Return to Video

هێزێكی کاریگەر بۆ داوای لێبوردنێکی ڕاستەقینه‌

  • 0:02 - 0:06
    لە چەند ساڵی ڕابردوودا
    داوامان لە پیاوان دەکرد دووربکەونەوە.
  • 0:07 - 0:08
    پێویست بوو جێ بەجێ بكرێت.
  • 0:08 - 0:10
    (چەپڵه )
  • 0:10 - 0:16
    بیرم كردەوە، كارێكی قورستر ئەنجام بدەین.
  • 0:17 - 0:20
    وەك هاوڕێ باشەكەم تۆنی پۆرتەر دەڵێت
  • 0:20 - 0:24
    پێویستمان به ڕێگەیەكه
    بە پیاوان بڵێین بێنە پێشەوە.
  • 0:25 - 0:29
    كاتێك تەمەنم ٥ ساڵان بوو
    باوکم گێچەڵی سێكسی پێکردم.
  • 0:31 - 0:34
    له نێوەی شەودا دەهاته ژورەوە.
  • 0:34 - 0:36
    وای نیشاندەدا كه لە هۆش خۆی چووە.
  • 0:36 - 0:39
    ئه م گێچەڵە تا تەمەنی ١٠
    ساڵیم بەردەوام بوو.
  • 0:40 - 0:42
    كاتێك ویستم بەرەنگاری ببمەوە،
  • 0:42 - 0:45
    كاتێك بۆ دواجار توانیم بڵێم نەخێر،
  • 0:45 - 0:47
    دەستی به لێدانم کرد.
  • 0:47 - 0:49
    به گەمژە ناوی دەبردم.
  • 0:49 - 0:50
    پێی دەگوتم كه درۆزنم.
  • 0:51 - 0:54
    كه تەمەنم بووبە ١٠ ساڵ گێچەڵ كۆتایی هات،
  • 0:54 - 0:57
    بەڵام له ڕاستێدا هەرگیز تەواو نەبووە.
  • 0:58 - 0:59
    منی گۆڕی.
  • 1:00 - 1:04
    به درێژای كات، من پڕ بووم له
    نائارامی، تاوانباری و شەرم
  • 1:04 - 1:06
    بەڵام من نەمدەزانی بۆچی.
  • 1:06 - 1:09
    ڕقم لە خۆم و لە جەستەم دەبووەوە،
  • 1:09 - 1:11
    زۆر نەخۆش دەکەوتم،
  • 1:11 - 1:12
    نەمدەتوانی بیر بكەمەوه،
  • 1:12 - 1:14
    شتم بیر نەدەهاتەوە.
  • 1:14 - 1:18
    ژن و پیاو لای من ترسناك بوون
  • 1:18 - 1:22
    بەتایبەت ئەو کەسەی کە ڕێگەم
    پێدابوو کە بە خراپی مامەڵەم لەگەڵ بکات،
  • 1:22 - 1:25
    چونكه باوكم فێری کردم کە
    ئەمە خۆشەویستییە.
  • 1:27 - 1:31
    به درێژای ژیانم چاوەڕێ بووم
    باوكم داواى لێبوردنم لێبكات.
  • 1:32 - 1:33
    بەڵام نەیكرد.
  • 1:33 - 1:35
    و ناشی كات.
  • 1:35 - 1:38
    بەڵام ئابڕوچونەكانی ئەم دواییانەی
    پیاوە بەناوبانگەکان.
  • 1:38 - 1:41
    كە یەك بەدوای یەكدا ئابڕوویان دەچوو،
  • 1:41 - 1:43
    یەك شتم بۆ دەركەوت:
  • 1:43 - 1:47
    هەرگێز گوێم له پیاوێك نەبووه
  • 1:47 - 1:51
    كە دەستدرێژی سێکسی و
    لاقەی کچانی ئەنجامداوە،
  • 1:51 - 1:55
    بە ئاشكرا داوای لێبوردنی
    لە قوربانییەکەی کردبێت.
  • 1:56 - 1:58
    وردە وردە بیرم کردەوە،
  • 1:58 - 2:03
    دەبێت داوای لێبوردنی ڕاستەقینە چۆن بێت؟
  • 2:08 - 2:12
    شتێکی نامۆ دەستی بە ڕوودان کرد.
