چۆن داهاتووێکی خۆڕاگر بنیات بنێین بە بەکارهێنانی دانایی دێرین
-
0:01 - 0:04کاتێک سەیری کارە تەلارسازییە
سەرسوڕهێنەرەکانی جیهان ئەکەیت، -
0:04 - 0:06چی ئەبینیت؟
-
0:06 - 0:08مەزنی هەرەمەکانی خۆفۆ
-
0:08 - 0:12یان ڕاڕەوە ئاوییە سەرسوڕهێنەرەکەی
ڕۆمای کۆن؟ -
0:12 - 0:16ئەمانە هەردووکی دەستکەوتی مەزنی
داهێنەری مرۆڤن. -
0:16 - 0:18وەک تەلارسازێک،
-
0:18 - 0:21زۆرکات بیرم کردۆتەوە کە بۆچی
سەرسوڕهێنەرە دێرینەکانی -
0:21 - 0:26شارستانییەتەکانی سەردەمێکی زۆرە
هەرەسیان هێناوە نەمر ئەکەین؟ -
0:26 - 0:30هەموو جیهان گەڕاوم لە توێژینەوە
لەسەر داهێنانە دێرینەکان، و -
0:30 - 0:34ئەوەی دۆزیومەتەوە تەکنەلۆجیای ڕەسەنی
کلتورە زیندووەکانە -
0:34 - 0:36کە هێشتا بەکاردەهێنرێت.
-
0:36 - 0:40هەندێک لەو کلتورانەش ئەوانەن
لەوانەیە هەرگیز نەتبیستبێ لەبارەیانەوە. -
0:40 - 0:43لە دوورەدەستترین شوێنەکانی
سەر زەوی ئەژین، -
0:43 - 0:48ڕووبەڕووی ئاستەنگییەکانی ژینگە ئەبنەوە
وەک وشکایی بیابان و لافاوی زووزوو -
0:48 - 0:51بۆ چەندین نەوە.
-
0:51 - 0:53چەند ساڵێک لەمەوبەر،
گەشتمکرد بۆ باکوری هیندستان -
0:53 - 0:56بۆ شوێنێک کە ئەیڕوانی بەسەر
دەشتاییەکانی بەنگلادش -
0:56 - 0:58کە خەڵکی خاسی لێی ئەژیان
-
0:58 - 1:03لە دارستانێک کە لە هەر شوێنێکی تری جیهان
زیاتر ئاوی باراناوی بۆ ئەچێت. -
1:03 - 1:05لە وەرزی بارانی بەلێزمەشدا،
-
1:05 - 1:08گەشتکردن لەنێوان گووندەکان بەهۆی
لافاوەوە پەکی ئەکەوێت، -
1:08 - 1:11کە تەواوی ئەم ژینگەیە ئەگۆڕێت
-
1:11 - 1:15لە دارستانی چڕەوە بۆ دوورگەی لێکدابڕاو.
-
1:15 - 1:18ئەم هۆزەی سەر گردەکە
پەرەیان بە پردی ڕەگ یاوە -
1:18 - 1:21کە درووستیان کردووە بە گەشەپێدان و
ڕێبەریکردنی ڕەگی درەختەکان -
1:21 - 1:24کە بە ئەستەم ئەتوانیت
قۆڵ بکەیت بە چواردەورییا و -
1:24 - 1:27بە وردی پێکەوە ئەیانبەستنەوە.
