڵێك، لەو كاتەوە
  • 0:41 - 0:43
    تاقانە لەلايەن دايكێكى سەڵتەوە بەخێوكرام.
  • 0:43 - 0:45
    ئەمە لە سەرەتاى حەفتاكاندا لە ئەنقەرە،
  • 0:45 - 0:47
    .تۆزێك شتێكى نا باو بوو
  • 0:47 - 0:49
    گەڕەكەكەمان پڕبوو لە خێزانى گەورە،
  • 0:49 - 0:52
    كە باوكەكان سەرۆكى خێزانەكە بوون.
  • 0:52 - 0:55
    من لەگەڵ دايكيێكى جيابووەوە گەورە بووم
  • 0:55 - 0:57
    لە ژینگەيەكى پياوسالاريدا.
  • 0:57 - 0:59
    لە ڕاستيدا من لە گەورەبوونمدا
  • 0:59 - 1:01
    دوو نموونەى جياوازى ژن لەبەردەممدا بوون.
  • 1:01 - 1:03
    لەلايەك دايكم كە خوێندنى
  • 1:03 - 1:06
    تەواو كردبوو و ژنێكى سيێكيولارى
    مۆدێرنەى رِۆژئاوايى بوو.
  • 1:06 - 1:08
    لەلايەكى تر نەنكم و
  • 1:08 - 1:10
    كە ئاگاى لێمدەبوو
  • 1:10 - 1:13
    زياتر رۆحانى بوو كەمى خويێندبوو
  • 1:13 - 1:15
    .و كەمتر لۆجيكى بوو
  • 1:15 - 1:18
    قاوەى دەخوێندەوە بۆ
    ئەوەى داهاتوو بزانێت و
  • 1:18 - 1:20
    قورِقوشمى دەتواندەوە بۆ ئەوەى
  • 1:20 - 1:23
    كاريگەرى چاوى پیس نەهێڵێت.
  • 1:23 - 1:25
    زۆر خەڵك سەردانى نەنكميان دەكرد
  • 1:25 - 1:27
    هەبوو زيپكەى
    زۆر بە دەمووچاويانەوە بوو
  • 1:27 - 1:30
    يان بالوكە بە دەستيانەوە بوو.
  • 1:30 - 1:33
    نەنكم هەندێك وشەى بە زمانى
    عەرەبى دەگوت
  • 1:33 - 1:35
    و سێوێكى سوری دەهێنا
  • 1:35 - 1:37
    درڕكى گوڵەباخى پێوە دەكرد
  • 1:37 - 1:40
    و بە ژمارەى ئەو زيپكە يان
    بالوكانەى دەيويست لابچن.
  • 1:40 - 1:42
    دواتر یەک لە دوای یەک
  • 1:42 - 1:45
    بە مەرەكەبى ڕەش بازنەى
    دەهێنا بەسەر ئەو درِكانەدا.
  • 1:45 - 1:47
    هەفتەیەک دواتر، نەخۆشەکە دەگەڕایەوە
  • 1:47 - 1:49
    بۆ پشکنینی چاودێريكردن.
  • 1:49 - 1:52
    ئێستا من دەزانم كە
    نابێت لەم قسانە بڵێم
  • 1:52 - 1:55
    لەبەردەم ئامادەبووانى توێژەر و زانايان،
  • 1:55 - 1:57
    بەڵام
    لەناو هەموو ئەو كەسانە
  • 1:57 - 2:00
    سەردانى نەنكميان دەكرد بۆ
    چارەسەرى دۆخەکانی پێستيان
  • 2:00 - 2:02
    كەسێكم نەدەدى كە بڕواتەوە
  • 2:02 - 2:05
    و دڵخۆش نەبێت و يان
    .كێشەكەى چارەسەر نەبووبێت
  • 2:05 - 2:08
    من لێم پرسى چۆن ئەوەى دەكرد؟
    ئايا ئەوە هێزى نزاکان بوو؟
  • 2:08 - 2:11
    لە وەڵامدا گوتى "بەڵى، نزا كاريگەرە،
  • 2:11 - 2:14
    بەڵام ئاگادارى هێزى بازنەكانيش بە".
  • 2:14 - 2:17
    لەوەوە من زۆر شتی تر فێر بووم،
  • 2:17 - 2:19
    یەکێک لە وانە بەنرخەکان ئەوە بوو--
  • 2:19 - 2:21
    گەر دەتەوێت
    شتێک لە ژیاندا لە ناو بەریت
  • 2:21 - 2:23
    جا زیپکەیەک بێت یان گرفتێک بێت
  • 2:23 - 2:25
    یان ڕۆحی مرۆڤێک،
  • 2:25 - 2:28
    پێویستە دیوارێکی ئەستوور
    دروست بکەیت بە دەوریدا.
  • 2:28 - 2:30
    ئەویش لە ناوەوە وشک بێتەوە.
  • 2:30 - 2:33
    ئێستا ئێمە هەموومان لە بازنەيەكى
    كۆمەڵايەتى و كلتوريدا دەژين،
  • 2:33 - 2:35
    هەموومان ئەمە دەکەین.
  • 2:35 - 2:38
    ئێمە هەريەك لە خێزان و
    .نەتەوە و ئاستێکەوە لەدايكبووين
  • 2:38 - 2:41
    بەڵام گەرهيچ پەيوەنديیەكمان
  • 2:41 - 2:43
    لەگەڵ جيهانى دەرەوەى بازنەکانمان نەبێت،
  • 2:43 - 2:45
    ئەوا ئێمەش مەترسى
  • 2:45 - 2:47
    وشكبوونەوەمان
    لە ناوەوە دروستدەبێت،
  • 2:47 - 2:49
    ڕەنگە خەیاڵمان بچێتەوە یەک،
  • 2:49 - 2:51
    لەوانەیە دڵەکانمان تەسک بێتەوە،
  • 2:51 - 2:53
    هەستی مرۆڤانەمان لاواز بێت
  • 2:53 - 2:55
    گەر بۆ ماوەیەکی زۆر
  • 2:55 - 2:57
    بمێنینەوە لە نێو قۆزاخەی کەلتوریمان.
  • 2:57 - 3:00
    هاوڕێکانمان و دراوسێکانمان
    و هاوکار و خێزانەکانمان
  • 3:00 - 3:02
    گەر ئەو کەسانە لە
    بازنەی ناوەوەی خۆمان بچن
  • 3:02 - 3:04
    مانای وایە ئێمە دەورەدراوین
  • 3:04 - 3:06
    بە وێنە هاوێنەییەکانی خۆمان.
