چی ئەبێت ئەگەر هەژارەکان بەشێک بن لە نەخشەکێشانی شارەکان؟
-
0:01 - 0:04وێناتان چییە بۆ شارەکان؟
-
0:04 - 0:06کاتێک وێنای شارەکان ئەکەین،
-
0:06 - 0:09زۆرجار وا وێنای ئەکەین
شتێکی ئاواهی بێت. -
0:10 - 0:14بەڵام چی ئەبێت ئەگەر ئەوەی
سەیری ئەکەیت نیوەی وێنەکە بێت، -
0:14 - 0:16بەڵام شارێک هەیە لەناو شارەکەیا.
-
0:18 - 0:21ئەم بەشەی شارەکە زۆرجار
وەک هەژارنشینەکان، -
0:21 - 0:23نایاساییەکان ناو ئەنرێن و
-
0:23 - 0:26ئەو کەسانەشی تیایا ئەژین
پێیان ئەوترێت نایاسایی، -
0:26 - 0:29تاوانبارەکان، سوودمەندبووەکان و
پەنابەرەکان. -
0:30 - 0:32بەڵام ڕاستییەکەی،
-
0:32 - 0:35ئەمانە خەڵکە هەژارەکانن
کە هیچ چارەی کەیان نییە. -
0:36 - 0:38هەژاری سوڕێکی خۆکوژە.
-
0:38 - 0:41ئەگەر بە هەژاری لەدایک بیت، دەکرێت سێ نەوە
یان زیاتری بوێت -
0:41 - 0:42بۆ دەرچوون لێی.
-
0:43 - 0:46زۆرێک بێ ئەوەی هەڵبژاردنیان هەبێت
ئەکەونە ناو سوڕەکەوە، -
0:46 - 0:48لەسەر شۆستەکان بژین،
-
0:49 - 0:51لەسەر هێڵەکانی شەمەندەفەر،
-
0:52 - 0:54لەژێر زەوییەکان،
-
0:54 - 0:57لەلای کەنار ڕووبارەکان،
-
0:57 - 1:00زەلکاوەکان و زۆر شوێنی تری
باوەڕپێنەکراویش، -
1:00 - 1:03بەبێ ئاوی پاک، تەوالێت یان خانوو.
-
1:04 - 1:06بەڵام ئەم شوێنانە نامۆ نین بۆ من،
-
1:06 - 1:11چونکە هەر لە شەش ساڵییەوە،
لەگەڵ باوکمام، کە پزیشک بوو، -
1:11 - 1:14چارەسەری نەخۆشەکانی ئەکرد لە گەڕەکە
هەژارنشینەکانی بۆمبای. -
1:14 - 1:17هەر لە منداڵییەوە، یارمەتیم ئەیا
بە هەڵگرتنی جانتا دەرمانەکەی -
1:17 - 1:18دوای وانەکانی قوتابخانە ---
-
1:18 - 1:19حەزم لەوە بوو.
-
1:20 - 1:22شتێک بکەم لەبارەی ئەم خوانەوە،
-
1:22 - 1:25بڕیارم یا ببم بە تەلارساز.
-
1:26 - 1:28بەڵام هەر زوو، درکم بەوە کرد
-
1:28 - 1:31کە جوانی تەلارسازی تەنیا
بۆ دەوڵەمەندەکانە. -
1:32 - 1:35بۆیە بڕیارمدا بچمە ناو
پلاندانانی شارەکانەوە و -
1:35 - 1:39چومە ڕێکخراوێکی ناحکومی هیندستان
کە کار لەسەر گەڕەکە هەژارەکان ئەکات -
1:39 - 1:42ڕێکیان ئەخات بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری
بنچینەییان بۆ بەردەست بێت، -
1:42 - 1:45وەک ئاو، پاکژی، و خانوو بۆ
هەژارەکانی لە شارەکەیا ئەژیان. -
1:46 - 1:52دە ساڵی تەمەنم بەسەربرد لە پەروەردەی
پیشەگەری، لە فێربووندا، و -
1:52 - 1:54ئینجا پێنج ساڵ لە لەبیرخۆبردنەوەی.
