به‌خت چ ڕۆڵێك ده‌گێڕێت له ژیانت؟
-
0:01 - 0:02سڵاوتان لێبێت، هه‌موو لایه‌ك.
-
0:02 - 0:06شه‌ره‌فمه‌ندم كه لێره‌م قسه‌تان بۆ بكه‌م،
-
0:06 - 0:12و ئه‌وه‌ی كه ده‌مه‌وێت له‌باره‌ی قسه
بكه‌م به‌خت و دادپه‌روه‌ریی و -
0:12 - 0:14ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌یه كه
له نێوانیاندایه. -
0:14 - 0:16چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا،
-
0:16 - 0:19قوتابییه‌كی پێشووترم په‌یوه‌ندی پێوه كردم
-
0:19 - 0:21بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی كچه‌كه‌ی.
-
0:21 - 0:24واده‌ركه‌وت كه كچه‌كه‌ی
له دوا قۆناغی ئاماده‌یی بوو، -
0:24 - 0:29زۆر حه‌زی ده‌كرد بۆ
سوارتمۆر پێشكه‌ش بكات، -
0:29 - 0:31ئه‌و شوێنه‌ی كه وانه‌م تیا ده‌گوته‌وه،
-
0:31 - 0:35و ویستی ڕای من بزانێت كه ئایا
ده‌توانێت بچێته ئه‌و شوێنه. -
0:35 - 0:40سوارتمۆر قوتابخانه‌یه‌كه
چوونه ناوی كه زۆر زه‌حمه‌ته . -
0:40 - 0:43بۆیه پێم گوت،"زۆرباشه،
له باره‌ی كچه‌كه‌ت قسه‌م بۆ بكه." -
0:43 - 0:44ئه‌ویش له باره‌یه‌وه بۆم دوا،
-
0:44 - 0:47نمره‌كانی چۆن بوون،
-
0:47 - 0:49چالاكییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خوێندنی.
-
0:49 - 0:51وه‌كو ئه‌ستێره‌یه‌ك ده‌ركه‌وت،
-
0:51 - 0:54منداڵێكی ته‌واو نایاب.
-
0:54 - 0:56بۆیه گوتم، "ئه‌فسانه‌یی دیاره.
-
0:56 - 0:59له‌و جۆره قوتابیانه ده‌چێت كه
-
0:59 - 1:02سوارتمۆر حه‌زی لێیه وه‌ریان بگرێت."
-
1:02 - 1:05ئه‌و گووتی، "زۆرباشه، ئه‌مه مانای وایه
كه وه‌رده‌گیرێت؟" -
1:06 - 1:08منیش وتم، "نه‌خێر.
-
1:09 - 1:13شوێنی پێویست له پۆله‌كانی
سوارتمۆر نییه -
1:13 - 1:15بۆ هه‌موو كه‌سێك كه باشه.
-
1:15 - 1:19شوێنی ته‌واو له هارڤارد یان یه‌یڵ یان
پرینستۆن یان ستانفۆرد نییه. -
1:19 - 1:23شوێنی ته‌واو له گووگڵ یان ئه‌مه‌زۆن
یاخود ئه‌پڵ نییه. -
1:23 - 1:28شوێنی ته‌واو له
كۆنفرانسه‌كانی TED نییه. -
1:28 - 1:30ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆر خه‌ڵكی باش هه‌ن،
-
1:30 - 1:33و هه‌ندێكیان ناتوانن ئه‌نجامی بده‌ن."
-
1:35 - 1:37بۆیه گو,تی، "باشه، پێویسته چی بكه‌ین؟"
-
1:38 - 1:41منیش گوتم، "ئه‌مه پرسیارێكی زۆر باشه."
-
1:42 - 1:44پێویسته چی بكه‌ین؟
-
1:44 - 1:48و ده‌زانم كۆلێژ و زانكۆكان چی‌یان كردووه.
