Return to Video

چۆن كه‌سایه‌تیت سیاسه‌تت بۆ دروست دەکات

  • 0:01 - 0:03
    من ده‌رووناسێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیم.
  • 0:04 - 0:07
    له‌ چۆنیه‌تی تێگه‌یشتنی خه‌ڵك بۆ جیهان
  • 0:07 - 0:10
    و ئه‌مه‌ مانای چییه‌ بۆ كۆمه‌ڵگه‌ و
    بۆ دیموكراسی ده‌كۆڵمه‌وه‌ ...
  • 0:10 - 0:13
    كه‌، هه‌روه‌ك دەردەکزێت، زۆر زۆره‌.
  • 0:13 - 0:16
    هه‌ندێك كه‌س جیهان وه‌ك شوێنێكی
    سه‌لامه‌ت و باش ده‌بینن،
  • 0:16 - 0:18
    ئه‌مه‌ش ڕێگه‌یان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی
    باش بن له‌گه‌ڵ گومان
  • 0:18 - 0:22
    و كات ته‌رخان بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ و یاریی.
  • 0:22 - 0:25
    ئه‌وانی تر به‌ته‌واوی ئاگاداری
    مەترسییەکانن له‌ ژینگه‌كه‌یان،
  • 0:25 - 0:28
    بۆیه‌ یاسا و توانای پێشبینی كردن
    ده‌خه‌نه‌ پێش
  • 0:28 - 0:31
    كرانه‌وه‌ و تاقیكردنه‌وه‌.
  • 0:31 - 0:33
    له‌ توێژینه‌وه‌ ئه‌كادیمییه‌كه‌مدا،
  • 0:33 - 0:38
    لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كه‌م له‌سه‌ر چۆن ئه‌م دوو
    ڕێبازه‌ شێوەی بیركردنه‌وه‌ و هه‌ستكردنمان
  • 0:38 - 0:40
    له‌باره‌ی هه‌موو شتێك
    له‌ هونه‌ر بۆ سیاسه‌ت پێكدێنن.
  • 0:40 - 0:43
    لێكۆڵینه‌وه‌ش ده‌كه‌م له‌سه‌ر چۆن
    هه‌ڵبژارده‌ سیاسییه‌كان و
  • 0:43 - 0:46
    ڕاگه‌یاندنه‌ حیزبییه‌كان ئه‌م جیاوازییانه‌
    به‌ تایبه‌تی به‌كاردێنن
  • 0:46 - 0:49
    بۆ بۆ دروستبوونی ڕقلێبوونه‌وه‌ و ترس
  • 0:49 - 0:54
    و چۆن ئابووریزانی سیسته‌می ڕاگه‌یاندنمان
    هه‌مان ئه‌و دابه‌شبوونانه‌ ده‌قۆزێته‌وه‌.
  • 0:54 - 0:56
    به‌ڵام دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌مه‌،
  • 0:56 - 1:00
    نه‌متوانی له‌و هه‌سته‌ ڕزگارم بێت كه‌
    دابه‌شبوون به‌سه‌رماندا سه‌پێنراوه‌
  • 1:00 - 1:04
    به‌ڵام ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر خۆمان
    هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ تایبه‌تمه‌ندێتیی ببینین
  • 1:04 - 1:07
    وه‌كو شتێكی گرنگ و ته‌نانه‌ت به‌نرخیش.
  • 1:08 - 1:13
    دوو پیاو به‌ نموونه‌ وه‌رده‌گرین كه‌
    زۆر كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ژیانی من هه‌بووه‌
  • 1:14 - 1:16
    یه‌كه‌میان، هاوسه‌ری كۆچكردووم، مایك.
  • 1:16 - 1:20
    هونه‌رمه‌ندێك بوو كه‌ جیهانی وه‌كو
    شوێنێكی باش و پارێزراو ده‌بینی.
  • 1:20 - 1:23
    پێشوازی له‌ ته‌مومژ و
    یاری ده‌ركرد له‌ ژیانی.
  • 1:23 - 1:26
    له‌ ڕاستیدا، له‌ ڕێی كۆمیدیای
    خۆوتن یه‌كترمان بینی
  • 1:26 - 1:29
    كه‌ خۆوته‌كانی فێرده‌كرد گوێبگرن و
    كراوه‌ بن و
  • 1:29 - 1:32
    ئارام بن گوێ به‌وه‌ نه‌ده‌ن
    دواتر چی ڕووده‌دات.
