-
タイトル:
چوار پرسیار پێویستە هەمووکات لە پزیشکەکەتی بکەیت
-
概説:
"دکتۆر، بەڕاست ئەمە پێویستە؟" بە پشت بەستن بە سەرژمێرییەک لەسەر زیاد لەپێویست چارەسەرکردن، نەشتەرگەری مێشک و دەمار کریستەر میاسێت هێزی ئەم پرسیارە و پرسیارە سادەکانی تر ڕوون ئەکاتەوە لەڕووی چارەسەری پزیشکی و نەشتەرگەرییەوە -- و باسی ئەوە ئەکات چۆن نەخۆشەکان ئەتوانن باشتر لەگەڵ پزیشکەکانیان کار بکەن بۆ دەستکەوتنی چارەسەرە پزیشکییەکەی پێویستییانە.
-
話者:
کریستەر میاسێت
-
من نەشتەرگەری مێشک و دەمارم،
-
هاتووم پێتان بڵێم کە کەسانی
وەک من پێویستیان بە یارمەتی ئێوەیە.
-
کەمێکی تر، پێتان ئەڵێم چۆن.
-
بەڵام یەکەم شت، با دەستپێکەم بە باسکردنی
نەخۆشێکی خۆم.
-
ژنێک بوو لە پەنجاکانی تەمەنیا،
-
بەشێوەیەکی گشتی تەندروستی باشبوو،
-
بەڵام چەند جارێک چۆتە نەخۆشخانە و
دەرچووە بەهۆی
-
چارەسەری بنەبڕکردنی شێرپەنجەی مەمک.
-
ئێستا تووشی دەرچوونی دیسکی
بڕبڕەکانی ملی بووە،
-
بەهۆیەوە ئازار ئەگوازرێتەوە لە ملییەوە،
-
بۆسەر قۆڵی ڕاستی.
-
پێش ئەوەی ڕاوێژم پێبکرێت
سەیری ئێم ئاڕ ئایەکەیم کرد،
-
بڕیارم یا پێشنیاری نەشتەرگەری بکەم.
-
ئەم جۆرە نەشتەرگەرییانە ستانداردن، و
بە خێرایی ئەکرێت.
-
بەڵام مەترسییەکی دیاریکراویان هەیە.
-
بڕینێک لێرەیا ئەکەیت، و
-
بە وردی توێکاری ئەکەیت
هەتا پشتی بۆری هەناسە،
-
سورێنچک، و
-
هەوڵیش ئەیەیت خوێنبەرەکە نەبڕیت
کە ئەچێت بۆ مێشک.
-
(پێکەنین)
-
ئینجا مایکرۆسکۆپەکە ئەهێنیت،
-
هێواش هێواش دیسکەکە و دەرچوونەکەی لائەبەیت
-
لە کەناڵی دەمارەکە،
-
بێ ئەوەی زیان بە دڕکە پەتک و
ڕەگی دەمارەکە بگەیەنیت
-
کە چەند میلیمەترێک لەژێرەوەیە.
-
خراپترین ئەگەر ڕووبات
زیان گەیاندنە بە دڕکە پەتک،
-
کە ئەکرێت ببێتە هۆی شەلەل
لە ملەوە بۆ خوارەوە.
-
دوای ڕوونکردنەوەی ئەمە بۆ نەخۆشەکە،
یەکسەر بێدەنگ بوو.
-
دوای چەند ساتێکیش،
-
چەند وشەیەکی زۆر یەکلاکەرەوەی وت
بۆ خۆشم و بۆ خۆشی.
-
"دکتۆر، بەڕاست ئەمە پێویستە؟"
-
(پێکەنین)
-
ئەشزانن درکم بەچی کرد،
ئەوکاتە و لەویا؟
-
پێویست نەبوو.
-
ڕاستییەکەی، کاتێک نەخۆشی
وەک ئەم ژنەم بۆ یەت،
-
ئامۆژگاری ئەوەیان ئەکەم
نەشتەرگەری نەکەم.