-
1:55 - 1:57چونکە درکم بەوەکرد
-
1:57 - 2:00هەموو ڕاهێنانەکەم لە تەلارسازی،
نەخشەکێشان و پلاندانان -
2:00 - 2:03لەسەر زەوی ڕاستی شکستی هێنا. و
-
2:04 - 2:07لێرەیا فێری هێزی هەڵبژاردن بووم.
-
2:08 - 2:10زۆر شت فێربووم،
-
2:10 - 2:12بەڵام دوو ئەفسانە هەیە
دەربارەی هەژارەکان -
2:12 - 2:15کە لەگەڵیان ئەژین و حەز ئەکەم
باسی بکەم بۆتان. -
2:16 - 2:18یەکەم ئەفسانەیان ئەوەیە
-
2:18 - 2:21کە کۆچکردنی خەڵک بۆناو
شارەکان کێشەیە. -
2:23 - 2:25ئایا کۆچکردن بەڕاستی هەڵبژاردنێکە؟
-
2:26 - 2:28مامۆستاکەم شیلا پاتێل
-
2:28 - 2:31لەوانەی پرسی کە پێیان وایە
ئەمە کێشەیەکە، -
2:31 - 2:35ئەویش وتی، "بڕۆ لە باپیرت بپرسە
ئەو لەکوێوە هاتووە،". -
2:38 - 2:41کەواتە خەڵکە هەژارەکە چی ئەکەن
کاتێک یەنە ناو شارەکانەوە؟ -
2:41 - 2:43با نموونەیەکتان بەمێ.
-
2:43 - 2:46ئەمە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مومبایە.
-
2:46 - 2:49هەموو شینەکانی ئەیبینیت هەمووی
شوێنی نیشتەجێبوونی نایاسایی گەورەیە. -
2:50 - 2:53نزیکەی حەفتا و پێنج هەزار کەس
لێرەیا ئەژین. -
2:53 - 2:59کەواتە ئەو خەڵکانە کێن بە بێدەنگی
لە ئوتێلەکان، چێشتخانەکان کار ئەکەن -
2:59 - 3:02وەک کرێکار، بەخێوکەری مناڵ،
یاریدەدەری ناوماڵ و -
3:02 - 3:04چەندین جۆر کاری تر
-
3:04 - 3:07کە پێویستمان پێیانە بۆ ئەوەی
شارەکان بەردەوام بن؟ -
3:07 - 3:09وە ئایا لەکوێیا ئەژین؟
-
3:09 - 3:12لە زۆربەی شارەکان، لە گەڕەکە
هەژارنشینەکان ئەژین. -
3:13 - 3:15کەواتە با دووبارە بیر بکەینەوە.
-
3:15 - 3:18بمانەوێت خەڵکە هەژارەکە
کۆچ نەکەن بۆ شارەکانمان؟ -
3:19 - 3:22ئەی ئەگەر بەدەست خۆیان نەبێت؟
-
3:24 - 3:28دووەم ئەفسانە ئەزموونی کەسی خۆمە.
-
3:28 - 3:32ئەو بۆچوونەیە کە ئێمەی پیشەگەران
باشتر شتەکان ئەزانین. -
3:33 - 3:36ئێمەی پیشەگەران حەز ئەکەین
هەڵبژاردنی کەسەکانی تر بکەین، -
3:36 - 3:38بەتایبەتی بۆ هەژارەکان.
-
3:38 - 3:39با ئەزموونێکتان بۆ باسکەم.
-
3:40 - 3:45لە وەرشەیەکدا کە خەریکی نەخشەکێشان بوو
بۆ دووسەد و پەنجا خانوی نوێ بۆ هەژارەکان -
3:45 - 3:47لە گەڕەکێکی هەژارنشینی ئەو نزیکانە،
-
3:47 - 3:50کەرەستەی بنیاتنانی جیا جیا پێشکەشکرا،
-
3:50 - 3:54لە کاغەزی کۆکراوەوە بۆ، کارتۆن،
-
3:54 - 3:56تەنیا لەبەر ئەوەی گران نەبوون.