-
1:48 - 1:51له پێناو دادپه‌روه‌ریی،
-
1:51 - 1:56ئه‌وه‌ی ئه‌نجامیان داوه به‌رده‌وام بوون
له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پێوانه‌یی -
1:56 - 2:02چونكه دادپه‌روه‌رانه نییه كه‌سانی
كه‌متر شایسته وه‌ربگریت و -
2:02 - 2:05كه‌سه زیاتر شایسته‌كان ڕهتبكهیتهوه،
-
2:05 - 2:09بۆیه به‌رده‌وام ده‌بیت له
به‌رزكردنه‌وه‌ی پێوانه‌كان -
2:09 - 2:12تاكو به ڕاده‌یه‌ك به‌رزده‌بنه‌وه
كه ده‌توانیت -
2:12 - 2:16ته‌نیا ئه‌وه‌نده قوتابییه وه‌ربگریت
كه بۆت ده‌گونجێت. -
2:16 - 2:22و ئه‌مه هه‌ستی زۆر له خه‌ڵكی بریندار
ده‌كات له‌باره‌ی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ریی. -
2:22 - 2:25له كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكی خه‌ڵكی
بیروڕای جیاوازیان هه‌یه -
2:25 - 2:29له‌باره‌ی مانایی ئەم
جۆره كرداره یهكسانیانانە، -
2:29 - 2:33به‌ڵام وای بۆده‌چم كه شتێك هه‌یه
زۆربه‌ی كه‌سه‌كان له‌سه‌ری ڕازین، -
2:33 - 2:36كه له سیسته‌مێكی یه‌كسانیی،
سیسته‌مێكی دادپه‌روه‌ریی، -
2:36 - 2:38خه‌ڵك ئه‌و شته به‌ده‌ست دێنن
كه شایه‌نین. -
2:38 - 2:41و ئه‌وه‌ی كه به قوتابییه‌كه‌ی
پێشوومم ده‌گوت -
2:41 - 2:45ئه‌وه‌یه كه دێته سه‌ر
وه‌رگیران له كۆلێژ، -
2:45 - 2:49ئه‌وه ڕاست نییه كه خه‌ڵك
ئه‌و شته به‌ده‌ست دێنن كه شایه‌نین. -
2:49 - 2:53هه‌ندێك كه‌س ئه‌وه به‌ده‌ست دێنن كه
شایه‌نین، و هه‌ندێكی تریش نه‌خێر، -
2:53 - 2:56بارودۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه.
-
2:56 - 3:00كاتێك داواكارییه‌كان به‌رزده‌كه‌یته‌وه
هه‌روه‌ك كۆلێژه‌كان، -
3:00 - 3:03ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌یت خوڵقاندنی
پێشبڕكێیه‌كی شێتانه‌یه -
3:03 - 3:05له نێوان قوتابیانی قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی،
-
3:05 - 3:08چونكه به‌س نییه باش بیت،
-
3:08 - 3:10به‌س نییه ته‌واو باش بیت،
-
3:10 - 3:14پێویسته له هه‌موو كه‌سێكی تر باشتر بیت
كه ئه‌وانیش پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. -
3:14 - 3:16ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه ئه‌نجامی داوه،
-
3:16 - 3:18یاخود یارمه‌تیده‌ر بووه تیایدا،
-
3:18 - 3:22جۆرێكه له په‌تای نیگه‌رانیی و خه‌مۆكیی
-
3:22 - 3:25كه هه‌رزه‌كاره‌كانمان تێكده‌شكێنێت.
-
3:25 - 3:28به‌و جۆره پێشبڕكێیانه
نه‌وه‌یه‌ك له‌ناو ده‌به‌ین. -
3:29 - 3:31كه بیرم له‌مه ده‌كرده‌وه،
-
3:31 - 3:34بۆم ئاشكرا بوو كه ڕێگه‌یه‌ك
هه‌یه بۆ چاره‌كردنی ئه‌م كێشه‌یه. -
3:34 - 3:36ده‌توانین ئه‌مانه بكه‌ن:
-
3:37 - 3:40كاتێك خه‌ڵك داواكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن
بۆ كۆلێژ، -
3:40 - 3:45جیاكاری ده‌كه‌ین له نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی
ته‌واو باشن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بن -
3:46 - 3:47و ئه‌وانه‌ش كه ته‌واو باش نین،
-
3:47 - 3:51ئه‌وانه‌ش ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه كه ته‌واو
باش نین تا سه‌ركه‌وتوو بن، -
3:51 - 3:55دواتر هه‌موو ئه‌وانیتر هه‌ڵده‌گرین و
ناوه‌كانیان ده‌خه‌ینه ناو كڵاوێك، -
3:55 - 3:57به هه‌ڕه‌مه‌كی ده‌ریان ده‌هێنین
-
3:57 - 3:59و وه‌ریان ده‌گرین.