  • 3:06 - 3:09
    ئێستا شتێکی تر کە ژنەکانی تر
    دەیکەن وەکو داپیرەم لە تورکیا
  • 3:09 - 3:11
    کە ئاوێنەکانیان دادەپۆشن بە قوماش
  • 3:11 - 3:14
    یان هەڵیان دەواسن بە دیوارەکان
    بەجۆرێ دیوی پشتەوە لە دەرەوە بێ.
  • 3:14 - 3:16
    ئەمە نەریتێکی دێرینی ڕۆژهەڵاتییە
  • 3:16 - 3:18
    لەسەر بنەمای ئەو
    زانستەی کە دروست نییە
  • 3:18 - 3:21
    بۆ ئەو مرۆڤانەی کە کاتی زۆریان بەسەر دەبەن
  • 3:21 - 3:23
    دەڕوانن لە هاوێنەی خۆیان.
  • 3:23 - 3:26
    لەمەوە ژيان لەو كۆمەڵگايانەى بەم شێوەيەن
  • 3:26 - 3:28
    یەکێکن لەگەورەترين مەترسیيەکان
  • 3:28 - 3:30
    لە جيهانى ئەمڕۆدا،
  • 3:30 - 3:32
    لە هەموو شوێنێکەوە ڕوودەدەن،
  • 3:32 - 3:34
    لە نێو لێبڕاڵ و پارێزگاریکارانەوە،
  • 3:34 - 3:36
    لای بڕوادار، بێباوەڕ
    دەوڵەمەند، هەژار
  • 3:36 - 3:38
    ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات وەکو یەک.
  • 3:38 - 3:40
    مەیلی ئەوە دەکەین کۆمەڵگا لەسەر
  • 3:40 - 3:42
    بنەمای لێکچوون بنیاد بنێین.
  • 3:42 - 3:44
    و دواتر هەمان شت بەرهەمدەهێنن
  • 3:44 - 3:46
    لەسەر بنەمای کۆمەڵانی تر.
  • 3:46 - 3:48
    بەبۆچونی من، ڕێگایەک بۆ دەربازبوون
  • 3:48 - 3:50
    لەم بەربەستە کلتورییانە
  • 3:50 - 3:52
    ڕێگای چیرۆک گێڕانەوەیە.
  • 3:52 - 3:55
    چیرۆک ناتوانێت بەربەستەکان لەناوببات.
  • 3:55 - 3:58
    بەڵام دەتوانێت درز دروست
    بکات لە دیواری مێشکمان.
  • 3:58 - 4:01
    لەڕێگەی ئەو درزانەوە دەتوانین
    ئەوانی تریش ببینین،
  • 4:01 - 4:04
    تەنانەت هەندێ جاریش
    حەز بەوە دەکەین کە دەیبینین.
  • 4:04 - 4:07
    لە تەمەنی هەشت ساڵیم
    دەستم کرد بە نوسینی ئەدەبیات.
  • 4:07 - 4:10
    ڕۆژێک دایکم هاتەوە ماڵەوە
    بە پەڕاوێکی پیرۆزەیی
  • 4:10 - 4:13
    و پرسیاری لێکردم لەسەر
    نوسینی یادەوەری ڕۆژانەم.
  • 4:13 - 4:15
    پێم وایە ئەو دەترسا لە
  • 4:15 - 4:17
    لە تەندروستی ئەقڵیم.
  • 4:17 - 4:20
    من بەردەوام چیرۆکم دەگێرایەوە لە ماڵەوە،
    کە شتێکی باش بوو.
  • 4:20 - 4:22
    بۆ هاوڕێ خەیاڵییەکانی
    دەوروبەرم دەگێڕایەوە
  • 4:22 - 4:24
    کە ئەمەیان زۆر باش نەبوو.
  • 4:24 - 4:26
    من منداڵێکی زۆر بەهەست بووم،
  • 4:26 - 4:29
    بەو ڕادەیەی کەئاخاوتنم دەکرد
    لەگەڵ قەڵەمی بۆیەکانم
  • 4:29 - 4:31
    و داوای لێبوردنم دەکرد لە شتەکان
  • 4:31 - 4:33
    کاتێک خۆم پێدا دەکێشان
  • 4:33 - 4:35
    بۆیە دایکم وا بیری دەکردەوە
    کە ڕەنگە
  • 4:35 - 4:37
    نوسینی ئەزمونی ڕۆژانە بۆ خۆم و
  • 4:37 - 4:39
    و هەستەکانم باش بێت.
  • 4:39 - 4:42
    شتێک ئەو نەیدەزانی، من
    وا بیرم دەکردەوە ژیانم زۆر بێزارکەرە،
  • 4:42 - 4:44
    و دواین شت کە دەمویست بیکەم
  • 4:44 - 4:46
    ئەوە بوو کە دەربارەی خۆم بنوسم.
  • 4:46 - 4:49
    لەبری ئەوە دەستم کرد بە
    نوسین دەربارەی خەڵکانی دیکە
  • 4:49 - 4:51
    ئەو شتانەی کە هەرگیز ڕوویان نەداوە.
  • 4:51 - 4:53
    دەستم کرد بە خۆشەویستی درێژخایەنم
  • 4:53 - 4:55
    بۆ نوسینی ئەدەبیات.
  • 4:55 - 4:58
    هەر لە سەرەتاوە، بۆ من نوسینی ئەدەبیات
  • 4:58 - 5:01
    دەرخستەی ژیانی تایبەتی کەسانی تر نەبوون
  • 5:01 - 5:03
    بەڵکو زیاتر گەشتێک بوو
  • 5:03 - 5:05
    بۆ ژیانی تر و ئەگەری تر.
  • 5:05 - 5:07
    و تکایە لەگەڵم بمێننەوە:
  • 5:07 - 5:10
    من بازنەیەک دەکێشم و
    دەگەڕێمەوە سەر هەمان خاڵ.
  • 5:10 - 5:12
    لە هەمان کاتدا شتێکی دیکەم بەسەردا هات.
  • 5:12 - 5:14
    دایکم بوو بە دیپلۆمات.
  • 5:14 - 5:16
    بۆیە لەم شوێنە بچوکە، گۆشکراو بە ئەفسانە
  • 5:16 - 5:19
    دەوروبەرە ئاست ناوەندەی ماڵی داپیرەم،
  • 5:19 - 5:21
    من گوازرامەوە بۆ
  • 5:21 - 5:23
    قوتابخانەیەکی نێودەوڵەتی لە مەدرید،
  • 5:23 - 5:25
    کە تەنها من تورک بووم.