-
3:57 - 4:00بەڵام ئەم بیرۆکەیە هەبوو دەربارەی
لەخۆگرەکانی کەشتییەکان. -
4:01 - 4:03یەکسەر پەسەندمان کرد،
-
4:03 - 4:07چونکە وامانئەزانی بەرگە ئەگرێت، و
گەورەیە، و پارەکەشی ئەدرێت. -
4:08 - 4:09بەڵام لەکاتی ئەم سیمینارەیا،
-
4:09 - 4:12خانمێک لە گەڕەکە هەژارەکە
زۆر بە سادەیی قسەی کرد. و -
4:13 - 4:15لە پێشکەشکارەکەی پرسی،
-
4:15 - 4:17"خۆت ئەتوانیت تیایا بژیت؟"
-
4:17 - 4:19(پێکەنین)
-
4:20 - 4:23"ئەگەرنا، بۆچی وا بیرتکردەوە ئێمە ئەتوانین؟"
-
4:24 - 4:27ئێستا ئەمە ساتێک بوو بۆم
بۆ ئەوەی لە سفرەوە فێربمەوە، -
4:27 - 4:30تیایا درکم بەوەکرد هەژاری تەنیا
شتی بەردەستت بۆ ئەگۆڕێت -- -
4:30 - 4:32خواستەکانت ناگۆڕێت.
-
4:33 - 4:37خەڵکە هەژارەکە بەدرێژایی ژیانیان
لە ماڵی کاتیا ژیاون. -
4:37 - 4:39لە دیوارێکەوە بۆ دیوارێک،
-
4:39 - 4:41لە خشتەوە بۆ تەنەکە.
-
4:41 - 4:43لە خانوی قامیشەوە ئەچنە سەر،
-
4:43 - 4:46خانوی مقەبا، پلاستیک،
تەنەکە، و -
4:46 - 4:48ئینجا خشت و چیمەنتۆ،
-
4:48 - 4:49هەر وەک ئێمە.
-
4:50 - 4:54بۆیە لە شوێنێکا لێرەیا، هەڵبژاردنەکانی
خۆمان ئەسەپاند بەسەریانا. -
4:54 - 4:56بۆیە ئایا ئەبێت هەڵبژاردنی خۆمان
بسەپێنین بەسەریانا، -
4:56 - 4:59یان پێویستە هەڵبژاردنەکانیان
فراوانتر بکەین؟ -
5:00 - 5:03ئێستا چی ئەبێت ئەگەر دەرفەتی هەڵبژاردنی
بدرێت بە کەسەکان؟ -
5:04 - 5:09ئەمانە ژنەکانن کە لەسەر شۆستەکانی
گەڕەکێکی مومبای ئەژیان. -
5:09 - 5:13ئێستا دووچارەی پێچۆڵکردنی بەردەوام ئەبنەوە، و
لە وەڵامی ئەوەدا، -
5:13 - 5:16تۆڕێکی ژنانیان ڕێکخستووە بەناوی
ماهیلا میلان. -
5:17 - 5:21نەک هەر تەنیا بەرەنگاری پێچۆڵکردن بوونەوە
لەگەڵ ئەوانەیە کە لە دەسەڵاتان، و -
5:21 - 5:23پارەیان کۆئەکردەوە و زەویان ئەکڕی،
-
5:23 - 5:27بەڵکو نەخشەیان داناوە و یارمەتیدەر بوون
لە بنیاتنانی خانووەکانی خۆیان. -
5:28 - 5:31ئەمانە ژنی نەخوێنەوار بوون،
کەواتە چۆن ئەوەیان کردووە؟ -
5:33 - 5:37حەسیری زەوی و ساریان بەکارهێناوە
بۆ تێگەشتن لە پێوانەییەکان. -
5:37 - 5:42سارییەک درێژی چوار مەترە و
پانییەکەی مەتر و نیوێکە. -
5:42 - 5:47ئەم ئامرازانەی کاری ڕۆژانەیان
بەکارئەهێنا بۆ نیشاندانی نمونەی خانووەکان. -
5:47 - 5:50تەنانەت سێ مۆدێلیشیان درووستکردبوو
بۆ ئەوەی لێی هەڵبژێرن و -
5:50 - 5:53هەموو دانیشتووانەکانی تریان
بانگ کردبوو بێن و سەیریکەن. -
5:53 - 5:55(پێکەنین)
-
5:55 - 5:59هەمووانیش ئەم هەڵبژاردنەیان بەدڵ بوو
کە هەورەبانی تیابوو، -
5:59 - 6:01تەنیا لەبەر دوو شت.
