Return to Video

چۆن خووەکانی ڕۆژانە دەبنە هۆی توندوتیژی سیاسی؟

  • 0:01 - 0:04
    ئەمڕۆ دەستپێئەکەم بە ڕووداوێکی
    تەمومژاوی مێژوویی.
  • 0:05 - 0:08
    ساڵی ١٩٥٧، دوو ژنی گەنج هەبوون،
  • 0:08 - 0:09
    هەردووکیان لە ٢٠ەکانی تەمەنیان،
  • 0:09 - 0:11
    هەردووکیان لە هەمان شاردا ئەژیان،
  • 0:11 - 0:14
    هەردووکیان ئەندامی هەمان
    گرووپی سیاسی بوون.
  • 0:15 - 0:19
    ئەو ساڵە، هەردووکیان بڕیاریان یا
    کاری توندتویژی ئەنجام بەن.
  • 0:19 - 0:23
    کچێکیان چەکێکی هەڵگرت و نزیکبۆوە
    لە سەربازێک لە خاڵی پشکنین.
  • 0:24 - 0:29
    کچەکەی تریان قومبەلەیەکی هەڵگرت و
    چوو بۆ کافێیەکی قەرەباڵغ.
  • 0:30 - 0:32
    بەڵام ئەمە ڕووی یا:
  • 0:32 - 0:36
    یەکێک لەو کچانە هێرشەکەی
    ئەنجام یا،
  • 0:37 - 0:40
    بەڵام ئەوەی تریان گەڕایەوە.
  • 0:41 - 0:43
    کەواتە چی جیاوازییەکەی درووستکرد؟
  • 0:44 - 0:47
    من مێژووناسی ڕەفتاریم، و
    هەڵسوکەوتی دووژمنکارانە،
  • 0:47 - 0:49
    ڕۆڵی مێشک لە ڕەوشتدا و
  • 0:49 - 0:53
    توانای بڕیاردان ئەخوێنم
    لە جموجۆڵە کۆمەڵایەتییەکاندا.
  • 0:53 - 0:55
    زۆر ئەکات. (پێکەنین)
  • 0:55 - 0:57
    کەواتە، وەرگێڕانی ئەوە ئەمەیە:
  • 0:57 - 1:02
    توێژینەوە لەسەر ئەو ساتە ئەکەم
    کە کەسەکە بڕیار ئەیات بیتەقێنێت،
  • 1:02 - 1:07
    لەگەڵ بڕیارە ڕۆژانەکانی
    ئەیگەیەنێتە ئەو ساتە و
  • 1:07 - 1:13
    چیرۆکەکانی بەخۆیانی ئەڵێن دەربارەی ئەوەی
    بۆچی ڕەفتارەکەیان ڕەوایی هەیە.
  • 1:13 - 1:15
    ئێستا، ئەم تەوەرە --
  • 1:15 - 1:17
    تەنیا توێژەرانە نییە بۆ من.
  • 1:17 - 1:19
    ڕاستییەکەی کەمێکیش کەسییە.
  • 1:19 - 1:23
    من لە ناوچەی کووتینای ئایداهۆ گەورەبووم، و
  • 1:23 - 1:25
    ئەمە زۆر گرنگە.
  • 1:25 - 1:30
    ئەمە بەشەکەی ئایداهۆ نییە
    بە پەتاتەوە.
  • 1:30 - 1:32
    پەتاتەمان نییە. و
  • 1:32 - 1:34
    ئەگەر پرسیارم لێبکەیت دەربارەی پەتاتە،
  • 1:34 - 1:35
    ئەتدۆزمەوە.
  • 1:36 - 1:37
    (پێکەنین)
  • 1:37 - 1:40
    ئەم بەشەی ئایداهۆ ناسراوە
    بە دەریاچەی شاخەکان،
  • 1:40 - 1:42
    ئەسپسواری،
  • 1:42 - 1:43
    خلیسکێنە.
  • 1:44 - 1:47
    بەداخەوە، سەرەتای ١٩٨٠کان،
  • 1:47 - 1:51
    بوو بە شوێنێکی ناسراویش
    وەک بارەگا جیهانییەکانی
  • 1:51 - 1:53
    نەتەوە ئاریانەکان.