  • 5:25 - 5:27
    لەوێ یەکەم بەرکەوتنم هەبوو
  • 5:27 - 5:30
    لەگەڵ کە من ناوی دەنێم
    نوێنەری بێگانەکان.
  • 5:30 - 5:33
    لە پۆلەکەمدا، منداڵی هەموو
    نەتەوەکانی لێ بوو،
  • 5:33 - 5:36
    لەگەڵ ئەوەشدا ئەم
    فرەڕەنگییە نە بووە
  • 5:36 - 5:39
    هۆی پۆلێکی فرەکولتور
  • 5:39 - 5:41
    دوور لە ناوچەگەری و دیموکراسی
  • 5:41 - 5:43
    لەبری ئەمە
    کەشێکی وا دروست بووبوو
  • 5:43 - 5:45
    کە هەر منداڵێک
  • 5:45 - 5:47
    وەکو خۆی نەدەبینرا،
  • 5:47 - 5:50
    بەڵام وەکو نوێنەری
    شتێکی گەورەتر.
  • 5:50 - 5:53
    ئێمە وەک وێنەیەکی
    نەتەوە یەکگرتووەکان وابووین،
  • 5:53 - 5:55
    جگە لەوەی کە شتێکی نەرێنی
  • 5:55 - 5:57
    دەربارەی نەتەوەیەک
  • 5:57 - 5:59
    یان ئاینێک ڕووی دەدا.
  • 5:59 - 6:02
    ئەو منداڵەی کە نوێنەرایەتی دەکرد،
    گاڵتەی پێدەکرا،
  • 6:02 - 6:05
    گێچەڵ و گاڵتەپێکردنی بەردەوام.
  • 6:05 - 6:08
    دەبوو بمزانیبایە، چونکە لەو کاتەی
    من لە قوتابخانە بووم
  • 6:08 - 6:11
    ڕوداوێکی سەربازی
    ڕوویدا لە ووڵاتەکەم،
  • 6:11 - 6:14
    چەکدارێک، لە نەتەوەی من، نزیک بوو
    لەوەی پاپا بکوژێت،
  • 6:14 - 6:17
    تورکیا هیچ خاڵیکی بەدەست نەهێنا بوو
    لە پێشبڕکێی گۆرانی یۆرۆڤیژن
  • 6:17 - 6:19
    (پێکەنین)
  • 6:19 - 6:21
    زۆرجار نەدەچووم بۆ قوتابخانە
    خەونم بوو ببمە دەریاوان
  • 6:21 - 6:23
    لەو ڕۆژانەدا
  • 6:23 - 6:25
    بۆ یەکەم جار تامی
  • 6:25 - 6:27
    کولتوری جیاوازم کرد لەوێ
  • 6:27 - 6:29
    منداڵەکانی تر پرسیاریان دەربارەی فیلم
  • 6:29 - 6:31
    "نیوەشەوی خێرا" کە من نەم بینی بوو؛
  • 6:31 - 6:34
    پرسیاریان دەکرد چەند
    جگەرە دەکێشم ڕۆژانە،
  • 6:34 - 6:37
    چونکە پێیان وابوو هەموو
    تورکەکان جگەرەکێشی سەرسەختن،
  • 6:37 - 6:39
    دەیاویست بزانن لە کام تەمەن
  • 6:39 - 6:41
    سەرم دادەپۆشم
  • 6:41 - 6:43
    فێبربووم کە ئەمانە
  • 6:43 - 6:45
    سێ جیاوازی سەرەکین دەربارەی وڵاتەکەم
  • 6:45 - 6:47
    سیاسەت، جگەرە
  • 6:47 - 6:49
    و پەچە.
  • 6:49 - 6:51
    پاس ئیسپانیا،
    چوینە ئوردەن و ئەڵمانیا
  • 6:51 - 6:53
    و دواتر ئەنقەرە.
  • 6:53 - 6:55
    هەرشوێنێ دەڕۆیشتم
    هەستم دەکرد
  • 6:55 - 6:57
    خەیاڵەکانم تاکە
    جانتامە
  • 6:57 - 6:59
    کە دەتوانم بیبەم لەگەڵ خۆم.
  • 6:59 - 7:01
    چیڕۆکەکان هەستی
    چەق و
  • 7:01 - 7:03
    بەردەوامی و پەیوەست بوونیان پێدەبەخشیم،
  • 7:03 - 7:05
    ئەم سێ ( C ) گەورانەی
    من نەم بوو
  • 7:05 - 7:08
    لە ناوەڕاستی بیستەکانی تەمەنم
    چومەوە ئیستانبۆل
  • 7:08 - 7:10
    ئەو شارەی زۆرم خۆش دەوێ.
  • 7:10 - 7:13
    من لە شارێکی جیاواز و
    پڕ چالاکی ژیاوم
  • 7:13 - 7:15
    لەوێ زۆر ڕۆمانی
    خۆمم نوسی.
  • 7:15 - 7:17
    من لە ئیستانبۆڵ بووم
    کە بومەلەرزەکە ڕوویدا
  • 7:17 - 7:19
    لە ساڵی ١٩٩٩.
  • 7:19 - 7:22
    کاتێک لە باڵەخانەکە
    هاتمە دەرەوە سێی بەیانی بوو.
  • 7:22 - 7:25
    شتێکم بینی کە منی وەستاندا لەو شوێنەدا،
  • 7:25 - 7:27
    سەوزە فرۆشی ناوچەکە لەوێ بوو--
  • 7:27 - 7:29
    پیاوێکی توڕەی پیر کە
    کحولی نەدەفرۆشت
  • 7:29 - 7:31
    و قسەی نەدەکرد لەگەڵ پەراوێزخراوەکان.
  • 7:31 - 7:34
    دانیشتبوو لە تەنیشت ترانسجێندەرێکەوە
  • 7:34 - 7:36
    کە باروکەیەکی درێژی ڕەشی لەسەربوو
  • 7:36 - 7:38
    و ماسکەرەش هاتبووە سەر کوڵمەکانی.
