Return to Video

شارستانی لەسەر مانگ و مانایی ژیان لەسەر زەوی چییە

  • 0:01 - 0:05
    ئێستا، زۆر شت لەگەڵ مانگ ڕوودەدات.
  • 0:05 - 0:09
    چین پلانەکانی ڕاگەیاند
    بۆ نیشتەجێکردن لە وێستگەی باشوور
  • 0:09 - 0:11
    لە ساڵی ٢٠٣٠دا،
  • 0:11 - 0:14
    و ویلایەتە یەکگرتوەکان
    نەخشەڕێگەیەکی فەرمی هەیە
  • 0:14 - 0:18
    گەڕان بەدوای زیادکردنی ژمارەی ئەو خەڵکانەی
    کە لە بۆشایی ئاسمان دەژین و کاردەکەن.
  • 0:18 - 0:21
    ئەمە بە بەرنامەی
    ئارتەمیسی ناسا دەست پێ دەکات،
  • 0:21 - 0:25
    یەکەمین بەرنامەی نێودەوڵەتی
    بۆ ناردنی یەکەمین ئافرەت بە دوایدا پیاو
  • 0:25 - 0:27
    بۆ سەر مانگ لەم دەیەدا.
  • 0:27 - 0:30
    ملیاردێرەکان و کەرتی تایبەت بەشداری دەکەن
  • 0:30 - 0:31
    بە ڕێگەیەکی بێ وێنە.
  • 0:32 - 0:35
    لە سەرتاسەری جیهاندا زیاتر لە
    سەد کۆمپانیای هەڵدانی مووشەک هەن
  • 0:35 - 0:39
    و بە نزیکەی دەرزەنێک لە کۆمانیای تایبەت
    بە گواستنەوەی مانگی
  • 0:39 - 0:42
    ئامادە کردنی ئەرکی ڕۆبۆتی
    بۆ سەر ڕووی مانگ.
  • 0:43 - 0:47
    بۆ یەکەمجار لە مێژووی مرۆڤایەتیدا
    موشەکمان هەیە کە بەکاردەهێنرێتەوە.
  • 0:47 - 0:50
    ئەمە دەبێتە هۆی گەشەسەندنی ژێرخان
  • 0:50 - 0:52
    و سوود وەرگرتن لە سەرچاوەکان.
  • 0:52 - 0:55
    لە کاتێکدا زاناکان پێیان وایە،
    مەزندەکان جیاوازیان هەیە
  • 0:55 - 0:59
    لەوانەیە نزیکەی ملیارێک
    تەنی ئاوی بەستوو هەبێت لەسەر مانگ.
  • 0:59 - 1:01
    کە ئەمە گەورەترە لە دەریاچەی ئێری،
  • 1:01 - 1:05
    و ئاوی پێویست هەیە کە لەوانەیە
    پشتگیری هەزاران کەس بکات
  • 1:05 - 1:08
    کە بژین و کار بکەن لەسەر مانگ.
  • 1:08 - 1:11
    هەرچەندە، بۆیە پلانی فەرمی
    هەمیشە لە گەشە دایە.
  • 1:11 - 1:14
    هۆکارێکی ڕاستەقینە هەیە
    بۆ بیرکردنەوە لەوەی کە دەتوانین خەڵکی ببینین
  • 1:14 - 1:16
    بۆ دەستێکردنی ژیان و کارکردن لەسەر مانگ
  • 1:16 - 1:17
    لە دە ساڵی داهاتوودا.
  • 1:18 - 1:22
    هەرچەندە، مانگ بە نزیکەی هێندەی قەبارەی
    کیشوەری ئەفریقایە،
  • 1:22 - 1:25
    و دەبینین کە ئەمە سەرچاوەی سەرکییە
  • 1:25 - 1:27
    لەوانەیە لە ناوچە بچووکەکان چڕ بکرێتەوە
  • 1:27 - 1:29
    لە نزیک جەمسەرەکان.
  • 1:29 - 1:34
    ئەمە پرسیاری گرینگ درووست دەکات دەربارەی
    ڕێکخستنی دەستگەیشتن بە سەرچاوە دەگمەنەکان.