  • 1:33 - 1:36
    دوای ئه‌وه‌ی هاه‌وسه‌رگیریمان كرد و
    كوڕێكمان بوو،
  • 1:36 - 1:39
    مایك نه‌خۆشی گرێی مێشكی
    تیا ده‌ست نیشانكرا.
  • 1:39 - 1:43
    ماوه‌ی چه‌ند مانگێك له‌ چاره‌سه‌ر
    له‌ نه‌خۆشخانه‌و و نه‌شته‌رگه‌ری،
  • 1:43 - 1:45
    هه‌مان كرداره‌كانی مایكم ئه‌نجامده‌دا،
  • 1:45 - 1:48
    هه‌وڵمده‌دا ڕاهێنان یکات بە كراوه‌یی،
  • 1:48 - 1:52
    هه‌وڵمده‌دا باش بم بێ بیركردنه‌وه‌ له‌وه‌ی
    دواتر چی ڕووده‌دات.
  • 1:52 - 1:55
    ئه‌مه‌ به‌رگه‌گرتنی مایك بوو بۆ ناڕوونی
  • 1:55 - 1:58
    كه‌ ڕێگه‌ی بە من دا به‌رگه‌ی
    ئه‌و چه‌ند مانگه نادڵنیاییه بگرم، كه‌
  • 1:58 - 2:03
    یارمه‌تیدام چه‌ند ڕێگه‌ی نوێ بدۆزمه‌وه‌
    بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی ژیانم دوای مردنی.
  • 2:04 - 2:07
    ساڵو نیوێك دوای مه‌رگی مایك،
  • 2:07 - 2:10
    چاوم به‌ هاوسه‌ری ئێستام پی جه‌ی كه‌وت.
  • 2:10 - 2:12
    پی جه‌ی داواکاری گشتی تاوانه‌
  • 2:12 - 2:15
    كه‌ جیهان وا ده‌بینێت ڕه‌نگه‌ باش بێت
  • 2:16 - 2:19
    به‌ مه‌رجێك هه‌ڕه‌شه‌كان
    به‌ شێوه‌یه‌كی دروست ڕێكخرابن.
  • 2:19 - 2:22
    ئه‌و كه‌سێكه‌ یاسا و توانای پێشبینیكردن
    ده‌گرێته‌ خۆی
  • 2:22 - 2:24
    له‌ كرده‌وه‌كانی ڕۆژانه‌یدا،
  • 2:24 - 2:25
    له‌و خواردنانەی ده‌یانخوات،
  • 2:25 - 2:28
    له‌ هه‌ڵبژاردنی كه‌نتۆری جله‌كان.
  • 2:28 - 2:30
    و پی جه‌ی زیره‌كییه‌كی به‌دی هه‌یه‌،
  • 2:30 - 2:32
    به‌ڵام له‌ڕووی ڕه‌وشته‌وه‌ زۆر جددییه‌
  • 2:32 - 2:35
    هه‌ستێكی به‌هێزی به‌
    ئه‌رك و ئامانج هه‌یه‌.
  • 2:35 - 2:40
    داب و نه‌ریت، دڵسۆزی و خێزان
    له‌لای زۆر به‌نرخن،
  • 2:40 - 2:42
    له‌به‌ر ئه‌مه‌یه‌ له‌ ته‌مه‌نی ٢٨ ساڵی
  • 2:42 - 2:45
    هیچ دوودڵ نه‌بوو له‌
    هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بێوه‌ژنێك بكات،
  • 2:45 - 2:47
    منداڵه‌ كوڕه‌كه‌ی به‌خێو بكات
  • 2:47 - 2:49
    و وه‌كو كوڕی خۆی گه‌وره‌ی بكات.
  • 2:50 - 2:53
    پێویستی پی جه‌ی بوو بۆ دڵنیایی و داخراویی
  • 2:53 - 2:55
    كه‌ سەقامگیریی هێنایه‌ ژیانمان.
  • 2:56 - 2:59
    من كه‌ باسی ئه‌و دوو چیڕۆكه‌ی
    مایك و پی جه‌ی ده‌كه‌م
  • 2:59 - 3:01
    له‌به‌ر ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ كه‌سیین،
  • 3:01 - 3:06
    به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی دوو شت ڕوون
    ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ تویژینه‌وه‌كه‌م دۆزیومه‌وه‌.