  • 7:38 - 7:40
    بینیم پیاوەکە پاکەتێک
    جگەرەی کردەوە
  • 7:40 - 7:42
    بە دەستێکی لەرزۆکەوە
  • 7:42 - 7:44
    پێشکەشی ترانسجێندەرەکەی کرد،
  • 7:44 - 7:46
    ئەمە وێنەی شەوی بومەلەرزەکە بوو.
  • 7:46 - 7:48
    لە مێشکمدا ئەمڕۆ--
  • 7:48 - 7:51
    بەقاڵێکی پارێزگاریکار لەگەڵ
    ترانسجێندەرێکی گریاو
  • 7:51 - 7:53
    جگەرەیان دەکێشا لەسەر شۆستەکە.
  • 7:53 - 7:56
    لە بەرامبەر مەرگ و کاول بووندا،
  • 7:56 - 7:58
    جیاوازییە دونیایەکانمان وون دەبێت،
  • 7:58 - 8:00
    و هەموومان دەبین بە یەک
  • 8:00 - 8:02
    تەنانەت ئەگەر بۆ چەند کاتژمێرێکیش بێت.
  • 8:02 - 8:05
    بەڵام هەمیشە باوەڕم وابووە
    کە دوو چیرۆک هەمان کاریگەرییان هەیە.
  • 8:05 - 8:08
    ناڵێم ئەدەبیات
    هەمان هێزی بومەلەرزەی هەیە،
  • 8:08 - 8:10
    بەڵام کاتێ ڕۆمانێکی باش دەخوێنیتەوە،
  • 8:10 - 8:13
    ئەپارتمێنتە بچوک و خنجیلانەکە
    بەجێدێڵین،
  • 8:13 - 8:15
    بە تەنها بەناو شەودا دەڕۆین
  • 8:15 - 8:18
    و ئەو خەڵکانە دەناسین کە پێشتر
    هەرگیز نەمان بینیبوون
  • 8:18 - 8:21
    ڕەنگە زۆر دژیان بووبین.
  • 8:21 - 8:23
    هەندێک دوای ئەمە چومە
  • 8:23 - 8:26
    کۆلیژی ئافرەتان لە بۆستن
    ئینجا میشەگان.
  • 8:26 - 8:29
    ئەزموونی ئەمەم کرد نەک
    بەهۆی گۆڕانە جوگرافییەکان،
  • 8:29 - 8:31
    بەڵكو وەکو زمانناسێک.
  • 8:31 - 8:33
    دەستم کرد بە نوسینی ئەدەبیات
    بە ئینگلیزی.
  • 8:33 - 8:35
    من کۆچبەر، پەنابەر یان دورخراوە نەبووم--
  • 8:35 - 8:37
    پرسیاریان لێکردم بۆ ئەمە دەکەم---
  • 8:37 - 8:39
    بەڵام ئاڵوگۆڕی لە نێوان زمانەکان
  • 8:39 - 8:42
    چانسی خۆدروستکردنی پێم دا.
  • 8:42 - 8:44
    حەزم دەکرد بە تورکی بنوسم،
  • 8:44 - 8:47
    کە بۆ من زمانێکی شاعیرانە و بەسۆز بوو،
  • 8:47 - 8:49
    و حەز دەکەم بە ئینگلیزی بنوسم کە
  • 8:49 - 8:51
    زمانێکی ورد و ماتماتیکی بوو.
  • 8:51 - 8:54
    هەستم دەکرد پەیوەستم بە هەریەکەیان
    بە ڕێگەی جیاواز.
  • 8:54 - 8:56
    بۆ من وەکو ملیۆنان خەڵکی دیکە
  • 8:56 - 8:58
    لە جیهاندا،
  • 8:58 - 9:00
    ئینگلیزی زمانێ بوو فێری بووبووم.
  • 9:00 - 9:02
    کاتێک تۆ درەنگ فێری زمانێک دەبیت،
  • 9:02 - 9:05
    ئەوەی بەسەرت دێت
    لەگەڵی دەژیت
  • 9:05 - 9:07
    بەردەوام
  • 9:07 - 9:09
    وەک ترسێکی جاویدانی.
  • 9:09 - 9:11
    کە درەنگ فێردەبیت، هەمیشە دەمانەوێت
    زیاتر بڵین
  • 9:11 - 9:14
    شتی باشتر و نوکتەی زیرەکانە بڵێین،
  • 9:14 - 9:16
    بەڵام بە کەمتر قسەکردن
    کۆتایی دێت
  • 9:16 - 9:18
    چونکە بۆشایەک هەیە لە نێوان مێشک و زمان.
  • 9:18 - 9:21
    ئەم بۆشاییە زۆر ترسناکە.
  • 9:21 - 9:23
    بەڵام گەر توانیمان کۆنترۆڵی
    ئەم ترسە بکەین
  • 9:23 - 9:25
    ئەمە هاندەرانەیە.
  • 9:25 - 9:27
    و درکی ئەمەم کرد لە بۆستن --
  • 9:27 - 9:30
    ئەم ترسە زۆر وروژێنەرە.
  • 9:30 - 9:31
    لەم قۆناخەدا
    داپیرەم،
  • 9:31 - 9:33
    کە سەیری ئاڕاستەی ژیانمی دەکرد
  • 9:33 - 9:35
    ،بە دڵەڕاوکێیەکی زۆرەوە
  • 9:35 - 9:37
    خستییە ناو لیستی نزاکانی ڕۆژانە
  • 9:37 - 9:39
    کە پێویستە من
    هاوسەرگیری بکەم
  • 9:39 - 9:42
    بۆ ئەوەی کە من لە شوێنێکدا
    جێگیر ببم.
  • 9:42 - 9:45
    و چونکە خودا خۆشی دەویست،
    من هاوسەرگیریم کرد.
  • 9:45 - 9:47
    (پێکەنین)
  • 9:47 - 9:49
    بەڵام لە جیاتی ئەوەی جێگیر ببم،
  • 9:49 - 9:51
    چووم بۆ ئەریزۆنا.
  • 9:51 - 9:53
    لە کاتێکدا هاوسەرەکەم لە ئیستانبۆڵ بوو،
  • 9:53 - 9:56
    هاتووچۆم دەکرد
    لە نێوان ئەریزۆنا و ئیستانبۆڵ--
  • 9:56 - 9:58
    دوو شوێن لەسەر ڕووی زەوی
  • 9:58 - 10:00
    کە زۆر جیاواز بوون.
  • 10:00 - 10:03
    پێم وایە بەشێک لە من
    هەمیشە گەڕیدە بووە،
  • 10:03 - 10:05
    لە ڕووی جەستەیی و ڕۆحییەوە.