-
کەواتە ئەمجارە بۆچی پێشنیاری
نەشتەرگەریم کرد؟
-
ئەزانن چۆنە،
-
ئەم دەرچوونە زۆر نموونەیی بوو،
-
ئەمهێنایە بەرچاوی خۆم کە چۆن
لە کەناڵی ڕەگی دەمارەکە دەری ئەکەم
-
پێش ئەوەی بێتە ژووری ڕاوێژکارییەکە.
-
ئەبێ دانی پیا بنێم،
ئەمویست نەشتەرگەری بۆ بکەم.
-
حەزم ئەکرد نەشتەرگەری بۆ بکەم.
-
نەشتەرگەری کردن هەرچۆنێک بێت
خۆشترین بەشی کارەکەمە.
-
(پێکەنین)
-
پێموابێت لەوانەیە ئێوەش
ئەو هەستەتان هەبووبێت.
-
دراوسێ تەلارسازەکەم وتی
حەز ئەکا دانیشێت و وێنە بکێشێت و
-
نەخشەی خانوو دابنێت.
-
ئامادەیە بەدرێژایی ڕۆژ بیکات
-
ئینجا قسە لەگەڵ کڕیارەکە بکات
کە پارەی خانووەکە ئەیات
-
کە لەوانەیە ڕیگریش بخاتە بەردەمی
بۆ ئەوەی ئەیەوێ بیکات.
-
بەڵام وەک هەموو تەلارسازێک،
-
هەموو نەشتەرگەرێکیش پێویستە
سەیری چاوەکانی نەخۆشەکە بکات و
-
پێکەوە لەگەڵ نەخۆشەکە،
-
پێویستە بڕیار بەن باشترین چییە بۆ
کەسەکەی نەشتەرگەرییەکەی بۆ ئەکرێت.
-
ئەوەش لەوانەیە لە ئاسان بچێت.
-
بەڵام با سەیری چەند سەرژمێرییەک بکەین.
-
لەوزەتێن دوو گرێکەن کە لە
پشتی قوڕەگەوەن.
-
بە نەشتەرگەری دەرئەکرێن،
-
پێی ئەوترێت لابردنی لەوزەتێن.
-
ئەم هێڵکارییە ڕێژەی نەشتەرگەری
لابردنی لەوزەتێنی نەرویج نیشان ئەیات
-
لە ناوچە جیاکانا.
-
ئەوەی سەرنجت ڕائەکێشێت ئەوەیە
دوو ئەوەنە ئەگەری هەیە
-
کە منداڵەکەت --
چونکە ئەمە بۆ منداڵانە --
-
لە فینمارک لابردنی لەوزەتێنی بۆ بکرێت
وەک لە ترۆندهایم.
-
ئاماژەکان بۆ نەشتەرگەری لە
هەردوو ناوچەکە یەک شتن.
-
نابێت جیاوازی هەبێت،
بەڵام هەیە.
-
ئەمەش هێڵکارییەکی ترە.
-
کەوانە کڕکڕاگە یارمەتی
ڕاگرتنی ئەژنۆ ئەیات و
-
ئەکرێت لەناکاو بدڕێت یان
پارچەی لێبێتەوە،
-
لە کاتی وەرزشی وەک تۆپی پێ.
-
ئەوەی ئەیبینیت لێرەیا ڕێژەی
نەشتەرگەرییە بۆی.
-
ئەبینیت ڕێژەی نەشتەرگەری
لە مۆر ئۆگ رۆمسداڵ
-
پێنج هێندەی ڕێژەی نەشتەرگەرییە
لە ستافانجەر.
-
پێنج هێندە.
-
ئەمە چۆن ئەبێت؟
-
ئایا یاریزانەکانی تۆپی پێی
مۆر ئۆگ رۆمسداڵ
-
ڕەقتر یارییان کردووە وەک لە
شوێنەکانی تری وڵات؟
-
(پێکەنین)
-
لەوە ناچێت.
-
ئێستا هەندێک زانیاریم زیاد کرد.