-
6:01 - 6:05یەکەمیان شوێنی زیاتر ئەبۆوە بۆ
خێزانە گەورەکان تیایا بخەون. -
6:05 - 6:08دووەمیش، ڕێگەی بەکاری
ڕۆژانەی ناوماڵ ئەیا، -
6:08 - 6:10وەک درووستکردنی بازن، خشڵ،
-
6:10 - 6:13چنین، و کۆکردنەوە.
-
6:14 - 6:18بڕیاری ئەوەشیان یا کە
تەوالێت لە ناوەوە نەبێت، -
6:18 - 6:21بەڵکو لە دەرەوە بێت
لە ڕاڕەوەکانا، -
6:21 - 6:24تەنیا لەبەر ئەوەی شوێنی
زیاتری ئەیانێ و هەرزاتر بوو. -
6:25 - 6:28کەسە پیشەگەرەکان هەرگیز نەیانئەتوانی
-
6:28 - 6:29بیر لە شتێکی وا بکەنەوە.
-
6:30 - 6:34نەخشەیەکی ڕەسمی پێویستی بەوەیە
تەوالێت لە ناوەوە بێت. -
6:35 - 6:38ئەمانە نموونەی بچووکترن --
-
6:38 - 6:40با ژمارەیەکی گەورەتر بخەمە ڕوو:
-
6:41 - 6:43هەشسەد و هەشتا و یەک ملیۆن کەس --
-
6:43 - 6:47کە یەک لەسەر شەشی جیهانە،
لەم کاتەیا -- -
6:47 - 6:49لە گەڕەکە هەژارەکان و شوێنە
نایاساییەکانا ئەژین. -
6:49 - 6:55نزیکەی هەموو شارێکی بەشی باشووری زەوی
گەڕەکی هەژارنشینی هەیە بە قەبارەی شارۆچکەیە، -
6:56 - 6:58کایبێرا، لە نایرۆبی،
-
6:59 - 7:01دهاراڤی لە مومبای،
-
7:03 - 7:06خایلیتشا لە ئەفریقای باشوور، و
چەندینی تریش. -
7:07 - 7:10بەشێوەیەکی سەرەتایی، هەموویان
لەسەر پاشەڕۆ و زەوییە چۆڵکراوەکان بوون -
7:10 - 7:12کە شارەکان گرنگیان پێنەیاون
-
7:13 - 7:14لەگەڵ گەشەکردنی شارەکان،
-
7:14 - 7:16هەژارەکان دەستیانکردووە بە بنیاتنان
لەسەر ئەم زەوییانە، و -
7:16 - 7:19بەدرێژایی کات نرخیان زیادکردوون. و
-
7:20 - 7:23ئێستا ئەو زەوییانە بوون بە شوێنی
بایەخی بازرگانی و -
7:23 - 7:26هەمووان پارچەیان لەو زەوییانە ئەوێت.
-
7:26 - 7:30کەواتە چۆن شارەکان و ئەوانەی لە دەسەڵاتان
مامەڵەیان لەگەڵ ئەکەن؟ -
7:31 - 7:34وێرانیان ئەکەن و پێیان چۆڵ ئەکەن و
-
7:34 - 7:37دووریان ئەخەنەوە لە شارەکانیان و
ئابوورییەکانیان -
7:37 - 7:40بۆ ئەوەی پێکهاتەی بنچینەیی
نوێ بنیات بنێن. -
7:41 - 7:44ئەیانخەنە ناو تەلاری ستوونییەوە،
-
7:45 - 7:48کە لە ڕاستیدا لەمە ئەچێت.
-
7:49 - 7:51ئێستا کە زۆریان لێ بنیات ئەنرێت،
-
7:51 - 7:53هەواگۆڕکێ و ڕووناکی سرووشتیان نابێت، و
-
7:53 - 7:55زۆرجار ئەبنە هۆی بارودۆخی ناتەندروست.