  • 1:53 - 1:57
    هەموو ساڵێک، ئەندامەکانی ڕێکخراوە
    نازییە نوێکە
  • 1:57 - 2:00
    یەنە دەرەوە و بەناو شارۆچکەکەمانا ئەڕۆن و
  • 2:00 - 2:01
    هەموو ساڵێکیش،
  • 2:01 - 2:05
    ئەندامەکانی شارۆچکەکەمان ئەچنە دەرەوە و
    ناڕەزایی دەرئەبڕن لەدژیان.
  • 2:05 - 2:08
    ساڵی ٢٠٠١، لە ئامادەیی دەرچووم، و
  • 2:08 - 2:13
    چووم بۆ زانکۆ لە شاری نیو یۆرک.
  • 2:13 - 2:17
    مانگی ئابی ٢٠٠١ گەشتم.
  • 2:17 - 2:20
    وەک هەندێکتان لەوانەیە ئاگادار بن،
  • 2:20 - 2:22
    سێ هەفتە دواتر،
  • 2:22 - 2:24
    دوو باڵەخانە بەرزەکە تەقێنرانەوە.
  • 2:24 - 2:28
    زۆر تاسام بەوە.
  • 2:29 - 2:31
    زۆر تووڕەبووم.
  • 2:33 - 2:34
    ئەمویست شتێک بکەم،
  • 2:34 - 2:38
    بەڵام تەنیا شت کە ئەمتوانی ئەوکاتە
    بیری لێبکەمەوە بیکەم
  • 2:38 - 2:41
    فێربوونی عەرەبی بوو.
  • 2:42 - 2:43
    دانی پیا ئەنێم،
  • 2:43 - 2:49
    ئەو کچەی ناو پۆلەکە بووم کە ئەمویست
    بزانم بۆچی "ئەوان" ڕقیان لە "ئێمە"یە.
  • 2:49 - 2:53
    لەبەر هۆکاری زۆر خراپ
    خۆم فێری عەرەبی ئەکرد.
  • 2:53 - 2:55
    بەڵام شتێکی چاوەڕوان نەکراو ڕووی یا.
  • 2:55 - 2:58
    زەمالەیەکی خوێندنم دەستکەوت
    بۆ خوێندن لە ئیسرائیل.
  • 2:59 - 3:02
    بۆیە کچەکەی ئایداهۆ
    چوو بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.
  • 3:02 - 3:06
    ئەوکاتەش کە لەوێ بووم،
    چاوم بە فەڵەستینییە موسوڵمانەکان کەوت،
  • 3:06 - 3:08
    فەڵەستینییە مەسیحییەکان،
  • 3:08 - 3:09
    دانیشتووانەکانی ئیسرائیل،
  • 3:09 - 3:11
    چالاکەوانە ئاشتیخوازەکانی ئیسرائیل.
  • 3:12 - 3:16
    ئەوەی فێریبووم ئەوە بوو کە
    هەر کردەوەیەک ژینگەناسی هەیە.
  • 3:17 - 3:18
    چوارچێوەیەکی هەیە.
  • 3:20 - 3:24
    لەوکاتەوە، بە جیهاندا گەڕاوم،
  • 3:24 - 3:28
    توێژینەوەم لەسەر چالاکییە
    توندوتیژییەکان کردووە،
  • 3:28 - 3:33
    کارم لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومی و
    جەنگاوەرەکانی پێشووی شەڕی عێراق،
  • 3:33 - 3:34
    سوریا،
  • 3:34 - 3:35
    ڤێتنام،
  • 3:35 - 3:36
    باڵکان، و
  • 3:36 - 3:38
    کوبا کردووە.
  • 3:38 - 3:41
    دکتۆراکەم لە مێژووا هێناوە، و
  • 3:41 - 3:43
    ئەوەی ئێستا ئەیکەم ئەوەیە
    ئەچم بۆ ئەرشیفە جیاوازەکان و
  • 3:43 - 3:46
    بەناو بەڵگەنامەکانا ئەگەڕێم،
  • 3:46 - 3:49
    بۆ دانپیانانەکانی پۆلیس ئەگەڕێم،
  • 3:49 - 3:52
    بۆ دۆسییەکانی دادگا،
  • 3:52 - 3:57
    دەفتەری بیرەوەری و مەنەفێستی کەسەکانی
    تێوەگلاون لە کاری توندوتیژییەوە.