  • 10:05 - 10:07
    چیرۆکەکان هاوڕێیەتیم دەکەن،
  • 10:07 - 10:09
    تا پارچە و یادگارییەکانم
    ،پێکەوە بپارێزن
  • 10:09 - 10:11
    وەکو کەتیرەیەکی بوون.
  • 10:11 - 10:13
    لەگەڵ ئەوەی کە چیرۆک زۆر ئازیز بوو لام،
  • 10:13 - 10:16
    لەم دواییانە وابیرم دەکردەوە
  • 10:16 - 10:18
    کە هێزە جادووییەکەی لە دەست دەدات
  • 10:18 - 10:21
    گەر چیڕۆکێک زیاتر لە
    چیرۆکێک بێت.
  • 10:21 - 10:23
    ئەمە بابەتێکە حەزدەکەم
  • 10:23 - 10:25
    هەموومان بیری لێبکەینەوە پێکەوە.
  • 10:25 - 10:28
    کاتێک یەکەم ڕۆمانم بە
    ئینگلیزی دەرچوو لە ئەمەریکا،
  • 10:28 - 10:31
    گوێم لە لێدوانێکی سەرنج ڕاکێش بوو
    لە ڕەخنەگرێکی ئەدەبی.
  • 10:31 - 10:34
    گوتی "کتێبەکەتم بەدڵ بوو، بەڵام
    "خۆزگە جیاوازتر دەتنوسی
  • 10:34 - 10:38
    (پێکەنین)
  • 10:38 - 10:40
    پرسیارم لێکرد مەبەستی چییە لەمە.
  • 10:40 - 10:42
    گوتی "باشە، سەیرکە. زۆر
  • 10:42 - 10:44
    کارەکتەری ئیسپانی و ئەمەریکی و ئسپانی هەن
  • 10:44 - 10:47
    بەڵام تەنها یەک کارەکتەری تورکی هەیە
    کە پیاوێکە."
  • 10:47 - 10:50
    ئێستا ڕوداوەکان لە کەمپەسی زانکۆیەک
    لە لەندەن ڕوو دەدەن،
  • 10:50 - 10:52
    بۆیە بۆ من شتێکی ئاسایی بوو
  • 10:52 - 10:54
    کە کارەکتەری فرەنەتەوەیی تیدا بێت
  • 10:54 - 10:56
    زیاتر لە کارەکتەری تورک،
  • 10:56 - 10:58
    تێگەیشم کە ڕەخنەگرەکەم
    .بەدوای چیدا دەگەڕا
  • 10:58 - 11:00
    هەروەها تێگەیشتم کە
  • 11:00 - 11:02
    بەردەوام بێ هیوای دەکەم.
  • 11:02 - 11:05
    ئەو دەیویست نمایشی شوناسم ببینێت.
  • 11:05 - 11:08
    دەگەڕا بۆ ئافرەتێکی
    تورک لە ناو کتێبەکەدا
  • 11:08 - 11:10
    چونکە من یەکێک بووم لەوان.
  • 11:10 - 11:13
    بەزۆری قسەدەکەین دەربارەی
    چۆن چیڕۆکەکان جیهانیان گۆڕیووە،
  • 11:13 - 11:16
    بەڵام پێویستە جیهانی شوناسی سیاسەت ببینین
  • 11:16 - 11:18
    کە چۆن کاریگەرییان هەیە لەسەر چیڕۆکەکان
  • 11:18 - 11:20
    کە دەستاو دەست دەکات،
  • 11:20 - 11:22
    و خوێندنەوەی بۆ دەکرێت.
  • 11:22 - 11:24
    زۆر نوسەر
    هەست بەم پاڵەپەستۆیە دەکەن،
  • 11:24 - 11:27
    بەڵام نوسەرە نا ڕۆژئاواییەکان
    زیاتر هەستی پێدەکەن.
  • 11:27 - 11:30
    گەر تۆ ژنێکی نوسەر بیت لە
    جیهانی ئیسلامی وەکو من،
  • 11:30 - 11:32
    وەها چاوەڕوان دەکرێت کە
  • 11:32 - 11:34
    چیڕۆکی ئافرەتانی موسڵمان بنوسیت
  • 11:34 - 11:36
    کە باشتر وایە چیڕۆکی خەمباربێت
  • 11:36 - 11:38
    دەربارەی کەساسی ئافرەتی موسڵمانان.
  • 11:38 - 11:40
    دەبێت وەها بنوسیت
  • 11:40 - 11:43
    پڕ زانیاری و توند و تایبەتمەندی چیڕۆکەکان
  • 11:43 - 11:45
    و ئەزمونی و نوێکاری جێدە‌ێڵیت
  • 11:45 - 11:47
    بۆ هاوکارە ڕۆژئاواییەکانت.
  • 11:47 - 11:50
    ئەوەی من ئەزمونم کرد وەکو منداڵێک
    کە لە قوتابخانە بووم لە مەدرید
  • 11:50 - 11:53
    ئەمڕۆ لە دونیایی ئەدەبدا ڕودەدات.
  • 11:53 - 11:55
    نوسەرەکان نابیندرێن
  • 11:55 - 11:57
    وەکو تاکی داهێنەر
    بۆ خۆیان،
  • 11:57 - 11:59
    بەڵام وەکو نوێنەری
  • 11:59 - 12:01
    کەلتوری تایبەتی خۆیان:
  • 12:01 - 12:04
    هەندێک نوسەر لە چین،
    هەندێک نوسەری تر لە تورکیا،
  • 12:04 - 12:06
    ژمارەیەکی کەم لە نێجیریا.
  • 12:06 - 12:08
    پێمان وایە شتێکی
    زۆر دیاریکراومان هەیە،
  • 12:08 - 12:10
    ئەگەر سەیر نەبێت.
  • 12:10 - 12:13
    جەیمس بۆڵدوینی نوسەر و ڕێبوار
  • 12:13 - 12:15
    چاوپێکەوتنێکی ئەنجامدا لە ساڵی ١٩٨٤
  • 12:15 - 12:18
    کە بەردەوام پرسیاری لێدەکرا دەربارەی
    .هۆمۆسێکسواڵیتییەکەی
  • 12:18 - 12:20
    کە بێژەرەکە هەوڵی دەدات
    تەنگی پێهەڵبچنێت
  • 12:20 - 12:22
    وەکو نوسەرێکی
    هاورەگەزباز،
  • 12:22 - 12:24
    بۆڵدوین ڕاوەستا و گوتی،
  • 12:24 - 12:26
    "بەڵام نامبینی؟ هیچ شتێک لە من نییە کە
  • 12:26 - 12:28
    لە ئەوانی دیکەش نەبێت،
  • 12:28 - 12:30
    هیچ شتێک نییە لە ئەوانی دیکە
  • 12:30 - 12:32
    لە مندا نەبێت."