-
1:27 - 1:31چەندین نەوەی پیاوان و ژنان و
منداڵانی خاسی -
1:31 - 1:33بایەخ بەم ڕەگانە ئەیەن
-
1:33 - 1:35کاتێک گەشە ئەکەن
بۆ بەرەکەی تری کەنار ئاوەکە، -
1:35 - 1:37کە لەوێ ئەچێندرێن بۆ درووستکردنی
پێکهاتەیەک -
1:37 - 1:40کە بە تێپەڕبوونی کات
بەهێزتر ئەبن. -
1:40 - 1:45ئەم دابونەریتە ١٥٠٠ ساڵیەی
گەشەدان بە پردی ڕەگی زیندوو -
1:45 - 1:49٧٥ پێکهاتەی ئاوا
سەرسوڕهێنەری درووستکردووە. -
1:49 - 1:52لەکاتێکدا گەشەدان پێیان
٥٠ ساڵی پێئەچێت، -
1:52 - 1:55لەم ژینگەیەدا زۆربەی کات
چەندین سەدە ئەمێننەوە. -
1:56 - 1:58لە سەرانسەری جیهاندا،
-
1:58 - 2:03چەندین کلتورم بینیوە کە بۆ ماوەی
چەندین هەزار ساڵ لەگەڵ لافاودا ژیاون -
2:03 - 2:07بە پەرەدان بەم تەکنەلۆجیا دێرینانە
کە ڕێگەیان پێئەیات لەگەڵ ئاودا کار بکەن. -
2:07 - 2:10لە ناوچە لیتەکانی باشوری عێراق،
-
2:10 - 2:14کە بە یەکگرتنی ڕووبارەکانی
دیجلە و فورات دروستبووە، -
2:14 - 2:18شارستانییەتێکی تایبەتی پشتبەستوو بە ئاو
لەوێ دەژین. -
2:18 - 2:21بۆ ماوەی ٦ هەزار ساڵ،
عەرەبی هۆڕەکان گوندی سەرئاوکەوتوویان هەبووە -
2:21 - 2:26لەسەر دوورگەکانی دروستیانکردووە لە
یەک جۆری قامیشەوە -
2:26 - 2:28کە لە چواردەوریان ئەڕوێت.
-
2:28 - 2:32قامیشی قەسەبیش زۆر گرنگە
بۆ هەموو لایەنێکی ژیان. -
2:32 - 2:35خواردنە بۆ گامێش،
-
2:35 - 2:37ئاردە بۆ مرۆڤ و
-
2:37 - 2:42ماددەی بنیاتنانیشە بۆ ئەم دوورگە
سەرئاوکەوتووە شیبوانە و -
2:42 - 2:43خانووەکانیان کە لە کڵێسا ئەچن
-
2:44 - 2:47کە لە ماوەیەکی کورتی هێندەی
سێ ڕۆژدا دروست ئەکرێن. و -
2:48 - 2:50ئەم قامیشە قەسەبە وشککراوەش
-
2:50 - 2:52ئەکرێت کۆبکرێتەوە بۆ گورز
-
2:52 - 2:56ئەکرێت بکرێت بە زەمین یان
سەقف یان دیوار، و -
2:56 - 2:59هەروەها ئەشکرێ بکرێت بە گوریس
-
2:59 - 3:04کە بەکاردێت بۆ بەستنەوەی ئەم خانووانە
بەبێ بەکارهێنانی بزمار. -
3:04 - 3:08گوندەکانی هۆڕەکان لە ناوچە
زەلکاوەکان درووست ئەکرێن -
3:08 - 3:10کە چەندین نەوەیە بەردەوامە،
-
3:10 - 3:16لەسەر گوندەکانی ماوەی زیاتر لە
٢٥ ساڵە لەسەر ئاوەوەن. -
3:16 - 3:20هەرچەندە سەرنجی جیهان
لەسەر پەتا جیهانییەکەیە، -
3:20 - 3:24شارەکان بەردەوام نووقم ئەبن و
ئاستی دەریاش لە بەرزبوونەوەدایە. و -
3:25 - 3:26چارەسەرەکانی تەکنەلۆجیای بەرزیش
-
3:26 - 3:29بەدڵنیاییەوە یارمەتیدەر ئەبێت
لە چارەسەرکردنی هەندێک لەم کێشانە، -
3:29 - 3:32بەڵام لە هەڵپەماندا بۆ داهاتوو،
-
3:32 - 3:34زۆرجار ڕابردوو لەبیر ئەکەین.