  • 3:57 - 4:00
    ئێستا، هەموو ئەم بەڵگەنامانە کۆئەکەیتەوە --
  • 4:00 - 4:02
    چیت پێئەڵێن؟
  • 4:02 - 4:05
    مێشکمان حەزی لە نهێنی
    پشت هۆکارەکەیە،
  • 4:05 - 4:06
    ئەوە ڕاستییەکەیە.
  • 4:06 - 4:09
    بۆیە هەر جارێک هێرشێک ئەبینین لە هەواڵەکاندا،
  • 4:09 - 4:12
    بەزۆری یەک پرسیار ئەکەین:
  • 4:12 - 4:13
    بۆچی؟
  • 4:13 - 4:14
    بۆچی ئەوە ڕووی یا؟
  • 4:14 - 4:17
    ئەتوانم پێتان بڵێم کە
    هەزارەها مەنەفێستم خوێندۆتەوە، و
  • 4:17 - 4:22
    ئەوەی ئەیدۆزیتەوە ئەوەیە کە
    لە ڕاستیدا لاساییکەرەوەن.
  • 4:22 - 4:26
    لاسایی ئەو جوڵە سیاسییە ئەکەنەوە
    کە لێوەی هاتوون.
  • 4:26 - 4:30
    بۆیە ڕاستییەکەی زۆرمان پێناڵێن
    دەربارەی بڕیاردان
  • 4:30 - 4:32
    لەو دۆسییە دیاریکراوەیا.
  • 4:32 - 4:37
    بۆیە پێویستە خۆمان فێرکەین
    پرسیارێکی تەواو جیاواز بکەین.
  • 4:37 - 4:40
    لەجیاتی "بۆچی"؟ پێویستە بپرسیت "چۆن؟"
  • 4:40 - 4:43
    ئەو کەسانە چۆن ئەم
    هێرشانەیان کرد، و
  • 4:43 - 4:48
    چۆن ژینگەی بڕیاردانەکەیان
    ڕۆڵی هەبووە لە کردارە توندوتیژییەکەیا؟
  • 4:49 - 4:54
    دوو شت هەیە فێری بووم
    لە کردنی ئەم جۆرە پرسیارانەوە.
  • 4:54 - 4:56
    گرنگترین شت ئەوەیە
  • 4:56 - 4:59
    توندوتیژی سیاسی شتێک نییە
    تایبەت بێت بە کلتورێکەوە
  • 4:59 - 5:00
    ئێمە درووستی ئەکەین.
  • 5:00 - 5:03
    ئەگەر درکیشی پێبکەین یان نا،
  • 5:03 - 5:08
    خووەکانی ڕۆژانەمان دەبنە هۆی
    درووستکردنی توندوتیژی
  • 5:08 - 5:10
    لە ژینگەکەماندا.
  • 5:10 - 5:15
    ئەمەش دوو خوون کە بۆم دەرکەوت
    هۆکارن بۆ توندوتیژی.
  • 5:16 - 5:20
    یەکێک لە یەکەمین شتەکانی
    هێرشبەرەکان کردوویانە
  • 5:20 - 5:23
    کاتێک خۆیان ئامادەکردووە
    بۆ ڕووداوێکی توندوتیژی
  • 5:23 - 5:27
    ئەوەیە خۆیان داپۆشیوە
    بە بڵقێکی زانیاری.
  • 5:27 - 5:30
    هەواڵی ساختەمان بیستووە، وانییە؟
  • 5:30 - 5:32
    ئەمە منی تاساند:
  • 5:32 - 5:36
    هەموو کۆمەڵێک کە توێژینەوەم لەسەر کردووە
    جۆرێک لە درووشمی هەواڵی ساختەی هەبووە.
  • 5:36 - 5:39
    کۆمەنیستە فەڕەنسییەکان پێیان ئەوت
    "ڕاگەیاندنی گەنیو."
  • 5:39 - 5:43
    نەتەوەپەرستە فەڕەنسییەکان پێی ئەڵێن
    "ڕاگەیاندنی فرۆشراو" و
  • 5:43 - 5:45
    "ڕاگەیاندنی ناپاک."