  • 12:32 - 12:35
    کاتێک سیاسەتی شوناس ئێمە نیشانە دەکات،
  • 12:35 - 12:38
    ئەوا ئازادی ئەندێشەمان دەکەوێتە
    بەر مەترسی.
  • 12:38 - 12:40
    پۆلێکی ناڕون هەیە پێی دەڵێن
  • 12:40 - 12:42
    ئەدەبی فرەکەلتوری
  • 12:42 - 12:44
    بە جۆرێ هەموو نوسەرەکانی دەرەوەی
    ڕۆژئاوا
  • 12:44 - 12:46
    دەگرێتە خۆ بەیەکەوە.
  • 12:46 - 12:48
    یەکەم خوێندنەوەی فرەکەلتوری
    لە بیرناکەم،
  • 12:48 - 12:51
    لە گۆڕەپانی هارڤەرد ١٠ ساڵ پێش ئێستا.
  • 12:51 - 12:54
    ئێمە سێ نوسەر بووین
    یەک لە فلیپین،
  • 12:54 - 12:56
    یەک تورک و یەک ئەندەنوسی--
  • 12:56 - 12:58
    وەکو نوکتەیەک، دەزانی.
  • 12:58 - 13:00
    (پێکەنین)
  • 13:00 - 13:02
    هۆکاری کۆکردنەوەی ئێمە بەیەکەوە
  • 13:02 - 13:04
    ئەوە نەبوو کە هەمان ستایلی هونەریمان هەبوو
  • 13:04 - 13:06
    یان تام و چێژی ئەدەبی.
  • 13:06 - 13:08
    تەنها لەبەر پاسەپۆرتەکانمان بوو.
  • 13:08 - 13:11
    نوسەرانی فرەکەلتور دەبوو
    ،چیڕۆکی ڕاستەقینە بگێڕنەوە
  • 13:11 - 13:13
    لەجیاتی چیڕۆکی خەیاڵاوی.
  • 13:13 - 13:16
    کە بنەمای چیڕۆکی دەدرایە پاڵ.
  • 13:16 - 13:18
    بەم شێوەیە، نەک تەنها نوسەرەکان خۆیان،
  • 13:18 - 13:21
    بەڵکو کارەکتەرە خەیاڵییەکانیانیش
  • 13:21 - 13:24
    دەبوونە نوێنەری شتێکی گەورەتر.
  • 13:24 - 13:26
    بەڵام پێویستە ئەوەش زیاد بکەم
  • 13:26 - 13:28
    سەودای بینینی چیڕۆکێک
  • 13:28 - 13:30
    کە زیاترە لە چیڕۆک
  • 13:30 - 13:32
    بەتەنها لە ڕۆژئاوا سەری هەڵنەداوە.
  • 13:32 - 13:34
    لە هەموو شوێنێکەوە هەیە
  • 13:34 - 13:36
    یەکەم جار ئەزمونم کرد
  • 13:36 - 13:39
    کە دادگایی کرام لە ساڵی ٢٠٠٥
  • 13:39 - 13:42
    لەسەر وشەکانی کارەکتەرێکی خەیاڵی
    ناو ڕۆمانێک
  • 13:42 - 13:44
    کە من بە مەبەست نوسیبووم
  • 13:44 - 13:47
    ڕۆمانێکی بنیاتنەر و فرەچین
  • 13:47 - 13:49
    دەربارەی ئەرمەنیەک و خێزانێکی تورک
  • 13:49 - 13:51
    لە چاوی ئافرەتانەوە.
  • 13:51 - 13:54
    ئەم چیڕۆکە بچوکەم بووە کێشەیەکی گەورە
  • 13:54 - 13:56
    کاتێک شکایەتم لێکرا.
  • 13:56 - 13:58
    هەنێک ڕەخنەیان گرت و
    هەندێک پێیاندا هەڵدەدام
  • 13:58 - 14:01
    بۆ نوسین دەربارەی ململانێی
    نێوان ئەرمەنی و تورک
  • 14:01 - 14:04
    بەڵام زۆر جار بەبیر هەردوولام دەهێناوە
  • 14:04 - 14:06
    کە ئەمە تەنها ئەفسانەیە.
  • 14:06 - 14:08
    ئەمە تەنها چیڕۆکە.
  • 14:08 - 14:10
    کاتێ دەڵێم تەنها چیڕۆکە
  • 14:10 - 14:12
    هەوڵ نادەم لە بەهای
    کارەکەم کەم بکەمەوە.
  • 14:12 - 14:14
    دەمەوێت ئەفسانەم خۆش بوێت.
  • 14:14 - 14:16
    وەک ئەوەی هەیە،
  • 14:16 - 14:18
    نەک وەکو هۆکارێک.
  • 14:18 - 14:20
    نوسەرەکان بەهۆی بیڕوڕای سیاسی
    دیاریدەکرێن،
  • 14:20 - 14:23
    زۆر ڕۆمانی سیاسی باش هەنە،
  • 14:23 - 14:25
    بەڵام زمانی خەیاڵ
  • 14:25 - 14:27
    جیایە لە زمانی ڕۆژانەی سیاسەت.
  • 14:27 - 14:29
    چیخۆڤ گوتی،
  • 14:29 - 14:31
    "چارەسەری کێشەیەک
  • 14:31 - 14:33
    و ڕێگەی ڕاست بۆ ئاڕاستەکردنی پرسیارێک.
  • 14:33 - 14:36
    دوو شتی زۆر لە یەک جیاوازن.
  • 14:36 - 14:39
    تەنها دووەمیان بەرپرسیارێتی هونەرمەندە"
  • 14:40 - 14:43
    شوناسی سیاسی دابەشمان دەکات.
    .خەیاڵ بەیەکمان دەگەیەنێت
  • 14:43 - 14:46
    یەکێک ئارەزوی ڕاماڵینی گشتاندن دەکات.
  • 14:46 - 14:48
    یەکێک تر ئارەزوی جیاکارییە.
  • 14:48 - 14:50
    یەکێکی دی سنور دروست دەکات.