  • 1:35 - 1:39
    و هەروەها پرسیاری شەرعیش درووست دەکات
    دەربارەی گەشتکردن بۆ مانگ:
  • 1:39 - 1:41
    کۆلۆنیالیزم، کەلەپووری کلتووری
  • 1:41 - 1:45
    و دووبارە بەرهەمهێنانەوەی
    سیستەمی نایەکسانیلە ئەمرۆی سەرمایەداری.
  • 1:45 - 1:47
    زیاتر بۆ ئەم خاڵە:
  • 1:47 - 1:50
    ئایا ئاڵەنگەری کەممان
    لەسەر زەوی هەیە؟
  • 1:50 - 1:55
    بەڕێوەبردنی ئینتەرنێت، نەخۆشی، تیرۆر
    و لەوانەیە زۆر گرینگتر،
  • 1:55 - 1:58
    قەیرانی کەشوهەوا و لەدەستانی هەمەجۆری.
  • 1:59 - 2:00
    لە هەندێ باردا،
  • 2:00 - 2:03
    بیرۆکەی مانگ وەک تەنها مەبەستێک
  • 2:03 - 2:06
    ئەم جۆرە کێشە دروستکەرانە بەرجەستە دەکات.
  • 2:06 - 2:08
    هەڵوێستێکی سنووری دەنوێنێ
  • 2:08 - 2:10
    لەدەست بەسەرداهەڵکردن،
  • 2:10 - 2:12
    موشکەی گەورە و پرۆژەی گرانبەها،
  • 2:12 - 2:14
    پێشبرکێ و بردنەوە.
  • 2:15 - 2:17
    بەڵام ئەوەی زۆر سەرنج ڕاکێشە
    دەربارەی مانگ چییە
  • 2:17 - 2:20
    ملیاردێرەکان و موشەکەکانیان نییە
  • 2:20 - 2:23
    یان هەمان ململانێی
    هێزی کۆنە لە نێوان ولاتان.
  • 2:23 - 2:26
    لە ڕاستیدا، ئەمە هیچ رەقەواڵە نییە.
  • 2:27 - 2:29
    ئەمە نەرماڵەیە.
  • 2:29 - 2:31
    ئەمە نۆرم، نەریت و یاسایە.
  • 2:31 - 2:33
    ئەوە تەکنەلۆجیای کۆمەڵایەتیمانە.
  • 2:34 - 2:38
    و ئەوە هەلێکە بۆ نوێکردنەوەی
    دامەزراوە دیموکراتیەکانمان
  • 2:38 - 2:40
    و سەروەری یاسا
  • 2:40 - 2:44
    بۆ وەڵامدانەوەی سەردەمێکی نوێ
    لە ئەڵەنگەری هەسارەیی.
  • 2:44 - 2:48
    من پێتان دەڵێم کە چۆن مانگ دەشێت
    ببیتە کەڤاڵێک
  • 2:48 - 2:51
    بۆ شیکارکردنی گەورەترین ئاڵەنگەریەکان
    لێرە لەسەر زەوی.
  • 2:52 - 2:57
    لە هەرزەکاریەوە بە جۆرێک
    خولیایی ئەم بابەتە بووم.
  • 2:57 - 3:01
    دوو دەیەی ڕابردووم بە کارکردن لەگەڵ
    سیاسەتی بۆشایی نێودەوڵەتی بەسەربرد،
  • 3:01 - 3:06
    و هەروەها لەسەر پرۆژەی کۆمەڵەی بچووك
    لەگەڵ دیزاینی فەرمانرەوایی.
  • 3:06 - 3:08
    کاتێک تەمەنم ١٧ ساڵان بوو،
  • 3:08 - 3:11
    بەشداری کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتوەکانم
    کرد بۆ بەکارهینانی بۆشایی بۆ مەبەستی ئاشتی
  • 3:11 - 3:12
    لە ڤیەنا.