-
3:59 - 4:03به مانایه‌كی تر، وه‌رگرتن له كۆلێژ به
یانسیب ئه‌نجام ده‌ده‌ین، -
4:03 - 4:08ڕه‌نگه داواكاری كار له ڕێی یانسیب پێشكه‌ش
ده‌كه‌ین له كۆمپانیا ته‌كنه‌لۆژییه‌كان، -
4:08 - 4:10و -- بیرۆكه‌كه وه‌رناگیرێت--
-
4:10 - 4:14ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه بڕیاربده‌ین كه كێ
بانگهێشت بكرێت بۆ قسه‌كردن له TED -
4:14 - 4:15به یانسیب.
-
4:16 - 4:18ئێستا، به‌هه‌ڵه لێم تێمه‌گه‌ن،
-
4:18 - 4:22یانسیبێكی له‌و جۆره ناڕه‌وایی
ڕیشه‌كێش ناكات. -
4:22 - 4:26هێشتاش كه‌سانێكی زۆر هه‌ن كه
ئه‌وه به‌ده‌ست ناهێنن كه شایه‌نین. -
4:26 - 4:29به‌ڵام لانی كه‌م ئه‌مه ڕاشكاوانه‌یه.
-
4:29 - 4:35ناڕه‌وایی وه‌كو خۆی ئاشكرا ده‌كات له بری
نیشاندانی شتێكی دیكه، -
4:35 - 4:38باڵۆنه سه‌یره‌كه‌ی په‌ستان پهنچهردهكات
-
4:38 - 4:42كه ئێستا قوتابیانی قوتابخانه‌ی
ئاماده‌ییمان له ژێری ده‌ژین. -
4:43 - 4:47بۆیه بۆچی ئه‌و پێشنیاره
ته‌واو ژیرانه‌یه، -
4:47 - 4:49گه‌ر بۆخۆمی بڵێم،
-
4:49 - 4:51هیچ مشتومڕێكی جددی له‌سه‌ر ناكرێت؟
-
4:52 - 4:53وابزانم هۆكاره‌كه‌ی ده‌زانم.
-
4:54 - 4:57وابزانم ئه‌وه‌یه كه ڕقمان
له‌و بیرۆكه‌یه ده‌بێته‌وه كه -
4:57 - 5:03شته زۆر گرنگه‌كان له ژیان له‌وانه‌یه
به‌هۆی به‌خت یان به ڕێكه‌وت ڕوو بده‌ن، -
5:03 - 5:08كه شته زۆر گرنگه‌كانی ژیانمان
له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نین. -
5:08 - 5:09ڕقم له‌و بیرۆكه‌یه ده‌بێته‌وه.
-
5:09 - 5:12جێگه‌ی سه‌رسوڕمان نییه كه
خه‌ڵك ڕقیان له‌و بیرۆكه‌یه ده‌بێته‌وه، -
5:12 - 5:16به‌ڵام به ساده‌یی كاره‌كان
به‌و جۆره ده‌ڕۆن به‌ڕێوه. -
5:17 - 5:22پێش هه‌موو شتێك، وه‌رگیران له كۆلێژ
بۆ خۆی یانسیبه. -
5:22 - 5:25كاره‌كه ته‌نیا ئه‌وه‌یه كارمه‌ندانی
وه‌رگرتن وا نیشانی ده‌ده‌ن كه به‌م جۆره -
5:25 - 5:27نییه. بۆیه با له‌باره‌یه‌وه ڕاستگۆ بین.