  • 2:12 - 2:14
    دەستم بە نوسین كرد.
  • 2:14 - 2:17
    دەنگی باوكم بە گوێمدا دەهات.
  • 2:18 - 2:21
    بۆی باس کردم کە چی کردووە
  • 2:21 - 2:22
    و لەبەرچی.
  • 2:22 - 2:25
    داوای لێبوردنی کرد.
  • 2:25 - 2:28
    ٣١ ساڵە باوکم مردووە،
  • 2:28 - 2:29
    کەچی لەم داوای لێبوردنە،
  • 2:29 - 2:32
    كە من بۆم نوسیبوو،
  • 2:32 - 2:36
    من لە ئەفسونی داوای لێبووردن تێگەیشتم
  • 2:37 - 2:39
    و ڕێگەیەك بۆ بەردەوام بوون
  • 2:39 - 2:41
    ئێستا لەو قەیرانەدا
  • 2:41 - 2:44
    لەگەڵ پیاوان و ئەو ژنانەی قوربانین.
  • 2:45 - 2:49
    داواى لێبوردن پابەندییەكی پیرۆزه.
  • 2:50 - 2:52
    پێویستی بەشەرەفمەندی تەواوەتی هەیه.
  • 2:53 - 2:56
    داوای به خۆداچونەوه و كات دەكات.
  • 2:56 - 2:58
    نابێت پەلەی لێ بكرێت.
  • 2:58 - 3:01
    تێگەیشتم كە لێبووردن چوار قۆناغی هەیه،
  • 3:01 - 3:04
    ئەگەر حەز بكەن، بۆتان باس دەكەم.
  • 3:04 - 3:08
    یەكەم :ئەوە بە درێژی باسی
    بكەیت چیت كردووه.
  • 3:09 - 3:11
    نابێت قسەكانت ناڕوون بن.
  • 3:11 - 3:13
    "ببوره ئەگەر ئازارم دابیت"
  • 3:13 - 3:15
    یان "ببوورە ئەگەر
    گێچەڵی سێكسێم پێ كردبیت"
  • 3:15 - 3:16
    شتەكەت مەبڕه.
  • 3:16 - 3:19
    دەبێت بەڕاستی چیت كردووه باسی بكەیت.
  • 3:20 - 3:23
    ،له ناوەڕاستی شەودا هاتمه ژوورەكەت"
  • 3:23 - 3:25
    جلی ژێرەوەتم دانا.
  • 3:26 - 3:28
    دەستبازیم لەگەڵ كردیت"
    چونكه بەغیلیم پێ دەبردیت
  • 3:28 - 3:30
    دەمویست كەمتر هەست بكەیت.
  • 3:30 - 3:33
    ئازادییەکە
    لە وردەکارییەکەدایە.
  • 3:34 - 3:37
    لێبوردن بەیاد هێنانەوەیە.
  • 3:37 - 3:39
    ڕابردوو و ئێستا
    بەیەكەوه دەبەستێتەوه.
  • 3:39 - 3:43
    باسی ئەوه دەكات بەڕاستی چی ڕوویدا.
  • 3:44 - 3:48
    هەنگاوی دووەم: دەبێت
    لەخۆت بپرسی بۆ.
  • 3:49 - 3:52
    ڕزگاربووەكان
    لەبەر چی ڕزگاریان بوو.
  • 3:52 - 3:57
    بۆچی؟ باوكم دەستدرێژی
    كردە سەر كچە بچوكەكەی؟
  • 3:57 - 4:01
    بۆچی سەرمی بەدیواردا دەكێشا؟
  • 4:04 - 4:06
    لەم کەیسەی باوکمدا
  • 4:06 - 4:10
    منداڵێك بوو زۆر لە دوای ئەوانی تر لە دايك
    بووە.
  • 4:11 - 4:14
    ڕێکەوتێک بوو،
    بوو بە پەرجوو.
  • 4:14 - 4:18
    وەكو كوڕێكی زێڕین
    مامەڵەی لەگەڵ كراوە.