  • 3:13 - 3:17
    لە ماوەی دوو هەفتەدا،
    ١٦٠ گەنج لە ٦٠ وڵاتەوە
  • 3:17 - 3:21
    لە هوتێلە گەورەکانی تەنیشت
    بینای یوئێن نیشتجێ کران.
  • 3:21 - 3:23
    بانگهێشت کراین بۆ پێشکەشکردنی راسپاردە
  • 3:23 - 3:25
    بۆ وڵاتانی ئەندام
  • 3:25 - 3:28
    دەربارەی ڕۆڵی بۆشای لە داهاتووی مرۆڤ
  • 3:28 - 3:30
    لە دوای کۆنفرانسەکە،
  • 3:30 - 3:32
    هەندێک لە ئیمە زۆر سەرسام بووین
  • 3:32 - 3:34
    کە لە ڕاستیدا بریارماندا کە بەیەکەوە بژین.
  • 3:35 - 3:39
    ئێستا، ژیان لەگەڵ ٢٠ کەس
    لەوانەیە شێتانە دیار بێت،
  • 3:39 - 3:45
    بەڵام لە ماوەی ئەو سالانەدا، ڕێگەی بە
    ئێمەدا بۆ درووستکردنی گرووپێکی متمانە بەرز
  • 3:45 - 3:49
    کە ڕێگەی داین بە تاقیکردنەوە
    لەگەڵ ئەو تەکنەلۆجیایە کۆمەڵایەتیە.
  • 3:49 - 3:53
    سیستەمێکی حکومرانیمان دیزاین کرد
    لە دیاریکردنی بەرێوەبەرێک
  • 3:53 - 3:55
    بۆ بەکارهینانی پرۆسەی دەستەی سوێندخۆران.
  • 3:56 - 3:58
    و کاتێک لە ناو پیشەکەمان گەشەمان کرد،
  • 3:58 - 4:02
    بیرۆکەکانمان لە واشنتنەوە گواستەوە
    بۆ کارکردن بۆ ناسا
  • 4:02 - 4:04
    بۆ دەست بە کۆمپانیای خۆمان بکەین،
  • 4:04 - 4:07
    ئەو تاقیکردنەوەنا ڕیگەیان
    بە ئیمە دا ببینین
  • 4:07 - 4:10
    کە چۆن گرووپێکی بچووک
    دەتوانێت ببیتە قاپیکی تاقیگە
  • 4:10 - 4:14
    بۆ پرسیاری گرینگی کۆمەڵایەتی
    وەک نوێنەرایەتی کردن،
  • 4:14 - 4:16
    بەردەوام بوون یان دەرفەت.
  • 4:17 - 4:21
    زۆرجار خەڵک وەک قاپی تاقیگە
    باسی مانگ دەکەن
  • 4:21 - 4:23
    یان تەنانەت تەختە بەردێکی بەتاڵ.
  • 4:24 - 4:28
    بەڵام بەهۆی رێکەوتنامە یاساییەکانەوە
    کە حوکمی مانگ دەکەن،
  • 4:28 - 4:31
    لە ڕاستیدا شتێکی زۆر گرینگی هاوبەشی هەیە
  • 4:31 - 4:34
    لەگەڵ بەرەنگاریە جیهانیەکان
    لێرە لەسەر زەوی.
  • 4:34 - 4:41
    بابەت گەلێک لە خۆدەگرن پیویستە ئێمە
    لەو دیوی سنوور و هەرێمەکان بیربکەینەوە،
  • 4:41 - 4:43
    واتە مانگ لە ڕاستیدا زیاتر لە نموونەیەک
  • 4:43 - 4:45
    زیاتر لە تەختە بەردێکی بەتاڵە.
  • 4:46 - 4:51
    ساڵی ١٩٦٧ ئیمزا کرا، پەیماننامەی بۆشای
    دەرەوە پەیماننامەی پێناسەکردن
  • 4:51 - 4:53
    بەڕیوەبردنی چالاکییەکان لە دەرەوەی بۆشایی،
  • 4:53 - 4:55
    بە مانگیشەوە
  • 4:56 - 4:58
    و دوو پێکهاتەی سەرەکی هەیە
  • 4:58 - 5:02
    کە بەشێوەیەکی بنچینەی بنەماکان دەگۆڕن
    کە دەتوانرێت لەسەر کامە یاسار دروست بکرێت.