-
7:57 - 7:59ئێستا، لەلایەک،
-
7:59 - 8:02خەڵکی هەژار بەشداری ناکەن
لە دانانی نەخشەکانا، و -
8:02 - 8:05جۆرێتی بنیاتنانەکەشی خراپە. و
-
8:05 - 8:07لەلایەکی تریش،
-
8:07 - 8:09تێناگەن لەوەی چۆن
شوێنەکانی خۆیان ڕابگرن، -
8:09 - 8:13پێدانی پسووڵە، هەڵگرتنی تۆمار،
درووستکردنی کۆمەڵگاکان -- -
8:13 - 8:15ئەمە هەمووکات قورسە بۆیان. و
-
8:17 - 8:21بەهۆی ناچارکردنیان بۆ چوونە ناو
ئەم کۆمەڵگا ڕەسمییەوە، -
8:21 - 8:24دەرئەنجام دوای چەند ساڵێک
ئاوا دەر ئەکەون. -
8:25 - 8:27چونکە بەڕەسمی کردن بەرهەم نییە،
-
8:27 - 8:28پرۆسەیەکە.
-
8:28 - 8:32ڕۆشتن لە ناڕەسمییەوە بۆ ڕەسمی
بۆ خەڵکی هەژار گەشتێکە. -
8:32 - 8:34قبوڵکردن و خۆگونجاندنەکەی کاتی ئەوێت.
-
8:36 - 8:39ئەوکاتەشی هەڵبژاردنەکەت نادرێتێ،
-
8:39 - 8:40ئاوای لێیەت،
-
8:40 - 8:43کە ئەترسم لە داهاتووا،
ئەمانە ببن بە گەڕەکە هەژارەکان. -
8:46 - 8:47ئێستا لەجیاتی ئەوەی ئەمە بکەیت،
-
8:47 - 8:49چی ئەبێت ئەگەر شوێنی
خەڵکە هەژارەکە بکەینەوە و -
8:50 - 8:52هەڵبژاردنی ئەوەیان بەینێ
ببن بە بەشێک لە شارەکانمان و -
8:52 - 8:54لە شوێنی خۆیانا پەرەیان پێبەین،
-
8:54 - 8:57خزمەتگوزاری بنچینەییان بەینێ،
وەک ناو ئەم وێنەیە؟ -
8:59 - 9:02ئێستا چی ڕووئەیات ئەگەر شارەکان و
حکومەت بتوانن پێکەوە کار بکەن، -
9:02 - 9:05ئەگەر حکومەت دان بە خەڵکە هەژارەکەیا بنێت، و
-
9:05 - 9:07پێکەوە بتوانن بنیاتی بنێن؟
-
9:07 - 9:09ئەمە موکوروە.
-
9:10 - 9:12دانیشتگایەکی گەورەی ناڕەسمییە لە نایرۆبی.
-
9:12 - 9:15یەکێکە لە گەورەترین دانیشتگاکانی ئەفریقا.
-
9:15 - 9:17ماڵی سێسەد هەزار کەسە
-
9:17 - 9:20بەدرێژایی شەشسەد و پەنجا ئەکرە زەوی.
-
9:21 - 9:23بۆ تێگەشتن لەوە،
-
9:23 - 9:25وەک ئەوە وایە دانیشتووانی
پیتسبێرگ چڕبکەیتەوە -
9:25 - 9:27لەناو پارکی ناوەندی نیو یۆرک.
-
9:28 - 9:30ئەوە موکوروە.
-
9:31 - 9:33کەواتە بیهێنەرە بەرچاوت،
-
9:33 - 9:35ئەمە بارودۆخی نیشتەجێبوونە.
-
9:37 - 9:39ئەمەش ئەوەیە کە لەنێوانیانایە.
-
9:41 - 9:44کەواتە ژیان لە موکورو چۆنە،
بە کورتی باسیکەیت؟ -
9:45 - 9:49پێنجسەد و پەنجا کەس
یەک بەلۆعە بەکارئەهێنن و -
9:49 - 9:51نۆ هێندە پارە ئەیەن
-
9:51 - 9:54بەراورد بە هەر کەسێکی تری ناو شارەکە،
-
9:54 - 9:56تەنیا لەبەر ئەوەی بناغەی
دابینکردنی ئاو نییە و -
9:56 - 9:57ئاو ئەفرۆشرێت.