  • 4:19 - 4:22
    بەڵام، خۆشەویستی نەما,
    و خۆشەویستی نەبوو.
  • 4:22 - 4:24
    خۆشەویستی پێشینەیە.
  • 4:24 - 4:26
    بۆ كەسێك پێویستی پێتە تا زۆرباش بێت.
  • 4:26 - 4:27
    بۆ تۆ.
  • 4:28 - 4:31
    باوكم پێویستە ئەو كەسه
    بێت كە لە ڕاستیدا بوو،
  • 4:31 - 4:33
    هەرگیز ڕێگەی نەدراوە خۆی بێت.
  • 4:33 - 4:36
    هەرگیز ڕێگەی پێنەدرا بۆ دەربڕینی سۆز
  • 4:36 - 4:39
    یاخود گومان و دڵسۆزی.
  • 4:39 - 4:41
    هەرگیز ڕێگەی پێنەدرا بگری.
  • 4:41 - 4:44
    فشاری لێكرا تا گشت
    ئەو هەستانە له گؤڕ بنێت،
  • 4:44 - 4:47
    له كۆتایدا بچووك بووەوە.
  • 4:47 - 4:51
    ئەو هەستە قەتێس بووەوە
    له كۆتایدا بووە پیاوی تارمایی،
  • 4:51 - 4:53
    و له كۆنترۆڵ دەرچوو،,
  • 4:53 - 4:57
    لەسەر من دەری بڕی.
  • 4:58 - 5:02
    هەنگاوی سێیەم: ئەوەیە
    كه دڵی خۆت بكەیتەوە
  • 5:02 - 5:06
    هەست بكەیت چۆن قوربانییەكە
    هەست دەكات له كاتێكدا گێچەڵت پێدەكرد.
  • 5:07 - 5:09
    دەبێت ڕێگە بدەی دڵت بشكێت.
  • 5:09 - 5:11
    دەبێ هەست به ترس و تۆقاندن بكەیت
  • 5:11 - 5:15
    و كاریگەرییه درێژخایەنەكانی
    دەستدرێژییەكە.
  • 5:16 - 5:19
    دەبێت دان بەو ئازاردا بنێیت کە
    دووچاری کەسەكەت كردووە.
  • 5:20 - 5:21
    ،هەنگاوی چوارەم
  • 5:21 - 5:25
    هەستکردنە بە بەرپرسیاری
    بۆ ئەوەی کردووتە
  • 5:25 - 5:27
    و قەرەبووی بکەیتەوە.
  • 5:27 - 5:32
    كەواتە كێ دەیەوێت بەو
    هە نگاوەدا تێبپەرێت؟
  • 5:33 - 5:36
    بۆچی دەتەوێت كراوە بیت؟
  • 5:37 - 5:41
    تاكە شتە كە ئازادت دەکات.
  • 5:41 - 5:45
    تاكە شتە قوربانییەكە ئازاد دەكات.
  • 5:45 - 5:47
    تۆ تەنها قوربانییەکەت وێران نەكردووە.
  • 5:47 - 5:49
    خۆشت وێران كردووە.
  • 5:49 - 5:54
    هیچ كەسێك نییە
    ئازاری كەسێكی تر بدات
  • 5:54 - 5:56
    ئەگەر خۆی هەمان
    ئازار نەچێژێت.
  • 5:57 - 6:04
    ئەمه ڕۆحێكی تاریك و
    گوماناوی دەخوڵقێنێت،
  • 6:04 - 6:06
    و به درێژای ژیانت بڵاودەبێتەوە.
  • 6:08 - 6:11
    ئەو داوای لێبوردنەی
    نوسيم، شتێكی فێركردم
  • 6:11 - 6:13
    دەبێت لە چەند ئاوێنەیەكەوە
    سەیر بكەین
  • 6:13 - 6:16
    بۆ ئەوەی گرفتەكانی
    توند و تیژی پیاوان بزانین،
  • 6:16 - 6:20
    كه ئەو و زیاتر له یەك
    ملیار كەس ڕزگاریان بووە.
  • 6:20 - 6:23
    ئێمە له سەرەتادا زۆرجار پەنا بۆ
    سزا دەبەین.