-
5:27 - 5:29و دووه‌میان،
-
5:29 - 5:32وای بۆده‌چم گه‌ر ئه‌وه‌مان په‌سه‌ند
بكردبایە ئه‌مه یانسیب بوو، -
5:32 - 5:37پاڵی پێوه‌ده‌ناین بۆ دانپێدانان به
گرنگیی به‌ختی باش -
5:37 - 5:39له ژیانی زۆربه‌ی زۆرمان.
-
5:39 - 5:41من به نموونه.
-
5:42 - 5:47زۆرترین ڕووداوه زۆر بایه‌خداره‌كان
له ژیانی من ڕوویانداوه. -
5:47 - 5:48به‌ڕادده‌یه‌كی زۆر،
-
5:48 - 5:50به‌هۆی به‌ختی باشه‌وه بووه.
-
5:51 - 5:54كاتێك له پۆلی حه‌وته‌م بوو،
خێزانه‌كه‌م نیویۆركیان جێهێشت -
5:54 - 5:57و چوون بۆ ویچێسته‌ر كاونتی.
-
5:57 - 5:58ڕێك له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی خوێندن.
-
5:58 - 6:01چاوم به كچێكی گه‌نجی جوان كه‌وت
كه دواتر بووه هاوڕێم، -
6:01 - 6:04پاشان بووه باشترین هاوڕێم،
-
6:04 - 6:07پاشان بووه خۆشه‌ویستم
-
6:07 - 6:09و دواتریش بووه هاوسه‌رم.
-
6:09 - 6:11به دڵخۆشییه‌وه، ئێستا خێزانمه
-
6:11 - 6:13بۆ ماوه‌ی ٥٢ ساڵ.
-
6:13 - 6:17بۆ ئه‌م كاره زۆرم ئه‌نجام نه‌داوه.
ئه‌مه ڕووداوێكی به‌ختدار بوو. -
6:18 - 6:20چووم بۆ كۆلێژ،
-
6:20 - 6:25له وه‌رزی یه‌كه‌ممدا، ناوی خۆم تۆماركرد
بۆ به‌شی پێشه‌كی ده‌روونناسی. -
6:25 - 6:27ته‌نانه‌ت نه‌مده‌زانی ده‌روونناسی چییه،
-
6:27 - 6:30به‌ڵام له‌گه‌ڵ خشته‌ی كاره‌كانم و
داواكارییه‌كان ده‌گونجا، -
6:30 - 6:31بۆیه ئه‌نجاممدا.
-
6:31 - 6:33به‌هۆی به‌خته‌وه، وانه‌كه له‌لایه‌ن
-
6:33 - 6:38مامۆستایه‌كی ئه‌فسانه‌یی
ده‌روونناسی سه‌ره‌تایی ده‌گوتراوه. -
6:39 - 6:42له‌به‌ر ئه‌مه، بوومه پسپۆڕی ده‌روونناسی.
-
6:42 - 6:44چوومه خوێندنی باڵا.
-
6:44 - 6:46زۆرم نه‌مابوو ته‌واو بم.
-
6:46 - 6:49هاوڕێیه‌كم كه له سوارتمۆر
وانه‌ی ده‌گوته‌وه بڕیاریدا -
6:49 - 6:51چیتر كاری پرۆفیسۆری نه‌كات،
-
6:51 - 6:54بۆیه وازی هێنا و چوو بۆ خوێندنی پزیشكیی.