-
9:59 - 10:03زۆرێک لە کارکردنەوە یەنەوە ماڵەوە و
ئەبینن خانووەکانیان نەماوە، -
10:03 - 10:05چونکە یان تەخت کراون،
-
10:05 - 10:06یان سووتێنراون.
-
10:09 - 10:11دوای بێزاربوون لەم دۆخە،
-
10:11 - 10:14ڕێکخراوێکی درووستبوو لە دانیشتووانەکە
بەناوی مونگانۆ -
10:14 - 10:16بڕیاری یا شتێک بکات لەبارەیەوە.
-
10:16 - 10:18لە چوار ساڵدا،
-
10:18 - 10:22بیست هەزار دانیشتوویان ڕێکخست
بۆ کۆکردنەوەی زانیاری، -
10:22 - 10:25نەخشە دانان بۆ پێکهاتەکان و
پێکەوە لکاندنیان. و -
10:26 - 10:28پلانەکە زۆر سادە بوو --
-
10:28 - 10:30تەنیا چوار شتیان ئەویست.
-
10:30 - 10:32ئاوی پاک،
-
10:32 - 10:34تەوالێت، ڕێگایەکی شایستە و
-
10:34 - 10:37لەهەمووشی گرنگتر، شوێنیان پێچۆڵنەکرێت.
-
10:39 - 10:42بۆیە ئەمەیان خستە بەردەمی
حکومەتی نایرۆبی. و -
10:42 - 10:45بۆ یەکەم جار لە مێژووا،
-
10:45 - 10:47شارێک ڕازی بوو لەسەر ئەو کارە.
-
10:48 - 10:50شاری نایرۆبی، حکومەتی کینیا،
-
10:50 - 10:53موکوری وەک شوێنێکی
نەخشەبۆداڕێژراوی تایبەت دانا، -
10:53 - 10:56واتە خەڵکەکە ئەیانتوانی بۆخۆیان
نەخشەی شوێنەکەیان دابنێن. -
10:56 - 11:00خەڵکەکە ئەتوانن بۆخۆیان شێوازی ژیان و
ئەرکەکانی کۆمەڵگاکە دیاریکەن، -
11:00 - 11:03چونکە ئەو شێوازی ژیانەی بۆ
دانیشتووانی ڕەسمییە، -
11:03 - 11:05بۆ شوێنێکی ناڕەسمی نابێت.
-
11:06 - 11:09کەواتە ئەوە واتای چی ئەگەیەنێت؟
-
11:10 - 11:11ئەگەر ئەمانە ڕێگاکانی موکورو بن،
-
11:11 - 11:15ئەبینیت لەسەر هەردوولای ڕێگاکە
خانوو هەیە. -
11:16 - 11:19ئێستا بۆ ئەوەی پاسێکی شار بێنیت،
-
11:19 - 11:20بەپێی ستانداردەکان،
-
11:20 - 11:24پێویستە ڕێگایەکی بیست و پێنج مەتری هەبێت.
-
11:25 - 11:29ئەوەش واتای داگیرکردنی لەسەدا
بیست و پێنجی شوێنەکە یەت -- -
11:29 - 11:31ئەوەش خەڵکێکی زۆر ئەکات.
-
11:32 - 11:36بۆیە لەجیاتی ئەوەی ئەوە بکەن،
ڕێگایەکی دوانزە مەترمان دانا، -
11:36 - 11:39کە پێکهاتەکەی بە گەورەیی هێشتەوە و
پایسیشی هێنا بۆ شارەکە -
11:39 - 11:41بێ ئەوەی شوێنی زۆر داگیرکات.
-
11:42 - 11:46نموونەیەکی تر،
با باسی تەوالێتە گشتییەکان بکەین. -
11:46 - 11:48لە ناوچەیەکی چڕدا،
-
11:48 - 11:51کە شوێنی تەوالێتی تایبەتی نابێتەوە،
-
11:51 - 11:53وەک تەوالێتە گشتییەکانی هەمانە لێرە.