  • 6:24 - 6:26
    هەنگاوی یەكسانه،
  • 6:26 - 6:30
    هەندێك جار سزا كاریگەری دەبێت،
  • 6:30 - 6:33
    و بەس نییە.
  • 6:33 - 6:34
    باوكم سزای دام.
  • 6:35 - 6:36
    من دەم كوت كرام،
  • 6:36 - 6:38
    دڵم شكا،
  • 6:39 - 6:42
    سزا خۆڕاگڕمان دەكات،
    بەڵام فێرمان ناكات.
  • 6:42 - 6:45
    شەرمەزاریی قەرەبوو نییە.
  • 6:45 - 6:50
    پێویستی بە دروستكردنی
    پرۆسەیەكە كە سزا لە خۆ بگرێت،
  • 6:50 - 6:53
    بە هۆیەوە دەروازەیەك دەكەینەوە
  • 6:53 - 6:57
    کە تێیدا پیاوان، دەتوانن بە ڕاستی ببنە
    شتیك یان کەسێکی تر.
  • 6:58 - 7:00
    بۆ چەندین ساڵ ڕقم له
    باوكم بوو.
  • 7:00 - 7:03
    دەمويست بمرێت یان بەند بكرێت.
  • 7:03 - 7:07
    ئەمە وای كرد پەیوەندیم
    بەو چیرۆكەوە نەپچڕێت.
  • 7:08 - 7:13
    ئەوەی من دەمەوێت
    تەنها وەستانی باوكم نییە.
  • 7:13 - 7:14
    دەمویست بگۆڕێت.
  • 7:14 - 7:16
    دەمویست داوای لێبوردن بكات.
  • 7:16 - 7:18
    هەر ئەمەم دەویست.
  • 7:18 - 7:20
    نامانەوێت پیاوان وێران بكەین.
  • 7:20 - 7:23
    نامانەوێت سزا بدرێن.
  • 7:23 - 7:28
    ،دەمانەوێت سەیری ئێمه بكەن
    قوربانییەکان، كه زیانمان پێگەیشتووە،
  • 7:28 - 7:30
    داوایان لێدەكەین توبە بكەن.
  • 7:30 - 7:31
    و بگۆڕێن.
  • 7:31 - 7:33
    باوەڕمان وایە ئەمه ئەستەم نییە.
  • 7:34 - 7:37
    بڕوام وایە ئەمه ڕێگەی كاركردنمانه.
  • 7:38 - 7:41
    دەمانەوێت پیاوانیش
    پەیوەندیمان پێوەبكەن.
  • 7:41 - 7:47
    ئیمە پێویستمانە پیاوان ئازابن، ببن
    بە بەشێک لەو گوڕانکارییە.
  • 7:48 - 7:51
    تەمەنم بە بانگ كردنی
    پیاوانەوە بەڕێكرد،
  • 7:52 - 7:54
    ئێستاش لێرەم،
  • 7:55 - 7:57
    هەر ئێستا،
  • 7:57 - 8:00
    تا بانگتان بکەم بێنە پێشەوە.
  • 8:01 - 8:02
    سوپاس.
  • 8:02 - 8:05
    (چەپڵە)
  • 8:05 - 8:06
    سوپاس.
  • 8:06 - 8:07
    (چەپڵە)
  • 8:07 - 8:08
    سوپاس، سوپاس
  • 8:08 - 8:10
    (چەپڵە)
Title:
هێزێكی کاریگەر بۆ داوای لێبوردنێکی ڕاستەقینه‌
Speaker:
ئێڤا ئێنسڵەر
Description:

داوای لێبوردنێکی زیرەکانە لە پشت کردنی هەڵەکانەوەیە، ئەفسانەی شانۆنوس، ئێڤا ئێنسڵەر وا دەڵێت. بەم وتە ڕاستە ئەزموونی خۆی لە هەڵسوکەوتی خراپ گۆڕیوە بۆ زانیاری لەسەر ئەو شتانەی هەڵەکەرەکان دەیکەن -- دەڵێت و چوار هەنگاوی پێشکەش کردووە بۆ یارمەتیدانی پڕۆسەکە دیاری دەکات.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
08:23

Kurdish (Central) subtitles

Revisions