  • 5:45 - 5:49
    جوڵە ئیسلامییەکانی میسڕ پێی ئەڵێن
    "ڕاگەیاندنی بەدڕەوشت." و
  • 5:49 - 5:52
    کۆمەنیستە میسڕییەکانیش پێیان ئەوت...
  • 5:52 - 5:53
    "هەواڵی ساختە."
  • 5:53 - 5:58
    کەواتە بۆچی گروپەکان ئەم هەموو کاتە
    بەسەر ئەبەن بۆ دروستکردنی ئەم بڵقە زانیارییانە؟
  • 5:58 - 6:01
    ڕاستییەکەی وەڵامەکەی زۆر سادەیە.
  • 6:01 - 6:05
    لەسەر بنەمای زانیارییەکەی متمانەی پێئەکەین
    بڕیار ئەیەین، وانییە؟
  • 6:05 - 6:09
    کەواتە ئەگەر متمانە بە زانیاری خراپ بکەین،
  • 6:09 - 6:12
    بڕیاری خراپیش ئەیەین.
  • 6:12 - 6:15
    خوێکی تری سەرنجڕاکێشیش
    کە بەکاریان هێناوە
  • 6:15 - 6:18
    کاتێک ویستویانە هێرشێکی
    توندوتیژی بکەن ئەوەیە
  • 6:18 - 6:22
    وەک کەسێک سەیری قوربانییەکەیان نەکردووە
  • 6:22 - 6:24
    بەڵکو وەک ئەندامێکی گرووپی دژ.
  • 6:25 - 6:27
    لێرەیا شتەکان سەیر ئەبن.
  • 6:28 - 6:32
    زانستێکی خۆشی مێشک هەیە لەپشتی ئەوەی
    بۆچی ئەو جۆرە بیرکردنەوەیە کاریگەرە.
  • 6:32 - 6:35
    با بڵێین هەمووتان بکەین
    بە دوو تیمەوە:
  • 6:35 - 6:37
    تیمی شین،
  • 6:37 - 6:38
    تیمی سوور. و
  • 6:38 - 6:41
    ئینجا داواتان لێئەکەم لە یارییەکدا
    ڕکابەری بکەن دژی یەکتر.
  • 6:41 - 6:45
    ئەوەی جێگەی پێکەنینە ئەوەیە،
    لە چەند میلی چرکەیەکدا،
  • 6:45 - 6:50
    دەست ئەکەن بە هەستکردن بە خۆشی --
    خۆشی--
  • 6:50 - 6:55
    کاتێک شتی خراپ بەسەر ئەندامەکانی
    تیمەکەی تردا یەت.
  • 6:56 - 7:00
    ئەوەی جێگەی پێکەنینە لەوەیا ئەوەیە
    ئەگەر داوا لە یەکێک لە ئێوەی تیمی شین بکەم
  • 7:00 - 7:02
    بڕۆن و بچنە ناو تیمە سوورەکەوە،
  • 7:03 - 7:05
    مێشکتان دووبارە
    پێوانەیی ڕێکئەخاتەوە، و
  • 7:05 - 7:06
    لەماوەی چەند میلی چرکەیەکدا،
  • 7:06 - 7:09
    دەست ئەکەن بە هەستکردن بە خۆشی
  • 7:09 - 7:12
    کاتێک شتی خراپ بەسەر ئەندامەکانی
    تیمەکەی پێشووترتاندا یەت.
  • 7:14 - 7:21
    ئەمە نموونەیەکی زۆر باشە لەسەر ئەوەی
    بۆچی بیرکردنەوەی ئێمە-ئەوان ئەوەنە مەترسیدارە
  • 7:21 - 7:22
    لە ژینگە سیاسییەکەماندا.
  • 7:22 - 7:27
    خوێکی تر کە هێرشبەرەکان بەکاریانهێناوە
    بۆ ئەوەی خۆیان خێراترکەن بۆ هێرشێک
  • 7:27 - 7:29
    ئەوەیە تیشکیان خستۆتە سەر جیاوازییەکان.
  • 7:29 - 7:32
    بە واتایەکی تر، سەیری قوربانییەکانیان
    کردوون، و بیریان کردۆتەوە،
  • 7:33 - 7:35
    "هیچ شتێکی هاوبەشم نییە
    لەگەڵ ئەو کەسەیا.