-
11:54 - 11:57بۆیە بەشێک دائەنێیت بۆ پیاوان و
بەشێکیش بۆ ژنان. -
11:58 - 12:00بەڵام لەم بارودۆخەدا وێنای بکە.
-
12:00 - 12:03کاتی قەرەباڵغی بەیانیان
بۆ تەوالێتەکە، -
12:03 - 12:06کاتێک خەڵک بەپەلەن بۆ ئەوەی
بچن و بگەنە تەوالێت و -
12:06 - 12:09لە سەرەیەکی پەنجا کەسیا وەستابێتی، و
-
12:09 - 12:12مناڵێک لەپشتی گەورەیەکەوە وەستابێت،
-
12:12 - 12:13کێ ئەیباتەوە؟
-
12:14 - 12:16مناڵان لە دەرەوە دائەنیشن. و
-
12:17 - 12:19لەبەر ئەوە ژنان بڕیاریان یا
-
12:19 - 12:22شوێنێکی دانیشتنی جیا دابنێن
بۆ منداڵەکان. -
12:22 - 12:24کێ ئەیتوانی بیر لە شتێکی ئاوا بکاتەوە؟
-
12:25 - 12:28لێرەیا بیرۆکەکە ئەوەیە کە
کاتێک خەڵکی هەژار هەڵئەبژێرن، -
12:28 - 12:30باشتر هەڵئەبژێرن.
-
12:30 - 12:32ئەوە هەڵئەبژێرن کە ئەکرێت بۆیان.
-
12:34 - 12:36بۆیە هەڵبژاردن هەموو شتێکە. و
-
12:36 - 12:38هێزیش بڕیار لەسەر هەڵبژاردنەکە ئەیات.
-
12:38 - 12:42پێویستمان بەوانەیە
کە لە دەسەڵاتان -- -
12:42 - 12:44سیاسەتمەداران، سەرۆکەکان، حکومەتەکان،
-
12:44 - 12:48تەلارسازەکان، پلان دانەرەکان،
دەستگاکان، توێژەرەوەکان و -
12:48 - 12:52هەر یەکێکی تریش لە ئێمە
ڕێز لەو هەڵبژاردنانە بگرین. -
12:53 - 12:57لەجیاتی هەڵبژاردنی ئەوەی ڕاستە
بۆ خەڵک، بۆ هەژارەکان، -
12:57 - 13:00با دان بە هەڵبژاردنەکانی ئەوانا بنێین و
هێزی زیاتریان بەینێ. و -
13:00 - 13:02بەو شێوەیە ئەتوانین شاری باشتر و
-
13:02 - 13:05گشتگیرتر بنیات بنێین بۆ داهاتوو،
-
13:05 - 13:06وێنەی ئەو شارانە تەواو بکەین
-
13:06 - 13:09کە بە هەڵبژاردنی خەڵکەکان خۆیان دروستکراون.
-
13:09 - 13:10زۆر سوپاس.
-
13:10 - 13:14(چەپڵەلێدان)
- Title:
- چی ئەبێت ئەگەر هەژارەکان بەشێک بن لە نەخشەکێشانی شارەکان؟
- Speaker:
- سمروتی جوکور جۆهاری
- Description:
-
نزیکەی یەک ملیار کەس لە جیهانا لە کۆمەڵگا ناڕەسمییەکان و گەڕەکە هەژارەکانا ئەژین، زۆربەی کات بێ پێکهاتەی بناغەیی وەک ئاوی پاک، تەوالێت و ڕێگای پێویست. نەخشەدانەری شار سمروتی جوکور جۆهاری ئەفسانەکانمان بۆ بەدرۆ ئەخاتەوە دەربارەی ئەم کۆمەڵگایانە و باسی چارەسەرە سادە و ئاسانەکان ئەکات کە یەنە کایەوە کاتێک حکومەتەکان و تەلارسازەکان پێکەوە کار ئەکەن لەگەڵ دانیشتووانەکاندا وەک لەوەی پرسیان پێنەکەن.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 13:27
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for What if the poor were part of city planning? | ||
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for What if the poor were part of city planning? | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for What if the poor were part of city planning? | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for What if the poor were part of city planning? | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for What if the poor were part of city planning? | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for What if the poor were part of city planning? |