  • 3:06 - 3:11
    یه‌كه‌میان، خاسیەتی ده‌روونییمان
    چۆنێتی كارلێكمان له‌گه‌ڵ جیهان پێكدێنێت،
  • 3:11 - 3:13
    و دووه‌میان،
  • 3:13 - 3:17
    ئه‌و دوو ڕێبازه‌ واده‌كه‌ن ژیانمان
    شیاو بێت.
  • 3:17 - 3:23
    به‌ڵام به‌داخه‌وه‌، هانده‌ره‌ سیاسی و
    ئابوورییه‌كانی ژینگه‌ی ڕاگه‌یاندنمان
  • 3:23 - 3:26
    هه‌وڵی قۆزتنه‌وه‌ی
    ئه‌و جیاوازییانه‌ ده‌ده‌ن
  • 3:26 - 3:27
    تاكو تووڕه‌مان بكه‌ن.
  • 3:27 - 3:29
    تاكو سه‌رنجمان ڕابكێشن،
  • 3:29 - 3:31
    تاكو بزرنگێنه‌وه‌
  • 3:31 - 3:32
    و تاكو له‌ دژی یه‌كتری به‌كارمان بێنن.
  • 3:33 - 3:35
    له‌مه‌شدا سه‌ركه‌وتوون.
  • 3:35 - 3:39
    له‌ڕوویه‌كه‌وه‌ سه‌ركه‌وتوون چونكه‌
    هه‌مان ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ جیاكارییانه‌
  • 3:39 - 3:42
    به‌ باوه‌ڕه‌ سیاسی و ڕۆشنبیرییه‌
    بنچینه‌ییه‌كان به‌ستراونه‌ته‌وه‌.
  • 3:42 - 3:46
    چه‌ندین ساڵ، ده‌روونناسه‌ سیاسییه‌كان
    توێژینه‌وه‌یان كردووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
  • 3:46 - 3:49
    چۆن جیاكه‌ره‌وه‌ ده‌روونییه‌كانمان
    باوه‌ڕه‌ سیاسییه‌كانمان پێك دێنن.
  • 3:49 - 3:52
    چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجامداوه‌
    بۆ تێگه‌یشتن له‌وه‌ی
  • 3:52 - 3:58
    ده‌روونناسی و سیاسه‌تمان چۆن وه‌ڵامی
    هانده‌ره‌ ناسیاسییه‌كانمان پێكدێنن.
  • 3:58 - 3:59
    و ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ده‌ریخستووه‌
  • 3:59 - 4:02
    كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌متر
    بایه‌خ به‌ هه‌ڕه‌شه‌كان ده‌ده‌ن،
  • 4:02 - 4:05
    ئه‌وانه‌ی به‌رگه‌ی ناڕوونی ده‌گرن،
  • 4:05 - 4:09
    ئه‌و كه‌سانه‌ زیاتر مه‌یلی لیبڕالییه‌تیان
    هه‌یه‌ له‌ لایه‌نی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی
  • 4:09 - 4:12
    له‌و پرسانه‌ی وه‌كو كۆچكردن یاخود
    تاوان یانیش زایه‌ندیه‌تی.
  • 4:12 - 4:14
    و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رگه‌ی ته‌مومژ ده‌گرن،
  • 4:14 - 4:17
    بایه‌خیش به‌ باشبوون ده‌ده‌ن
    له‌گه‌ڵ جیاكه‌ره‌وه‌ ورده‌كان
  • 4:17 - 4:21
    و چێژ له‌ بیركردنه‌وه‌ ده‌بینن
    له‌به‌ر خاتری بیركردنه‌وه‌،
  • 4:21 - 4:23
    كه‌ یارمه‌تی ڕوونكردنه‌وه‌ی هۆكاری
  • 4:23 - 4:27
    بوونی هه‌ڵبژارده‌ی جوانی ده‌دات
    له‌ ڕاست و چه‌پ،
  • 4:27 - 4:30
    له‌گه‌ڵ لیبڕالییه‌كان وه‌ك له‌وه‌ی
    له‌گه‌ڵ پارێزكاران
  • 4:30 - 4:33
    بۆ به‌رزنرخاندنی شته‌كان وه‌كو
    هونه‌ری واتاگه‌ری
  • 4:33 - 4:36
    یاخود ته‌نانه‌ت ئه‌و چیڕۆكانه‌ی
    كۆتاییه‌كی ڕوونیان نییه‌.