  • 7:35 - 7:37
    تەواو جیاوازن لەمن."
  • 7:39 - 7:42
    دووبارە، ئەمە لەوانەیە
    لە چەمکێکی زۆر سادە بچێت،
  • 7:42 - 7:47
    بەڵام زانستێکی سەرنجڕاکێش هەیە لەپشت
    ئەوەی بۆچی ئەمە کارئەکات.
  • 7:47 - 7:52
    با بڵێین ڤیدیۆی چەند دەستێکی
    ڕەنگ کراوتان نیشان ئەیەم و
  • 7:52 - 7:56
    دەرزی تیژ ئەکرێت بەم دەستانەی
    ڕەنگی جیا جیا کراون،
  • 7:56 - 7:57
    باشە؟
  • 7:58 - 8:00
    ئەگەر سپی بیت،،
  • 8:00 - 8:06
    ئەگەری هەیە تووشی زۆرترین
    هەڵچوون بیت،
  • 8:06 - 8:08
    یان زۆرترین ئازاربیت،
  • 8:08 - 8:10
    کاتێک ئەبینیت دەرزییەکە ئەکرێت
    بە دەستێکی سپیدا.
  • 8:12 - 8:15
    ئەگەر ئەمریکی لاتینی بیت، عەرەب،
    ڕەش پێست،
  • 8:15 - 8:19
    هەست بە زۆرترین هەڵچوون ئەکەیت
  • 8:19 - 8:24
    کاتێک ئەبینیت دەرزییەکە ئەکرێت
    بەو دەستەی لە هی خۆت ئەچێت.
  • 8:27 - 8:31
    هەواڵە باشەکە ئەوەیە،
    لەڕووی بایۆلۆجییەوە جێگیرکراو نییە.
  • 8:31 - 8:33
    ئەوە هەڵسوکەوتێکە فێری ئەبیت.
  • 8:33 - 8:38
    واتە هەتا کاتی زیاتر بەسەر بەرین
    لەگەڵ کۆمەڵە ڕەگەزەکانی تردا و
  • 8:38 - 8:45
    زیاتر سەیریان بکەین وەک هاوشێوەی خۆمان و
    بەشێک لە تیمەکانی خۆمان،
  • 8:45 - 8:47
    زیاتر هەست بە ئازاریان ئەکەین.
  • 8:47 - 8:49
    دوایین خوو کە باسی ئەکەم
  • 8:49 - 8:55
    ئەوەیە کاتێک هێرشبەرەکان خۆیان ئامادەکردووە
    بۆ ئەوەی بچن و یەکێک لەم کارانە بکەن،
  • 8:55 - 8:57
    تیشکیان خستۆتە سەر ئاماژەی دەستپێکردنی
    سۆزی دیاریکراو.
  • 8:57 - 9:03
    بۆ چەندین مانگ، خۆیان بەستووە بە تیشکخستنە سەر
    ئاماژەی دەستپێکردنی توڕەیی، بۆ نموونە.
  • 9:03 - 9:06
    بۆیە باسی ئەکەم چونکە ئەمە ئێستا
    زۆر بەبرەوە.
  • 9:06 - 9:10
    ئەگەر ماڵپەڕەکان یان
    هەواڵەکان بخوێنیتەوە،
  • 9:10 - 9:14
    قسەکردن لەسەر دوو چەمک ئەبینیت
    لە زانستی تاقیگەدا:
  • 9:14 - 9:17
    دەستبەسەردا گرتنی ئەمیگدالا و
    دەستبەسەرداگرتنی سۆزی.
  • 9:17 - 9:19
    دەستبەسەرداگرتنی ئەمیگدالا:
  • 9:19 - 9:23
    ئەو چەمکەیە کە ئاماژەیەکی دەستپێکردنت
    پێ نیشان ئەیەم -- با بڵێین چەکێک --
  • 9:24 - 9:27
    مێشکیشت کاردانەوەی ئەبێت
    بە وەڵامێکی خۆدرووستکەری
  • 9:27 - 9:29
    بۆ ئەو ئاماژەی دەستپێکردنە.
  • 9:29 - 9:31
    دەستبەسەرداگرتنی سۆزی --
    چەمکێکی زۆر هاوشێوەیە.