-
3:34 - 3:38لە بەشەکەی تری جیهاندا،
کە ڕووبارەکانی پیسبوون بە زێراب، -
3:38 - 3:45شارێکی ١٥ ملیۆنی ئاوە پیسبووەکەی
بە دەشتاییە خراوە بەر لافاوەکان پاک ئەکاتەوە. -
3:45 - 3:47لە لێواری کاڵکۆتا،
-
3:47 - 3:51داپۆشراو بە دووکەڵی ژینگە پیسبوونی شارەکە و
-
3:51 - 3:54قردێلەکراو بە بەرزەڕێگاکانی،
-
3:54 - 3:57تەکنەلۆجیایەکی ڕەسەنی ٣٠٠ حەوز ماسی
-
3:57 - 4:01ئاوەکەی پاک ئەکاتەوە
کاتێک خواردن بەرهەم ئەهێنێت. -
4:01 - 4:05لەڕێگەی تێکەڵەیەکی خۆرهەتاو و
ڕاڕەوی زێراب و -
4:05 - 4:09پێکەوەژیانێکی نێوان
قەوزە و بەکتریاوە، -
4:09 - 4:11ئاوە پاشەڕۆکە پاک ئەکرێتەوە.
-
4:11 - 4:14حەوزە ماسییەکان بەردەوام ئەبن
لەم پاککردنەوەی ئاوە -
4:14 - 4:16بە پرۆسەیەک کە نزیکەی ٣٠ ڕۆژ ئەخایەنێت.
-
4:17 - 4:19ئەم داهێنانەش،
-
4:19 - 4:24تەنیا مۆدێلێک نییە بۆ پاککردنەوەی
کیمیایی و بێ وزەی خەڵووز. -
4:25 - 4:28چونکە ئاوی ناوجەرگەی کاڵکۆتا
هیچ پاکردنەوەیەکی ڕەسمی نییە، -
4:28 - 4:31تەنیا ڕێگای شارەکەیە بۆ
پاککردنەوەی ئاوەکەی بەرەو خوار ئەچێت -
4:31 - 4:35پێش ئەوەی بڕژێتە ناو کەنداوی بەنگال.
-
4:35 - 4:39ئەوەی بەلای منەوە باوەڕپێنەکراوە
لەسەر ئەم پێکهاتە بنچینەییە -
4:39 - 4:43ئەوەیە کاتێک شارەکانی جیهان
لە ئاسیا و ئەوروپا -
4:43 - 4:46دەست ئەکەن بە لەبەرگرتنەوەی
هەمان ئەم سیستمە، -
4:46 - 4:51کاڵکۆتا هەوڵێکی زۆر ئەیات بۆ ڕزگارکردنی
لەوەی شوێنی بگیرێتەوە بە پەرەسەندنی شارەکە. و -
4:51 - 4:55ئینجا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ لافاو
بە ڕێگایەکی تەواو جیاواز، -
4:55 - 4:59هۆزی تۆفینو پەرەیان بە گەورەترین
شاری دەریاچە یاوە لە ئەفریقا. -
5:00 - 5:03گانڤی، واتە "ڕزگارمان بوو،"
-
5:03 - 5:07بنیاتنراوە لە خانووی بەرزکراوە
کە بەچواردەوری سیستمێکی ڕاڕەویدا درووستکراوە -
5:07 - 5:10ئەتوانی بە بەلەمی باریک
هاتووچۆی پیا بکەیت. و -
5:10 - 5:14گۆڕەپانی شاهانەش لەناو
٣ هەزار تەلاری بەرزکراوەیایە -
5:14 - 5:17کە نوسینگەی پۆستەی تیایە،
-
5:17 - 5:19لەگەڵ بانق، مزگەوت و
-
5:19 - 5:20تەنانەت دوو یانەش
-
5:20 - 5:25هەمووشی چواردەور دراوە
بە ١٢ هەزار حەوزی ماسی تایبەت، -
5:25 - 5:27یان درەختە مانگرۆڤەکان.