  • 4:36 - 4:37
    له‌ كاره‌ ئه‌زموونییه‌كه‌م،
  • 4:37 - 4:40
    بۆم ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌م جیاوازییانه‌
    یارمه‌تی ڕوونكردنه‌وه‌ی
  • 4:40 - 4:44
    هۆكاری به‌رزنرخاندن و تێگه‌یشتنی
    ته‌نزی سیاسی گاڵته‌ئامێز
  • 4:44 - 4:47
    له‌لایه‌ن لێبڕالییه‌كان زیاترن له‌
    پارێزكاران.
  • 4:48 - 4:49
    له‌لایه‌كی تره‌وه‌،
  • 4:49 - 4:52
    ئه‌و كه‌سانه‌ی چاودێری
    هه‌ڕه‌شه‌كان ده‌كه‌ن،
  • 4:52 - 4:54
    كه‌ دڵنیایی و داخستن هه‌ڵده‌بژێرن،
  • 4:54 - 4:59
    ئه‌وانه‌ مه‌یلیانه‌ ببنه‌ پارێزكاری سیاسی،
    ڕۆشنبیریی، و كۆمه‌ڵایه‌تیمان.
  • 4:59 - 5:01
    چونكه‌ ئاماده‌ن،
  • 5:01 - 5:04
    به‌ كارامه‌یی و بەخێراییش بڕیاربده‌ن،
  • 5:04 - 5:06
    به‌ ژیریی و سۆز ئاڕاسته‌كرا.
  • 5:06 - 5:09
    بۆمان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌م
    تایبه‌تمه‌ندییانه‌ یارمه‌تی ڕوونكردنه‌وه‌ی
  • 5:09 - 5:13
    هۆكاری چێژبینینی پارێزكاران به‌ پرۆگرامی
    گفتوگۆی بیروباوه‌ڕی سیاسی ده‌ده‌ن كه‌
  • 5:13 - 5:17
    به‌ ڕوونی و به‌ ژیری هه‌ڕه‌شه‌ و
    دوژمنه‌كان دیاری ده‌كات.
  • 5:18 - 5:20
    ئه‌وه‌ی كه‌ گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌
  • 5:20 - 5:23
    ئه‌م ئاره‌زووانه‌ ڕه‌ها نین--
  • 5:23 - 5:25
    جێگیر نین.
  • 5:25 - 5:27
    هه‌ندێك لیبڕاڵ هه‌ن كه‌ چاودێری
    هه‌ڕه‌شه‌كان ده‌كه‌ن
  • 5:27 - 5:31
    هه‌روه‌ك چۆن پارێزكاریش هه‌ن كه‌
    به‌رگه‌ی ناڕوونی ده‌گرن.
  • 5:31 - 5:33
    له‌ڕاستیدا، بیروباوه‌ڕه‌ سیاسییه‌كانی
    پی جه‌ی
  • 5:33 - 5:36
    جیاوازییه‌كی وا بنه‌ڕه‌تی نییه‌ له‌وه‌ی
    كه‌ مایك هه‌یبوو.
  • 5:37 - 5:43
    به‌سته‌ری نێوان ده‌روونناسی و سیاسه‌ت
    پشت به‌ بارودۆخ ده‌به‌ستێت:
  • 5:43 - 5:46
    له‌گه‌ڵ كێین و چی له‌ ده‌ورمان ڕووده‌دات.
  • 5:46 - 5:48
    كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێستا،
  • 5:48 - 5:50
    بارودۆخه‌ زاڵه‌كه‌مان،
  • 5:50 - 5:52
    دۆخی سیاسی و میدیاییمان،
  • 5:52 - 5:57
    زۆر پێویستی به‌و جیاوازیانه‌ هه‌یه‌
    تا ڕه‌ها بێت،
  • 5:57 - 5:59
    تا به‌هێز ببێت
  • 5:59 - 6:01
    و به‌چه‌ك بكرێت.