  • 9:31 - 9:36
    ئەو بیرۆکەیەیە کە ئاماژەیەکی دەستپێکردنی
    توڕەکردنت نیشان ئەیەم، بۆ نموونە، و
  • 9:36 - 9:41
    مێشکت کاردانەوەی ئەبێت بە وەڵامێکی
    خۆدروستکەری تووڕەبوون
  • 9:41 - 9:43
    بۆ ئەو ئاماژە درووستکەرە.
  • 9:43 - 9:47
    پێموابێت ژنان زیاتر تووشی ئەمە ئەبن
    وەک لە پیاوان. (پێکەنین)
  • 9:47 - 9:48
    (پێکەنین)
  • 9:48 - 9:51
    ئەو جۆرە لە باسکردنی دەستبەسەرداگرتن
    سەرنجمان ڕائەکێشێت.
  • 9:51 - 9:54
    تەنیا وشەی "دەستبەسەرداگرتن"
    سەرنجمان ڕائەکێشێت.
  • 9:55 - 9:56
    مەسەلەکە ئەوەیە،
  • 9:56 - 10:00
    زۆربەی کات، ئاماژەی دەستپێکردن
    بەو شێوەیە نابێت لە ژیانی ڕاستیدا.
  • 10:01 - 10:02
    ئەگەر مێژوو بخوێنیت،
  • 10:02 - 10:07
    ئەوەی ئەیدۆزیتەوە ئەوەیە کە ڕۆژانە
    بۆردوومان ئەکرێین بە سەدان هەزار
  • 10:07 - 10:09
    ئاماژەی دەستپێکردنەوە.
  • 10:09 - 10:11
    بۆیە ئەوەی ئەیکەین
    فێربوونی فیلتەرکردنە.
  • 10:11 - 10:13
    هەندێک لە ئاماژەکان
    بۆ دەستپێکردن فەرامۆش ئەکەین،
  • 10:13 - 10:15
    سەرنجیش بەوانی تر ئەیەین.
  • 10:15 - 10:19
    بۆ توندوتیژی سیاسی،
    ئەمە زۆر گرنگ ئەبێت،
  • 10:19 - 10:25
    چونکە واتاکەی ئەوە بووە کە هێرشکەرەکان
    زۆربەی کات ئاماژەی دەستپێکردنی توڕەبوونیان نەبینیوە و
  • 10:25 - 10:26
    لەناکاو هاتبێتنەوە هۆش خۆیان.
  • 10:27 - 10:28
    لەجیاتی ئەوە،
  • 10:28 - 10:35
    سیاسییەکان، چالاکەوانە کۆمەڵایەتییەکان
    چەندین هەفتە، مانگ و ساڵیان بەسەربردووە
  • 10:35 - 10:40
    لە پڕکردنی ژینگە بە ئاماژەکانی دەستپێکردنی
    توڕەیی، بۆ نموونە، و
  • 10:40 - 10:42
    هێرشکەرەکانیش،
  • 10:42 - 10:44
    سەرنجیان یاوە بەو ئاماژەی دەستپێکردنانە،
  • 10:44 - 10:47
    متمانەیان پێکردوون،
  • 10:47 - 10:48
    تیشکیان خستۆتە سەریان،
  • 10:49 - 10:51
    تەنانەت ئەو ئاماژانەی
    دەستپێکردنیشیان لەبەرکردووە.
  • 10:51 - 10:58
    هەموو ئەمە نیشانی ئەیات چەند گرنگە
    مێژوو بخوێنیت.
  • 10:58 - 11:02
    بینینی کارکردنی ئاماژەی دەستپێکردن
    لە ڕێکخستنی تاقیگەدا شتێکە. و
  • 11:02 - 11:05
    ئەو تاقیکردنەوانەی تاقیگە
    هەتا بڵێیت گرنگن.
  • 11:05 - 11:09
    چەندین زانیاری نوێمان ئەیەنێ
    دەربارەی ئەوەی لەشمان چۆن کار ئەکات.
  • 11:10 - 11:15
    بەڵام هەروەها گرنگیشە ببینیت ئەو
    ئاماژەی دەستپێکردنانە لە ژیانی ڕاستیدا چۆن کار ئەکەن.