  • 5:03 - 5:09
    یەکەمیان پێویستیەکە بۆ بەکارهێنانی
    بە خۆڕایی هەموو چینەکانی ناوچەکە.
  • 5:10 - 5:14
    و دووەمیان مانگ و هەموو ناوچەکانی ترە
  • 5:14 - 5:18
    و بابەتی دەستبەسەرداگرتنی نەتەوەی نین.
  • 5:18 - 5:20
    ئێستا، ئەمە شێتیە
  • 5:20 - 5:24
    لەبەرئەوەی تەواوی
    سیستەمی نێودەوڵەتی زەوی --
  • 5:24 - 5:25
    نەتەوە یەکگرتوەکان
  • 5:25 - 5:28
    سیستەمی پەیماننامەکان
    و ڕێکەوتنامە نیودەوڵەتیەکان - -
  • 5:28 - 5:32
    لەسەر بیرۆکەی سەروەری دەوڵەت بنیات نراوە،
  • 5:32 - 5:35
    لەسەر دەست بەسەر دادانەوەی زەوی
    و سەرچاوەکان لە سنوورەکان
  • 5:35 - 5:39
    و ئەتۆنۆمی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی
    دەستگەیشتنی ئازاد لە ناو ئەو سنوورانە.
  • 5:40 - 5:42
    لە ڕێگەی ئەنجامدانی هەردووکیان،
  • 5:42 - 5:45
    ئێمە بارودخەکان درووست دەکەین
    بۆ ئەوەی پێی بڵێین "گشتی."
  • 5:46 - 5:50
    لەسەر بنچینەی کاری ئابووری ناس ئیلینۆر
    ئۆسترۆم براوەی خەڵاتی نۆبڵ،
  • 5:50 - 5:54
    باوی جیهانی بریتییە لەو سەرچاوانەی
    کە هەموومان هاوبەشی پێدەکەین
  • 5:54 - 5:57
    کە پێویستە بەیەکەوە کار بکەین
    بۆ بەڕیوەبردن و پاراستنی
  • 5:57 - 6:01
    لایەنی گرینگ
    لە مانەوەمان و باش بوونمان،
  • 6:01 - 6:03
    وەک ژینگە یان زەریاکان.
  • 6:03 - 6:08
    پێشنیارەکان لەسەر بنەمای باوی کێڵگەیەکی
    سەوز بۆ دیزاینی دامەزراوەکان پێشنیاز دەکات
  • 6:08 - 6:10
    ئەوە تەنها سەرەتایە بۆ دۆزینەو
  • 6:10 - 6:13
    لەسەر ئاستی جیهانی و هەسارەیی.
  • 6:13 - 6:14
    مافی موڵکەکان لە چی دەچێت؟
  • 6:14 - 6:16
    و ئێمە چۆن سەرچاوەکان بەڕێوە دەبەین
  • 6:16 - 6:21
    چ کاتێک ئامرازە نەریتیەکانی دەسەلاتێکی
    دەرەکی و موڵکی تایبەتی
  • 6:21 - 6:22
    جێبەجێ ناکرێت؟
  • 6:22 - 6:25
    هەرچەندە هەموو وەڵامەکانمان نییە،
  • 6:25 - 6:28
    کەشوهەوا، بەڕێوەبردنی
    ئینتەرنێت، دەسەلاتخوازی--
  • 6:28 - 6:31
    ئەمانە هەموویان هەڕەشەی قووڵن
  • 6:31 - 6:34
    کە ئێمە شکستمان هێناوە لە ئاراستەکردنی
    ڕێگەکانی ئێستای بیرکردنەوەمان.
  • 6:34 - 6:39
    ڕێگەی سەرکەوتن پێویست بەوە دەکات
    ئامرازی تازە پێشنیار بکەین.