-
ئەوەی ئەیبینیت
نەشتەرگەرییەکانە کە ئەکرێت
-
لە نەخۆشخانە گشتییەکان، شینە کاڵەکە،
-
ئەوانەشی لە کلینیکە تایبەتەکان
ئەکرێن سەوزە کاڵەکە.
-
چالاکی زۆر هەیە لە
کلینیکی تایبەتی
-
لە مۆر ئۆگ رۆمسداڵ، وانییە؟
-
ئەمە ئاماژەی چییە؟
-
ئەگەری هەبوونی پاڵنەری ئابووری
بۆ چارەسەری نەخۆشەکان.
-
زیاتریش هەیە.
-
توێژینەوە تازەکان نیشانیان داوە
کە جیاوازی کاریگەری چارەسەر
-
لەنێوان چارەسەری جەستەیی ئاسایی و
نەشتەرگەری بۆ ئەژنۆ --
-
هیچ جیاوازییەک نییە.
-
واتە هەموو نەشتەرگەرییەکانی
کە کراون
-
لەسەر هێڵکارییەکەی پیشانمدان
-
ئەکرا نەکرێت،
تەنانەت لە ستاڤانجەریش.
-
کەواتە لێرەیا ئەمەوێ چیتان پێبڵێم؟
-
هەرچەندە زۆربەی ئاماژەکان بۆ
چارەسەرکردن لە جیهاندا
-
ستاندارد و نەگۆڕە،
-
چەندین هەمەچەشنی ناپێویستی
بڕیارەکانی چارەسەر هەیە،
-
بەتایبەتی خۆرئاوا.
-
هەندێک کەس ئەو چارەسەرە وەرناگرن
کە پێویستیان پێیەتی،
-
بەڵام ژمارەیەکی زۆر زیاتر
-
چارەسەری زیاد لەپێویست ئەکرێن.
-
"دکتۆر، ئایا بەڕاست پێویستە؟"
-
بەهەموو ژیانی پیشەییەم یەک جار
گوێم لەو قسەیە بووە.
-
هاوپیشەکانم ئەڵێن هەرگیز گوێیان
لێنەبووە نەخۆشێک ئەو قسەیە بکات.
-
ئەگەر پێچەوانەی بکەینەوە،
-
پێتوایە چەندێک زۆر
"نەخێر" وەر ئەگریت لە پزیشکێکەوە
-
ئەگەر پرسیارێکی وا بکەیت؟
-
توێژەرەوەکان لەمەیان کۆڵیوەتەوە،
-
ئەوانیش هەمان ڕێژەی
"نەخێر"یان دەستکەوتووە
-
بۆ هەر کوێیەک چووبێتن.
-
ئەوەش لەسەدا ٣٠یە.
-
واتە، لە ١٠ جار جارێک،
-
پزیشکەکەت شتێک ئەنوسێت یان
پێشنیاری شتێک ئەکات
-
کە بە تەواوەتی ناپێویستە.
-
ئەشزانیت ئەڵێن هۆکاری
ئەمە چییە؟
-
فشاری نەخۆش.
-
بە واتایەکی تر، ئێوە.
-
ئێوە ئەتانەوێ شتێک بکرێت.
-
هاوڕێیەکم هات بۆلام بۆ
ئامۆژگاری پزیشکی.
-
کوڕێکی وەرزشەوانە،
-
لە کاتی زستاندا خلیسکێنەی زۆر
ئەکات لەنێوان وڵاتەکانا،
-
بە هاوینانیش ڕاکردن ئەکات.
-
ئەمجارە، تووشی ئازارێکی پشتی خراپ ئەبوو
کاتێک ئەچوو بۆ ڕاکردن.
-
هێندە زۆربوو ناچاربوو بیوەستێنێت.
-
پشکنینێکم بۆ کرد،
پرسیاری تەواوم لێکرد و
-
بۆم دەرکەوت کە لەوانەیە دیسکێکی پووکاوەی
بڕبڕەکانی خوارەوەی هەبێت
-
لە بەشی خوارەوەی بڕبڕەی پشت.
-
هەرجارێک خۆی ماندوو بکردایە
ئازاری دروست ئەکرد.