  • 14:50 - 14:52
    یەکێکی دیکە هیچ تخوبێک ناناسێتەوە.
  • 14:52 - 14:55
    شوناسی سیاسی لە خشتی پتەو دروستکراوە.
  • 14:55 - 14:58
    خەیاڵ وەکو ڕوبارێکی بە خوڕە.
  • 14:58 - 15:01
    سەردەمی عوسمانیەکان، چیڕۆکخوانی
    گەڕیدە هەبوون پێیان دەگوترا "مێدە"
  • 15:01 - 15:03
    دەچوونە قاوەخانەکان،
  • 15:03 - 15:05
    چیڕۆکیان دەگوت لەبەردەم گوێگرێک
  • 15:05 - 15:07
    بەزۆری بەبێ خۆئامادەکردن.
  • 15:07 - 15:09
    لەگەڵ باسی هەرکەسەکی نوێ لە چیڕۆکەکە،
  • 15:09 - 15:11
    مێدەکە دەنگی خۆی دەگۆڕی،
  • 15:11 - 15:13
    دەنگی کارەکتەرەکەی بەرجەستە دەکرد.
  • 15:13 - 15:15
    وەک دەزانن، هەموو دەیانتوانی گوێ بگرن
  • 15:15 - 15:18
    خەڵکی ئاسایی، سوڵتان، موسڵمان و ناموسڵمان.
  • 15:18 - 15:21
    ،چیڕۆکەکان هەموو سنورەکانیان تێپەڕدەدا
  • 15:21 - 15:23
    وەکو چیڕۆکی نەسرەدین هۆجە،
  • 15:23 - 15:25
    کە زۆر بەناوبانگە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین،
  • 15:25 - 15:28
    باکوری ئەفریقا، ئاسیا و بەلقان.
  • 15:28 - 15:30
    ئەمڕۆش چیڕۆکەکان بەردەوامن
  • 15:30 - 15:32
    بۆ بڕینی سنورەکان.
  • 15:32 - 15:35
    کاتێ سیاسیەکانی فەلەستین
    و ئیسرائیل قسەدەکەن،
  • 15:35 - 15:37
    بە گشتی گوێ بۆ یەکتر ناگرن،
  • 15:37 - 15:39
    بەڵام خوێنەرێکی فەڵەستینی
  • 15:39 - 15:41
    هێشتا ڕۆمانێک دەخوێنێتەوە
    کە هی نوسەرێکی جوە
  • 15:41 - 15:44
    بە پێچەوانەشەوە، پەیوەست و هاوسۆز دەبێت
  • 15:44 - 15:46
    لەگەڵ چیرۆکخوانەکە.
  • 15:46 - 15:48
    ئەدەب بۆ ئەودیو سنورەکان دەمانبات.
  • 15:48 - 15:50
    ئەگەر نەتوانێت ڕاپێجمان بکات،
  • 15:50 - 15:52
    ئەوا ئەدەبێکی باش نییە.
  • 15:52 - 15:54
    کتێبەکان کەسە گۆشەگیرەکانیان ڕزگار کردووە،
  • 15:54 - 15:57
    منداڵی شەرمنی وەکو من-- جاران-
  • 15:57 - 15:59
    بەڵام بەئاگام لە ترسناکی
  • 15:59 - 16:01
    زۆر پەسەند کردنیان.
  • 16:01 - 16:03
    کاتێ ڕۆمی شاعیر و سۆفی؛
  • 16:03 - 16:06
    ‌هاوڕێ گیانییەکەی بینی، شەمسی تەبرێزی،
  • 16:06 - 16:08
    یەکەمین شت کە شەمس کردی
  • 16:08 - 16:10
    فڕێدانی کتێبەکانی ڕۆمی بۆ ناو ئاو بوو
  • 16:10 - 16:12
    و سەیری شیبونەوەی پیتەکانی دەکرد.
  • 16:12 - 16:16
    سۆفییەکان دەڵێن "زانینێك کە
    بەرەو سەرو خۆتت نەبات
  • 16:16 - 16:19
    خراپترە لە نەفامی."
  • 16:19 - 16:21
    کێشەی ئەمڕۆی کەلتوری
    شوێنی کەمایەتییە نەتەوەکان
  • 16:21 - 16:23
    ئەوە نییە کە زانیاریان کەمە--
  • 16:23 - 16:26
    ئێمە زۆر دەزانین دەربارەی یەکدی،
    یان وا بیردەکەینەوە
  • 16:26 - 16:29
    بەڵام زانینێک کە بەرەو سەروتری خۆمان نەبات
  • 16:29 - 16:31
    دەمانکاتە خۆ بەزلزان،
  • 16:31 - 16:33
    ساردوسڕ و لێکمان جیادەکاتەوە.
  • 16:33 - 16:35
    مێتافۆڕێك هەیە کە زۆر حەزی پێدەکەم:
  • 16:35 - 16:37
    بژی وەکو پرگاڵ.
  • 16:37 - 16:40
    وەکو دەزانن پڕگاڵ یەک لای جێگیرە لە شوێنێ.
  • 16:40 - 16:42
    لە کاتێکدا، لاکەی تری
  • 16:42 - 16:44
    بازنەیەکی فراوان دەکێشێت
    و بەردەوام دەجوڵێت.
  • 16:44 - 16:46
    چیڕۆکە خەیاڵییەکانی منیش وەکو ئەون
  • 16:46 - 16:48
    بەشێکم لە ئەستانبۆڵ جێگیرە،
  • 16:48 - 16:51
    بە ڕیشەیەکی بەهێزی تورکی،
  • 16:51 - 16:53
    بەڵام لاکەی ترم دەگەڕێت بە دونیا دا،
  • 16:53 - 16:55
    کەلتورە جیاوازەکان بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
  • 16:55 - 16:57
    بەجۆرێ، حەزدەکەم بیر
    لە خەیاڵەکانم بکەمەوە
  • 16:57 - 17:00
    هەم خۆجێی و هەم جیهانی،
  • 17:00 - 17:02
    هەم لێرە و هەم لە هەموو شوێنێک.
  • 17:02 - 17:04
    ئێستا ئەوانەی چونەتە ئیستانبۆڵ
  • 17:04 - 17:06
    ڕەنگە چووبنە کۆشکی تۆپکاپی،
  • 17:06 - 17:08
    کە شوێنی نیشتەجێی سوڵتانەکانی عوسمانی بووە
  • 17:08 - 17:11
    بۆ ماوەی زیاتر لە ٤٠٠ ساڵ.