  • 6:39 - 6:43
    کەواتە چۆن ئێمە هاریکاری بەکتر دەبین
    لەسەر بنچینەی لۆجیکی باو
  • 6:43 - 6:46
    بۆ ناو دامەزراوە جیهانی و فەزایەکان؟
  • 6:47 - 6:52
    باشە، هەوڵێک هەیە
    کە لەسەرچاوەیەکی جیاوازەوە دێت.
  • 6:52 - 6:55
    وەک چالاکوانێکی گەنج لە
    جەنگی جیهانی دووەمدا،
  • 6:55 - 6:58
    ئارڤید پاردۆ وەک ڕێکخستنی
    دژە فاشیست دەستگیرکرا
  • 6:58 - 7:01
    و لەلایەن گێستاپۆوە
    سزای مەرگی بەسەردا سەپێنرا.
  • 7:02 - 7:03
    دوای جەنگ،
  • 7:03 - 7:06
    بە ڕیگەی خۆی بۆ ناو کاری دیبلۆماسی
    کاری دەکرد،
  • 7:06 - 7:10
    لە کۆتایدا بوو بە یەکەم
    نوێنەری هەمیشەیی ماڵتای
  • 7:10 - 7:12
    نەتەوە یەکگرتوەکان.
  • 7:12 - 7:15
    پاردۆ تێبینی کرد یاسای نیودەوڵەتی
    ئامرازی نییە
  • 7:15 - 7:18
    بۆ ئاراستەکردنی بەڕێوەبردنی
    سەرچاوەی هاوبەشی جیهانی،
  • 7:18 - 7:20
    وەک دەریا بەرزەکان.
  • 7:21 - 7:26
    هەروەها دەرفەتێکی بینی بۆ داکۆکیکردن
    لە هاوبەشی گوونجاو لە نێوان نەتەوەکان.
  • 7:26 - 7:31
    لە ساڵی ١٩٦٧دا، پاردۆ وتارێکی بەناوبانگی
    بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان پێشکەش کرد،
  • 7:31 - 7:33
    ناساندنی بیرۆکەی
  • 7:33 - 7:39
    کە زەریاکان و سەرچاوەکانیان
    "میراتی هاوبەشی مرۆڤایەتی بوون."
  • 7:39 - 7:43
    لە کۆتایدا دەستەواژەکە وەک بەشێک
    لە پەیمانی دەریا کاری پیکرا،
  • 7:43 - 7:46
    لەوانەیە بەرێوەبردنی ئالۆزترین
    ڕژێمی باو
  • 7:46 - 7:48
    لە سەر ئەم هەسارەیە.
  • 7:48 - 7:51
    وەک ساتێکی ئاودا بینراوە،
  • 7:51 - 7:53
    دەستوورێک بۆ دەریاکان.
  • 7:54 - 7:57
    بەڵام زمانەکە ئەوەندە مشتوومڕی سەلماند
  • 7:57 - 8:00
    کە ١٢ ساڵی پێچوو بۆ بەدەستهێنانی
    ئیمزای تەواو
  • 8:00 - 8:02
    بۆ ئەوەی پەیماننامەکە جێبەجێ بکرێت،
  • 8:02 - 8:05
    و تائێستاش هەندێک لە وڵاتاکان
    رەتی دەکەنەوە ئیمزای بکەن.
  • 8:06 - 8:10
    ناڕەزایەکە ئەوەندە نەبوو
    دەربارەی هاوبەشی کردن لە هەر سێ،
  • 8:10 - 8:12
    بەڵام ناچاری بەشداری کردن.
  • 8:13 - 8:18
    دەولەتەکان هەستیان بەوە کردوە بنەمای
    یەکسانی خۆسەریان لاواز کردوە
  • 8:18 - 8:21
    و سەروەری دەوڵەت،
  • 8:21 - 8:26
    هەمان ئۆتۆنۆمی و سەرەوەری دەوڵەت
    کە یاسای نیودەوڵەتی کەم دەکات.
  • 8:27 - 8:29
    بۆیە لە زۆر ڕەوەوە،
  • 8:29 - 8:32
    چیرۆکی بنەمای میراتی باو
  • 8:32 - 8:33
    تراژیدیایە.