-
6:55 - 6:58ئه‌و كاره‌ی ئه‌و گرتبووی كرایه‌وه،
-
6:58 - 7:00من داواكاریم پێشكه‌ش كرد، به‌ده‌ستم هێنا،
-
7:00 - 7:03تاكه كار كه داواكاریم
پێشكه‌ش كرد بێت بۆی. -
7:03 - 7:06٤٥ ساڵم به‌سه‌ربرد له وانه‌وتنه‌وه
له سوارتمۆر، -
7:06 - 7:11دامه‌زراوه‌یه‌ك كه كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی
له‌سه‌ر شێوه‌ی ئه‌زموونی كاركردنم هه‌بوو. -
7:11 - 7:13گه‌ر كۆتا نموونه بده‌م،
-
7:13 - 7:17خه‌ریكی باسكردنی هه‌ندێك له
كاره‌كانم بووم له نیویۆرك، -
7:17 - 7:21كه‌سێك له نێو جه‌ماوه‌ره‌كه‌دا
دوای وتاره‌كه‌م هاته لام. -
7:21 - 7:22خۆی ناساند.
-
7:22 - 7:24گوتی، "ناوم كریسه.
-
7:24 - 7:26ده‌توانیت وتارێك پێشكه‌ش بكه‌یت له TED؟"
-
7:27 - 7:30وه‌ڵامی من ئه‌مه بوو، "TED چییه."
-
7:31 - 7:33ڕاستیه‌كه‌ی، مه‌به‌ستم، ئه‌و پێمی گوت،
-
7:33 - 7:37و TED وه‌كو ئێستا نه‌بوو.
-
7:37 - 7:39به‌ڵام له‌و چه‌ند ساڵه‌ی نێوانیان،
-
7:39 - 7:41ئه‌و وتارانه‌ی له TED پێشكه‌شم كردوون
له لایه‌ن -
7:41 - 7:44زیاتر له ٢٠ملیۆن كه‌س سه‌یر كراون.
-
7:44 - 7:47كه‌وایه دهرهئەنجام، من پیاوێكی به‌به‌ختم.
-
7:47 - 7:49له باره‌ی هاوسه‌رگیریم به‌به‌ختم.
-
7:49 - 7:50له‌باره‌ی خوێندنم به به‌ختم.
-
7:50 - 7:52له‌باره‌ی پیشه‌كه‌م به به‌ختم.
-
7:52 - 7:58به به‌ختم سه‌كۆیه‌ك و ده‌نگێكم
له شتێكی وه‌كو TED هه‌بێت. -
7:58 - 8:01ئایا شایه‌نی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌م
كه به‌ده‌ستمهێناوه؟ -
8:01 - 8:03به دڵنیاییه‌وه شایه‌نی
ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌م، -
8:03 - 8:06هه‌روه‌كو تۆ ڕه‌نگه شیاوی
سه‌ركه‌وتنه‌كانت بیت. -
8:06 - 8:11به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی شایه‌نی
سه‌ركه‌وتنی وه‌كو ئێمه‌ن -
8:11 - 8:13كه به‌ده‌ستیان نه‌هێناوه.
-
8:14 - 8:16كه‌وایه خه‌ڵكی ئه‌وه‌ی شایه‌نین
به‌ده‌ستی دێنن؟ -
8:16 - 8:18ئایا كۆمه‌ڵگه دادپه‌روه‌ره؟
-
8:19 - 8:21به‌دڵنیاییه‌وه نه‌خێر.
