لە چەند ساڵی ڕابردوودا داوامان لە پیاوان دەکرد دووربکەونەوە. پێویستەبوو جێ بەجێ بكرێت. (چەپڵه ) بیرم كردەوە، كارێكی قورستر ئەنجام بدەین. وەك هاوڕێ باشەكەم تۆنی پۆرتەر دەڵێت پێویستمان به ڕێگەیەكه بە پیاوان بڵێین بێنە پێشەوە. كاتێك تەمەنم ٥ ساڵان بوو باوکم گێچەڵی سێكسی پێکردم. له نێوەی شەودا دەهاته ژورەوە. وای نیشاندەدا كه لە هۆش خۆی چووە. ئه م گێچەڵە تا تەمەنی ١٠ ساڵیم بەردەوام بوو. كاتێك ویستم بەرەنگاری ببمەوە، كاتێك بۆ دواجار توانیم بڵێم نەخێر، دەستی به لێدانم کرد. به گەمژە ناوی دەبردم. پێی دەگوتم كه درۆزنم. كه تەمەنم بووبە ١٠ ساڵ گێچەڵ كۆتایی هات، بەڵام له ڕاستێدا هەرگیز تەواو نەبووە. منی گۆڕی. به درێژای كات، من پڕ بووم له نائارامی، تاوانباری و شەرم بەڵام من نەمدەزانی بۆچی. ڕقم لە خۆم و لە جەستەم دەبووەوە، زۆر نەخۆش دەکەوتم ، نەمدەتوانی بیر بكەمەوه، شتم بیر نەدەهاتەوە. ژن و پیاو لای من ترسناك بوون بەتایبەت ئەو کەسەی کە ڕێگەم پێدابوو کە بە خراپی مامەڵەم لەگەڵ بکات، چونكه باوكم فێری کردم کە ئەمە خۆشەویستییە. به درێژای ژیانم چاوەڕێ بووم باوكم داواى لێبوردنم لێبكات. بەڵام نەیكرد. و ناشی كات. بەڵام ئابڕوچونەكانی ئەم دواییانەی پیاوە بەناوبانگەکان. كە یەك بەدوای یەكدا ئابڕوویان دەچوو، یەك شتم بۆ دەركەوت: هەرگێز گوێم له پیاوێك نەبووه كە دەستدرێژی سێکسی و لاقەی کچانی ئەنجامداوە، بە ئاشكرا داوای لێبوردنی لە قوربانییەکەی کردبێت. وردە وردە بیرم کردەوە، دەبێت داوای لێبوردنی ڕاستەقینە چۆن بێت؟ شتێکی نامۆ دەستی بە ڕوودان کرد. دەستم بە نوسین كرد. دەنگی باوكم بە گوێمدا دەهات. بۆی باس کردم کە چی کردووە و لەبەرچی. داوای لێبوردنی کرد. ٣١ ساڵە باوک مردووە، کەچی لەم داوای لێبوردنە، كە من بۆم نوسیبوو، من لە ئەفسونی داوای لێبووردن تێگەیشتم و ڕێگەیەك بۆ بەردەوام بوون ئێستا لەو قەیرانەدا لەگەڵ پیاوان و ئەو ژنانەی قوربانین. داواى لێبوردن پابەندییەكی پیرۆزه. پێویستی بەشەرەفمەندی تەواوەتی هەیه. داوای به خۆداچونەوه و كات دەكات. نابێ پەلەی لێ بكرێت. تێگەیشتم كە لێبووردن چوار قۆناغێ هەیه، ئەگەر حەز بكەین، بۆتان باس دەكەم. یەكەم :ئەوە بە درێژی باسی، بكەیت چیت كردووه. نابێت قسەكانت ناڕوون بن. "ببوره ئەگەر ئازارم دابیت" یاخود"ببوورە ئەگەر گێچەڵی سێكسێم پێ كردبیت" شتەكەت مەبڕه. دەبێت بەڕاستی چیت كردووه باسی بكەیت. ،له ناوه ڕاستی شەودا هاتمه ژوورەكەت" جلی ژێرەوەتم دانا. دەستبازیم لەگەڵ كردیت" چونكه بەغیلیم پێ دەبردیت دەمویست كەمتر هەست بكەیت. ئازادییەکە لە وردەکارییەکەدایە. لێبوردن بەیادهێنانەوەیە. ڕابردوو و ئێستا بەیەكەوه دەبەستێتەوه. باسی ئەوه دەكات بەڕاستی چی ڕوویدا. هەنگاوی دووەم: دەبێت لەخۆت بپرسی بۆ. ڕزگاربووەكان لەبەر چی ڕزگاریان بوو. بۆچی؟ باوكم دەستدرێژی كردە سەر كچە بچوكەكەی؟ بۆچی سەرمی بەدیواردا دەكێشا؟ لەم کەیسەی باوکمدا منداڵێك بوو زۆر لە دوای ئەوانی تر لە دايك بووە. ڕێکەوتێک بوو، بوو بە پەرجوو. وەكو كوڕێكی زێڕین مامەڵەی لەگەڵ كراوە. بەڵام، خۆشەویستی نەما, و خۆشەویستی نەبوو. خۆشەویستی پیشینەیە. بۆ كەسێك پێویستی پێتە تا زۆرباش بێت. بۆ تۆ. باوكم پێویستە ئەو كەسه بێت كە لە ڕاستیدا بوو، هەرگیز ڕێگەی نەدراوە خۆی بێت. هەرگیز ڕێگەی پێنەدرا بۆ دەربڕینی سۆز یاخود گومان و دڵسۆزی. هەرگیز ڕێگەی پێنەدرا بگری. فشاری لێكرا تا گشت ئەو هەستانە له گوڕ بنێت، له كۆتایدا بچووك بووەوە. ئەو هەستە قەتێس بووەوە له كۆتایدا بووە پیاوی تارمایی، و له كۆنترۆڵ دەرچوو،, لەسەر من دەری بڕی. هەنگاوی سێیەم: ئەوەیە كه دڵی خۆت بكەیتەوە هەست بكەیت چۆن قوربانییەكە هەست دەكات له كاتێكدا گێچەڵت پێدەكرد. دەبێت ڕێگە بدەی دڵت بشكێت. دەبێ هەست به ترس و تۆقاندن بكەیت و كاریگەرییه درێژخایەنەكانی دەستدرێژییەكە. دەبێت دان بەو ئازاردا بنێیت کە دووچاری کەسەكەت كردووە. ،هەنگاوی چوارەم هەستکردنە بە بەرپرسیاری بۆ ئەوەی کردووتە و قەرەبووی بکەیتەوە. كەواتە كێ دەیەوێت بەو هە نگاوەدا تێبپەرێت؟ بۆچی دەتەوێت كراوەبیت؟ تاكە شتە كە ئازادت دەکات. تاكە شتە قوربانییەكە ئازاد دەكات. تۆ تەنها قوربانییەکەت وێران نەكردووە. خۆشت وێران كردووە. هیچ كەسێك نییە ئازاری كەسێكی تر بدات ئەگەر خۆی هەمان ئازار نەچێژێت. ئەمه ڕۆحێكی تاریك و گوماناوی دەخوڵقێنێت، و به درێژای ژیانت بڵاودەبێتەوە. ئەو داوای لێبوردنەی نوسيم، شتێكی فێركردم دەبێت لە چەند ئاوێنەیەكەوە سەیربكەین بۆ ئەوەی گرفتەكانی توند و تیژی پیاوان بزانین، كه ئەو و زیاتر له یەك ملیار كەس ڕزگاریان بووە. ئێمە له سەرەتادا زۆرجار پەنا بۆ سزا دەبەین. هەنگاوی یەكسانه، هەندێك جار سزا كاریگەری دەبێت، و بەس نییە. باوكم سزای دام. من دەم كوت كرام، دڵم شكا، سزا خۆڕاگرمان دەكات, بەڵام فێرمان ناكات. شەرمەزاریی قەرەبوو نییە. پێویستی بە دروستكردنی پرۆسەیەكە كە سزا لە خۆ بگرێت، بە هۆیەوە دەروازەیەك دەكەینەوە کە تێیدا پیاوان، دەتوانن بە ڕاستی ببنە شتیك یان کەسێکی تر. بۆ چەندین ساڵ ڕقم له باوكم بوو. دەمويست بمرێت یان بەند بكرێت. ئەمە وای كرد پەیوەندیم بەو چیرۆكەوە نەبچڕێت. ئەوی من دەمەوێت تەنها وەستانی باوكم نییە. دەمویست بگۆڕێت. دەمویست داوای لێبوردن بكات. هەر ئەمەم دەویست. نامانەوێت پیاوان وێران بكەین. نامانەوێت سزا بدرێن. ،دەمانەوێت سەیری ئێمه بكەن قوربانییەکان، كه زیانمان پێگەیشتووە، داوایان لێدەكەین توبە بكەن. و بگۆڕێن. باوەڕمان وایە ئەمه ئەستەم نییە. بڕوام وایە ئەمه ڕێگەی كاركردنمانه. دەمانەوێت پیاوانیش پەیوەندیمان پێوەبكەن. ئیمە پێویستمانە پیاوان ئازابن ببن بە بەشێک لەو گوڕانکارییە. تەمەنم بە بانگ كردنی پیاوانەوە بەڕێكرد، ئێستاش لێرە، هەر ئێستا، تا بانگتان بکەم بێنە پێشەوە. سوپاس. (چەپڵە) سوپاس. (چەپڵە) سوپاس، سوپاس (چەپڵە)