  • 8:34 - 8:37
    بەڵام بە‌هێزە چونکە سادەی دەکاتەوە
  • 8:37 - 8:42
    ئەو ڕێگەیانانەی ئەمڕۆ جیهان لە
    بەرگری و هێرش بردن پەیڕەوی دەکات
  • 8:42 - 8:45
    بەرگری لە هەر هەوڵێکی چاکسازی دەکات.
  • 8:47 - 8:49
    بەلام ئەمە شتەکەیە:
  • 8:49 - 8:53
    پەیمانامەی بۆشای دەرەوە پێشتر
    ئەم چاکسازیان لە پێکهاتەکەدا کردوە.
  • 8:54 - 8:55
    لە لوتکەی جەنگی ساردا،
  • 8:55 - 8:58
    ترسان کە هەر یەکێکیان
    سەرەتا دەگەنە سەر مانگ،
  • 8:58 - 9:00
    ویلایەتە یەکگرتوەکان و USSR
  • 9:00 - 9:04
    وای لە ویستفالیان کرد هاوتا بێت
    بۆ ئەوەی لەگەڵ شەیتان ڕێک بکەوێت.
  • 9:05 - 9:09
    لە ڕیگەی بەدەست گەیشتنی ئازاد
    و ڕێگری لە دەست بەسەر داگرتنی زەوی،
  • 9:09 - 9:13
    ئێمە پێویستە لە سەرەتاوە دامەزراوەکانمان
    دیزاین بکەینەوە،
  • 9:13 - 9:15
    و لەوانەیە لە ئەنجامدانی ئەمە،
  • 9:15 - 9:18
    شتێکی نوێ فێر بین
    بۆ ئەوەی لەسەر زەوی جێبەجێی بکەین.
  • 9:19 - 9:23
    کەواتە، هەرچەندە مانگ لەوانەیە
    کەمێک دوور دیار بێت،
  • 9:23 - 9:25
    چۆن وەڵامی پرسیارە بنەڕەتیەکان دەدەینەوە
  • 9:25 - 9:28
    دیاری دەکات بۆ ئەو کەسەی
    کە لەسەر مێزەکە دادەنیشێت
  • 9:29 - 9:30
    و ڕەزامەندی چۆن دیارە.
  • 9:31 - 9:34
    و ئەمانە پرسیاری تەکنەلۆجیای کۆمەڵایەتین،
  • 9:34 - 9:36
    نەک موشەک و ژمارە
  • 9:37 - 9:41
    لە راستیدا، ئەم گفتووگۆیانە
    ئێستا ڕوودەدەن.
  • 9:41 - 9:45
    کۆمەڵگای بۆشایی گفتووگۆ
    لەسەر ڕێکەوتنە بنچینەیە هاوبەشەکان دەکات،
  • 9:45 - 9:49
    وەک چۆن ناوچە مانگیەکان
    وەک ناوچەی کەلەپوری دیاری بکەین،
  • 9:49 - 9:52
    و چۆن مۆڵەت وەرگرین
    لەو شوێنەی کە لێێ دابەزین
  • 9:52 - 9:54
    کاتێک دەسەڵاتی دەرەکی نەریتی
  • 9:54 - 9:56
    جێبەجێ ناکرێت؟
  • 9:56 - 9:59
    چۆن داواکاریەکان جێبەجێ دەکەین
    بۆ هەماهەنگی
  • 9:59 - 10:02
    کاتێک دژی یاساکانە کە بە خەڵکی
    بگووترێت بۆ کوێ بروات؟
  • 10:03 - 10:06
    و چۆن بەڕێوەبردنی دەستگەیشتن
    بە سەرچاوە دەگمەنەکان بکەین
  • 10:06 - 10:09
    وەک ئاو و کانزا
  • 10:09 - 10:12
    یان تەنانەت لوتکەکانی ڕووناکی هەتاهەتای --
  • 10:12 - 10:15
    دەوڵەتەکان کە تەنها لە هێڵی پانی ڕاست
    دادەنیشێت
  • 10:15 - 10:17
    بۆ وەرگرتنی بەردەوامی نزیکی تیشکی خۆر--
  • 10:17 - 10:19
    کەواتە هیز؟
  • 10:19 - 10:23
    ئێستا، هەندێک کەس پێیان وایە
    کە نەبوونی یاسا لەسەر مانگ
  • 10:23 - 10:25
    ترسێنەرە.