-
5:27 - 5:33ئەم تیرە بەردینە دروستکراوە بێ کیمیاییەی
گۆی ئاوەکە نیوە زیاتری تەنکاوەکان دائەپۆشێت و -
5:33 - 5:36خواردنی یەک ملیۆن کەس دابین ئەکات
کە بە چواردەوریدا ئەژین. -
5:36 - 5:38ئەوەی سەرسامی کردووم
-
5:38 - 5:43ئەوەیە لەکاتێکدا یەک ئەکادجا
گرنگییەکی ئەوتۆی نییە، -
5:43 - 5:46کاتێک زەڕبی ١٢ هەزار ئەکرێت،
-
5:46 - 5:51تەکنەلۆجیایەکی ڕەسەن دروست ئەکات
قەبارەی کلتورە ئاوییە پیشەسازییەکە، -
5:51 - 5:55کە گەورەترین مەترسییە بۆ سەر
ژینگەی مانگرۆڤەکان.. -
5:55 - 5:57بەڵام ئەم تەکنەلۆجیایە --
-
5:57 - 6:00هەمەچەشنییەکی زیاتر لە پێشتر
بنیات ئەنێت. -
6:00 - 6:03هەر ئەمساڵ زووتر،
کاتێک گەڕابوومەوە ئوسترالیا، -
6:03 - 6:05شێتانەترین شت ڕوویدا.
-
6:05 - 6:10خۆڵەمێشە سووتاوەکەی ئاگرەکەی چواردەوری
سیدنی بەسەرمانا باری -
6:10 - 6:11لەسەر کەنارئاوی بۆندی.
-
6:11 - 6:13خۆشمان لە دەردانی کاربۆن ئەترساین --
-
6:13 - 6:14نەک لە گواستنەوەی ڤایرۆس --
-
6:14 - 6:17خۆمان هەر ماسکمان کردبوو.
-
6:17 - 6:20دووکەڵ هێندە هەواکەی داپۆشیبوو
-
6:20 - 6:24ئەوەندە گەورەبوو زۆر دوور ڕۆشت
هێندەی نیو زیلەندا. -
6:24 - 6:27ئینجا لە ناوەڕاستی
ئەم ئاگرە زۆرانەدا، -
6:27 - 6:30کە خراپترینە هەتا ئێستا دیبێتمان،
-
6:30 - 6:32شتێکی چاوەڕوان نەکراو ڕوویدا،
-
6:32 - 6:34بەڵام تەواو سەرسوڕهێنەر.
-
6:34 - 6:36زەوییە ڕەسەنەکانی ئوسترالیای باوباپیران،
-
6:36 - 6:39کە سوتاندنی پووش و پەڵاشی کێڵگەکانی
لێ پەیڕەو دەکرا، -
6:39 - 6:42ڕزگارکران کاتێک ئەم ئاگرانە
کڵپەیان کرد بە چواردەورییان. -
6:42 - 6:43ئەم دارستانە دێرینانەش --
-
6:43 - 6:47ڕزگاریان بوو بەهۆی سووتاندنی وەرزی
پووشوپەڵاشی چواردەوریان، -
6:47 - 6:53کە پەیڕەوێکی خەڵکە ئەبۆریجنەکانە
بۆ کردنەوەی ئاگری بچووکی خاو. -
6:53 - 6:56کەواتە هەرچەندە ئاگرە زۆرەکان
کارەساتی سرووشتین، -
6:56 - 6:59بەهۆی گۆڕانی کەشو هەواوەن،
-
6:59 - 7:01هەروەها دروستکراوی مرۆڤیشن.