  • 11:19 - 11:23
    کەواتە هەموو ئەمە چیمان پێئەڵێت
    لەسەر توندوتیژی سیاسی؟
  • 11:24 - 11:27
    توندوتیژی سیاسی
    پەیوەست نییە بە کلتورێکەوە.
  • 11:28 - 11:33
    کاردانەوەیەکی خۆبەڕێوەبەر و
    پێشتردیاریکراو نییە بۆ بزوێنەری چواردەور.
  • 11:34 - 11:35
    خۆمان بەرهەمی ئەهێنین.
  • 11:35 - 11:37
    خووەکانی ڕۆژانەمان بەرهەمی ئەهێنێت.
  • 11:39 - 11:43
    با بگەڕێینەوە، بۆ ئەو دوو ژنەی
    کە لە سەرەتایا باسمان کرد.
  • 11:44 - 11:50
    ژنی یەکەم سەرنجی یاوە بەو
    هەڵمەتی خراپکارییە گەورانە،
  • 11:50 - 11:51
    بۆیە چەکەکەی هەڵگرتووە و
  • 11:51 - 11:53
    نزیک بۆتەوە لە سەربازی
    خاڵێکی پشکنین.
  • 11:55 - 11:59
    لەو ساتەدا، شتێکی زۆر سەرنجڕاکێش ڕوویداوە.
  • 11:59 - 12:02
    سەیری ئەو سەربازەی کردووە، و
  • 12:02 - 12:04
    بیری کردۆتەوە،
  • 12:06 - 12:09
    "هەمان تەمەنی خۆمی هەیە.
  • 12:09 - 12:11
    لە خۆم ئەچێت."
  • 12:13 - 12:15
    چەکەکەی داگرتووە، و
    دوورکەوتۆتەوە.
  • 12:16 - 12:19
    تەنیا بەو یەکتۆز لێکچوونە.
  • 12:20 - 12:24
    کچی دووەم ئەنجامێکی
    تەواو جیاوازی هەبووە.
  • 12:26 - 12:28
    گوێی لە هەڵمەتەکانی
    خراپەکارییەکان گرتووە،
  • 12:28 - 12:31
    بەڵام چواردەوری خۆی گرتووە
    بەو کەسانەی
  • 12:31 - 12:33
    کە پشتیوانی توندوتیژی بوون،
  • 12:33 - 12:36
    هاوەڵەکانیشی پشتیوانی توندوتیژی بوون.
  • 12:37 - 12:40
    خۆی داپۆشیوە بە بڵقێکی زانیاری ساختە.
  • 12:41 - 12:44
    بۆ چەندین مانگ تیشکی خستۆتە سەر
    ئاماژەی دەستپێکردنی سۆزی.
  • 12:44 - 12:50
    خۆی فێرکردووە هەندێک ڕێگری کلتوری
    دژی توندوتیژی تێپەڕێنێت.
  • 12:50 - 12:52
    ڕاهێنانی لەسەر پلانەکەی کردووە،
  • 12:52 - 12:54
    خووى نوێی فێری خۆی کردووە، و
  • 12:54 - 12:58
    کە کاتی هاتووە،
    قومبەلەکەی بردووە بۆ کافێکە، و
  • 12:58 - 13:01
    هێرشەکەی ئەنجامییاوە.
  • 13:04 - 13:06
    ئەمە هەڵچوون نەبووە.
  • 13:07 - 13:09
    ئەمە فێربوون بووە.
  • 13:10 - 13:14
    جەمسەرگیری لە کۆمەڵگاکەماندا
    هەڵچوون نییە،
  • 13:14 - 13:16
    فێربوونە.
  • 13:16 - 13:19
    هەموو ڕۆژێک خۆمان فێری ئەمانە ئەکەین:
  • 13:19 - 13:21
    هەواڵەکانی ئەیکەینەوە،
  • 13:21 - 13:23
    سۆزەکانی تیشک ئەخەینە سەریان،
  • 13:23 - 13:28
    بیرکردنەوەکانی خۆمانی پێ ئاسوودە ئەکەین
    لەسەر تیمە سوورەکە یان تیمە شینەکە.
  • 13:28 - 13:31
    هەموو ئەمانە ڕۆڵ دەگێڕن
    لە فێربوونەکەدا،
  • 13:31 - 13:32
    ئەگەر درکی پێبکەین یان نا.