-
هەر خۆی لەجیاتی ڕاکردنەکە
دەستی کردبوو بە مەلە،
-
هیچ شتێکی تر نەبوو بیکات،
-
بۆیە پێموت، "پێویستە باشتر
هەڵبژێریت
-
کاتێک یەتە سەر ڕاهێنان.
-
هەندێک چالاکی باشن بۆت،
-
هەندێکیان باش نین."
-
وەڵامەکەی ئەمە بوو،
-
"ئەمەوێ ئێم ئاڕ ئایەکی پشتم بکرێت."
-
"بۆچی ئێم ئاڕ ئایت ئەوێت؟"
-
"بە بیمەی کارەکەم ئەتوانم
بێ بەرامبەر بیکەم."
-
وتم، "پێمبڵێ" --
هەرچۆنێک بێت هاوڕێم بوو.
-
"ئەوە هۆکارە ڕاستەقینەکە نییە."
-
"پێموابێت باش ئەبێت ببینیت
پشتم چەند خراپی بەسەر هاتووە."
-
پێم وت، "کەی فێری ئەوە بوویت
ئێم ئاڕ ئای بخوێنیتەوە؟"
-
(پێکەنین)
-
"لەمەیا متمانەم پێ بکە.
-
پێویستت پێی نابێت."
-
ئینجا وتی، "باشە"،
-
دوای کەمێک، بەردەوام بوو وتی،
"لەوانەیە شێرپەنجە بێت."
-
(پێکەنین)
-
بێگومان، ئێم ئاڕ ئایەکەی کرد.
-
لەڕێگەی بیمەی تەندروستییەکەی،
-
توانی یەکێک لە هاوپیشەکانی
خۆم ببینێت،
-
ئەویش پێی وتبوو دیسکێکە پووکاوەتەوە،
-
هیچ شتێکی بۆ ناکرێت،
-
پێویستە بەردەوامبێت لە مەلە و
واز لە ڕاکردن بهێنێت.
-
دوای ماوەیەک،
دووبارە بینیمەوە و وتی،
-
"هیچ نەبێت ئێستا ئەزانم چییە."
-
بەڵام با پرسیارێکتان لێبکەم.
-
چی ئەبێت ئەگەر هەموو ئەوانەی
لەم ژوورەیان بۆ پشت ئێشە ئێم ئاڕ ئای بکەن؟
-
چی ئەبێت ئەگەر هەموو خەڵکی نەرویج
-
بەهۆی پشت ئێشەی تاوتاوەوە
ئێم ئاڕ ئای بکەن؟
-
لیستی چاوەڕوانی بۆ ئێم ئاڕ ئایەک
ئەبێ بە چوار ئەوەنە، یان زیاتریش.
-
هەمووشتان جێگەیەک ئەگرن
لەسەر لیستەکە
-
لە کەسێکەوە کە بەڕاستی
شێرپەنجەی هەیە.
-
بۆیە پزیشکێکی باش هەندێک جار
ئەڵێت نەخێر،
-
بەڵام هەندێک جاریش نەخۆشی تێگەشتوو
ڕەتی ئەکاتەوە بۆی بکرێت،
-
دەرفەتێک بۆ دەستنیشانکردن
یان چارەسەرکردن.
-
"دکتۆر، بەڕاست ئەمە پێویستە؟"
-
ئەزانم قورسە ئەم پرسیارە بکەیت.
-
ڕاستییەکەی، ئەگەر ٥٠ ساڵ
بگەڕێیتە دواوە،
-
ئەمە بە بێڕێزیش دائەنرا.
-
(پێکەنین)
-
ئەگەر پزیشکەکە بڕیاری شتێکی
بۆ بیایتایە،
-
تەواو ئەتکرد.
-
هاوپیشەیەکم کە ئێستا
پزیشکی گشتییە،
-
بە منداڵی نێردرابوو بۆ
شوێنێکی جیاکردنەوەی سیل،
-
بۆ ماوەی شەش مانگ.
-
زەبرێکی دەروونی خراپ بوو بۆی.