  • 10:25 - 10:29
    و بەشێوەیەکی یاسایی
    هەندێک توخمی ترسناک هەیە.
  • 10:30 - 10:32
    ئەگەر هیچ یاسایەک لەسەر مانگ نەبێت،
  • 10:32 - 10:36
    کەواتە ئێمە کۆتایی پێناهێنین
    لە یەکەم حاڵەتی خزمەتکردندا؟
  • 10:36 - 10:38
    و لەوانەیە،
  • 10:38 - 10:41
    ئەگەر ئەم ساتە دەرکەین.
  • 10:41 - 10:46
    بەڵام نەخێر ئەگەر ئێمە ئامادە و ئازا بین
    بۆ ئەوەی بەرەنگاریەکە بکەین.
  • 10:47 - 10:50
    وەک لە کۆمەڵگەکانماندا فێربووین
    لە خۆبەڕێوەبردنی،
  • 10:50 - 10:54
    درووستکردنی شتێکی نوێ ئاسانترە
    لەوەی کە هەوڵبدرێت کۆنەکە هەڵبوەشێتەوە.
  • 10:55 - 10:57
    و لە شوێنیکی تر جگە لە مانگ
  • 10:57 - 11:01
    دەتوانین نموونەی سەرەتایی
    دامەزراوی نوێ لە ئاستی جیهانی
  • 11:01 - 11:05
    لە ژینگەیەکی خۆبەخۆدا
    دیزاینێکی تەواوی سنووردار پێویستە
  • 11:05 - 11:08
    بۆ گەورەترین بەرەنگاریمان لێرە لەسەر زەوی؟
  • 11:09 - 11:11
    لە ساڵی ١٩٩٩دا،
  • 11:11 - 11:15
    نەتەوە یەکگرتوەکان کۆمەڵێک لە گەنجی
    بۆشای فێر کرد
  • 11:15 - 11:17
    کە دەتوانین گەورەتر بیربکەینەوە،
  • 11:17 - 11:20
    کە دەتوانین کاریگەری لەسەر نەتەوەکان
    دابنێین ئەگەر بمانەوێت
  • 11:21 - 11:24
    ئەمرۆکە، قۆناغەکە بۆ
    قۆناغی داهاتوو ئامادەکراوە:
  • 11:24 - 11:28
    بۆ وێناکردنی ئەوەی چی لەدوای
    خاک و سنوورەوە دێت.
  • 11:29 - 11:30
    زۆر سوپاس.
Title:
شارستانی لەسەر مانگ و مانایی ژیان لەسەر زەوی چییە
Speaker:
جێسی کەیت شینگلەر
Description:

ئێمە دەتوانین بە شێوەیەکی واقیعی ببینین کە خەڵک دەست دەکەن بە ژیان و کار کردن لەسەر مانگ لە دە ساڵی داهاتوودا -- و چۆن ئێمە ئەو کارە گرنگە دەکەین، توێژەری سیاسەتی بۆشایی ئاسمان جێسی کەیت شینگلەر دەڵێت. لەم قسە سەرنج ڕاکێشەدا، ئەو بابەتە ڕەخنەییانە باس دەکات کە کاتێک ئێمە شارستانییەت لە بۆشایی دەرەوە دا ڕەچاو دەکەین- وەک حوکمڕانی، مافی موڵک و سامان و بەڕێوەبردنی سەرچاوە- نیشانی دەدات کە مانگ چۆن دەتوانێت نموونەیەک بێت بۆ چارەسەرکردنی گەورەترین بەرەنگارییەکانی ئێمە لێرە لەسەر زەوی.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
11:43

Kurdish (Central) subtitles

Revisions