  • 13:33 - 13:34
    هەواڵە باشەکە ئەوەیە
  • 13:36 - 13:41
    ئەو کەسانەی توێژینەوەیان لەسەر ئەکەم
    بڕیاری خۆیان یاوە،
  • 13:41 - 13:44
    هێشتا ئەتوانین ئاراستەی خۆمان بگۆڕین.
  • 13:45 - 13:49
    لەوانەیە هەرگیز ئێمە
    ئەو بڕیارە نەیەین کە ئەوان یاویانە،
  • 13:49 - 13:53
    بەڵام ئەکرێت بوەستین لەوەی
    ڕۆڵمان هەبێت لەو ژینگەی توندوتیژی دروستکەرانە.
  • 13:54 - 13:58
    ئەتوانین بچینە دەر لەو
    بڵقی هەواڵانەی تیایداین،
  • 13:58 - 14:02
    ئەکرێت زیاتر بەئاگا بین بۆ ئەو
    ئاماژەی دەستپێکردنە سۆزییانەی
  • 14:02 - 14:03
    تیشک ئەخەینە سەریان،
  • 14:03 - 14:06
    ئەو داوی خراپەکارییە گەورەیەی
    کلیکی لەسەر ئەکەین.
  • 14:06 - 14:08
    بەڵام لەهەموی گرنگتر،
  • 14:08 - 14:12
    ئەکرێت چیتر سەیری یەکتر نەکەین وەک
    ئەندامەکانی تیمی سور
  • 14:12 - 14:14
    یان تیمی شین.
  • 14:14 - 14:20
    چونکە ئەگەر مەسیحی بین،
    یان موسوڵمان، جولەکە، و بێباوەڕ،
  • 14:20 - 14:22
    دیموکراسیی یان کۆماری،
  • 14:22 - 14:24
    ئێمە مرۆڤین.
  • 14:24 - 14:25
    ئێمە مرۆڤین.
  • 14:26 - 14:29
    زۆربەی جار خووی زۆر هاوشێوەمان هەیە.
  • 14:30 - 14:32
    جیاوازیمان هەیە.
  • 14:32 - 14:34
    ئەو جیاوازییانە جوانن، و
  • 14:34 - 14:37
    ئەو جیاوازییانە زۆر گرنگن.
  • 14:37 - 14:43
    بەڵام داهاتوومان پشتی بە خۆمان بەستووە و
    پێویستە مەیدانی هاوبەش بدۆزینەوە
  • 14:43 - 14:45
    لەگەڵ لایەنەکەی تر.
  • 14:46 - 14:49
    لەبەر ئەوەشە زۆر گرنگە،
  • 14:49 - 14:52
    ڕاهێنان بە مێشکمان بکەینەوە و
  • 14:52 - 14:56
    چیتر ڕۆڵ نەگێڕین لەو ژینگانەی
    توندوتیژی درووست ئەکەن.
  • 14:56 - 14:57
    زۆر سوپاس.
  • 14:57 - 14:59
    (چەپڵەلێدان)
Title:
چۆن خووەکانی ڕۆژانە دەبنە هۆی توندوتیژی سیاسی؟
Speaker:
کریستیان ماری ئەبو ساراه
Description:

چی ئەبێتە پاڵنەری ئەوەی کەسێک توندوتیژییەک بکات پاڵنەرەکەی سیاسی بێت؟ وەڵامە هەژێنەرەکە لە خووی ڕۆژانەیایە. مێژووناسی ڕەفتاری مرۆڤ کریستیان ماری ئەبو ساراه تێگەشتنی ڕاچڵەکێنەرمان ئەیاتێ لەسەر ئەوەی چۆن هەڵبژاردنە دنیاییەکان دەبێتە هۆی جەمسەرگیرییەکانی کردەوەی توندڕەویی و تەنانەت کردەوەی کوشندەشی لێئەکەوێتەوە -- و ڕوونی ئەکاتەوە چۆن ئەم هەڵسوکەوتانە بناسینەوە و تێیانپەڕێنین بۆ دووبارە دۆزینەوەی مەیدانێکی هاوبەش.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
15:13

Kurdish subtitles

Revisions