-
8:21 - 8:27كاری جددی و یاریكردن به یاسا
گره‌نتی هیچ شتێك ناكات. -
8:27 - 8:31گه‌ر ناچاری ئه‌و جۆره
نایه‌كسانییه و -
8:31 - 8:34ناوه‌ڕاستیی به‌ختی باش په‌سه‌ند بكه‌ین،
-
8:34 - 8:36له‌وانه‌یه پرسیار له خۆمان بكه‌ین
-
8:36 - 8:38چ بهرپرسیاریتییهكمان له‌سه‌ره بۆ ئه‌و
-
8:38 - 8:44كه‌سانه‌ی كه وه‌كو پاڵه‌وان ئاهه‌نگیان
بۆ ده‌گێڕین له كاتی ئه‌و په‌تایه -
8:44 - 8:48كاتێك خێزانه‌كانیان تووشی
نه‌خۆشییه‌كی كوشنده ده‌بن -
8:48 - 8:52بۆ دڵنیا بوون له مانه‌وه‌یان
به ته‌واویی و ژیانیان وێران نابێت -
8:52 - 8:56به‌هۆی تێچووی مامه‌ڵه كردن
له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كه؟ -
8:56 - 8:59قه‌رزاری چی ئه‌و كه‌سانه‌ین
كه به‌رگری ده‌كه‌ن، -
8:59 - 9:03كاری جددی ده‌كه‌ن و كه‌متر
به‌ختیان هه‌یه وه‌ك له ئێمه؟ -
9:04 - 9:06نزیكه‌ی نیو سه‌ده پێش ئێستا،
-
9:06 - 9:10پرۆفیسۆر جۆن ڕاوڵس په‌رتووكێكی نووسی
به ناوی "بیردۆزی دادپه‌روه‌ری." -
9:10 - 9:15له‌و په‌رتووكه‌دا، بیرۆكه‌یه‌كی ناساند
كه ناوی "تارای نه‌زانیی" لێنا. -
9:15 - 9:17ئه‌و پرسیاره‌ی خستیه‌ڕوو ئه‌وه‌بوو:
-
9:17 - 9:22گه‌ر پێگه‌ی خۆت له كۆمه‌ڵگه نه‌زانی،
-
9:22 - 9:26ده‌ته‌وێت چ جۆره كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك
بنیات بنێیت؟ -
9:26 - 9:28ئه‌وه‌ی كه پێشنیازی كرد
-
9:28 - 9:31ئه‌وه‌یه له كاتێكدا نازانین
گه‌ر بچینه كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك -
9:31 - 9:33له سه‌ره‌وه یاخود خواره‌وه،
-
9:33 - 9:37ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه كه
ته‌واو یه‌كسان بێت، -
9:37 - 9:39تاكو ته‌نانه‌ت بێ بهختهكانیش
-
9:39 - 9:43بتوانن ژیانێكی شیاو، بایه‌خدار و
پڕ ده‌ستكه‌وت بژیێن. بۆیه -
9:43 - 9:49ئه‌مه بگه‌ڕێننه‌وه بۆ كۆمهڵگەكانتان،
ئێوه‌ی به‌به‌خت، خه‌ڵكانی سه‌ركه‌وتوو، -
9:49 - 9:56ئه‌وه‌ی له ده‌ستتان دێت بیكه‌ن بۆ
دڵنیابوون له‌وه‌ی ڕیزی ئه‌و كه‌سانه -
9:56 - 10:00ده‌گرین و ئاگامان لێیان ده‌بێت كه
هه‌روه‌كو ئێمه شایه‌نی سه‌ركه‌وتنن، -
10:00 - 10:02به‌ڵام وه‌كو ئێمه به‌به‌خت نین.
-
10:02 - 10:04سوپاس.
- Title:
- به‌خت چ ڕۆڵێك ده‌گێڕێت له ژیانت؟
- Speaker:
- باری شوارتز
- Description:
-
ده‌روونناس باری شوارتز ده‌ڵێت، ڕێكه‌وت ڕۆڵێكی ئێجگار گه‌وره‌تری هه‌یه له ژیان وه‌ك له‌وه‌ی ئاماده بین دانی پێدا بنێین. به دڵنیاییه‌وه، كاری جددی و په‌یڕه‌وكردنی یاساكان ده‌توانێت به‌ره‌وپێشت ببات-- به‌ڵام ئه‌وه‌ی تر ده‌كرێت له به‌ختی باش كورت بكرێته‌وه. شوارتز له به‌سته‌ری وردی نێوان به‌خت، به‌ها و سه‌ركه‌وتن ده‌كۆڵێته‌وه، به پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌رێكی سه‌رنجڕاكێش بۆ به یه‌كسانكردنی ده‌رفه‌ت--به ده‌ست پێكردن به وه‌رگیران له كۆلێژ.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 10:16
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for What role does luck play in your life? | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish (Central) subtitles for What role does luck play in your life? | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for What role does luck play in your life? | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for What role does luck play in your life? | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for What role does luck play in your life? | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for What role does luck play in your life? | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for What role does luck play in your life? | ||
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for What role does luck play in your life? |