-
دواتر کە گەورەبوو، بۆی دەرکەوت،
-
هەموو پشکنینەکانی بۆی کرابوو بۆ سیل
هەمووی نەرێنی دەرچووبوون.
-
پزیشکەکە تەنیا لەسەر
گومانی هەڵە ناردبووی.
-
هیچ کەسێک نەیوێرابوو یان بیری نەکردبۆوە
لێپرسینەوەی لەگەڵ بکات.
-
تەنانەت دایک و باوکیشی.
-
ئەمڕۆ، وەزیری تەندروستی نەرویج
-
باسی خزمەتی تەندروستی نەخۆش ئەکات.
-
پێویستە نەخۆشەکە لەلایەن پزیشکەکەوە
ئامۆژگاری پێبدرێت کە چی بکات.
-
ئەمە بەرەوپێشچوونێکی گەورەیە.
-
بەڵام بەرپرسیارێتی زیاتریش
ئەخاتە سەر شانت.
-
پێویستە بچیتە کوشنی پێشەوە
لەگەڵ پزیشکەکەتا و
-
دەستکەیت بە هاوبەشبوون
لە بڕیارەکانی هەنگاوی دواتر.
-
بۆیە، جاری داهاتووت لە
نوسینگەی پزیشکێک،
-
ئەمەوێ بپرسیت،
-
"دکتۆر، ئایا بەڕاست ئەمە پێویستە؟"
-
بۆ نەخۆشەکەی منیش
-
وەڵامەکە نەخێر ئەبێت،
-
بەڵام نەشتەرگەریش ڕێی تێئەچێت.
-
"پزیشکەکان، مەترسییەکان چین
کە ئەم نەشتەرگەرییە هەڵیئەگرێت؟"
-
لەسەدا پێنج بۆ دەی نەخۆشەکان
خراپبوونی نیشانەکانیان ئەبێت.
-
لەسەدا یەک بۆ دووی نەخۆشەکان
-
هەوکردنی برینەکە یان تەنانەت
خوێنبەربوونیشیان ئەبێت
-
کە بەهۆیەوە ناچار بین
نەشتەرگەری بکەینەوە.
-
لەسەدا یەک لەسەر دوویان
دەماری دەنگیان ئەپچڕێت و
-
کەمێک، هێشتا کەمێک،
-
تووشی خراپبوونی کارەکانی
دەستەکان یان تەنانەت قاچەکانیش ئەبن.
-
"دکتۆر، هەڵبژاردنی تر هەیە؟"
-
بەڵێ، پشوو و چارەسەری سرووشتی
بە تێپەڕبوونی کات
-
لەوانەیە زۆر باشترت بکات.
-
"چی ڕووئەیات ئەگەر
هیچ نەکەم؟"
-
پێشنیارکراو نییە،
-
بەڵام واهیش، ئەگەرێکی کەم هەیە
کە باشتر ببیت.
-
چوار پرسیار.
-
پرسیاری سادە.
-
وایدانێ سندووقی ئامرازی نوێیە
پێتان بۆ یارمەتی یانمان.
-
بەڕاست ئەمە پێویستە؟
-
مەترسییەکان چین؟
-
هەڵبژاردنی تر هەیە؟
-
چی ڕووئەیات ئەگەر هیچ نەکەم؟
-
پرسیار لە پزیشکەکەت بکە کاتێک
ئەتنێرێت بۆ ئێم ئاڕ ئای،
-
کاتێک دژە بەکتریا ئەنووسێت
-
یان پێشنیاری نەشتەرگەری ئەکات.
-
ئەوەی لە توێژینەوەکانەوە فێری بووین
-
لە پێنج کەستان یەکێکتان،
لەسەدا ٢٠تان،
-
بۆچوونتان ئەگۆڕن لەسەر ئەوەی
چی بکەن.
-
بەوەش، نەک بەتەنیا ژیانی خۆتان
-
زۆر ئاسانتر ئەکەن، و
لەوانەیە باشتریش،
-
بەڵکو هەموو کەرتی تەندروستی
-
بەو بڕیارەتان سوودی پێئەگات.
-
زۆر سوپاس
-
(چەپڵەلێدان)