  • 17:11 - 17:13
    لەم کۆشکەی کە لە دەرەوەی شوێنی
  • 17:13 - 17:15
    هەڵبژێردراوی دۆستەکانە،
  • 17:15 - 17:18
    ناوچەیەک هەیە پێی دەڵێن
    شوێنی کۆبونەوەی جنەکان
  • 17:18 - 17:20
    لە نێوان باڵەخانەکان.
  • 17:20 - 17:22
    من بەم ئەندێشەیە فریوو دروام.
  • 17:22 - 17:24
    بەگشتی ئێمە گومانمان هەیە لەم شوێنانەی
  • 17:24 - 17:26
    کە دەکەوێتە نێوان شتەکان.
  • 17:26 - 17:28
    وەکو کانگا دەیان بینین
  • 17:28 - 17:30
    کە بوەنەوەری نادیاری وەکو جن
  • 17:30 - 17:32
    کە دروست کروان لە ئاگری بێ دووکەڵ
  • 17:32 - 17:34
    و سیمبولی فریوو دانن.
  • 17:34 - 17:36
    بە مەبەستی من ڕەنگە
  • 17:36 - 17:38
    ئەم بۆشایەی فریوودان
  • 17:38 - 17:41
    کە نوسەرەکان و هونەرمەندان زۆر پێوستیانە.
  • 17:41 - 17:43
    کاتێک من چیڕۆکی خەیاڵی دەنوسم
  • 17:43 - 17:45
    بەردەوام ئاگەداری فریوودان و گۆڕانکاریمە.
  • 17:45 - 17:48
    حەزم لێ نییە بزانم کە ١٠ لاپەڕەی
    داهاتوو چی ڕودەدات.
  • 17:48 - 17:50
    حەزم لێیە کاتێک کارەکتەرەکان
    سەرسامم دەکەن.
  • 17:50 - 17:52
    ڕەنگە دەربارەی
  • 17:52 - 17:54
    ئافرەتێکی موسڵمان بنوسم لە ڕۆمانێک،
  • 17:54 - 17:56
    و لەوانەیە کۆتایەکی زۆر خۆشی هەبێت،
  • 17:56 - 17:58
    ڕەنگە لە کتێبێکی دیکە کە دەینوسم
  • 17:58 - 18:01
    دەربارەی پڕۆفیسۆرێکی قۆزی نەرویجی
    بێت کە هاوڕەگەزبازە.
  • 18:01 - 18:03
    هەرشتێک لە دڵمانەوە دەربچێت
  • 18:03 - 18:06
    دەتوانین دەربارەیان بنوسین،
    جا هەرشتێک بێت.
  • 18:06 - 18:08
    جارێکیان ئۆدری لۆرد گوتی،
  • 18:08 - 18:11
    "باوکە سپیەکان ئێمەیان فێرکرد بڵێین،
  • 18:11 - 18:13
    'بیردەکەمەوە، کەواتە منم'"
  • 18:13 - 18:16
    ئەو پێشنیاری کرد
    "هەست دەکەم، کەواتە من ئازادم"
  • 18:16 - 18:19
    پێم وایە ئەمە گۆڕینێکی نمونەیی دڵڕفێنە.
  • 18:19 - 18:21
    لەگەڵ ئەوەشدا، بۆ بەو جۆرەیە،
  • 18:21 - 18:23
    لە کۆرسەکانی نوسینی داهێنەرانە ئێستا
  • 18:23 - 18:25
    یەکەم شت کە فێری قوتابیەکانی دەکەین
  • 18:25 - 18:27
    "چی دەزانیت بنوسە"؟
  • 18:27 - 18:30
    ڕەنگە ئەمە باشترین ڕێگە
    .نەبێت بۆ دەستپێکردن
  • 18:30 - 18:33
    ئەدەبی خەیاڵ فراوان پێویستی بە
  • 18:33 - 18:36
    نوسینی ئێمە کێین و چی دەزانین نییە
  • 18:36 - 18:39
    یان شوناسمان دەربارەی چییە.
  • 18:39 - 18:41
    پێویستە خۆمان و فێرخوازە
    گەنجەکان فێربکەین
  • 18:41 - 18:43
    دڵمان فراوان بکەین
  • 18:43 - 18:45
    بنوسین کە دەتوانین هەست بە چی بکەین.
  • 18:45 - 18:47
    پێویستە دەربچین لە --
  • 18:47 - 18:50
    و سەردانی دوای ئەو و ئەوانی دیکە بکەین.
  • 18:50 - 18:53
    لە کۆتایدا، چیڕۆکەکان
    دەخولێنەوە وەکو دەروێشەکان
  • 18:53 - 18:56
    بازنە لە دوای بازنە دەکێشن
  • 18:56 - 18:58
    هەموو مرۆڤایەتی بەیەک دەگەینن،
  • 18:58 - 19:00
    بەبێ ڕەچاوکردنی شوناسی سیاسی،
  • 19:00 - 19:02
    ئەمە هەواڵێکی دڵخۆشکەرە.
  • 19:02 - 19:04
    دەمەوێت کۆتایی بێنم
    :بە شیعرێکی کۆنی سۆفی
  • 19:04 - 19:07
    "وەرە، باببین بە هاوڕێ بۆ جارێک
  • 19:07 - 19:09
    با ژیان ئاسان بکەین لەسەر شانمان؛
  • 19:09 - 19:11
    با ببین بە دڵدار و
    یەکمان خۆشبوێت؛
  • 19:11 - 19:14
    "زەوی با بۆ کەس جێنەمێنێت
  • 19:14 - 19:16
    سوپاس.
  • 19:16 - 19:23
    (چەپڵەلێدان)
Title:
سیاسەتی ئەدەبیات
Speaker:
ئەلیف شەفەق
Description:

گوێگرتن لە چیڕۆک، ئەندێشە فراوان دەکات؛ پێیان دەڵێت با باز بدەین بەسەر دیوارە کلتورییەکاندا و ئەزمونی جیاواز لە ئامێز بگرین و هەست بە ئەوانی دیکە بکەین. بەهۆی ئەم بیرۆکە سادەیەوە، ئەلیف شەفەق گفتوگۆ دەربارەی ڕۆڵی نوسینی ئەدەبیات دەکات بۆ زاڵبوون بەسەر شوناسی سیاسی.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
19:28

Kurdish subtitles

Revisions