  • 6:02 - 6:05
    له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكی په‌یوه‌ست به‌
    ده‌سه‌ڵات و قازانج،
  • 6:05 - 6:08
    كه‌سانێك له‌ سیاسه‌ت و ڕاگه‌یاندن
    ده‌یانه‌وێت باوه‌ڕ به‌وه‌ بكه‌ین كه‌
  • 6:08 - 6:11
    ئه‌و كه‌سانه‌ی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ
    جیهان ده‌كه‌ن جیاواز له‌ ئێمه‌--
  • 6:11 - 6:13
    كه‌سانی وه‌كو مایك یان پی جه‌ی --
  • 6:13 - 6:15
    بۆخۆیان مه‌ترسیدارن.
  • 6:15 - 6:20
    و سه‌كۆی ناوه‌نده‌ كۆمه‌لایه‌تییه‌كان
    لۆگاریتمی و كردنه‌ ئامانجی ورد به‌كاردێنێ
  • 6:20 - 6:23
    بۆ گه‌یاندنی په‌یامی ناكۆكی خه‌ره‌وه‌
  • 6:23 - 6:26
    له‌ جوانیی په‌یامی هه‌ڵبژارده‌مان.
  • 6:26 - 6:30
    ئه‌و په‌یامانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندی به‌
    سیاسه‌ت، ڕۆشنبیری و نه‌ژاد هه‌یه‌.
  • 6:30 - 6:35
    و ڕۆژانه‌ كاریگه‌رییه‌
    وێرانكه‌ره‌كانی ئه‌م په‌یامانه‌ ده‌بینین.
  • 6:35 - 6:39
    له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ئه‌مریكییه‌کان تووڕه‌ و
    ترساون.
  • 6:39 - 6:42
    لاكه‌ی تر به‌ وێرانكردنی
    ئه‌مریكا تاوانبار دەکەن.
  • 6:43 - 6:45
    به‌ڵام بۆ ساتێك بوه‌ستن و بیربكه‌نه‌وه‌.
  • 6:45 - 6:50
    چی ڕوویده‌دا گه‌ر ئه‌و جیاوازییانه‌
    هه‌رگیز به‌چه‌ك نه‌كرابان؟
  • 6:51 - 6:54
    مه‌یلی لیبڕالییه‌ته‌ ڕووه‌و
    كرانه‌وه‌ و خۆڕاگریی
  • 6:54 - 6:57
    كه‌ ڕێگه‌ی مامه‌ڵه‌كردنمان
    له‌گه‌ڵ نادڵنیایی ده‌دات
  • 6:58 - 7:03
    كه‌ ڕێگه‌ خۆشكه‌ره‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌ی
    نوێ ڕووه‌و نوێكاری، داهێنان --
  • 7:03 - 7:04
    دۆزینه‌وه‌ی زانستی.
  • 7:06 - 7:10
    بیر له‌ شتگه‌لی وه‌كو گه‌شتی ئاسمانی
    یاخود چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیی بكه‌نەوه‌
  • 7:10 - 7:15
    یان هونه‌رێك كه‌ دووباره‌و دووباره‌
    خه‌یاڵی جیهانێكی باشتر ده‌كات.
  • 7:15 - 7:21
    و ئه‌و مه‌یله‌ پارێزگارییه‌ ڕووه‌و
    وشیاریی و دڵنیایی
  • 7:21 - 7:23
    و نه‌ریت.
  • 7:23 - 7:25
    ئه‌مانه‌ ئه‌و شتانه‌ن كه‌ هانمان ده‌ده‌ن
  • 7:25 - 7:27
    بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و شتانه‌ی
    كه‌ پێویسته‌ بكرێن
  • 7:27 - 7:29
    بۆ پاراستن و جێگیریی خۆمان.
  • 7:29 - 7:33
    بیر له‌و سەلامەتییە بكه‌نه‌وه‌ له‌لایه‌ن
    هێزه‌ چه‌كداره‌كانمانه‌وه‌ پێشكه‌شمان
  • 7:33 - 7:36
    ده‌كرێت یان ئاسایشی سیسته‌می بانكیمان.
  • 7:36 - 7:39
    یاخود بیر له‌و جێگیرییه‌ بكه‌نه‌وه‌
    كه‌ دامه‌زراوه‌ دیموكراتییه‌كان
  • 7:39 - 7:41
    ده‌سته‌به‌ری ده‌كه‌ن وه‌كو
    ئه‌ركی ده‌سته‌ی سوێندخۆران،
  • 7:41 - 7:45
    یان نه‌ریته‌ كلتووریه‌كان وه‌ك یاری ئاگرین
    له‌ چواری ته‌موز( ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی).