-
7:01 - 7:05ئەوەشی زۆر سەرسوڕهێنەرە لەم بارەیەوە
ئەوەیە کە تەکنەلۆجیای دێرینمان هەیە -
7:05 - 7:07کە ئەزانین یارمەتیمان ئەیات
بۆ ڕێگەگرتن لێیان، و -
7:07 - 7:10چەندین هەزار ساڵە بەکاریدێنین.
-
7:10 - 7:14ئەوەشی زۆر سەرنجڕاکێشە بەلامەوە
لەم تەکنەلۆجیایانەیا -
7:14 - 7:16ئەوەیە چەندێک ئاڵۆزن و
-
7:16 - 7:18چەندێک گونجێنراون لەگەڵ سرووشت. و
-
7:18 - 7:21ئینجا، چەندێک خۆڕاگر ئەبین
-
7:21 - 7:22بە فێربوون لێیانەوە.
-
7:22 - 7:28زۆرجار کە دووچاری قەیرانێک ئەبین،
لە بەرگریدا دیوار درووست ئەکەین. -
7:28 - 7:29من تەلارسازم، و
-
7:29 - 7:32ڕاهێنراوم بۆ ئەوەی هەوڵ بۆ
چارەسەری هەمیشەیی بەم -- -
7:32 - 7:35کۆنکرێت، پۆڵا، شووشە --
-
7:35 - 7:39ئەمانە هەموو بەکارهێنراون بۆ بنیاتنانی
قەڵایەک دژی سرووشت. -
7:39 - 7:43بەڵام گەڕانم بۆ سیستمە دێرینەکان و
تەکنەلۆجیا کۆنەکان -
7:43 - 7:45جیاواز بووە.
-
7:45 - 7:51ئیلهامی پێبەخشراوە بە بیرۆکەیەک کە
لە قەیراندا ئەکرێت تۆوی داهێنان بچێنین. -
7:51 - 7:54هەزارەها ساڵ زانستی دێرینمان هەیە
-
7:54 - 7:56کە پێویستە گوێی لێبگرین و
-
7:56 - 8:01ڕێگەی پێبەین بیرکردنەوەمان فراوان بکات
دەربارەی پێکەوەژیان لەگەڵ سرووشت. -
8:01 - 8:03بە گوێگرتنیش،
-
8:03 - 8:05داناتر ئەبین و
-
8:05 - 8:08ئامادە ئەبین بۆ ئەو ململانێیانەی
سەدەی بیست و یەک -
8:08 - 8:13کە ئەزانین مەترسی درووست ئەکەن
بۆسەر خەڵکەکەمان و هەسارەکەمان. -
8:13 - 8:15خۆشم بینیومە.
-
8:15 - 8:16ئەزانم کە ئەکرێت.
- Title:
- چۆن داهاتووێکی خۆڕاگر بنیات بنێین بە بەکارهێنانی دانایی دێرین
- Speaker:
- جولیا واتسۆن
- Description:
-
لە گەڕانە جیهانییەکەیدا بۆ سیستمە ڕەسەنەکان، جولیا واتسۆنی تەلارساز ئەگەڕێت بۆ داهێنانە بەرگەگرەکانی ئەکرێت یارمەتیمان بات لە بەرەنگاربوونەوەی ململانێکانی گۆڕانی کەشوهەوا. لە گوندە سەر ئاوکەوتووەکان بۆ پردی ڕەگی زیندوو کە بە تێپەڕبوونی کات بەهێز ئەبێت، واتسۆن هەندێک لەم چارەسەرە بەرگەگرانەمان نیشان ئەیات -- و نیشانی ئەیات کە ئەتوانن فێرمان بکەن لەگەڵ سرووشتا خۆمان بگونجێنین وەک ئەوەی لە دژی بین.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 08:31
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for How to build a resilient future using ancient wisdom | ||
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for How to build a resilient future using ancient wisdom | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How to build a resilient future using ancient wisdom | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How to build a resilient future using ancient wisdom | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How to build a resilient future using ancient wisdom | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How to build a resilient future using ancient wisdom |