  • 7:46 - 7:51
    ئه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌قینه‌ بۆ
    كۆمه‌ڵگە و دیموكراسی
  • 7:51 - 7:54
    له‌لایه‌ن لایه‌نه‌كه‌ی تر نه‌خرێته‌ڕوو؟
  • 7:54 - 7:59
    ئه‌ی ئه‌گه‌ر مه‌ترسی ڕاسته‌قینه‌ له‌لایه‌ن
    هه‌ڵبژارده‌ سیاسی و میدیاییه‌كان بێت
  • 7:59 - 8:01
    كه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن بڕوامان پێ بهێنن
  • 8:01 - 8:04
    كه‌ به‌بێ لایه‌نه‌كه‌ی تر زۆر باشتر ده‌بین
  • 8:04 - 8:07
    و ئه‌م جیاكارییانه‌ش به‌كاردێنن بۆ
    به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سیی،
  • 8:07 - 8:09
    ئابووری، و سیاسیی خۆیان؟
  • 8:11 - 8:15
    مایك و پی جه‌ی ته‌واو جیاواز مامه‌ڵه‌یان
    له‌گه‌ڵ جیهان ده‌كرد، به‌ڵام
  • 8:15 - 8:19
    ئه‌م ڕه‌فتاره‌ جیاكراوانه‌ به‌رده‌وام
    ده‌بن له‌ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ژیانم.
  • 8:20 - 8:23
    له‌بری بارودۆخی سیاسی و میدیاییمان
  • 8:24 - 8:27
    كه‌ دیاریده‌كات لایه‌نه‌كه‌ی تر
    دوژمنه‌كه‌یه‌
  • 8:27 - 8:30
    و هێمنمان ده‌كاته‌وه‌ به‌وه‌ی
    بڕوا بكه‌ین كه‌ ئه‌مه‌ شته‌ ڕاسته‌كه‌یه‌،
  • 8:30 - 8:34
    ئه‌ی ئه‌گه‌ر خۆمان هه‌ڵیبژێرین
    كه‌ بارودۆخه‌كه‌ بنیات بنێین؟
  • 8:34 - 8:37
    كه‌سه‌ ڕاسته‌قینه‌كان له‌گه‌ڵ كه‌سانی
    ڕاسته‌قینه‌ی وه‌ك خۆیان یه‌كده‌گرن،
  • 8:37 - 8:41
    به‌ به‌رز نرخاندنی ئه‌م دوو ڕێبازه‌
    وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌ن:
  • 8:41 - 8:46
    ئه‌و خه‌ڵاته‌ پێویستانه‌ی یارمه‌تی
    پێكه‌وه‌ مانه‌وه‌ و سه‌ركه‌وتنمان ده‌ده‌ن.
  • 8:48 - 8:49
    سوپاس.
Title:
چۆن كه‌سایه‌تیت سیاسه‌تت بۆ دروست دەکات
Speaker:
دانناگه‌ڵ جی. یه‌نگ
Description:

ده‌روونناسی كۆمه‌ڵایه‌تی داناگاڵ یه‌نگ به‌سته‌ری نێوان ده‌روونناسی و سیاسه‌تمان تێكده‌شكێنێت، روونیده‌كاته‌وه‌ چۆن جۆره‌كانی كه‌سایه‌تی به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كرانه‌وه‌ و خۆڕاگریی ده‌خه‌نه‌ پێشه‌وه‌ (لیبڕاله‌كان) و ئه‌وانه‌ش كه‌ یاسا و دڵنیایی په‌سه‌ند ده‌كه‌ن (پارێزكاران). گوێ بیستی ئه‌وه‌ به‌ بۆچی دوو كۆمه‌له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌ زۆر گرنگن بۆ هه‌ر كۆمه‌له‌گه‌یه‌ك بێت-- و چۆن جیاوازییه‌كانمان به‌ شێوه‌یه‌كی ترسناك ده‌قۆزرینه‌وه‌ بۆ دابه‌شبوونمان. ئه‌ی ئه‌گه‌ر شته‌كان به‌و شێوه‌یه‌ نه‌بوو؟

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
09:04

Kurdish (Central) subtitles

Revisions